10-01-2017
- جێگیری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت، بەمەبەستی چاکسازیی و رێگەگرتن لە وەرگرتنی مووچەی دووبارەو سێبارەو بندیوار، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی هەشت هەزار پێشمەرگە رادەگرێت و چەند چاکسازییەکی تریش ئەنجام دەدات.
- ئەمشەو لەشاری خانەقین برایەک براکەی خۆی کە پێشمەرگە بووە بە چەقۆ کوشتووەو خۆیشی بریندارەو بە برینداری دەستگیرکراوە.
- وتەبێژی ژوری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەنداوی فورات لە ناوچەی تەبقە نزیک بوونەتەوە، ئەوەش دوای رزگارکردنی گوندی جب شەعیر و دەحلان و عەریعەر لە باکوری رۆژئاوای رەققە.
- کۆسرەت ڕەسوڵ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر چۆنێتی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و داوای کۆبوونەوەی لوتکەی حزبەکان دەکات.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان