باکووری کوردستان
- لە کانێکی خەڵوزی بەردینی لە
شرناخشرناخی باکوری کوردستان تەقینەوە ڕوویدا و بەپێی زانیارییەکانیش دوو کرێکار گیانیان لە دەستداوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەهاب نادری، نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ و ڕوانسەر لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند دوو منداڵ بەهۆی سەرما و دوو کەسی دیکەش بەهۆی پەنگخواردنی گاز لەنێو خێوەتدا گیانیان لەدەستداوە.
[6]
- هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە خاڵی پشکنینی سێڕێیانی پەسوێ هەڵکەوتوو لە
جەڵدیانجەڵدیان، پێش بە هاووڵاتیان دەگرن و بەمەبەستی ئازاردانی خەڵکی کورد مۆبایلەکانیان دەپشکنن.
[3]
- محەممەد کەریمی یەکێک لە چالاکانی شاری
بۆکانبۆکان، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی لەلایەن مەئموورانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.
[7]
- سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری
مێهرانمێهران سەر بە پارێزگای
ئیلامئیلام کە دوو ژن و پیاوێک بوون لە ناو ماشینێک لە جۆری پراید بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانگ گیانیان لە دەست دا.
[7]
باشووری کوردستان
- بوومەلەرزەیەکی دیکە شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان و دەوروبەری هەژاند و بەهۆیەوە منداڵێک بە سوکی برینداربووە.
[1]
- بۆ جاری پێنجەم فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای
ئاسۆسئاسۆس-یان لە ناوچەی
شارباژێڕشارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکردەوە.
[2]
- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لیستی
مووچەمووچەخۆرانی خاوەن پێداویستی تایبەت پاکدەکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی پێداون کە مووچەی سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 90 هەزارو 60 هەزار دینارەوە دەکرێتەوە بە 150 هەزار دینارەکەی پێشوو.
[1]
-
مونا قەهوەچیمونا قەهوەچی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم ڕەتی کردەوە کە ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان هیچ بڕیارێکی دابێت سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوە یا هەڵپەساردن و سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی دابێت و وتیئێمە بڕیارمان دا له و ڕۆژە وەک بەروار ڕیفراندۆم بکەین،نەک هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی بدرێتە دەست ئەنجومەنەکە،خەڵکی کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمیان دا بۆیە هەڵوەشاندنەوە و هەر بڕیارێک لەوبارەیەوە دەبێت خەڵک بیدات نەک ئەنجومەن چونکە ئەوە ڕێز نەگرتنە لەئیرادەی خەڵکی کوردستان.
[4]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
نەورۆز مەولودنەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وەک وەزیری داد بە وەکالەت دیاریکدر کە ماوەیەکە ئەو پۆستە بەتاڵە.
[1]
- ژمارەیەک پەرلەمانتار کە واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردووە، داوایان لە سەرۆکایەتی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان کردووە، دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بکات بە ڕەوشی دووز
خوورماتووخوورماتوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی شارۆچکەکە.
[1]
- پاش سێ ساڵ لە داخستنی ڕێگەی سەرەکی نێوان
جەلەولاجەلەولا و
سەعدیەسەعدیە، بەهۆی شەڕی
داعشداعشەوە له و ناوچەیە و لە هەفتەی پێشوەوە لە کاتی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ شارەدێی سەعدیە و جەلەولا ئه و ڕێگەیە کرایەوە، بەڵام ئەمرۆ بەهۆکارێکی نادیار جاریکی تر داخرا.
[1]
- میدیاکانی سەربە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویان کردەوە، کە
سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ
هاکان فیدانهاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا –
میتمیت کۆبووەتەوە.
[2]
- کونسڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، چاوی کەوتووە بە سەرمایەداری نیشتمانی
فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا و تیایدا باس لە بارودۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان کراوە.
[1]
- فەرماندەی فیرقەی دووی دژە تیرۆری عێراق ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ بەڕێوەبەردنی مەلەفی ئەمنی لە
کەرکوککەرکوک، هەروەک دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەمنی کۆلیژی زانستی شارەکەی لەلایەن هێزەکانیانەوە پشتڕاستکردەوە و وتی کارئاسانی و چاوپۆشی کردووە لەئاستی پارچەپارچەکردنی ئاڵای عێراق.
[1]
- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا کە نزیکەی 40 هەمەری سەربازی بوون، سەربازگەی کەیوان-یان لە کەرکوک جێهێشتووە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی-ش لە کەرکوک ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.
[2]
- کاتژمێر 9ی ئەمشەو، بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی کوڕان-ی ئیسکان لە گەڕەکی مەجی بەگ-ی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم زانکۆی کۆنی سلێمانی (کۆلێژە پزیشکییەکان) ئەنجامدا و زیاتر لە کاتژمێرێک جووت سایدی ئیسکان-یان داخست.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سوپای تورک هەوڵی دا بچێتە سەر چیای گر-ی شارۆچکەی بلبلێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی سەر بە کانتۆنی
عەفرینعەفرین، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە-ەوە وەڵام درانەوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- باڵیۆزخانەی ئێران لە یەمەن موشەکباران کرا و گڕی گرت.
[5]
- کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، نێوبراو کەسێکی نزیکی سەددام حسێن و هەردەم یارمەتیدەری ڕژێمی بەعس بوو بۆ
ئەنفالئەنفالکردنی کورد.
[5]