باکووری کوردستان
- هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە)، کوژرانی 69 سەربازیی دەوڵەتی تورک لە
ئاگریئاگری ڕادەگەیەنێت.
[1]
-
موراد قەرەیلانموراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی
پەکەکەپەکەکە، ڕایگەیاند، کە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر خاکی باشور پەکەکە تەماشاکار نابێت و بەرگریی دەکات.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەیشتوون، ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژانە دەیان کەس بە تۆمەتگەلی وەک بەدەستەوەگرتنی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاڵۆزکردنی ڕای گشتی دەستگیر دەکات.
[4]
- سوپا سالاری ئێران و تورکیا پاش ئەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبوونەوە ڕایانگەیاند، کە هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران و تورکیا بەرفراوانتردەبێت.
[4]
- سووپای ئێران، مانۆرێکی سەربازی گەورەی لەسەر سنوورەکانی باشووری کوردستان لە نزیک خاڵە سنوورییەکانی
سەیران بەنسەیران بەن و
باشماخباشماخ ئەنجامدا.
[1]
باشووری کوردستان
- دوای ڕاوەستانی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ، کارە بازرگانییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستیپێکردەوە.
[1]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەرزی نیودەوڵەتی باشماخ کە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێنی هەرێمی کوردستان و شاری
مەریوانمەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، داخرا.
[4]
- ناسکە جەبار، ژنە
کاکەییکاکەییە ڕفێندراوەکە گەیشتەوە دەستی پێشمەرگە کە دوو مانگ پێش ئێستا چەکدارانی
داعشداعش هەڵیانکوتایە سەر خێزانەکەی مام حوسامەدین کاکەیی لە گوندی عەلوەت پاشای قەزای داقوق و 3 ئەندامی خێزانەکەیان کوشتن و کوڕێک و بوکێکیان ڕفاندن.
[2]
- وەفدێکی حکومەتی هەرێم و دوو لیژنەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پاشەکەوتی
موچەموچەی فەرمانبەران.
[3]
- لە هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و لە شاری
سلێمانیسلێمانی-ش لە خوێندنگای
سەرسەنگسەرسەنگ یەکەم زەنگی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
[4]
- وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا گشتپرسیی باشووری کوردستانی بۆ سەربەخۆیی بە پێچەوانەی دەستووری عێراق لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند، ئیسلام ئاباد پشتگیری یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق دەکات.
[5]
- لەسەر سوکایەتیکردن بە کوردستان، سەرۆکایەتی
داواکاری گشتیداواکاری گشتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەی نەهاری عێراقی تۆمار دەکات.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا، گوندی ئیسکا-یان لە سنووری کانتۆنی
عەفرینعەفرین تۆپباران کرد.
[4]
- شەڕ و پێکدادانی نێوان
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش لە ناوەندی شاری ڕەقەدا بەردەوامە و 12 چەتە کوژران، لەلایەکی دیکەشەوە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێڕەزۆر، لە باشوری شارۆچکەی سوەری سەربە دێرۆزۆر سێ کێڵگەیان ڕزگارکرد و 10 چەتەی داعشیشیان کوشت.
[4]