رۆژهەڵاتی کوردستان
- پەیوەندییە گشتییەکان و زانیاری گەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، باسیان لە دەسبەسەرکردنی 16 هاووڵاتیی کورد لە کوردستان کرد. وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە، ئەو 16 هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەکانی
ورمێورمێ و
سنەسنە دەسبەسەر کراون. وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
[4]
- زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە
کۆرۆناکۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، نۆ هەزار و 36 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 569 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[1]
باشووری کوردستان
- پەڕڵەمانی کوردستان بۆ پارێزبەندی لەسەر
سۆرانسۆران عومەر کۆبووەوە، فڕاکسیۆنەکانی یەکێتی،
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی،
یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی،
نەوەی نوێنەوەی نوێ،
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و شیوعی بەشدارییان نەکرد. سەرۆکی پەڕڵەمانیش ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو. سەرئەنجام فڕاکسیۆنی پارتی و کەمینەکان پارێزبەندییان لەسەر
سۆران عومەرسۆران عومەر هەڵگرت.
[5]
ئەمڕۆی پەڕڵەمان: دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە چوار پەرلەمانتار
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی کەمبونەوەی حاڵەتەکانی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتوچۆ ئاسانکاریان تێدا کراوە.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا هیچ توشبویەکی نوێی کۆرۆنا تۆمارنەکراوەو 11 توشبوش لە
هەولێرهەولێر چاکبونەتەوەو ئێستا تەنیا 25 توشبو لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماون.
[3]
- ئەمرۆ لە شاری
کەرکوککەرکوک 5 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە هەمان ڕۆژدا 3 توشبوو چاکبوونەتەوە.
[6]
- لە شاری کەرکوک ژنێکی تەمەن 40 ساڵ لە ماڵی باوکیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
[7]
- مامۆستایانی ناڕازای و بەشێک لەچین و توێژە جیاوازەکانی
سلێمانیسلێمانی لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزایەتیان دەستپێکرد.
[3]
- بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ناڕەزایەتییەکانی
گەرمیانگەرمیان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە حکومەت موچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکات و مافە زەوتکراوەکانی موچە خۆران بگێڕێتەوە.
[7]
- بازرگانان و خاوەن پیشانگاکانی فرۆشتنی پایسکل دەڵێن، ڤایرۆسی کۆرۆنا تێڕوانینی خەڵکی هەرێمی کوردستانی بۆ لێخوڕینی پایسکل گۆڕی. لە ماوەی 40 ڕۆژی قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و دوای هەڵگرتنی قەدەخەکەش خواست لەسەر بەکارهێنانی پایسکل بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک بازاڕی هەندێک جۆری پاسکیل بە ڕێژەی 200% زیادبووە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- دانیشتووانی هەرێمی
عەفرینعەفرین تەرمی هەردوو شەهیدی هێزەکانی ناوخۆی کانتۆی شەهبا عەلی محمد ئیبیش و گەنجۆ محمد شەبابۆیان بە خاک سپارد.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- پێشمەرگەی دێرین و چالاک و ڕۆژنامەنووس،
مستەفا حەسەنە گەورەمستەفا حەسەنە گەورە لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد.
[5]
- محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
[2]
- بە پێی لێدوانی بەرپرسە تورکەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەو وڵاتە 57 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هەزار و 641 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە تورکیا بە گشتی 133 هەزار و 721 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاوکات 3 هەزار و 641 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[6]