رەخنەیان لە شاندی دانوستاندکاری کورد گرت
- چەکدارانی داعش، دوای 10 رۆژ لە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی کوردی جەلەولا بەناوی رائید مەحمود رەمەزان کە ویستبووی باوکە پەککەوتەکەی لە شارۆچکەکە دەربکات، ئەمڕۆ ئازاد کرا، بەڵام ئێستا لە نەخۆشخانەی خانەقینە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی.
- هەرسێ حیزبی سۆسیالیت، شیوعی و زەحمەتکێشان ئەمڕۆ کۆبوونەوە و رەخنەیان لە شاندی دانوستاندکاری کورد گرت و پێیان وایە لە ئاست ئەو شتەی پێیان سپێردرابوو نەبوون، هەروەها پێیشیانوایە کورد ئەمجارە زۆر بە لاوازی بەشداری حکومەتی کردووە.
- وەزارەتی بەرگریی کۆماری چیک بڕیاریدا یەکەم هاوکاریی سەربازیی خۆی بگەیەنێتە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
- هێزەکانی بەدر و دانیشتووانی گوندەکانی سنووری ناحیەی جەبارە دەبێتە شەڕە تەقەیان و بەوهۆیەوە منداڵێکی 10 ساڵان دەکوژرێت، دواتر پێنج هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی بەدرەوە دەڕفێنرێن کە یەکێکیان پێشمەرگەی سکرتارییەتی یەکێتییە. پاشان رفێنراوەکان لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاددەکرێن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان