سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە #11-09-2022#، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی #یانەی وەرزشی دهۆک#، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق.
سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=