بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,140 | وێنە 58,199 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,289 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,068 |
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📖 ئایا کاکەییەکان کافرن؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ئایا کاکەییەکان کافرن؟

فایلی پەیوەندیدار 📂
نووسینی: مامۆستا فەهمی کاکەیی
ئەگەر لە چوار کاکەیی بپرسیت ئێوە چین؟ چوار وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت. سێ کەسیان دەڵێت ئێمە موسوڵمانین و یەکێکیان دەڵێت ئێمە موسوڵمان نین. ئەو سێ کەسەی کە دەڵێن موسوڵمانین سێ وەڵامی جیاوازت دەدەنێ.
یەکێکیان دەڵێت: موسوڵمانی ڕاستەقینە ئێمەین. ئێمە کاکڵەی گوێزێکین موسوڵمانانی تر توێکڵی گوێزەکەن.
دووەم دەڵێت: یا عەلی، ئێمە پەیڕەوانی ئیمامی عەلین، بۆیە ئێمە لە شیعەوە نزیکین.
سێیەم دەڵێت: نۆژەنکەرەوەی یارسان (کاکەیی) سوڵتان سهاکی بەرزنجییە، ئەویش کوڕی شێخ عیسای بەرزنجییە، ئەمانە سوننە بوون، ئێمە لە سوننەوە نزیکین.
لە هەر گۆشە نیگایەکەوە تەماشای ئەو قسانە بکەین دەبینین هەرکامێکیان لە دیدی تایفەیەکی موسوڵمانەوە بە کافر دادەنرێن. هیچ موسوڵمانێک نییە قبووڵی ئەوە بکات کاکەیی کاکڵە بێت و ئەم توێکڵ. هەرچی سوننەیە شیعەکان بە ڕافزی دادەنێن و بە موسوڵمانیان نازانن، لەولایشەوە شیعەکان هەر خۆیانیان پێ ڕاستە. کەواتە تۆ بڵێیت موسوڵمانم یان نا بە شێوەیەک لە شێوەکان هەر ڕەت دەکرێیتەوە.
بە پێی لێکدانەوەی زمانەوانیی وشەی (کافر) یانی لادەر، ئینکارکەر، بێبەری لە،
بێبڕوا، بێئیمان. لە ئیسلامیشدا پێچەوانەی وشەی موسوڵمانە و بە مانای کەسێک دێت کە باوەڕی بە: یەکتاپەرستی (الله)، پەیامبەریی (محمد) و ڕۆژی زیندووبوونەوە (المعاد) نەبێت. جگە لەمەش کافر جۆری زۆرە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە چاکی نازانم زۆر لەسەری بڕۆم لێرەدا شیکردنەوەی وشەی (کافر) کۆتایی پێ دێنم. بەڵام ئایا کاکەییەکان کافرن؟
بەڵی بەگوێرەی ئەو لێکدانەوەیە بێت هەرچۆنێک تەماشای بکەیت کاکەییەکان لە دیدی گرۆی جودای ئیسلامەوە کافرن، بە تایبەتی موسوڵمانی سوننە. دەنا باوەڕمەندانی ئایینەکانی دیکە وشەی کافر بەکار ناهێنن. ئەی کاکەییەکان خۆیان بە کافر دەزانن؟
بە هیچ شێوەیەک کاکەیی خۆی بە کافر نازانێت، تا ئێوارەیش موسوڵمانێک دوویان بکەویت و بڵێت ئێوە کافرن لە خۆیانی بار ناکەن و دانی پێدا نانێن. کاکەییەکان خۆیان بە باوەڕمەند دەزانن، ئەوان پێیان وایە کەسانی سەر بە گشت ئایینەکانی دیکە، موسوڵمان بن یان باوەڕمەندی ئایینێکی تر بن، ئەوانیش ڕێگای خوداپەرستییان گرتووە و لە دواییدا هەموومان دەگەیەنە هەمان ئامانج. ئەی دەربارەی ئەو سێکوچکانییەی ئیسلام چی؟
کاکەیی باوەڕیان بە یەکتاپەرستی هەیە، واتە تەنێ یەک خودای بێشەریک هەیە و هەر ئەو خوڵقێنەری زەوی و ئاسمانە و هەر بەخۆیشی ژیانبەخشە. کاکەییەکان باوەڕیان بەوە هەیە کە (محمد) پەیامبەری خودایە و بۆ موسوڵمانەکان نێردراوە، هەروەها باوەڕیان بە دوواڕۆژیش هەیە، دیسانەوەش بە بەهەشت و دۆزەخ. کەواتە کێشەکە لە کوێیە؟ کێشەکە لەوەیە کە ئایین و باوەڕە جوداکان لێکدانەوەی جودایان هەیە بۆ ئەم مەسەلانە، هەرچی کاکەییە هیچ لێکدانەوەیەکی پێ هەڵە نییە، بەڵام لێکدانەوەی کاکەییەکان بۆ ئەو سێکوچکانییە و بۆ بەهەشت و دۆزەخ لە لای موسوڵمانەکان پەسەند نییە، نەک هەر ئەوەی ئەمان بەڵکوو لێکدانەوەی ئایینەکانی دیکەیش بە ئایینی مەسیحی و جوولەکەشەوە پەسەند نیین، چ جای ئێزیدی و هیندوئیزم و بودائیزم و سیخیزم و تەنانەت ئەو تایفانەی بەسەر ئیسلامیشەوە دەژمێردرێن وەک: عەلەوی و بەکتاشی و شەبەک و درووز و گشت ڕێبازە سۆفییەکان و هی دیکەیش.
گەلۆ ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە بەرەو کوێ دەچێت؟ بەش بە حالی خۆم لە هەموو ژیانمدا هێندەی ئەم سێ چوار ساڵەی دوایی گوێم لە مەلا و گوتاربێژان نەگرتووە، گوتاری هەندێک لەو مامۆستا بەڕێزانە سوودبەخش بوون، لێ هی ئەوانی دیکە (کە زۆربەن) چ شتێکی باشیان لێوە فێر نەبووم و بگرە هێندە خراپ بوون تا ئەو ڕادەیەی ببنە هەڕەشە بەرامبەر گیانی پێکەوە ژیان و شێرازەی کۆمەڵگا و تا ڕادەیەکیش ئاسایشی نەتەوەیی.
ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا دەژین ئەو خاڵانەی کۆمان دەکاتەوە زۆر زیاتر و گرنگترن لە تەنیا خاڵێک کە جیاوازیی دەخاتە نێوانمانە. ئێمە هەموومان کوردین، بەر لە چواردە سەدەیش هەر کورد بووین، زمانمان یەکە، مێژوومان یەکە، جوگرافیا کۆمان دەکاتەوە، هەمان فەرهەنگمان هەیە، سەر بە هەمان خێڵ و عەشێرەتی کوردین (من خۆم زەنگەنەم)، بۆچی دەبێت ئایین کە بنەمایەکی وابەستەگیی نەتەوەیی نییە لێکمان جودا بکاتەوە؟
دووپاتی دەکەمەوە، کاکەیی بە پێی تێگەیشتنی خۆیان (ئەمەیان گرنگە) بە هیچ شێوەیەک کافر نین، خەڵکی تر چۆن باسیان دەکات هێندە گرنگ نییە بە لایانەوە. ئەوانە با ئاگایان لە باوەڕی خۆیان بێت، کێ دەڵێت ئەوانە موسوڵمانی ڕاستەقینەن؟ خۆ کەس کەس ناناسێت و کەسیش ناچێتە گۆڕی کەسێکی دیکەوە.
بە شیعرێکی پەروینی ئیعتیسامی کۆتایی پێ دينم:
واعظی پرسید از فرزند خویش
هیچ می دانی مسلمانی به چیست؟
صدق و بی آزاری و خدمت به خلق
هم عبادت، هم کلید زندگیست
گفت زین معیار اندر شهرما
یک مسلمان هست آن هم ارمنیست!
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 28 2015 10:26PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 28 2015 10:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,433 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.157 KB Dec 28 2015 10:26PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئایا کاکەییەکان کافرن؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەهمی کاکەیی
📂[ زۆرتر...]
📷 بووک گواستنەوەی کاکەییەکان | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بووک گواستنەوەی کاکەییەکان

گوندی هاوار - هەڵەبجە
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ هەڵەبجە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
60%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 6 2013 8:40PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 29 2015 8:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,822 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.160 KB Jan 6 2013 8:40PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بووک گواستنەوەی کاکەییەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📝 قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

بە رێزان خوشک وبرا کاکە ییە کانمان
سڵاوتان لێ بێت..
بە بۆنە ی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس - ی خوشک و برایانی کاکەیی، گە رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دە کە م و هیوای جە ژنێکی پڕ خۆشیتان بۆ دە خوازم.
خوشک برا کاکە ییە کانمان بە شێکی رە سە ن ودانە بڕاوی کۆمە ڵگاکە مانن، هە میشە رۆڵێکی بە رچاویشیان هە بووە لە خە بات و تێکۆشانی نە تە وە کە مان وقوربانییە کی زۆریشیان لە پێناو مافە کانی گە لی کورد داوە کە ئە مە ش جێگە ی شانازی و پێزانینی هە موو لایە کمانە و لەم ساڵانەی دواییشدا بە داخە وە کەوتنە بەر ڕقی ڕەشی رێکخراوی تیرۆریستی داعشداعش.
کاکە ییە کان لە کوردستان، مافی خۆیانە وەک هەموو پێکهاتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگاکەمان داب ونەریتی خۆیان بەوپەڕی ئازادییەوە بەجێ بهێنن و ئێمە ش لە حکومە تی هە رێم ئە رکی سە رشانمانە زە مینە یان بۆ لە بار بکە ین و مافەکانیان بپارێزین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دە کە م و هیوام وایە لە م جە ژنە دا ئاوات و خۆزگە کانتان بێتە دی.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سە رۆکی ئە نجومە نی وە زیران
09-01-202009-01-2020
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-01-2020
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 9 2020 8:04PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2020 8:19PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jan 9 2020 11:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 67 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-01-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]
📊 لە 24 کاتژمێری رابردوودا داعش 100 خانووی کاکەییەکانی تەقاندۆتەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
لە 24 کاتژمێری رابردوودا داعش 100 خانووی کاکەییەکانی تەقاندۆتەوە
📊 ئامار و راپرسی

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە سەد ماڵی کوردانی کاکەیی-یان لە ناحیەی نەمرود تەقاندۆتەوە، هەروەها پێشتریش تەواوی ماڵەکانیان تاڵانکردبوو.
غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە موسڵ بە خەندانی راگەیاند: "دوای داگیرکردنی ناوچە دابڕێندراوەکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، حەوت گوندی برایانی کاکەیی کە کوردی رەسەنن کەوتوونەتە ژێرکونترۆڵی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە".
وتیشی: "ئەو حەوت گوندە سەر بەناحیەی نەمرودن کە سەر بە قەزای حەمدانیەیە".
ئەوەشی خستەڕوو: "کاکەییەکان وەک مەسیحی و کوردانی ئێزدی و شەبەک، روویان لە هەرێمی کوردستان کردووەو گوندەکانیان چۆڵکردووە و موڵک و ماڵیشیان لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە تاڵانکراوە".
بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتیی لە موسڵ باسی لەوەشکرد کە، "بەپێ ئەو زانیاریانەی گەیشتوونەتە دەستمان لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 100 خانووی کاکەییەکان تەقێندراونەتەوە".
غەیاس سورچی، راشیگەیاند: "هۆکاری تەقاندنەوەی ئەو خانوانەش ئەوەیە کە تەنها ئەوانە کوردن لە ناوچەکە، چونکە چەندین گوندیتر لە دەورووبەری هەن نەتەقێنراونەتەوە تاڵانیش نەکراون ".
- 12-06-2015

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-06-2015
🏟 پارت / لایەن☪ دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
📈 جۆری ئامار و راپرسی💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 12 2015 1:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 12 2015 1:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,493 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە 24 کاتژمێری رابردوودا داعش 100 خانووی کاکەییەکانی تەقاندۆتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-06-2015
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,034 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574