یەکێتیی مامۆستایان: کەلەپچەکردنی مامۆستاکەی کەرکوک سووکایەتییە بە پرۆسەی پە...
باکووری کوردستان
- دادگای دەوڵەتی تورک لە
ئامەدئامەد سزای 9 ساڵ و 4 مانگ و 15 رۆژی زیندانی بەسەر سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد سەپاندبوو و سزاکە پەسەندکرا.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چارەنووسی شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی
مەهابادمەهاباد بە ناوەکانی جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەمەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری فەر، رێبوار پادەست و ئومید عەباسی، پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو 6 هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی روون لەو پەیوەندییەدا، خۆیان دەبوێرن.
[5]
- پاش پێدانی حوکمی 10 ساڵ بەندکران بە
زارا محەمەدیزارا محەمەدی، خەڵکی کوردستان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە دانانی هەشتەگ ئەو حوکمەیان مەحکووم کرد و پشتیوانییان لەو چالاکە مەدەنییە کرد.
[5]
- شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو لە گوندی بڵبەر سەر بە
سەوڵاواسەوڵاوا رووی دا. لەو شەڕەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران بە ناوەکانی جەماڵ کەرەمی فەرماندەی بەسیجی ناوچەی هەورامان و محەممەد کەرەمی کوژراون و ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران بە ناوی محەممەد مورادی بریندار کراوە.
[5]
- هاووڵاتیەکی تەمەن 49 ساڵ خەڵکی گووندی خورینج سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار بە ناوی “موراد مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار موراد مورادی لە سێ رێیانی جلدیان و بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەسبەسەر و لە کاتی دەستبەسەکردنیدا دراوە بە لێدان و کوتان.
[7]
- هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا دوو مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵیان بە ناوەکانی ”هێمن ئەدوایی“ و ”کەیومەرس ئەدوایی“ دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی لە بەرزاییەکانی بڵبەر دەستبەسەر کراون. لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو پاسدار کوژران و دووی دیکە بریندار بوون.
[7]
باشووری کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک گردی کۆردینەی تۆپباران کرد کە وەک گۆڕەپانی ناوەڕاستی حەفتانین دەناسرێت.
[6]
- تورک گوندەکانی ئەڤلەهێ و پیربلا لە سنووری شارۆچکەی
باتیفاباتیفا تۆپباران دەکات و 50 گوللە تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکان کەوتوون. هەروەها تورک گوندی سیلای سەر بە شارۆچکەی باتیفایشی تۆپباران کردووە و 25 گوللە تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکە کەوتوون.
[2]
- وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 18 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، 238 کەس تووشبوون و 78 کەسیش چاکبوونەتەوە.
[1]
-
سۆرانسۆران عومەر، ئەندامی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەیانی ئەمڕۆ خانەنشینێک لەبەردەم یەکێک لە بنکەکانی دابەشکردنی مووچە له
سلێمانیسلێمانی کە لەسەرەدا بوو بۆ وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا.
[3]
سلێمانی.. خانەنشینێک لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لقی
کەرکوککەرکوکی
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد و رایانگەیاند، درەنگانێکی شەوی سێشەممە لە نەخۆشخانەی جمهووری شاری کەرکوک رووداوێکی نەخوازراو روویدا کە یەکێک لە مامۆستاکانی شاری کەرکوک سەر بە خوێندنی کوردی بە کەلەپچەکراوی بەدیار هاوژینەکەیەوە چاوەڕێی مەرگی خێزانی بوو و تاوەکو خێزانی گیانی سپارد. لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایان رایگەیاند جگەلەوەی ئەو کارە خاڵییە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان، سووکایەتیشە بەرامبەر پرۆسەی پەروەردە.
[2]
- کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە
هەولێرهەولێر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان لە هەڕەشەی تیرۆر. جەختیشدەکاتەوە تاوەکو کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستان -
پەکەکەپەکەکە لە هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبێت.
[2]
- سوپای عێراق بە بیانووی لەناوبردنی چەکدارانی
داعشداعش، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە
گەرمیانگەرمیان و
خانەقینخانەقین دەستپێکردووە و بەنیازیشە بنکەیەکی سەربازی له گوندی کارێزی شارۆچکەی
کفریکفری دابمەزرێنێ و هێزەکانی لەوێ جێگیر بکات. هاوکات هێزەکانی پێشمەرگەش رێگە بە جێگیربوونی ئه و هێزانە نادات و فەرماندەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنن، ئەگەر ئەوان هێز له و ناوچانە جێگیربکەن، ئەوانیش هێزی پێشمەرگە لەناوچەکە جێگیر دەکات.
[4]
- ژنانی تەڤگەری ئازادیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا پەیامێکیان ئاڕاستەی ژنانی سیاسیی و ئەرکدار لە ناو حکومەتدا کرد و رایانگەیاند، بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان پێویستە هەموو ژنان بێنە لای یەک و قۆناغێکی نوێ لە مێژوو بنوو
سنەسنەوە.
[7]
- لە راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەراندا ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووریدا کراوە، کە لە ناو کامیۆنێکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی لەدیوی ئێران ویستویەتی بیهێنێتە ناو هەرێمی کوردستان.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گردبوونەوەی بەشێک لە کەسوکاری زیندانیانی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە بەردەوام پەرلەمانی کوردستان، ئەوان داوایان کرد کە سزای لە سێدارەدانی کەسوکارەکانیان بۆ هەتاهەتایی کەمبکرێتەوە یاخود لێبووردنی گشتییان بۆ دەربچێت.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- کاتژمێر 19:58 خولەک بە کاتی ناوچەکە، لە گەڕەکی مەهلەجی شاری
حەسەکەحەسەکەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە 6 برینداری لێکەوتووەتەوە و برینی یەکێک لە بریندارەکان قوڕسە.
[1]
لە شاری حەسەکە تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە میدیا ئێرانییەکان گواستییەوە، ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بوشەهری ئێرانی کەوتەوە و بەو هۆیەوە 3 کەشتی کە لە بەندەرەکە لەنگەریان گرتبوو، سووتان. لەم بارەیەوە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاوی کردەوە، بەلایەنی کەم 3 کەشتیی لە بەندەرەکە سووتان.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)