بەبۆنەی گیان لەدەستدانی، #وریا حەمەکەریم# ڕۆژنامەنوسی دیاری کوردستان و کارمەندی دامەزراوەی نالیا، دامەزراوەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و ڕۆژنامەنوسان دەکەین، لەدەستدانی وریا کەلێنێکی گەورە لەدامەزراوەکەمان دروست دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، وریا حەمەکەریم بەرکەوتی چەکی کیمیایی هەڵەبجەبوو، باوکیشی شەهیدی کیمیابارانی هەڵەبجە بوو، یەکێک بوو لە تاقانەکانی هەڵەبجە، ڕۆژنامەنوسێکی دیار و بەئەزمونی کەناڵەکەمان بوو، ماوەی 12 ساڵ لە ئێن ئارتی وەک پەیامنێر و پێشکەشکار بەردەوام بوو.
هاوکات، وریا حەمەکەریم لە ژیانی پیشەیی ڕۆژنامەنوسیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو بەجۆرێک دەیان دۆسیەی گەندەڵی گەورەی ئاشکراکرد و دەیان سکاڵاشی لە دادگاکاندا بردەوە کە لەسەر کاری ڕۆژنامەنوسی لەسەری تۆمارکرابوو.
دامەزراوەی نالیا ئەوەی خستوەتەروو، لەدەستدانی وریا کەلێنێکی گەورە لە دامەزراوەکەمان دروستدەکات و کۆستێکی گەورەیە بۆ ئێمە و ڕۆژنامەنوسانیش، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و ڕۆژنامەنوسان دەکەین و هیوای سەبوری و ئارامی بۆ هەموان دەخوازین و داواکارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=