🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
رێکخستن و ئۆرکێسترا: دڵشاد سەعید
2021
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
📅 10-06-2020 - هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لەسێدارەدرا ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لەسێدارەدرا
باکووری کوردستان
- سەربازی تورکیا لە ناوچەی لیجەی ئامەدئامەد دەستیان بە ئۆپراسێۆن کرد، لە کۆڵانێک 6 گۆڕی شەهیدیان تێکدا. گۆڕی عیزەت توگال کە لەساڵی 1995-1996 لە لایەن ئەندامی میتی تورک شەهیدکرابوو، بەهادین تۆفان کە لە 10 تەموزی ساڵی 1991 لە مەراسیمی تەرمی ڤەدات ئایدن شەهیدکرا، گەریلای پەکەکەپەکەکە ئایدن بەدران و ئینایەت تانرڤەردی لە ساڵی 1990 لە لیجە و موش لە شەردا شەهیدببوون، هەروەها خەیاڵ زەنگین و کوڕەکەی موستەفا زەنگین لە ساڵی 1993 لە لایەن جاشەکان شەهیدکران، بوونە ئامانجی هێڕشی دڕندانە و نامرۆڤانەی سەربازەکانی تورک.[2]

سەربازەکانی تورکیا 6 گۆڕی تری شەهیدانیان رووخاند


- پۆلیسی تورک لە ئامەد و مێردین هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ئەمروڵلا کاڵکان ئەنجامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپەهەدەپە و 4 کەسی تریان دەستگیرکرد.[2]
- بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە درەنگانی شەوی رابردوودا پارێزگاری 41 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا گۆڕدران. پارێزگارەکانی هەریەک ؛ سەمسور، ئامەد، مێردین، دێرسیم، سێرت، گمگم، ئەرزینجان، خارپێتخارپێت، ئاگریئاگری و ئیدر لە باکووری کوردستان کەوتوونەتە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان.[3]
- دوای چەند رۆژ دەستبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لەیلا گۆڤەنلەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە ئازا دەکرد.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- داگیرکەری ئێران رایگەیاند، هیدایەت عەبدوڵڵاپوورهیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانی سیاسی لە سێدارەدراوە.[1]
- لە پارێزگای ئیلامئیلام ژمارەی تووشبووان جارێکی دیکە بە خێرایی بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان پابەندی رێنماییەکان نین. لە باشووری ئیلام ژیان بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە و قەرەباڵخییەکی زۆریش بە بازاڕەکانەوە دیارە بۆیە مەترسیی ئەوە دەکرێت ژمارەی تووشبووان لەوەی ئێستاش بەرزتر ببێتەوە.[3]
باشووری کوردستان
- تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆناکۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵەیە و دانیشتووی سلێمانییە.[1]
- تەندروستی سلێمانیسلێمانی رایگەیاند تا ئێستا لە سلێمانی 909 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- جووتیارانی دەشتی هەولێرهەولێر و دەوروبەری لە شێوازی وەرگرتنی گەنمەکانیان ناڕازین. چەند رۆژە گەنمیان لە بارهەڵگردایە و پارەیان لەسەر دەکەوێت، بەڵام بەشێکیشیان بە بیانوی ئەوەی گەنمەکەیان پاک نییە و نیسکی تێدایە لێیان وەرناگیرێت، بۆیە لەبەردەم سایلۆی مەخموورمەخموور گردبوونەوە و داوایان کرد چارەسەرێکیان بدۆزرێتەوە.[3]
- نوێنەر و بەڕێوەبەری 155 پەیمانگا فێرکارییەکانی کوردستان لە دژی بڕیاری وەزیری پەروەردە سەبارەت بە داخستی پەیمانگا فێرکارییەکان کە نزیکەی سێ مانگ زیاترە داخراون لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا داوای کردنەوەی پەیمانگاکانیان کرد بەڕێکاری تەندروستی وەک شوێنەکانی دیکە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد: لەسەدا 75ی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی سلێمانی لەکارکەوتەوەو بۆ چاککردنەوەی پێویستی بە 26 ملیۆن دینار هەیە بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە پەراوێزخراوەو وەڵامی داواکارییەکانیان نادرێتەوە.[5]
- لە ئاگادارینامەیەکدا، بانکی خوێنی سلێمانی رایگەیاند، هیچ پلازمایەکی خوێن لە بانکی خوێنی سلێمانیدا نەماوە و پێویستیان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی کۆرۆنا هەیە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک، دانیشتوانی شارەدێی ئاغجەلەرئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵچەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دژ بە جێبەجێنەکردنەکانی بەلێنەکانی حکومەت، دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و تا ئێستا بەردەوامە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە دژی شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی مافەکانیان کرد، کە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لەلایەن شواسوارەوە خوراوە و تا ئێستا نەک تەنیا قازانج، بەڵکو پارەی کڕینی پشکەکانیشیان بۆ نەگەڕاندووەتەوە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە سەید سادقسەید سادق تەقە لە مامۆستای ئایینی کامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی کراوە، فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە و بریندارە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانشەڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی منبجمنبج لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو. ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە شەڕڤان دەروێششەڕڤان دەروێش لەڕێگادا بووە لە منبجەوە بەرە و ئەبو قەلقەل بڕوات لەوکاتەشدا بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقیوەتەوە.[6]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی قەرقینی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرینعەفرین 300 دارە زەیتونیان بڕیەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 146 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 34 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی گیانلەدەستدانە بە کۆرۆنا کە لە 24 کاژێردا تۆمارکرابێت.[3]

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان


🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 10-06-2020
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-06-2020
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 10-06-2020
[5] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 10-06-2020
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 10-06-2020
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 10-06-2020
📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بەرهەمی گەنمی مێردین 30% زیادیکردووە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پژاک بۆ قاسم ئەنگین؛ خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و ئامانجی شەهیدان، ئەرکی وڵاتپارێزیە
2.👁️پەیامی محەمەد حەلبووسی بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم
3.👁️قەسەدە: قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکەمان کۆتایی هات
4.👁️هەپەگە: لە شاخێ 13 سەرباز و کۆنترا کوژران
5.👁️کۆرۆنا پەرلەمانی کوردستانی داخست
6.👁️کۆیه؛ دوای تۆمارکردنی 26 حاڵەتی توشبوون، بڕیاری داوە هاتووچۆ لە بازگەکانی دەرەوەی شار لە سنووری شارۆچکەکە قەدەغە بکات
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️توانا حەمە نوری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئیلام
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ چەمچەماڵ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەیدسادق (شارەزوور)
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ منبج
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەخموور
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 1 2020 2:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 10 2020 11:07AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2020 9:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 102,486 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.152 KB Jun 10 2020 11:25AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پوختەیەکی وردی رستەساز...
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,783 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574