حکومەتی تورک هێرشی کردە سەر گۆڕستانێکی دیکەی شەهیدان
باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەربە حکومەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی شەهیدانی ئیسماعیل ڕۆناهی لە گوندی کۆلانی سەربە گمگمی
موشموش.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوای ونبوونی بۆماوەی دوو ڕۆژ، تەرمی
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
[4]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نارنجۆکێکی دەستی لەبەردەم ماڵی رۆژنامەنوسی کورد،
ئاکۆ رەشیدئاکۆ رەشید لە گەڕەکی
شۆرجەشۆرجەی شاری
کەرکوککەرکوک تەقییەوە.
[1]
- شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە. شاندەکە تاوتوێی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان دەکەن لەگەڵ شاندی عێراقی.
[2]
- بە رەزامەندی هەرسێ لایەنی گۆڕان، هاوپەیمانی و کۆمەڵ،
یوسف محەمەد سادقیوسف محەمەد سادق کراوەتە سەرۆکی هاوپەیمانیەکەیان.
[3]
- بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە کۆمەڵگەی تلبەنات-ی سەر بە شارۆچکەی
شەنگالشەنگال، گەنجێک گیانی لەدەستدا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
-
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
تەڤدەمتەڤدەم و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-
پەیەدەپەیەدە هۆشداری دەدات بە تورکیا و لە دیمانەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر
عەفرینعەفرین، شەڕەکە دەپەڕێتەوە بۆ تورکیا و ئەمەش دەبێت بە سەرەتای رووخانی ئەو وڵاتە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان