لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 10-02-2020
باکووری کوردستان
- لە دەوروبەری دەریاچەی
وانوان زیاتر لە 30 پەنابەر کە بە تەنها هێلرابوونەوە، بەرلەوەی لە سەرمادا رەقببنەوە دۆزرانەوە. بە پێی زانیاریەکان پەنابەران بە کەشتیەک بەرەو
بەدلیسبەدلیس دەچوون و لە نزیک ناوچەی وەستان لە دەوروبەری دەریاچەی وان بە تەنها بەجێهێلرابوون.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی رۆژانی ڕابروودا،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەممەد فەقیزادە، خەڵکی
پیرانشارپیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی کۆڵبەریدا پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ لە سنوورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکرا. محەممەد فەقیزادە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە.
[8]
باشووری کوردستان
-
سلێمانیسلێمانی و خاکی، ئەلبومێکی وێنەیی دۆکیۆمێنتاری مێژوییە لەسەر شاری سلێمانی، لە نوسین و ئامادەکردنی هونەرمەند
ئاسۆ عومەر سوارەئاسۆ عومەر سوارەیە، سەعات 3:30 دەقیقەی پاش نیوەڕۆ لە رێورەسمێکدا لەهۆڵی خاک بڵاو دەکرێتەوە.
[1]
- وتەبێژی
بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت: لە دوای راپەڕینەوە تاوەکو ئێستا حەوت کادیر و ئەندامیان لە هەرێمی کوردستان بێ سەروشوێنن، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات دۆسیەی ئه و کادیرانەیان یەکلایی بکاتەوە.
[4]
- سەنتەری میدیایی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، بۆ نەهێشتنی چەکدارانی
داعشداعش لە ناوچەکە، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژی داعش لە چەند ناوچەیەکی دەڤەری
گەرمیانگەرمیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکیش بەسەختی برینداربووە.
[5]
- لەپێناو نەهێشتنی مەترسییەکانی چەتەکانی داعش لەسنووری شارەدێی گوڵاڵە و رۆژئاوایی
خانەقینخانەقین و شارەدێی کۆکس، سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کۆبونەوە و بڕیار درا، چەند خاڵێکی سەربازی لەناوچەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە بەدرێژایی 5 کیلۆمەتر دابنرێت.
[7]
- بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارین و سەرمایەی کوردستانی گرتووەتەوە، هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەک ئەستەم بووە و رێگای
هەولێرهەولێر -
دهۆکدهۆکیش داخرا.
[2]
- بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرما، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران وەستا و گەشتیارانیش بەشێک لە رێگاکە بە پیادەڕۆ دەبڕن.
[6]
- بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆرێک لە پەروەدەکان و فەرمانگەکانی باشووری کوردستان، سبەینێیان کردە پشووی فەڕمی.
[2]
- بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی لێدوانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدرۆ دەخاتەوە کە وتبووی بەشێکی دانیشتوانی سلێمانی ژەهراوی کراون، راشیدەگەیەنێت: ماددەی کلۆر بەسەر ناچێت و بەپێی ئەو پشکنینانەی تائێستا بۆ ئاوی خواردنەوەی ماڵان کراوە ئاوەکە تەندروستە و رێژەی کلۆرەکەش دەرچووە.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی بۆنەکان، لەشارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمێکی شکۆدار بۆ بەرز راگرتنی چلەی ماتەمینی شەهید زەردەشت گەرمیانی بەڕێوەچوو، کە لە بەرخۆدانی
سەرێکانیسەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، دژ بە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوو.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- تەقینەوەیەک لە شاری
عەفرینعەفرین روویدا، بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.
[2]
تەرمی ئەبرام منبج شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا
- هاوڵاتیانی منبج تەرمی ئەبرام منبج
شەڕڤانشەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی
منبجمنبج بەخاکسپارد.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سوپای سووریا لە ئیدلب هێرشێکی کردەسەر هێزەکانی تورک وە بووە هۆی کوژرانی پێنج سەربازی تورک و برینداربوونی پێنجی دیکە.
[2]
- تورکیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئدیلب پێگەکانی سوپای سووریا بە چڕی و بێ پچڕان بۆردومان دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی 5 سەربازی تورکیا لە هێرشێکی تۆپخانەکانی سووریا بۆ سەر خاڵێکی چاودێریان لە ناوچەیەکی ئه و پارێزگایە کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون.
[6]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان