رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوای تێپەڕینی دووهەفتە بەسەر دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرکوت و دەستگیرکردنی خەڵک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامە.
[5]
-
فریشتە چراغیفریشتە چراغی، ڕۆژنامەنووس و ژینگەپارێزی کوردی خەڵکی سەرپێڵ
زەهاوزەهاو، لە گرتنگە ئازاد کرا.
[8]
باشووری کوردستان
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، واژۆی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان نەکرد و ناردییەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: چەند تێبینییەکی لەسەر یاساکە هەبووە و دوای دەنگدانی لە پەرلەمان، جارێکی دیکە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
[2]
- هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە
هەولێرهەولێر هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیەندرا و پارێزگاری هەولێریش دەڵێ: هەوڵدەدەین لە ڕیزی پێشەوە بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
[3]
- بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بەغدا و پارێزگاکانی باشور، لەچەند شوێنێکی
کەرکوککەرکوک ماتەمگێڕی و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ڕێکخرا.
[6]
- هەموارکردنی دەستوور بووەتە مژارێکی گەرمی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە لیژنەی هەموارکردنی دەستووری عێراق لە
سلێمانیسلێمانی وۆرکشۆپێکی ڕێکخست، تێیدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەبارەی ئەو بابەتە خستەڕوو.
[2]
- شاندێکی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-
کەنەکەکەنەکە لەگەڵ هەریەک لە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد،
کۆسرەت ڕەسوڵکۆسرەت ڕەسوڵ و
مەلا بەختیارمەلا بەختیار کۆبۆیەوە.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، نزیکەی 20 بارهەڵگری ئەمەریکی لە عێراقەوە چوونەتە سووریا (رۆژئاوای کوردستان). بە گوێرەی ئه و کەناڵە، ئه و بارهەڵگره ئەمەریکیانە لە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە جێگیر بوونه و مەبەستیانە پارێزگاری لە کێڵگە نەوتییەکان بکەن.
[3][4]
- لە نزیک فولکەی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە ماتۆرسکیلێک بە کاروانێکی هیزە ئەمنیەکانەوە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هیزە ئەمنیەکان بریندار بوون.
[7]
دەرەوەی کوردستان
دەبەپە کۆنگرەی پێنجەمی بەست
- شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بودجە و نەوت گەیشتە بەغدا.
[1]
- پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ دەست لەکارکێشانەوەی
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدیی پەسەندکرد و داواشی لە
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح کرد کاندیدێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات.
[1]
- جارێکی دیکە کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف سوتێندرایەوە.
[1]
- لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە بەشداریی هاوسەرۆکانی
هەدەپەهەدەپە و بەشێک لە سیاسەتڤانانی کورد، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتیی هەرێمی دیموکرات (
دەبەپەدەبەپە) بەڕێوەچوو. سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر وەکو هاوسەرۆکی نوێی دەبەپە هەڵبژێردران. کۆنگرەکە لەژێر چاودێرییەکی تووندی هێزەکانی ئاسایشدا بە بەشداریی 134 ئەندام بەسترا. ئەوەش لەکاتێکدایە کە سێ هەزار و 631 ئەندامیان لە زینداندان.
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی دەبەپە لەبەرئەوەی لە زینداندابوو، نەیتوانی بەشداریی کۆنگرەکە بکات.
[2]