- ڕوودانی شەڕی براکوژی لە گوندی نێرەگین، شەرەکە لە 2ی بەیانی زووەوە دەستی پێکرد تا 10ی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی دوایی 07-02، لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حسک و حشعدا، لەم شەرەدا 9 پێشمەرگەی حسک و 3ی حشع و 7ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شەهید کران و زۆریش بریندار بوون. پاشان بەبێ ئەوەی هیچ لایەک بچێتە نێوانیانەوە کۆتایی بەشەڕەکە هات. شەڕی نێرەگین سەلماندی کە پارتە کوردستانییەکان چەند ڕکیان لە یەکترە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان