بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,887 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,126 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,524 |
📝 راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.. پیرۆز بێت 26 رێبەندان رۆژی کۆمەڵە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.. پیرۆز بێت 26 رێبەندان رۆژی کۆمەڵە


بەرز و بەڕێز بێت چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندن و سی و نۆیەمین ساڵی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەکۆمەڵە.
26ی رێبەندان ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ حەمەحسەینی کەریمی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەیە کە لە کاتی هێرشی خەڵک بۆ سەر شارەبانی سەقز لەساڵی 1357ی هەتاویی، بە تەقەی بەکرێگراوانی رژیمی پاشایەتی بریندار و پاش چوار رۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگ، گیانی ئازیزی بەختکرد.
لەو کاتەوە هەتا ئێستا هەموو رێبوارانی رێبازی کۆمەڵە، لایەنگرانی ئازادی و بزوتنەوەی رزگاریی نەتەوەیی کوردستان، داکۆکیکارانی یەکسانی و بەرابەری کۆمەڵایەتی، بنەماڵەی گیانبەختکردوان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هەموو خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان رێز لەم رۆژە دەگرن و هەوراز و نشێوەکانی ئەم بزوتنەوەیە هەڵدەسەنگێنن، پێداچوونەوە بە پێشڕەوییەکان و شکستەکان و هەڵە و سەربەزییەکان و بەگشتیی کارکردی ئەم رێکخراوەیە دەکەنەوە. ئێمە هەوڵدەدەین تا لە شکستەکانەوە فێربین و بۆ سەرکەوتنی نوێ خۆمان تەیار بکەن. ماندونەناسی و کۆڵنەدان لەبەردەم لەمپەرەکانی سەر رێگا، خەسڵەتی دیاری کۆمەڵەییەکان و بزوتنەوەکەیان بووە و دەبێت.
ئەوەی ئاشکرایە هێڵێکی رۆشن و درەوشاوە لەسەراسەری ژیانی کۆمەڵەدا بەرجەستەیە. لەسەختترین قۆناغەکان، ئەگەر ئەم بۆچوون و ئاراستەیە کەمڕەنگیش بووبێتەوە، بەڵام هەرگیز لەناونەچووە. راستگۆیی لەگەڵ خەڵک و گرنگیدان بە داخوازییەکانیان، بەرگریی لە مافی ستەملێکراوان و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، هەوڵ بۆ ئازادی و نوێخوازی، خەبات بۆ خۆشگوزەرانی گشتیی و دەوڵەمەندکردنی سفرەی خەڵکی هەژار، بەرگریی لە مافی یەکسانی ژن و پیاو و، لەئەنجامدا خەبات بۆ رزگاری خەڵکی کوردستان لە ستەمی نەتەوەیی و هەڵسوڕان بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی لەکۆمەڵگا و ژیانی سیاسی خەڵکی ئێران، توخمەکانی پێکهێنەری ئەم هێڵە سیاسییەن.
ئەمساڵ لەکاتێکدا رێز لە 26ی رێبەندان دەگرین کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لەهەر کاتێک بەرەوڕووی ناڕەزایی جەماوەریی و رق و توڕەیی خەڵک بووەتەوە. ئەم رژیمە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی وەک رژیمی سێدارە و تیرۆر، رژیمی دژە رۆشنگەری و دژە ئازادیی مەدەنی و سیاسی ناسراوە، لە ئێستادا لەگەڵ قەیرانێکی قوڵی ئابوریی و سیاسی بەرەوڕووە و بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخە و بۆ پاراستنی بنەماکانی دەسەڵاتی خۆی، زیاتر لە هەر کاتێک دەستی داوەتە سەرکوت و کوشتاری خەڵک. لەروانگەی خەڵکیشەوە بێجگە لە روخانی ئەم رژیمە هیچ رێگایەک نەماوە و ئەمەش بە ئاشکرا لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری رابردوو بەئاشکرا شاهیدی بووین کە خەڵک بەخێرایی کۆی سیستم و رابەریی کۆماری ئیسلامییان کردە ئامانج و خوازیاری روخانی ئەم رژیمە بەهەموو باڵە ریفۆرمخواز و ئوسولگەرانیەوە بوون.
کۆماری ئیسلامی بۆ خنکاندنی دەنگی ناڕەزایی خەڵک، زۆرترین سەرکوتی روو لە ژنان، کرێکاران، لاوان، هەڵسوڕاوانی مەدەنی و کەمەنەتەوەکانی ئێران کرد، بەتایبەتی لەکوردستان زۆرترین گرتن و کوشتنی خەڵکی ناڕازی لەزیندانەکان روویدا. رژیم ئەگەر توانیویەتی بەسەرکوتی دڕندانە، بۆ ماوەیەکی کاتیی شەقامەکانی کۆنترۆڵ بکات، بەڵام رق و توڕەیی گشتیی دژی دامودەزگای کۆماری ئیسلامی زیاتر لەجارانە و سەرکردەکانی رژیمیش باش لەوەگەیشتوون، هەربۆیە هەرچی زیاتر میلیتاریزەکردنی شەقامی شارەکان و دروستکردنی کەشی ترس و تۆقاندن، لە ئەولەویەتی کاری دەسەڵاتدارانی رژیمدایە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە و بڕوایەدایە کە هەوڵ بۆ پێکهێنان و بەهێزکردنی بەرەیەکی دیموکراسیخوازی لە ئێران دەبێت لە ئەولەویەتی کاری کۆمەڵە و هەموو رێکخراوە چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی ئێراندا بێت. ئێمە ئیئتلافی بەرینی هەموو هێزە چەپ، دیموکرات و سێکۆلارەکانی ئێران بە گرنگ دەزانین و هەوڵی بۆ دەدەین.
کۆمەڵە جەخت لەسەر هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و هەوڵدان بۆ بەدامەزراوکردنی ئەم هاوکارییانە و هاوئاهەنگی حیزبەکانی کوردستان و چالاکبوونەوەیان بۆ دیالۆگ و هاوکاری زیاتر، بە مەبەستی ئیئتیلاف لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی دیموکرات و پێشڕەو لە بزوتنەوەی سەراسەری دەکاتەوە و لەم پێناوەشەدا بەخۆشییەوە لەماوەی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لەحیزبە کوردستانییەکان “ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران” دامەزرا کە هەوڵ بۆ فراوانترکردنی ئەو هاوکارییانە و دامەزراندنی مەرجەعێکی سیاسی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لەسەر سیاسەتی خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەیی و بەرگریی لە چینی مافخوراو و چەوساوەی کۆمەڵگای کوردستان دەکاتەوە. ئێمە خۆمان بە بەرگریکاری کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو چینە ستەملێکراوەکانی کۆمەڵگا دەزانین. کۆمەڵە هەوڵ و خەباتی نەپساوەی خۆی و هەموو ئەرک و بەرپرسایەتیەکانی لەبەرامبەر بزوتنەوەی چەپ لەکوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی و دیموکراتیکی خەڵکدا دریژەدەدات وبەوپەڕی تواناو بەرپرسایەتیەوە لە بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو چینەکانی کۆمەڵگا و ستەملێکراوان پاریزگاری دەکات.
ئیمە بە بەڵێن و بەرپرسیارەیەتی خۆمان لەئاست بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە وەفادارین و لەم رۆژەشدا بەڵێن تازە دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی پڕ لەشانازی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەین.
سڵاو رێزو خۆشەویستی خۆمان پێشکەشی هەموو زیندانیانی سیاسی و چالاکانی کۆمەڵە دەکەین لەهەرکوێ کە هەن. خەبات و تێکۆشانی بێ درێغیان هیوابەخشی ریزەکانی کۆمەڵە بووە و هەیە.
بەرز و بەڕێز بێت یادی هاوڕێ حەمە حسەینی کەریمی و هەموو گیانبەختکردوانی کۆمەڵە
بژی سوسیالیزم و دیموکراسی
سەرکەوێ بزوتنەوەی نەتەوەیی و دیموکراتیکی خەڵکی کوردستان
بڕوخێ رژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
24ی رێبەندانی 1396
13-02-201813-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2018 12:03PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 16 2018 7:24PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 16 2018 7:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,586 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.160 KB Feb 16 2018 12:04PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.. پیرۆز بێت 26 رێبەندان رۆژی کۆمەڵە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,3 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574