لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 09-07-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی کەسیی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی ممنوع الخروجیی ناوبراو دەرکراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- سوپای تورکیا هاتوچۆی لە دوو گوندی شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی شارۆچکەی
سۆرانسۆران قەدەغەکردووە و داواشی لە هاووڵاتیان کردووە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بناری چیای خانتووری سەربە شارۆچکەی دەرکارێی شارۆچکەی
زاخۆزاخۆی بۆردومان کرد. ڕاگەیەنرا فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر دەوروبەری گوندی شەرانش-یان کردووەتە ئامانج.
[2]
- لە دوو گوندی سنووری
سەنگاوسەنگاو شەڕ لەنێوان دوو خێزانی ئامۆزای یەکدی روویدا، لە ئەنجامدا دوو برا کوژران.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێشەنگایەتیی خانەوادەی شەهیدان لە شارۆچکەی دێرک-ی کانتۆنی هەرێمی جزیر مەڕاسیمی پرسە بۆ شەهیدی سەرکردە
دیار غەریبدیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت) ساز دەکرێت.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- کوردانی تاراوگە، لە هەر چوار بەشی کوردستانەوە، بەمەبەستی مەحکوومکردنی تێرۆری دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی، لە بروکسێل کۆبوونەوە و خۆپێشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان