باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە پەیاسی سەربە
ئامەدئامەد هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و دەستیان بە سەردا گرت، لە کاتی ئەنجامدانی ئەو داگیرکەرییەدا تەقەش کراوە. بەگوێرەی ڕاگەیاندنە تورکەکان یەکێک لە نیشتەجێیانی ئەو ماڵە گیانی لە دەستداوە کە ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل -
یەپەسەیەپەسە بووە، لە هێزەکانی پۆلیسیش کەسێک کوژراوە و دە کەسی دیکەش برینداربوون.
[1][2]
- دادوەری تورک سزای 10 ساڵ زیندانی بە سەر
سەلما ئیرماکسەلما ئیرماک، پەرلەمانتاری
پارتی دیموکراتی گەلانپارتی دیموکراتی گەلانی شاری
جولەمێرگجولەمێرگدا سەپاند.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە ناوخۆکانی ئێران، لە
چاڵدێرانچاڵدێرانی سەربە
ورمێورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی شەڕێکدا لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ئێران و گروپێکی نەناسراو، هەشت سەربازی ئێرانی کوژران.
[1]
باشووری کوردستان
- دامەزراوەی شەهیدانی عیراق ئاشکرایدەکات، لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی
حەویجەحەویجە لەتیرۆریستانی داعش ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش ئاشکرایدەکات، گوماندەکرێت تەرمی پێشمەرگه و سوپا و خەڵکی سڤیلی تێدابێت.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی چیای
مەتینمەتین لە دەڤەری
نهێلنهێل بۆردومان دەکەن.
[4]
- ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لە
کەرکوککەرکوک داوا لەحکومەتی عیراق دەکات حکومەتێکی ناوخۆیی لەکەرکوک پێکبهێندرێت و دەسەڵاتەکانیش بەڕێژەی 32% دابەشبکرێت بەسەر پێکهاتەکانی شارەکەدا، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دواکاریەکە بەنادیموکراسی ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت، بەرەی تورکمانی لەڕێگەی ئه و پڕۆژانەوە دەیەوێت تەگەرە بخاتە نێو پرۆسەی سیاسی و دانانی پارێزگارێک بۆ شارەکە.
[3]
- سەمیر هەورامی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەئێستادا حکومەتی هەرێم هەشت سەد و نەود و حەوت ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ
مووچەمووچەی یەک مانگی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە.
[4]
- لە بازگەی
قەرەهەنجیرقەرەهەنجیر پێکدادن لەنێوان هێزێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و چەند کەسێکدا ڕویدا و به و هۆیەشەوە ڕێگای سەرەکی نێوان
کەرکوککەرکوک و
سلێمانیسلێمانی داخرا. لە ئەنجامی ئەم پێکدادانەدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی برینداربوو.
[4]
- فڕۆکەیەکی نەناسراو چەند جارێک بۆردومانی شاخی ئاسۆیان ی لە گوندی
گەڵاڵەگەڵاڵەی
شارباژێڕشارباژێڕ کرد.
[5]