چێنەر نزار ئەحمەد
ساڵی 1986
لە گەرەکی سەرشەقام لەشاری
سلێمانیسلێمانی لە دایک بووم، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەهەمان گەرەک تەواوکردووە، لە خانەوادەیەکی مامناوەند گەورە بووم لە منداڵییەوە لە ڕێگای کازیوەکانی منداڵپارێزەوە ئاشنای وەرزش لە سەرەتاوە دواتر هونەری نیگارکێشان ئەمە دەرگایەک بوو بۆ کارکردنم لەسەرەتاکانی تەمەنما دواتر دوای تەواو کردنی خوێندنی ناوەندی چوومە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی شێوەکاری لە پاڵ خوێندمدا بەردەوام کاسبی وبژێووی ژیان بەشێکی ژیانم بووە دواتر لە سەرەتاکانی خوێندنمدەستم بەکارکردن کرد لە رێکخراوێکی رۆشنبیری و هونەری وەک مامۆستای شێوەکاری وە پلەکانی خوێندنی پەیمانگا زۆر باش تێپەر دەبوو تا قۆناغی سێهەم دواتر بەشی پەیکەرسازیم هەڵبژارد ئاوێتەی ئەو هونەرە بووم کە هەستم کرد رۆحم ئاشنایە پێی دوای 3 ساڵ لەخوێندنی پەیکەرسازی دەستکردنم بە کاری جیاوازتر لە خوێندن ئەویش خزمەتکردنی شار و کەسایەتیەکان بە کاری پەیکەرسازی لەمیانەی ئەم تەمەنەدا دوو کتێبم ئامادەکرد یەکیان بەناوی (چۆنیەتی بەکارهێنانی رەنگی ئاوی) دووەم کار ژیاننامەی هونەرمەندی هۆڵەندی فنسنت ڤانکوخم ئامادەکرد.
بوومە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان سلێمانی
بەرپرسی گروپی شێوەکاری رێنیسانس لەماوەی کاکردنم لە هونەری شێوەکاری بە گشتی.
بەشداری 58 پێشانگای هاوبەشی شێوەکاریم کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان
خاوەنی ئەم پەیکەرە دانروانەیەلە سلێمانی وشارەکانی تری کوردستان
پەیکەری هونەرمەند تەها خەلیل
پەیکەری هونەرمەند کاروان عوسمان
پەیکەرێک بۆ ئەنفال
پەیکەرێک بۆ میوزیک کەمانێکی سەرکەش سلێمانی
هەمان پەیکەری میوزیک بۆ شاری
هەولێرهەولێر
پەیکەری هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ
پەیکەری شاعیری گەورە مەحوی
پەیکەری شاعیری گەورە نالی
پەیکەری مامۆستا جەمال تاهیر
پەیکەری عەولە سیس
پەیکەری مستەفا پاشای یاموڵکی
پەیکەری شاعیری گەورە پیرەمێرد
پەیکەری شاعیر دڵشاد
مەریوانمەریوانی
پەیکەری بارز بۆ یەکەم حکومەتی کوردستان شێخ محمودو گشت وەزیرەکانی
پەیکەری نووسەری گەورە بەختیار عەلی
پەیکەری نوسەر دکتۆر محەمەد کەمالی فەلسەفە
پەیکەری خاتوونەی سستەر
پەیکەری ئەختەری رەشۆڵ
پەیکەری شەهید عەتا محمەد
پەیکەری دکتۆر جەمال ئەحمەد
پەیکەری دکتۆر جەمال نەبەز
وە بوومەتە لیژنەی گەورەترین پەیکەر لە کوردستان پەیکەری پێشمەرگە کە بەرزی 10 مەتر دەبێت لە شاری
رانیەرانیە دانراوە
خاوەنی بیرۆکەی گەرەترین مۆنۆمێنتم بۆ نادییە موراد و شەنگال پرۆژەیەکی زۆر گەورە بۆ کۆرە.
[1]|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 221 KB |
| |
Jul 25 2019 9:18AM | زریان سەرچناری |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 16 KB |
| |
Dec 30 2010 4:28PM | هاوڕێ باخەوان |