جەمال بابان
- چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوە و هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیشەوە هێرشەکەیان تێکشکێنراوە و زیاتر لە 25 لاشەی داعش لەبەردەستی پێشمەرگەدایە.
- لە گوندی تل تەمەر لە رۆژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش روویدا و لەئەنجامدا نۆ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران کە یەکێکیان پلەی ئەمیری هەیە لەگەڵ تێکشکاندنی سێ ئۆتۆمبێل.
- لە مەراسیمێکی شایستەدا لەناو کتێبخانەی زانکۆی ئەمەریکی، کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی "جەمال بابان"، بەشێکی زۆر لە کتێبخانەکەی بە چەندین کتێبی جۆراوجۆرەوە پێشکەشی زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق – سلێمانی کرد.
- عەزیز شەکەرسۆز تەمەن 35 ساڵان و هاوسەرەکەی ئاسیا شەکەرسۆز تەمەن 35 ساڵان، کە دوو کوردی دانیشتووی فینڵاند بوون، لەگەڵ شاگردێکیان بەناوی کوبرا توران کە بە رەگەز تورکە، دانیشتوی گوندی لاوکا لە شاری جیوڤەسکیلای وڵاتی فینلەندا، خاوەن چێشتخانەیەک بوون، لە ئەنجامی هێرشی کەسێکی فینلەندای بەچەقۆ لەناو چێشتخانەکەیاندا هەرسێکیان ژیان لەدەست دەدەن.
- بکوژەکەی شەهید هوجام سورچی کە ناوی مۆفەق ئەسعەد ئەسکەندەرە، لە شاری موسڵ دەکەوێتە بۆسەی کوردێک و دەکوژرێت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان