🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
داعشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-06-2019
📆18-06-2019
📆17-06-2019
📆16-06-2019
📆15-06-2019
📆14-06-2019
📆13-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,198) پەڕتووک|||
👫 رەوەند جەبار فەرمان
لە 20-05-1989 کاتی ئاوارەیی لەوڵاتی ئێران لە دایک بووە.
تاقانەنەی سێ خوشک بووە.
قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کوردستان تەواو کردووە.
بەکالۆریوسی لە ئەندازیاریدا هێناوە لە ئەڵمانیا.
رێکخراوی فەرمان فاوندەیشنی بەڕێوەبردووە.

ئەمڕۆ 18-06-2019 رەوەند جەبار فەرمان بە نەخۆشی دڵ لە ئەڵمانیا کۆچی دوای کرد..!
👫 رەوەند جەبار فەرمان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەوەند جەبار فەرمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 ئاراسنامە – وەشانی 1
تەواوی ئەو پەند و ئیدیۆمانەیە کە هاوکارمان ئاراس ئیلنجاغی کۆیکردوونەتەوە و شیکردنەوەی بۆ کردوون.
لەبڵاوکراوەکانی رێکخراوی کوردیپێدیا
هاوکارانی کارا:
هاوڕێ باخەوان، مانو بەرزنجی، سەریاس ئەحمەد، نالیا ئیبراهیم، ئاراس ئیلنجاغی و زریان سەرچناری
10-01-2019
📕 ئاراسنامە – وەشانی 1
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
ئاراسنامە – وەشانی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-06-2019
باکووری کوردستان
- بەهۆی ناکۆکی و شەڕ لەنێوان ئەندامانی دوو بنەماڵەی خێڵی ئیزۆل لە شارۆچکەی سێورەکی سەر بە شاری رووها لە باکووری کوردستان، ئەمڕۆ 6 کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.[3]
باشووری کوردستان
- ئاگرێک سنوری شاخەکانی بۆین و چنار و مۆردین و چەند گوندێکی دیکەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانيش دەڵێت: تائێستا زیاتر لە 100 دۆنم دارستان و رەز و باخی هاووڵاتیان سوتاوە.[4]
- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە
📅 15-06-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-06-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئیسماعیل سابووری
ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواو کردووە، تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە 105 گۆرانی تۆمار کردووە و ئەلبوومێکیشی بەنێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. پاشان لە باشووری کوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش ئەلبوومێکی دیکەی ئامادەیە.
لە 16-06-2019 هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.
👫 ئیسماعیل سابووری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئیسماعیل سابووری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 283,387 | وێنە 53,281 | پەڕتووک PDF 10,198 | فایلی پەیوەندیدار 31,953 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,355 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بە بۆنەی دەسگیرکردنو کوشتنی خۆ پیشاندەران | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بە بۆنەی دەسگیرکردنو کوشتنی خۆ پیشاندەران
📝 بەڵگەنامەکان

هیچ پاساوێک بۆ کوشت و بڕو ڕفاندنی خۆپیشاندەران نییە
وەک هەموو ئاگادارین لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندان لە چەندان شار و دەقەری باشوری کوردستان سازکرا، کە ئامانج لێی وەرگرتنی موچە و بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا هەندێک داواکاری ڕەوای تر بوو. دیارە ئاشکرایە خۆپیشاندان لە سەرجەم دەستور و جارنامە جیهانییەکانی مافی مرۆفدا مافێکی جێگر چەسپاوە.
بەداخەوە دوو حزبە سەرەکییەکەی دەستەڵاتی باشور وەک پیشەی هەمیشەییان لە بارەگاکانیانەوە کەوتنە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و تا ئێستا 5 هاووڵاتی لە ڕاپەرین و یەکێکیش لە کۆیە بوونەتە قوربانی، جگە لە دەیان برینداری تر، کە زۆربەی هەرە زۆریان بە گوللەی هێزە ئەمنی و پاسەوانی بارەگاکان پێکراون.
لەکاتێکدا هیواخوازبوین خۆپیشاندەران بەهیچ شێوەیەک پەنایان بۆ شێوازی توندو تیژی نەبردایە، بەڵام بەرد فرێدان و تەنانەت سوتاندن و تێکدانی بارەگا حزبییەکانیش لە لایەن گەنجانی بێکار و موچە و بێهیوا و نائومێد لە ژیان و گوزەرانیان، هەرگیز نابێت ببێتە پاساوی تەقەکردن و کوشتوبڕ و رفاندنی خۆپیشاندەر و چالاکوانان. تۆمەتبارکردنی خۆپیشاندەران بە (دەستی دەرەکی) و (هاندراوانی ئەم حزب و ئەو لایەن) هیچ نییە جگە لە پاساوهێنانەوە بۆ کوشتوبڕ و ئازاردانی خۆپیشاندەران و چالاکوانان، دەستەڵاتی باشور پێویستە فێربێت گوێ لە خەڵکی ناڕازی و بێ موچە و مافخوراو بگرێت، ئەگینا چارەنوسی لە رژێمەکانی قەزافی و بن عەلی و موبارەک باشتر نابێت.
ئێمە وەک چاودێری کوردۆساید – چاک زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە پڕ لەتاوانەی هێزە چەکدارەکانی یەکێتی و پارتی دەکەین کە بەو شیوازە هۆڤیانە مامەڵەیان لەگەل خۆپیشاندەران کرد و کۆمەلکوژیەکیان بۆ خەلکی قارەمانی باشور ئەنجامدا، چونکە بەپێی هەموو مافێکی مرۆیی هەموو دام ودەزگا چەکداریەکان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەرانیش بوایە، دەبوایە تەقە بۆ ئاسمان بکەن و هەرگیز فیشەک بە ئاراستەی شەهییدبونیان نەکرێت.
هاوکات ئەو سەرکوت و هەڕەشە و چاوسورکردنەوانەش کە لە ناوچەی زەرد بە ئامانجی سازنەدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت لە قاو دەدەین، هەرگیز دەستەڵات ناتوانێت تا سەر بەم جۆرە ڕەفتارانە دەنگی هەقوازانە و داواکارییە ڕەواکانی خەڵک پشتگوێ بخات. لامان وایە کە حکومەتی هەرێم دوای شکستەکانی رابردووی و بەم تاوانەش ئەوەندەی تر کەلێنی نێوان خۆی و گەلی باشوری فراوانتر کرد، بە جۆرێک خەریکە ڕەوایەتی خۆی بەتەواوی لە دەست دەدات.
بە داخەوە پارتی و یەکێتی، کە بەرپرسی یەکەمن لە نەدانی موچە و کەمتەرخەمی لە خزمەتگوزاریییەکان و لە هەمووش خراپتر لە دەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی باشور پێش دوو مانگێک، بەردەوام بەرامبەر خەڵکانی نارازی و خۆنیشاندەر کەلتورێکی زۆر مەترسیداری دژە دیموکراسی دەگرێتە بەر، بۆیە ئێمە بەتوندی ئەو رەفتارانە ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین لێژنەیەکی بێلایەن لەدەرەوەی ئەم دوو پارتە بۆ بەدواچون بەرامبەر ئەو تاوانانە بێتە ئاراوە.
ئێمە وەک چاودێری کوردۆساید، بە وردی چاودێری رەوشی شارەکانی باشوردەکەین و سەرجەم تاوان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەرهەق بە خۆپیشاندەران بە بەڵگەوە دەگەیەنینە پەرلەمان و حکومەتی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
لەکۆتایشدا پرسە وسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان دەکەین و هیوای چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و هیوادرین خۆپیشاندەرانیش لەبڕی پەنابردن بۆتوندوتیژی بە شیوازی مەدەنیانە خەباتی جەماوەری خۆیان پەرە پێ بدەن و دەزگا ئەمنیەکانیش گیانی هاولاتیانی کوردستان بپارێزن.
چاودێری کوردۆساید – چاک
24-12-201724-12-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 29 2018 1:25PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 29 2018 3:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 29 2018 3:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 527 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بە بۆنەی دەسگیرکردنو کوشتنی خۆ پیشاندەران
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-12-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام
📝 بەڵگەنامەکان

هاووڵاتیان و مرۆڤدۆستانی ئازیز
کەس و کاری قوربانیانی کیمیاباران، ئەنفالەکان و کۆمەڵکوژییەکان
خانەوادەی شەهیدان
چاودێری کوردۆساید - چاک، لە ڕێکەوتی 2002/1/6 دامەزرا، ئەمساڵ پێدەنێتە سیانزەهەمین ساڵی تەمەنیەوە. مەبەست لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە، یەکخستنی هەوڵ وتێکۆشانەکان بوو بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە " دەوڵەتان – کۆمپانیاکان- کەسەکان هەروەها کارکردن دژ بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا.
ڕێکخراوەکەمان یەکەمین ناوه ندی کوردی بوو له سه ر دؤزی جينؤسايد له هه موو به شه کانی کوردستان کاری کرد.هەر زۆر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی بوێر لە هەوڵوێست و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن لە ناو جەماوەر بناسرێت، لەو کاتەوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و بیانییەکانەوە گوێبیستی کارو چالاکییەکانی بووین.
کارە زۆرو زەبەنەکانی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید لە (12) ساڵی ڕابردوودا گەواهی چالاکی و دڵسۆزی ڕێکخراوەکەمان دەدەن، ئامادەبوونی لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ و پێشێلی ئازادییەکان، ئامادە بوونمان لە هەموو ئه و خۆپیشاندان و چالاکی و ڕێپێوانانەی لە کوردستان و هەندەران ئەنجامدران.
چاودێری کوردۆساید یەکەم ناوەند بوو بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانە هاوکات لە کوردستان و هاندەران ڕاگەیەنرا.
کارو چالاکییەکانی (12) ساڵی ڕابردوو هێندە زۆرن، پێویستمان بە کاتيکی زؤر دەبێت بۆ باسکردنیان.بەلام هێندە دەڵێن کە هەر ئەو چالاکیانە بوون ڕێکخراوەکەمانی خۆشەویست و ناسراوتر کرد.
چاودێری کوردۆساید لە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی تاوانبارانی ئەنفال و هەڵەبجەدا دەست پێشخەربووە،لە جوڵاندنی هەندێک کەیسی هەستیاردا لە ڕیزی پێشەوەدا بووە. لە تۆمار کردنی سکاڵادا لەسەر بڕێک تاوانکاری جینۆساید، هاوکار و پاڵپشت بووه ياخود دەستپێشخەر بووە.
لە هەموو ئەو میحنەتانەی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە، ڕێکخراوەکەمان یەکەم دەنگ هەڵبڕ بووە و لە سەنگەری پێشەوە بووە، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە، ئاواش یەکەم لایەن بووە یادی تاوانه کانی سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و عامودای کردۆتەوە.
چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد، سکاڵاکەرانی بۆ دادگا ئامادە کرد، شایەدحاڵی بۆ دۆزییەوە، چەندین خۆپیشاندانی سازو ئامادە کرد، بەشێکی گرنگ لە خەرجی پارێزەری قوربانیانی دابینکرد، ئاکامی ئەم رەنج و تێکۆشانەش سزادانی تاوانبار (رانسڤان ئانرات) بوو بە (17)ساڵ زیندانی. ئەم کارەش دەنگدانەوەی باشی لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی هەبوو، که بەهاترین بەشداری کورد بوو لە دادگاییەکەدا،ئەویش بە سایەتی خودی دادگا.
چاک هەمیشە لە گەڵ خۆشی و ئازارەکانی کوردستانیانی سەرتاپای کوردستان و کوردانی هه موو جيهان ژیاوە، لە میحنەتەکانیان بە تەنیا بەجێیانی نەهێشتووە، لە گەڵ قامیشلو ومهاباد و ماکۆ و عامودا و کۆپانی لەسەر شەقامەکان بووە، لە کاتی تۆپباران و هێرشی داگیر کەران دەنگە زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی جەماوەر بووە، چۆن هەمیشە لەگەڵ هەڵەبجەو گەرمیان بووە، ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و دیاربەکر. چاک چۆن بەپەرۆش بووە بۆ مافی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران، چۆن لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤی کورد، ئاواش دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و پێشمەگەی دێرین بووە بە جاش و تاوانکاران، هەر بۆیەش کاتی خۆی پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع بەسەر وەزارەتی شەیهداندا.
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2008 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆپشدانی شەقام و هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر، هەروەها توانی چەندین شایەتی گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات لەوانە هەردوو پرۆفیسۆری نەمساوی و بەلجیکی." هندريکس و فلارينکه "
چاک بەوە ناسراوە هەمیشە دەستپێشخەر بووە لە کار و چالاکی مەیدانییدا، هەر بەم هۆیەوە کاتێک مافی قوربانیانی ئەنفال پێشێل کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ بە بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە عێراق، هاوکات بە هۆی کەمتەرخەمیان لە دۆزی ئەنفالدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی بالاترين دەسەڵاتی کرد لە کوردستان، بەم هۆیانەوە فشاری زۆری بۆ هێنرا، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی، چاک ئابلووقەو بایکۆتی پێ باشتربوو لەوەی تەسلیمی دەسەڵاتداران ببێت یا ببێتە داردەستی لایەنەکان.
چاک لە ریزی پێشەوەی کارکردن بووە بۆ وەستاندنی سزای لە سێدارە لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا، بە شانازییەوە رۆڵێکی بەرچاومان هەبوو له هەڵوەشاندنەوەی بریاری لە سێدارەدانی رۆژنامەنوس و چآلاکوانان (هیوا بوتیمار و عەدنان حەسەن پور)...
لە رێکەوتی2012/11/28 سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی سوید تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفالیان بە جینۆساید ناساند، دەسکەوتێکی مەزن بوو بۆ گەلەکەمان، کە کۆمیتەی سویدی چاک رۆڵی سەرەکی و گرنگی هەبوو تێیدا. هەر رێکخراوی ئێمە بوو دۆسیە‌ی هەڵەبجە و ئەنفالی گەیاندە پەرلەمانەکانی سویسرا، بەریتانیا، نەرویج و گفتوگۆیان لەسەر کرا... چاک بۆ یەکەم جار لە مێژووی کورددا توانی لە ئازاری 2012 کۆنفرانسێکی نێودەوڵە‌تی لە نێو بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان له ژنێڤ بەبەشداری کۆمەڵێک پسپۆری کورد و بیانی ساز بکات...
له ئاستی کارکردن دژ بە تیرۆری چالاکوانان و رۆژنامەنوسان رۆڵی کاریگەرمان هەبووە لە ئەوروپا و کوردستان، لە گەیاندنی هەواڵی تاوانەکان و لە قاودانییان وه ‌فشار خستنە سەر دەستەڵاتی وکوردی بۆ سزادان و دادگاییکردنی بکوژان. وەک چۆن هەمیشە پشتگیری داخوازی و داواکاریی خۆپیشاندەران و جەماوەری نارازی کوردستانی کردوە...
لەسەر ئاستی نووسینگەی باشوور و کۆمیەی ولاتەکان لە ئەورپا کۆمەڵێک چالاکی باش و گرنگ ئەنجام دران، کە بە هەمویان خەرمانی چالاکیەکانی (چاک) یان پێ مەزن کردوە.
هەموو دەزانین کە هێرشی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی رابردوودا و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی، جارێکی تر سەلماندیەو‌ە، کە هێشتا گەلەکەمان تەنانەت لە باشوریشدا له هەڕەشەی جینۆسایدی تر رزگاری نەبووە.
چاودێری کوردۆساید - چاک بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا کۆنگرە‌ی پێنجەمی خۆی لە وڵاتی بەلجیکا ساز بکات، کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆیەکی کاریگەر بۆ نوێژەنبوونەوە و چالاکبوونەوە بۆ کار و خەباتی زیاتر و بە بایەختر، هاوکات هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، کە چۆن (12) ساڵ لەمەوپێش بە بەیاننامەیەک هاتینە مەیدانەوە تا خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان بکەین، هەر واش بەڵین دەدەین لە داهاتووشدا چاکتر و بوێرتر و سەربەخۆتر بین، وە لەسەر پەیامەکەی خۆمان بەردەوام بین.
لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی گەلەکەمان و دۆستانی ڕیکخراوەکەمان دەکەین پشتیوانی ناوەندەکەمانبن بۆ بەردەوامبوون لە کارو چالاکی و خزمەتی پتر بە دۆزی جینۆساید بەگشتی و هەلەبجەو ئەنفال بە تایبەتی.
پیرۆزبێت یادی دوانزەهەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان
چاودێری کوردۆساید - چاک
06-01-2015
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-01-2015
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2015 9:57AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 20 2016 1:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,870 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
چاودێری کوردۆساید - چاک و دوانزە ساڵی پڕ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-01-2015
📂[ زۆرتر...]
📝 چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ 16-09-2016 نادیە موراد وەک یەکەم قوربانی دەستی داعش، یەکەم کوردیش لە مێژوودا وەک بالوێزی نیازپاکی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەستنیشان کرا.
دیارە بەخشینی ئەو نازناوە و پۆستە بە نادیە موردا خۆی لە خۆیدا گرنگی و بایەخێکی مێژوویی و سیاسی و یاسایی و دادوەریی گەورەی هەیە، مانا و مەغزایەکی گەورەی هەیە بۆ گەل و گروپ و ئەتنییە کۆمەڵکوژکراوەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی.
ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی گەیاندنی دۆسیەی تاوانی گەورەی شەنگال و تەواوی کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە نادیە خان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و زۆرتری بۆ دەخوازین، بە ئومێدین کە بەخشینی ئەم پۆستە دەرگایەک بێت بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بە ناوبراو.
هاوکات سوپاس و رێزی خۆمان بۆ خاتوو ئەمەل کلۆنی دەنێرین، کە وەک مرۆڤ دۆستێک و داکۆکیکەرێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پارێزەری مافەکان هەوڵ و ماندووبوونی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەم کارە.
هەر لێرەشەوە داوا لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کشانەوە و کەمتەرخەمی هێزەکانی شەنگال و دەوروبەری ئاشکرا بکەن و کەمتەرخەم و سەرپێچیکەران سزای خۆیان وەربگرن.
چاودێری کوردۆساید-چاک
16-09-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-09-2016
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2016 2:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,108 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-09-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
🔤 کوردۆساید | 🏷️ پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
کوردۆساید
🔤 وشە و دەستەواژە

پێناسی رێزمانی: ...
پێناسی واتایی: ...
رستە: ...
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔤 وشە و دەستەواژە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 52% ✖️
52%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 29 2012 10:40PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 652 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردۆساید
🔤 وشە و دەستەواژە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
☂️ کوردۆساید - چاک | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد-چاک، ناسراو بەناوەندی چاک
- لە 06-01-200206-01-2002 بە بانگەوازێک بە ناوی کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال راگەیەنرا و لە ژووری پێشکەوتنخوازانی پاڵتاکەوە دەستبەکار بوو.
- لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ گۆڕا بۆ ناوەندی چاک، پەیڕەو پڕۆگرامی بۆ داندرا.
- لە پرۆسەی دادگایی نزار خەزرەجی چالاکانە پشتیوانی لە کۆمیتەی بە دادگایی گەیاندنی نزار خەزرەجی کردووە و ئەندامی لە کۆمیتەکە هەبووە.
- چالاکانە بەشداری پرۆسەی دادگایی فرانس ڤان ئانراتی کردووە سکاڵاکەری ئامادە کرد، شایەدحاڵی دۆزییەوە، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا، خۆپیشاندانی ئامادە کرد،......
- سکاڵای لە سەر وەفیق سامەڕائی تۆمار کردووە لە 6-12-2006، ناوبراو بەهۆیەوە عێراقی بەجێهێشت.
- بۆ یەکەمجار یادی قاڕنێ، سەردەشت، عامودای کردۆتەوە.
- بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا تەکانی دا بە یادکردنەوەی ئەنفال.
- ساڵانە بە بەرفراوانی یادی هەڵەبجە دەکاتەوە.
- چالاکترین رێکخراوی کوردییە و ئەندامی لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە.
- لە 22-09-2007 گروپێکی لێ جیابوەو هەر بە هەمان ناو کاردەکەن و ماڵپەڕێکیان هەیە بە ناوی www.chak.info
- ئەندامی زۆر رێکخراوی جیهانییە.
- لە زۆربەی وڵاتان کۆمیتە و نووسینگەی هەیە.
- دوو مالپەڕ و رۆژنامەیەکی هەیە بە ناوی نگرە سەلمان.
- www.chak.be www.chaknews.com
- لە پرۆژەیدایە گۆڤارێک ساڵانە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پرسی ژینۆساید بە ناوی کوردۆساید دەربکات.
- پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و بنیات نانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان دەکات.
- پاشکۆی هیچ ئایدۆلۆژیا و پارتێکی سیاسی نییە، کوردستانیانە هەڵوێست وەردەگرێت، بەردەوام بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان چالاکی دەنوێنێت.
- دەستپێشخەر بووە لە زۆر دۆسییەی هەستیار، کاریگەری لە بواری پرسی ژینۆساید و یەکێتی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگا هەبووە.
- تاکو ئێستا دوو کۆنگرەی بەستووە لە یۆنی 2006 و دیسەمبەری 2007، خۆی بۆ کۆنگرەی سێیەم ئامادە دەکات.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو💚 ئەنفال
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 17 2008 10:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: May 21 2018 1:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 13,653 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

کوردۆساید - چاک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-01-2002
2.👁️22-09-2007
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نزار خەزرەجی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست214,984%75.87
Kurmancî - Kurdîy Bakûr46,004%16.23
عربي9,581%3.38
کرمانجی - کوردیی باکوور4,688%1.65
هەورامی3,741%1.32
English1,700%0.59
فارسی1,183%0.41
Türkçe479%0.16
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.02
Pусский59%0.02
Svenska39%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.01
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە156,620%55.28
👫 کەسایەتییەکان24,665%8.70
📕 پەڕتووکخانە21,159%7.46
✌️ شەهیدان18,392%6.49
🏰 شوێنەکان13,845%4.88
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.90
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,979%3.52
🚼 ناوی کوردی4,852%1.71
📝 بەڵگەنامەکان4,756%1.67
📷 وێنە و پێناس4,754%1.67
📊 ئامار و راپرسی4,621%1.63
📖 کورتەباس2,133%0.75
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,497%0.52
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.40
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.33
😊 گاڵتەوگەپ720%0.25
🎵 کارە هونەرییەکان537%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.16
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.05
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان32%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست7%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری124,606%43.97
📩هاوڕێ باخەوان111,318%39.28
📩مانو بەرزنجی20,877%7.36
📩سەریاس ئەحمەد12,950%4.57
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.64
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.45

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,34 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574