رەوی کوردە ئێزدییەکانی شنگال و دەوروبەری
- بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی بەسەر خەڵکی شەنگال هاتووە رەوشی هەڵهاتووەکانی ئەو قەزاییە و دەوروبەری رووی لەخراپیە و داوادەکرێت هاوکاری بکرێن تا کارەساتی مرۆیی گەورەتر روونەدات، هاوڵاتیانی ئەو سنوورەش راشیدەگەیەنن لەدوێنێوە تا ئێستا هیچ هاوکارییەک بەدەست ئەو خەڵکە لێقەوماوە نەگەیشتوە.
- دژی دەستبەسەرداگرتنی شنگال کە زۆرینەی ئێزیدی نشینە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئێزیدییەکان زۆربەی ناوچەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
- بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو لە قەزای تلکێف، پێشمەرگە ئەمڕۆ بەیانی ناحیەی وانکێی گرتەوە.
- لە چوارقورنە دژ بە زیادبوونی ژمارەی ئاوارە عەرەبەکان خۆپیشاندان کرا.
- ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی حزبی و هاوڵاتی قەزای بەردەرەش و ناوچەی گۆرانەتی بە گشتی هێزێک پێکهێنرا بەرەو بەرەکانی شەڕ لە دەڤەری شنگال و چەند ناوچەیەکی تر بەرێکەوتن.
- مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە لە بەرامبەر بەرگریکردن و پارستنی خەڵکی کوردستان لە دەڤەری شنگال کەمتەرخەم بوون.
- بەرپرسێکی باڵای وزەی تورکیا بە ڕویتەرز بڵاویکردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووەتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بەڵام بڕی هەناردەکردنەکە لە 120 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە کەمکراوەتەوە بۆ 75 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
- سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاندووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەندیخانەی گشتیی شاری کورد ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە 11 بەندکراوی کوردی ئەو بەندیخانە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکان و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان