- هێزێکی ینک هێرشی کردە سەر کۆنترۆلی هەولێر - مەخمور و کارگەی قیری هەولێر و جادەی هەولێر - مەخمور، لە ئەنجامدا دوژمنیان شکاند و بەگوێرەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان 117 پیاوی ئاسایش و موخابەرات و سوپای میلـلی لەو شەڕەدا کوژران، ئەو چالاکییە دوژمنی هەژاند، هەر بۆیە 400 پیاوی ئاسایشی نوێیان لە بەغدادەوە هێنا بۆ ناوچەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاسایشی کوردستانیشیان گۆڕی بە عەبدولڕەحمان ئەلدوری.