کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,724
وێنە
  123,375
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,734
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,798
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,258
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,641
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,394
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,501
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,021
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,793
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,444
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,923
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,032
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,094
شەهیدان 
11,885
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
888
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,217
PDF 
34,611
MP4 
3,812
IMG 
232,482
∑   تێکڕا 
272,122
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

04-04-2020 - تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 04-04-2020
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 04-04-2020
$باکووری کوردستان$
- لە زیندانی ئێلح پشێووی دروستبوو و زیندانییەکان بەشێکی زیندانەکەیان سووتاند، پاشان تورکەکان هەندێک لە زیندانییەکانیان گواستەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- باقی شەفیعی ڕۆناکبیر، شاعیر و نووسەری هەورامی خەڵکی شاری #پاوە# لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیی پیادە و ئوتومبیل بۆ ماوەی 48 کاژێر ڕاگەیەندرا و لە 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، تەنانەت نانەواخانەکان و فرۆشیاری خواردەمەنیش دەگرێتەوە.[1]
- تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، نەخۆشەکە پیاوێکی تەمەن 61 ساڵە بوو و نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380805/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 04-04-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380805/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە گوندەکانی نزیک چیای #برادۆست# بۆردومان کرا.[4]
- گوتەبێژی #وەزارەتی تەندروستی# ڕایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر ڕاگەیێندراوە.[3]
- ئەگەر زۆرە گەڕەکی کارێزانی هەولێر کەرەنتین بکرێت. پشکنینی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەکەکە وەرگیراوە و وەزیری تەندروستی دەڵێت، ئەگەر دەرکەوت ڕێژەیەکیان کۆرۆنایان گرتووە، دەبێت هەموو گەڕەکەکە کەرەنتین بکرێت. تەنیا لە پرسەیەکی گەڕەکی کارێزاندا تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا 14 کەسی تووش کردووە.[3]
- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی #سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ سەرپێچی خاوەنکارەکان زیاتر لە هەشت بەرامبەر زیادیان کردووە و زۆرترین سەرپێچیش کافتریا و خواردنگەکانەوە کردوویانە.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی #هەولێر# لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە، هیچ کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەکە تووشی کۆرۆنا بووبێت. داواش دەکات ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.[5]
- کۆمپانیای ئاوا مێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بڕی 39 هەزار پاکەت لە دەرمانیان پێشکەشی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد کە بەشێک لە دەرمانەکان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێدرێت.[3]
- لە تۆڕە کۆمە ڵایە تییە کان گرتە یەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتە وە، کە ئە ندامی خێزانی کەسێک لە تیمی نوسینگە ی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ناو بازگە کانی شاری سلێمانی تێدە پە ڕێت لە کاتی بوونی قە دە غە ی هاتووچۆدا، لەبەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتەداشدا، قوباد تاڵەبانی داوادەکات بەتوندترین شێوە ئەو کەسە سزابدرێت.[6]
- لە شاخی شرامی سەربە شارەدێی #بیارە# بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنیەوە مینلابەرێک بەناوی سەروەت عەبدوڵڵا مەحمود گیانی لەدەستدا کە کارمەندی ڕێکخراوی MAG و دانیشتووی گەڕەکی سەرای #هەڵەبجە#یە. لەهەمان تەقینەوەدا کەسێکی تریش کە ناوی (ه. س. ع.) تەمەن 23 ساڵان و دانیشتووی هەڵەبجەیە، بریندار بووە و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.[4][5]
- ژمارەیەکی زۆری باڵندەی کێوی لە باڵەکایەتی مردار بوونەتەوە و بەهۆیەوە دڵەڕاوکێ لەناو هاوڵاتیانی باڵەکایەتی دروستبووە، پزیشکانی ڤێتەنەریش دەڵێن، کە هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆس لەلەشی باڵندەکاندا نییە، ئەگەر هەیە بەهۆی هەورە بروسکەوە مرداربووبنەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #قامیشلۆ#، هێزەکانی ڕژێمی سوریا دەستڕێژی گوللەیان لە مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواکرد، بەپێی زانیارییەکان ئەندامێکی ئاسایشی ڕۆژئاوا شەهید بووە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.[6]
- ڕژێمی تورکی داگیرکەر شەوی ڕابردوو بە تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر گوندی ئوم کێف و ئەمجارە لە بۆردومانەکەیدا وێستگەی کارەبا و تۆڕی کارەبای ناوچەکەی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە کارەبای تلتەمر بڕا.[2]
- لە چوارچێوەی بەردەوامی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، لە ئێستادا هێرش دەکرێتە سەر هەر یەک لە گوندی کوپرلک و ئەڤدۆکۆی سەر بە ناوچەی #گرێ سپی#. لەم هێرشەدا 3 هاووڵاتی کوژران.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 58 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 878 کەس.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 55,363 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 04-04-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 04-04-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 04-04-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 04-04-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 04-04-2020
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: چۆمان (باڵەکایەتی)
شار و شارۆچکەکان: قامیشلۆ
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: گرێ سپی
شار و شارۆچکەکان: ته‌لته‌مر
شار و شارۆچکەکان: پاوە (هەورامان)
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
شار و شارۆچکەکان: بیارە (هەورامان)
شار و شارۆچکەکان: باتمان - ئێلح
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 55,363 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 04-04-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە (04-04-2020)ی پەرلەمانی کوردستان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە (04-04-2020)ی پەرلەمانی کوردستان
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە (04-04-2020)ی پەرلەمانی کوردستان
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان 04-04-2020
رۆژی 4ی نیسانی 2020 لە پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمان کۆبوونەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو کە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دۆخی ئێستای کوردستان و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئه و قەیرانە ئابووری و تەندروستییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکه و جیهانی گرتووەتەوە.
هەروەها باسی لە دوایین سەردانە مەیدانییەکانی کرد کە لەگەڵ نوێنەری فراکسیۆنە جیاوازەکان بۆ پارێزگاکان و لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردوویانە.
دواتر لەلایەن بەڕێز هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پوختەیەک لەسەر بەدواداچوونەکانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم و وەزارەتە تایبەتمەندەکان و کاری لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان لە بەردەوامیی بەدواداچوون بۆ کاری وەزارەت و لیژنە تایبەتمەندەکانی حکومەتی هەرێم خرایەڕوو.
دواتر سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان ڕوانگەی فراکسیۆنەکانیان خستەڕوو و بەشێوەیەکی گشتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان لەخستنەڕووی دۆخی گشتی و خاڵە لەپێشینەکان لەسەر ئەم خاڵانە کۆکبوون:
1 - ئەم قەیرانە تەندروستییەی کۆرۆنا، لێکەوتە ئابوورییەکانی، کەمبوونەوەی داهات و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، لەخاڵە هەرە لەپێشینەکانە کە پێویست دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکان بەپێی تایبەتمەندێتی کاری لەسەر بکەن.
2 - ئه و ڕێوشوێن و هەنگاوانەی کە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەخۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێکار و وەرگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان ئەنجامیان داوە بەرزدەنرخێنێت.
3 - پشتیوانیی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانین کە لە کۆبوونەوەی 1ی 4ی 2020 بڕیاریان داوە بەڕاسپاردنی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەن بۆ ئامادەکردنی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەکرێنشینان و لێخۆشبوون لەکرێ و هەر ڕسوماتێکی دیکە، هەمووان کۆکبووین لەوەی کەدوای بڕیاری حکومەت لەم ڕووەوە ئەگەر پێویستیی تەشریعی هەبوو بۆ هەر بڕیارێکی تەشریعی کە لەخزمەتی هاووڵاتییاندا بێت بەهەماهەنگیی هەموولایەک پەرلەمانی کوردستان بەلەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنە تەندروستییەکان کاری پێویستی تەشریعی ئەنجام دەدات.
4 - هەمووان هاوڕابووین لەوەی کە دەبێت ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەر داهاتێک کە بەردەست دەبێت، مووچەی هاووڵاتییان و خۆراک و دەرمانی پێویست بێت و لەم ڕووەوە پشتیوانیی ئه و هەنگاوانە دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دروستکردنی چەند بۆرد و لیژنەیەکەوە کاری لەسەر کردووە و وەکو پەرلەمانی کوردستان چاودێرێکی وردی کاری ئه و لیژنانە دەبین.
5 - هەموولایەک هاوڕابوون کە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پێویستیی بەهەڵوێست و کاری پێکەوەیی و نیشتیمانی و گیانی کاری هاوبەشە کە هاوکار بێت لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
دواتر ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
1 - سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوام دەبن لەکاری بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە خەرجی و داهات.
2 - دروستکردنی لیژنەیەکی باڵای پەرلەمان بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامیەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی دارایی و تەندروستی و پیشەسازی و وزه و لیژنەی کاروباری یاسایی بۆ بەدواداچوونی کاری ئه و لیژنە تایبەتمەندانەی حکومەتی هەرێم کە بۆ بەدواداچوونی پێداچوونەوە بەخاڵە سنوورییەکان و گرێبەستەکان و ڕوسومات و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینکردنی خۆراک و پێداویستیی دەرمان دروستکراون.
3 - دروستکردنی لیژنەیەکی باڵای پەرلەمان بەسەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامیەتیی سکرتێری پەرلەمان و سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پێویست و بەدواداچوونی کاری لیژنە تایبەتمەندەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
4 - پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی ئەوە دەکات لەچوارچێوەی بەرژەوەندی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ لەگەڵ حکومەتی عێراق بکرێت.
لەکۆتاییدا کۆبوونەوە وێڕای بەرزڕاگرتنی خۆڕاگریی هاووڵاتییان داوا و تکایان لە هاووڵاتییانی بەڕێز ئەوەیە بەتەواوی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
پەرلەمانی کوردستان هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگه و هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و تێکڕای فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بواری خزمەتگوزاریی گشتی بەرزدەنرخێنێت و سوپاسی لەخۆبردوویی و خزمەتەکانیان دەکەین.
#04-04-2020#
ئەم بابەتە 4,267 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2020 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: پەڕڵەمانی کوردستان
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-04-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,267 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.047 چرکە!