📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
- لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە گابار، دوو سەربازی تورک کوژران.
[3]
- دادگای
ئامەدئامەد سزای 8 ساڵ زیندانیکردن بەسەر
عەبدوڵڵا زەیدانعەبدوڵڵا زەیدان، پەرلەمانتاری
جولەمێرگجولەمێرگ-ی
هەدەپەهەدەپە-دا سەپاند.
[3]
- پەرلەمانی تورکیا بەدەنگی 276 پەرلەمانتار، مافی پەرلەمانتاری لە
لەیلا زانالەیلا زانا، پەرلەمانتاری شاری
ئاگریئاگری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە وەرگرتەوە.
[3]
- بۆ جاری 721-ەمین، داواکاری پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، لە لایەن داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیاوە ڕەتکرایەوە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی
بومەلەرزەبومەلەرزەیەک لە پارێزگاکانی
ئیلامئیلام،
کرماشانکرماشان و
سنەسنە روویدا.
[1]
- دوو ئەندازیاری کورد بە ناوەکانی ئەمین ئەشرەفی و جەواد ئەشرەفی لە شوێنی کارەکەیان لە شاری
هەمەدانهەمەدان ڕفێندران.
[3]
باشووری کوردستان
- لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بومەلەرزەیەک لە
دەربەندیخاندەربەندیخان و
هەڵەبجەهەڵەبجە و
پێنجوێنپێنجوێن و
زەڕایەنزەڕایەن روویدا و بەهۆیەوە بەشێک لە خەڵک لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.
[1]
- لایەنە عەرەبییەکانی
کەرکوککەرکوک هاوپەیمانییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق له و پارێزگایەدا پێکدەهێنن.
[2]
- گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
[1]
- فراکسیۆنی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق نامەیەک ئاڕاستەی
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دەکات و رایدەگەیەنن دەبێت لە نزیکترین کاتدا سەرۆک وەزیران بەدواداچوون بکات بۆ ئەو سیاسەتی
تەعریبتەعریبیەی لە کەرکوک بەناوی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی دەستیپێکردووە.
[2]
- بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکەوە لە شارەدێی شۆڕش-ی سەر بە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا. سێ منداڵەکە ناویان (
هێمن سەعیدهێمن سەعید) تەمەن 9 ساڵ، (
فەرمان عەتافەرمان عەتا) تەمەن 12ساڵ و (
دێرین ساماندێرین سامان) تەمەن 12ساڵە.
[3][4]
دەرەوەی کوردستان
- تەرمی هەریەک لە جاک هۆڵمز و ئۆلیڤەر هۆڵ، کە هەردووکیان تەمەنیان 24 ساڵبوو و بە خۆبەخشی لە ریزی
یەپەگەیەپەگە شەڕی
داعشداعشیان دەکرد، لە فڕۆکەخانەی هیترۆ لە لەندەن دابەزێندران و لەلایەن خێزانەکانیانەوە پێشوازیان لێکرا.
[4]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 11-01-2018 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 11-01-2018 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 11-01-2018 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 56 KB |
| |
Jan 11 2018 3:21PM | بەناز جۆڵا |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 61 KB |
| |
Jan 10 2018 10:03AM | بەناز جۆڵا |