📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
- پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، بۆ 769هەمین جار سەریان لە داواکاری گشتی دا.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لەگەڵ زیادبوونی نیگرانییەکان لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی
رامین حسێن پەناهیرامین حسێن پەناهی-ی زیندانیکراوی کورد، 60 پارێزەری ناوداری ئێران نامەیەکی واژۆکراویان ئاراستەی حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئێران کردووە و تێیدا داوای راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی ئه و زیندانییەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.
[1]
- ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، سەید ئەردەشێر مووسەوی، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، مێهدی ئازادبەخت خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، ئەندازیار بیژەن هیمەتی خەڵکی شاری کرماشان و شەهریار تەهماسبیکارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی خێوندەوان لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.
[5]
-
مەریم فەرەجیمەریم فەرەجی، چالاکی مەدەنیی کورد، دانیشتووی شاری کەرەج، پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵ دەسبەسەر کرا.
[5]
باشووری کوردستان
- لە گوندی گردجانی شارەدێی
چوارقوڕنەچوارقوڕنەی
ڕانیەڕانیە ئاگر لە باخێک کەوتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕینیش دەڵێت بەهۆی ئاگرەکەوە لە باخەکەدا بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە.
[1]
-
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی تەرخانکردنی رێژەی لە 70%ی کورسییەکان بۆ دەرچووانی خولی یەکەم ڕەتدەکاتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەش ئه و بڕیارە بە تاک لایەنە لە قەڵەم دەدات.
[1]
-
ئەحمەد عەسکەریئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک راگەیاند ئەو سندووقانەی قەزای
داقوقداقوق کە تانەیان لەسەر بوو، یەکلاکرانەو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، ئەوەش پێچەوانەی هەموو ئەو تۆمەتانە بوو، کە ئاراستەی یەکێتی دەکرا.
[2]
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 01:00 بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی خالد تەها، دادوەری دادگای شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لە گەڕەکی ڕزگاریی لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە تەقییەوە. تەقینەوەکە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە، باڵام زیانی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی دادوەرەکە گەیاندووە.
[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری
برادۆستبرادۆست بۆردوومان دەکەن و بووەتەهۆی سوتانی دارستان و پاوانی سنوورەکە.
[4]
- لە
هەولێرهەولێر کۆنفرانسی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 تایبەت بە رێگری لە زێدەڕۆیی و لابردنی لەسەر زەویوزار و موڵکی حکومەت بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا وەزیرەکانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار گوتاریان پێشکەشکرد و باسیان لە ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای زێدەڕۆیی کرد.
[2]
- ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو ئۆتۆمبێل گڕی گرت و بەمەش تەنها لەمساڵدا 20 ئۆتۆمبێل لەناکاو سوتاون.
[1]
- بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پلەی گەرمای
خانەقینخانەقین سەرووی 50 پلەیە و هاوڵاتیانی ناوچەکە لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتیمانی و کەمی ئاو لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- کاتێک دانیشتوانی منبج لە ناوچەی حەییە خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکەیان بەڕێوەدەبرد تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی منبج بەلانیکەمەوە کەسێک لەو تەقینەوەیەدا کوژراوە و 22 کەسی تریش برینداربوون.
[3]
- مەسعود ئیبۆ فەرماندەی چەتەکانی لیوای سەڵاحەدینی سوپای ئازادی سوریا و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا لە
عەفرینعەفرین، لەلایەن شەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە /
یەپەژەیەپەژەوە کوژرا.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- کوردانی یۆنان دژی ڕادەستکردنی
گولیزەر تاشدەمیرگولیزەر تاشدەمیر ڕژانە سەرشەقامەکان.
[5]
- پەرلەمانی ئەوروپا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد و تیایدا داوایکردووە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئاسایی بکرێتەوە. هاوکات داواشیکردووە
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە.
[1]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 05-07-2018 |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 05-07-2018 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 05-07-2018 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 05-07-2018 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 07-07-2018 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 57 KB |
| |
Jul 5 2018 1:37PM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 67 KB |
| |
Jul 4 2018 3:03PM | هاوڕێ باخەوان |