- بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی
هەڵەبجەهەڵەبجەی کۆمیسۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، ئاشکرایکرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە و 61 فەرمانبەری هەمیشەییان بۆ دامەزراوە.
[1]
-
داعشداعش هێرشی کردەسەر هێزێکی کاکەییەکان لە
داقوقداقوق. لە ئەنجامدا تێکشکێنران.
- ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی تورکیا دەستیانکرد بە بۆردمانکردنی ژمارەیەک گوندی بناری
قەندیلقەندیل و زیانی بە کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
[2]
لە کاتژمێر 6 تا 8:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری هەردوو شارەدێی
گوڵالەگوڵالە و
قەرەتەپەقەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لە پارێزگای دیالە، سێ بۆمبی چێندراوی چەتەکانی داعش-دا تەقینەوە. دوو پێشمەرگە و هاوڵاتیەک برینداربوون و برینی پێشمەرگەیەکیان سەختە.
-
محەمەد ئەسڵانمحەمەد ئەسڵان، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە، دەستگیرکرا.
- لە شارۆچکەی
ساسۆنساسۆن کاتێک کاروانێکی سەربازی سوپای تورک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن تێدەپەڕی، کەوتە بۆسەی گەریلاکانەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژران.
- جارێکی دیکە چەتەکانی داعش، دوو تاوەری سەرەکی گواستنەوەی کارەبایان لە سنوری نێوان هەردوو شارەدێی قەرەتەپە و گوڵاڵە تەقاندەوە و زیاتر لە 50 گوند و شارەدێیان بێ کارەبا کرد.
[3]
- بەشی تورکیا- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدعای کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی قەندیل و پاریزگای
هەکاریهەکاری تورکیا، 5 گەریلا کوژران و چوار ئامانجی پەکەکە خاپوور کران.
[4]