13-05-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاندووە، لە شەڕوپێکدادنەکانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە جۆلەمێرگ، شەش سەربازی سوپا کوژراون و هەشت سەربازی تریش برینداربوون. ئاماژە بەوەشکراوە، هەلیکۆپتەرێکی سةربازی سوپای تورکیا لە کاتی بۆردوومان کردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە جۆلەمێرگ کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە، بەوهۆیەشەوە هەر دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لە دەستداوە.
- کاموران یوکسەک هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان "دەبەپە" بەفەرمانی دادوەر لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیرکرا و بۆ دەستپێکردنەوەی لێکۆڵینەوە رەوانەی دادگا کرایەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان