باکووری کوردستان
- تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای
هەپەگەهەپەگە کە لە ساڵی 2017 لە
دەرسیمدەرسیم شەهید ببوو دوای 3 ساڵ لە ڕێی پۆستەخانەوە ڕادەستی خانەوادەکەی کرا و خانەوادەکەی تەرمەکەیان بۆ مێردین برد. جەندرمەکان بە تەنها ڕێگەیان بە 3 کەسدا کە تەرمی شەهید عەگید بەخاکبسپێرن، ڕێگا بە دایکی شەهیدیش نەدرا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بکات.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵمەتێکیان دژ بە خراپیی دۆخی ئابوورییان لەکاتی کەرەنتینەدا ڕاگەیاند و دروشمی کەرەنتینە بە بێ دابین کردنی ژیانی خەڵکی یەکسانە بە برسێتیییان بەرزکردەوە.
[3]
کەرەنتینە بێ دابینکردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی
- لە ژمارەیەک گوندی شاری
مەریوانمەریوان 10 کەس بەهۆی بڕینەوەی دارستانەکانی ئەو شارە دەستگیرکران.
[2]
- دیوانی باڵای وڵات لەژێر گوشاری سپای پاسداران حوکمی لەسێدارەدانی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی
ورمێورمێی پشتڕاست کردەوە.
[6]
باشووری کوردستان
- وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە کە خۆی هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە بووە.
[4]
- لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.
[5]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
سلێمانیسلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی یە.
[4]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت، زۆرترین پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە و دەڵێت: لە کۆی 16 هەزار و 350 پشکنین کە لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە 11 هەزار و 400 پشکنیان لە پارێزگای هەولێر بووە.
[3]
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی مەخموور، چوار کەس گیانیان لەدەستدا
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو
16-04-202016-04-2020 درێژکراوەتەوە.
[4]
- سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ، شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی
مەخموورمەخموور -
هەولێرهەولێر، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ پیاو و منداڵێک بوون، هۆکاری ڕووداوەکەش تیژڕەوی بووە.
[2]
-
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و بەهاوکاری
دەزگای مرۆیی مامدەزگای مرۆیی مام و لە پێناو سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا- کۆڤید19، توانرا لە تاقیگەکانی زانکۆ ماددەی پاکژکەرەوە (تعقیم)، بۆ دەزگا تەندروستییەکان ئامادەبکات.
[5]
- بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ، هەزاران ئاژەڵدار لە هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە، لە پارێزگای
دهۆکدهۆک هاونیشتمانیان ناتوانن شیر بۆ بازاڕ و کۆمپانیاکان بگوازنەوە بۆیە بەشێکیان بە ناچاری شیرەکانیان دەڕێژن.
[2]
- لە شارۆچکەی
کەلەکچیکەلەکچی شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.
[2]
- بەهۆی پاک ڕانەگرتن و گوێ نەدان به ڕێنماییە تەندروستیی و ڤێترنەرییەکان، کوشتارگەی
گەرمیانگەرمیان، بە بڕیاری سەر پەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژداخرا.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەکانی شێراوا و شەرا لە
عەفرینعەفرین بۆردومان دەکەن. بەو هۆیەوە سەربازێکی ڕژێمی سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە.
[1]
- دکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەگۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەر سەربازێکی هێزەکانی سوریا ئاشکرا بووە، گوندی ئوم ئەلهۆشی شەهبایان خستووەتە کەرەنتینەوە. حکومەتی سوریاش بە بەرپرسیاری ئەوە دەبینرێت.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی تورکیا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمڕۆ 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 هەزار و 29 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
[1]
- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی لە 31 پارێزگا بۆ ماوەی 48 کاژێر ڕاگەیاند و بەوەش 64 ملیۆن کەس ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنەدەرەوە.
[2]
- زیاتر لە 50 خوێندکار لەگەڵ چەند خێزانێک کە بۆ چارەسەری پزیشکی لە ئوردنن و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە و ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریان خواردووە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بیانگەڕێننەوە.
[2]