🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
براکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 21-07
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 21-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆21-07-2019
📆20-07-2019
📆19-07-2019
📆18-07-2019
📆17-07-2019
📆16-07-2019
📆15-07-2019
📂 زۆرتر ...
📅21 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,296) پەڕتووک|||
📅 15-07-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون.[1]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر8:45 خولەکی ئەمشەو هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی چیادێڵ-یانکرد لە دەڤەری برادۆست. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لەناوچەکە بەربووە و لەدوای کاتژمێر 9:30 خولەکیش سوپای داگیرکەری تورک هاتووچۆی لەناوچەکە قەدەغە کردووە بۆیە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.[2]
📅 15-07-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-07-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 زریان سەرچناری - زریان عەزیز حەمە
لە 17-12-1975 لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. لە بنەچەدا قەرەداغیە، ناوی باوکی (عەزیز حەمە ئەمین)ە و دایکی (شوکریە ئیبراهیم ئەحمەد)ە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار خوێندوە، دەرچوی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانیە، ماوەی شەش ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ژیاوە، ئێستا(2019) نیشتەجێی کوردستانە. هاوسەردارە، باوکی دوو منداڵە بەناوەکانی (محەمەد و ئەلیاس).
بڕوانامەی دبلۆمی لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا هەیە، چەندین بابەت و لێکۆڵینەوەی لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ زمان
👫 زریان سەرچناری - زریان عەزیز حەمە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
زریان سەرچناری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
ساڵی 1963 لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندی لە ئازادی و ئامادەیی لە سانەوی ئەزمڕ تەواوکردووە.
باوکی دوو کوڕە بە ناوەکانی دامون و نالی.
ساڵی 1986 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغداد تەواوکردووە.
ساڵی 1982 یەکەمین بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی 1992 دوای راپەڕین بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا(2019)ئەم کتێبانەی بە چاپگەیاندوون:

شیعر :

1. پەیکەرێک لەباران 1992
2. تەیرەکانی ئیس
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دلاوەر قەرەداغی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ محەمەدی خاڵ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 349,445 | وێنە 53,764 | پەڕتووک PDF 10,296 | فایلی پەیوەندیدار 32,403 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,613 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 15 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📷 ئاوارەکانی باشوور لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لە شاری پیرانشار | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاوارەکانی باشوور لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لە شاری پیرانشار

وێنەی ئاوارەکانی باشووری لە کاتی کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 کە بە کۆمەڵ دانیشتوون لەسەر ڕاگری شەقامێک و چاو لە ڕێی هاتنی ئاوارەکانی تر
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 4 2016 3:44PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 4 2016 3:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,739 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Mar 4 2016 3:44PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئاوارەکانی باشوور لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لە شاری پیرانشار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
☂️ ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشار | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشار
☂️ پارت و رێکخراوەکان

یەکێک لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانیلە شاری پیرانشارپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو🚮 ژینگەپارێز
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
⚙️ هێشتا چالاکە✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم رێکخراوە چالاکە)
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 64% ✔️
64%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 28 2018 11:01PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 29 2018 9:30AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 29 2018 9:30AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 611 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشار
☂️ پارت و رێکخراوەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 15
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئەنجومەنی ژیانەوەی سروشت مەهاباد
2.👁️ئەنجومەنی ژیانەوەی سرووشت مەهاباد
3.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز
4.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژین بانە
5.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چرۆی سەوز قوڕوە
6.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوا پاوە
7.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی سەوزی چیا مەریوان
8.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات بۆکان
9.👁️ئەنجومەنی سەوزبیرانی لاوی مەهاباد
10.👁️ئەنجومەنی لایەنگرانی ژینگە سەلاسی باوەجانی
11.👁️باشگای شاخەوانی سامڕەند نەغەدە
12.👁️گرووهی ژینگەیار کەمپەینی نەجات بەخشی کانی بڵ
13.👁️ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە (باشوور)
14.👁️ڕێکخراوی سروشتی کوردستان باشوور
15.👁️ڕێکخراوە مەدەنی و ژینگەییەکانی سەردەشت
📂[ زۆرتر...]
📝 بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان

فایلی پەیوەندیدار 📂
KMMK: ئێوارەی شەممە 15ی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشارپیرانشار بە ناوی (ڕەحمان تەفاخر) لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزایەوە بریندار دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: (کۆمەڵێک کۆڵبەر لە (کانی خودا) دەکەونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و تەقەیان لێدەکرێت، دوواتر ڕەحمان لەو کەمینەدا ڕزگار دەبێت و لە شوێنێک بەناوی باسکی-بۆزان لە بەرزایەوە دەکەوێتە خوارەوەو دوو پەراسووی دەشکێن و سەروچاویشی برینداردەبێت.)
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە: (هاوکات برایەکی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسلامیەوە دەسبەسەر، ئەشکەنجە و بریندار کراوە.)
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
07-05-201807-05-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-05-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 14 2018 10:18AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 14 2018 10:33AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 14 2018 10:33AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 890 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-05-2018
📂[ زۆرتر...]
📖 پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا

فایلی پەیوەندیدار 📂
له ناوچەی موکریان و به تایبەت دەشتی پڕ پیت و بەرەکەتی لاجان و پیران، لێرەوار و لەوەڕگه و کانگا و سەرچاوەی ئاوی زۆر له ناوچەی مەنگوڕ و هەروەها کەون بوونی ناوچەکه، بۆته هۆی هەڵدان و پەرەئەستاندنی زیاتری ژیانی مادی و مەعنەوی دانیشتوان و بەم جۆرە گەنجینەیەکی پڕ بایەخیان پێشکەش به شارەستانیەتی مرۆڤ کردووە. هەروەها له سەرەتاوە دەوڵەتەکان، خاوەن دەسەڵاتانی ناوچه و دەرودراوسێکان جاویان برێبووە ئەم خاکه رەنگینه و به دەیان جار گوندەکانی کاول کران و خوێنی جوتیار و وەرزێران زەوی پێ دێرا.‌ ئەمجار پاش دامرکاندنی ئاوری رق و کینی داگیرکەران، چەرخی پێشکەوتن و شارستانیەت وەگەڕ کەوتۆتەوە،برینی بەرەی میراتگر سارێژ بۆتەوە و سەر له نوێ فەرهەنگ و زانست بایەخی ڕاستەقینەی خۆی پەیدا کردۆتەوە.
شوێنەواری بەجێ ماو له ناوچەی پیرانشار، یادگاری سەردەمی شەڕ و گیانبەخت کردن، پاراستنی کولتوور و فەرهەنگ و مەزەب و هەروەها خۆڕاگرتن له بەرانبەر هێرشی داگیرکەران دایه. به داخێکی گرانەوە دەبێ بڵێین تەنانەت لێکۆڵینەوەیەکی ساکاری مێژوویش سەبارەت بەم میراتە گەورەیەی ناوچەکەمان نەکراوە و هەر بۆیەش شاهیدی خامۆشی و بێدەنگی مێژووین سەبار‌ت به ناوچەی پیرانشار. داخی گەورەتر کۆڵینەوەی شەوانەی هەندێک تاقمی دزی میراتی فەرهەنگی‌یه که دوور له جاوی خەڵکی ناوچه و کار بەدەستان به ئەنجام دەگات و زۆرتر مێژوو له نێ دەنگ خۆی‌دا بەردەوام دەکات.
پیرانشار بەشێک له کوردستانی موکریانی ئێستایه. ئەم وڵاته له ڕۆژگارانی مێژوویی‌دا ناوەکانی “مادی‌بچووک” و “مێد” و “مەیدیا” ناو بانگی دەرکردبوو. ئێستاش ئاسەواری قەڵاکانی پەسوێ، جەڵدیان، گردی مەرقەدی لاوێن، قۆڵی ئاسنگەران له قەڵاتەڕەشێ و دەیان شوێنی تر یادگاری ئەو سەردەمەیه، هەروەها گردەکانی گردئاشەوان، قەرەخدر، قەڵاتی شیناوێ یادگاری دەورانی “ئۆرارتوویی”یان پێوە دیارە.
هەندێک له گوندەکانی مێژوویی شارستانی پیرانشار بریتین له:
پەسوێ، جەڵدیان، قوبه، زێوکه، ماشکان، سێڵوێ، گردی کاولان، توان، ئەندێزێ، خورینج،کوندرێ، گردگ سپیان، شنۆزەنگ، لاوێن، گردئاشەوان، لک بن، حوجران، شارستێن، شەختان، باستان بەگ، سەڵۆس، گولەک، کەوپەڕ، سێوی گەدە، ترکەشی بەرەوە، هەنگەوێ، قەڵاتی مەنگوڕان، قەڵاتی موتاوێ، جەڕان، شیناوێ، قەڵاتەرەش، زێوە، کۆنەلاجان و دێڵزێ.
قەڵات و قەڵاتگه نیشاندەری ئاوایی گەورە و گرینگله ڕابردودایه. هەروەک دەزانین قەڵات و قەڵاتگه جێگای بەرز و بڵیندن که بۆ ئەرکی پاسەوانی و پارێزگاری له دانیشتوانی قەڵا یان خەڵکی ئاوایی و شار تەرخان کراون و یادگاری مێژوویی هەر ناوچەیەکن. قەڵاتی جەڵدیان (5000 ساڵ بەر له زایین)، قەڵاتی مووتاوێ (2500 ساڵ بەر له زایین)، قەڵاتی شار (900 ساڵ بەر له زایین) و قەڵای پەسوێ گرینگترینی ئەم شوێنەوارانەی ناوچەی پیرانشارن. قەڵات و قەڵاتگه له دیاردەکانی سروشتی پێک هاتوون یان به دەستی مرۆڤ دروست کراون که به ناوی “تورەکەرێژ” دەناسرێن.
بەرزایی قەڵاتگه به مام‌ناوەندی دەگاتە 30 تا 40 میتر و لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی پێشانی داوە که ئەم.شوێنەوارانه پتر له جارێک کەڵکیان لێ وەرگیراوە و چەندین سەردەمی ژیانی مرۆڤیان به خۆوە بینیوە
ئەوەی که ئێستا له تەنیشت هەر گوندێک و ئاوایەک قەڵات و قەڵاتگه دەبیندرێ، بەڵگەی زیندووی کۆن بوونی ناوچەی پیرانشارە.
با ئەمجارە باسێکمان هەبێ له مەڕ تەپک و گردەکانی ناوچه، لەم جێگایانەی ئاسەواری خۆڵەمێش، شت و مەک و ئامرازی شەڕ یان خواردنیان تێدا دۆزراوەتەوە. هەندێک لەم تەپک و گردە کۆنینانەی ناوجەی بە ناو “گوڵ تەپە” ناسراون. وشەێ “کوڵ” یان “گوڵ” له شێوەی پەهلەوی و ئازەری دا هەرکام مانایەکیان هەیه له فارسی‌دا به مانای ئاور و گڕی ئاگرە و له زمانی ئازەریش‌دا به مانای خۆڵەمێش و دە زمانی کوردی‌کۆنیش‌دا مانای”ئاگر” ئەدات
هەر بەم شێوەیه “کولحان” سۆبە و “موغاری”یه وشەی “گوڵ” پاشان ئاڵ‌وگۆڕی به سەردا هات و وەک “کوڵ” به کاریان هێنا.
“کوڵ‌تەپه” نیشانێک له ئاوری دە خۆیێدا نیهان کردووە و ئاورگەی سەردەمی کۆنی ئەم ئاو و خاکەیه. یادگاری سەردەمێکه که ئاتەشگایەکی زۆر لەم ناوچەیەدا سەریان بەرەو ئاسمان بەرز کردبۆوە و ئاگر له لایەن ئاگر پەرەستانی زەرتوشتی جێگای رێز و قەدر بووە.
بێ هۆ نیه ناوچەکانی لێواری گۆلی ورمێ به مەڵبەندی ژیان و له دایک بوونی زەرتوشت پێغەمبەری کوردی ئێرانی دەزانن و به یەک واته ” سەردەشت”ی ئەمڕۆ بەم شوێنه دائەنێن.
کول‌تەپه ئاورگەیەکی بچووک له سەردەمی خۆی‌دا بووە و ئاوربانان(ئاتۆربان) ئەرکی پارێزگاری له ئاگریان وەک هێزی خاوەن تین و گەرما به ئەستۆوە بووە. خۆڵەمێشی جێماو له کول‌تەپه به درێژایی زەمان له سەر یەک کۆ بۆتەوە و یەپکێکی دێوست کردووە که ئێستا به شێوەی “کوڵ‌تەپه” دەیبینین.کول‌تەپه له تەواری ناوچەکانی دراوسێش‌ دەبیندرێ و مەڵبەندی ئێمەش یەکێک لەم شوێنەوارانەیه.
بەر لەوەی که زەرتوشت بێته دونیا، گەلانی ئێران و به تایبەتی دانیشتوانی دەور وپشتی گۆلی ورمێ ئایینی “مەزداپەرەستی”یان له نێودا باو بووە و وەک ئامۆزایانی هیندی، مردوویان له جێگایەکی تایبەتی دەسووتاند، که وابوو خۆڵەمێشی نێو کول‌تەپه بەرهەمی سووتانی دار و دەوەن و تەرمی مردۆکانه.
کول‌تەپەی گوندی “سەروکانێ” له ناوچەی لاجانی پیرانشار، یەکێک لەم شوێنه باس‌کراوانەیه که بیری پیرانی به ساڵاچوودا دێت که زەمانێک جێگایەکی یەکجار ئاستەم بۆ هات‌وچۆ بووە و قامیشەڵێنیکی زۆری له دەوروپشت‌دا بووە لەم شوێنەدا ئاسەواری کۆنینەی زۆر به نرخ دۆزراوەتەوە.
دوکتۆر بەهمەن کەریمی ساڵی 13311ی هەتاوی هاتۆتە لاجان و باسی کول‌تەپەی سەروکانێ دەکات و به “گولی.تەپە”ی سەروکانێ ناوی دەبا
بەڵام سەبارەت به ئاورگەکانی ناوچه وا باشه باسی ئاتەشکەدەی “سەری کوورە”ی ناوچەی مەنگورایەتی پیرانشار بکەین که بەرانبەر به گوندەکانی “سەڵۆس” و “وەرمیشان” و لەم لاوە گوندی “گولەک” هەڵکەوتووە. بەرزایی دوندی کێوی ئاورگەی سەری کورە دەگاته 3600 میتر له رێکی دەریاوه و سەرنجی هەر رێبوار و بینەرێک بۆ لای خۆی رادەکێشێ. به داخەوە فۆڕمی سەرەکی و راستەقینەی ئاتەشکەدەکه نەماوە و کاتی خۆی وەک تەندوور و کوورەی رەژی ساز کردن چووە. ئێستاش له بەزایی ئەم جێگایه بەردی سووتاو هەر ماوە. به گوێرەی وتەی تێکەڵاو به ئەفسانه له لایەن خ‌ڵکەوە، هاوکات دەگەڵ له دایک بوونی حەزرەتی موحەمم‌د (دخ) و شکانی تاقی کەسرا، ئاوری ئەم ئاتەشکەدەیەش خامۆش بۆتەوە. سەری کوورب جێگای عیبادەت و راز و نیازی گەورەکانی زەرتوشتی بووەکه کات و ساتی تایبەتی له ساڵ بۆ به جێ هێنانی ئایینی مەزهەبی و قوربانی کردن کۆ دەبونەوە. یەکێک له کەسایەتی‌یه مەزنەکانی دەورانی ساسانی به ناوی”کریتر ” له سەر تاشه بەردێک باسی تەواوی ئاورگەکانی ناوچه دەکات و دەڵێت: من له سەرانسەری موڵکی ساسانی‌دا ئاوری ئاتەشکەدەکانی ” ئاتۆرپاتکان”، ” میشان” و..م گەشاوە راگرت. ئایا ئەم ئاورگەیەی که کریتر به ناوی ” میشان” باسی دەکات هەمان سەری کوورەی خۆمان نیه که.له نیزیک گوندی ” وەرمیشان” هەڵکەوتووە
با ئەو جار باسێکمان هەبێ له مەر گۆڕستانەکانی کەونی ناوچه
سەبارەت به شێوەی ناشتنی مردوو له رۆژگارانی مێژوویی‌دا، دەبێ بڵێین له هەر سەر دەمێک‌دا رێ و رەسمی تایبەتی خۆی هەبوە.سەردەمێک که زەرتوشتی، بیر و باوەڕی مەزهەبی خەڵک بووە، گۆڕێکمان وەبەر چاو ناکەوێ، هۆی ئەوەیه که زەرتوشتی‌یەکان مردوویان به خاک نەدەسپارد بەڵکوو دەیانسووتاند. که وابوو گۆڕێکی زەرتوشتیمان نیه. دەستەیەک له گۆڕەکانی ناوچه وەک سەردەمی ئێستا دەچن و کێلی قەبر بۆ نیشانه کردنی قەبر دیاری کراون.
له نێو هەندێک لەم گۆڕانە که به هۆی باو باران یان کێشانی ڕیگا و بان له ناخی گڵ‌دا هاتونەتە دبر، ئامرازی شەڕ و نەرەکان یان کەرەسەی خواردن دۆزراوەتەوە. ئەم دەسته گۆڕستانە کۆنینانەی ناوچه هی سەدەی یەکەمی زایینین. له نیوەی هەوەڵی سەدەی یەکەمی زایینی‌دا ڕێ و شوێنی ناشتنی مردوو له نێو کووپەڵه گڵ‌دا بۆته باو، سەری کووپه پاشان به تاشه بەرد داپۆشراون و پیورێز کراون.هەندێک لەو کووپه گۆڕانه هی سەردەمی دووەمی زایینیه و جاری وایه له نێویان‌دا قاپ و قاچاخ و …..بیندراوەتەوە.
دەستەیەک له گۆڕستانەکانی ناو چەی پیرانشار له کۆنەوە به ناوێکی تایبەتی ناسراون و فۆڕمی قەبرەکان نیشاندەری ئەم راستیەن که سەردەمێک گەلانی تر وەک غەیری کورد و موسوڵمان لەم شوێنەدا نیشتەجێ بوونه، وەک “کێله کونتی” و “قەبرە قۆچ”‌‌ له گوندی زێوکەی لاجان، ” قەبرە قەلە” له گوندی سێڵوێ، ” کێله سپی ” له گوندی دەڵاوان، ” گردی قەبران” له کوندرێ، گۆڕستانی “نوزەڵێ” له گوندی پەسوێ و گوندی قوبه…..
ئینجا با باڵی بەر‌زەفڕی خۆمان بەرەو سەردەمێک لێک بدەین که لەم ناوچەیه به ناوی “پارسوا” ناسرا بوو. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ: قەومی پارس له رەوتی هاتنیان بۆ ئاسیای نێو ڕاست و میروپوتما (بین‌النهرین) و کوێستانەکانی زاگرۆس له ناوچەی پارسوادا نیشتەجێ بوون. مینورسکی رۆژهەلات ناسی به ناوبانگ دەنووسێ: به بیر و رای من پارسوا دەبێ هەر ئەو جێگایه بێت که ئێستا پێی دەڵێن ” پەسوە” یان “پەسوێ”.
پەسوێ ناوی گوندێکی گەورەی ناوچەی لاجانەو وێدەچێ ئەم گوندەش له “پارسوا” را هاتبێ،به تایبەت که شوێنی پەسوێ و وڵاتی پارسوا یەک دەگرنەوە.
کاک مەحموود پێدڕام سەبارەت به ناوی ئەم گوندە بیر و رایەکی جیاوازی هەیه و دەڵێ دە زمانی کوردی‌دا دەتوانین (س) به جێگای (ش) به کار بهێنین و بڵێین پەسوێ یان پاشوێ به مانای پاش لەوێ “قەڵاتی شا”یه و دەگەڵ مانای پارسوا که تەنیشت و کەنار دە مێشک‌دا زیندو ئەکاتەوە، یەک دەگرنەوە. ئەڵبەته ئەوە بیر و بۆ چوونی کاک مەحموود پێدڕامه و بەڵگەی مێژوویی له دەست‌دا نیه، ئەگینا گوندی پەسوێ و قەڵاتی سا ئێستاش لێک دوورن و به تایبەت ئەودەم وەسیلەی هات و چۆ وەک ماشێن نەبووە…..
بەڵگەکانی مێژوویی له بوونی وڵاتەکانی “مێهری” و “کاراڵا” له سەر چاوەی چۆمی “زێ”دا ئاگادارمان دەکا که دەکەوێته لاجانی ئێستا و به تایبەتی ناوچەی “بەربنه”ی لاجان. ئەم دوو وڵاته بچووکه له گەڵ “پارسوا” هاو سنوور بوونه.
” ئاشور بانیپال” له پێنجەمین هێرشی خۆی‌دا بۆ ولاتانی پارسوا باسی داگیر کردنی چەندین قەڵا و شار له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مانایی دەکا و دەڵێت: من بەردەوام هەشت شار و ناوچه له وانه “قەڵای بوشتۆ”م داگیر کرد پاشان شاری “شوردیرا”م سەر له ‌نوێ له چەنگ نەیاران دەرهێنایەوە.
کاک مەحموود پێدڕام قەڵای “بوشتۆ” به “قەڵاتی شا” له ناوچەی سەرشاخانی لاجان دەزانێ و شاری شوردیرا به گوتەی ئەو شارێک بووە له سەرچاوەی چومی زێی بچووک دا.
بەڵگەکانی مێژوویی باسی پەلاماری “سارگۆنی دووهەم” سای دەوڵەتی ئاشوری بۆ ئەم ناوچەیه دەکات. سارگۆن له نێوان ساڵەکانی 722 تا 450ی بەر له زایین‌دا حکومەتی به دەستەوە بووە. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ سارگۆن له موسڵ‌ ڕا بەرەو ئێران هات و لەشکری کێشایه ئەم خاکه. له رەوتی ئەم لەشکر کێشانەدا خەڵکی وڵاتی مانایی ئارد و شەڕاب و کەل و پەلی تری پێداویستی ئەوانیان دابین دەکرد. سارگۆن له سولەیمانی کوردستانی ئێراق تێپەڕی و گەیشته چۆمی زێ‌یه، لەم چۆمه پەریەوە و ئەمجار له شوێنێکی که ئێستا به ناوی پەسوێ و لک‌بن و مەیدان ناسراوە، چل و دوو کەس له سەرکردەکانی عێل و وڵاتەکانی بچووکی ناوچەی به خزمەت گەیشت و سەرجەم سارگۆنی دوهەمیان به مەزن و سەرکردەی خۆیان قەبوڵ کرد و هەروەها خەڵات و زێر و ئەسپ و کەرەسەیەکی زۆریان پێشکەش کرد. سارگۆن فەرمانی دا له سەر دیواری قەڵا و قەڵاتگەکان ئاڵی سەر کەووتن بچەقێنن و ههروەها له کەنار شاری “لاتاش” که دەکەوێته نێوان پەسوێ و مەهابادی ئێستا و له تەنیشت “قەڵای سپی ” واته.قەڵاتی پەسوێ ” ئۆللۆسونۆ” سای دەوڵەتی مانایی بەخشی
” ئۆللۆسونۆ” له لایەن سارگۆنی دووهەمەوە کرابوو به شای مانایی، بەڵام پاشان له ئەمر و فەرمانی ئەو دەرچوو تا ئەوەی که لەم هێرشەدا سەرلەنوێ هاتەوە ژێر فەرمانی سارگۆن.
بەڵام له سەردەمی هاتنی سپای ئیسلام، ناوچەی ئێستای پیرانشار به ناوی ” سەڵڵەق” دەناسرا و لەم شوێنەدا کوردەکانی ” هەربانی” نیشتەجێ بوون که پاشان به ناوی “راوەندی” و “رەوادی” هاتنه ئارا.پاش ئەوەی که وڵاتی کوردستان و ئازربایجان له دەست خەلیفەکانی عەباسی هاتنەدەر و هاروونەڕەشید هاته سەرکار، ئیبراهیم ناوێکی کردە وەزیر، ئیبراهیم له پاشان هاتە لاجانی ئێستا و دە گەڵ کچی حاکمی ئەودەمی گوندی قەڵاتی مووتاوێ زەماوەندی کرد و کورێکیان بوو به ناوی “دەیسیم”.
دەیسیم تەواوی ئازەربایجان و کوردستانی خسته ژێر چاوەدێری و پاشان دەگەڵ دەیلەمی و لاهیجانی‌یەکانەوە ئێستای باشووری ئێران،تێکەوت بەڵام به هۆی خەیانەتی سەرکردەکان، نەیتوانی سەرکەوێ و ناوچەی ئێستای لاجان کەوته دەستی ئەوان.
وێدەچێ ناوی “لاجان” یان “لاهجان” له لایەن ڵ دەیلەمی و لاهیجانی‌یەکانەوە داندرابێ ئەویش به هۆی زەنوێر و سەرسەوز بوونی ناوچه، ئەگینا لاجان و لاهجان به مانای شوێن و جێگای پەروەردە کردنی کرمی ئاوریشمه و دەگەڵ تایبەتمەندێکانی ئەمڕۆ و ئەودەمی لاجان یەک ناگرێتەوە.
حوسێن حوزنی موکریانی دەنووسێ: ساڵی 429ی کۆچی ئۆغۆرەکانی پێشڕەوی سەلجووقی‌یەکان هێرشیان هێنایه سەر عەشایری هەزیانی بەڵام سەرنەکەوتن. ئۆغۆزەکان دەیان دەست‌درێژی تریشیان بۆ هەزیانی‌یەکان هێنا و ئێستاش ناوی گوندەکانی “گردی مرادبەگی”،”قوبادبەگیان”، “بەستام‌بەگ” و “ئوغەن” و…. یادگاری ئەو سەردەمه هەر ماون.
ئۆغۆز له لایەن خەلکی ناوچەوە به “تورکه ڕەشه” ناسراون و هەروەک دەزانین سلجووقی‌یەکانیش تورک زمان بوون.
لاپەرەکانی مێژووی پیرانشار یادگاری سەردەمی ئیسلام و سوپای عەڕەبەکانیشی پێوە دیارە. پتر له 300 چاک و پیر وشەخس و نەزەرگەی ناوچه شاهیدی زیندووی ئەم ئیدیعایەی ئێمەن. بەڵگەی مێژوویی سەبارەت به هێرشی سپای ئیسلام به سەر کردایەتی “خالیدی کوری وەلید” بۆ ناوچەی پیرانشار و گوندی شارستێن له ناوچەی مەنگورایەتی ئاگادارمان ئەکا و هەرو‌ەها له بوونی قەڵای پتەوی ئەم گوندە و شای وڵاتی مەنگورایەتی:مەنجوڕات” دەدوێت. به یەک وته گوندەکانی “گردڕەحمەت” و “گردشەیتان” شاهیدی شەڕی نێوان سپای ئیسلام و کوردەکانی هەزبانی له لایەکی ترەوە بووە
ئەمجار با روچنێک بکەینەوە له دەریای فۆلکلۆر و پەنا بەرینه بەر بەیتەکانی کوردی. ئەگەر سەیر بکاینە بەیتی “برایم و مەحمەڵی دەشتیان”، ناوی “چەڵیان” وەبەر چاو دەکەوێت. به پێی دەقی ئەو بەیته میر زۆرابخان حاکمی شاری چەڵیان بووە که به هۆی پیری بێ‌دەسەڵاتی حوکماتی داوەته پەریخانی کچی.
پەریخان زۆر به زیبک و زاکوون بووە له هەمان حاڵیش‌دا زۆر کەیفی له پیاوان هاتووە تا ئەو رادەیەی که رێبواران و کەسانێکی خۆشی لێیان دەهات، بانگی دەکردنه دیوەخان داوای دەست تێکەڵ کردنی لێ دەکردن، ئەگەر کابرا رازی بایه ئەوە هیچ، ئەگەر بەرهەڵستی کردبوایه، فەرمانی دەدا له نێو چیغ دا بیسووتێنن. سەرئەنجام پەریخان دەگاته مەحمەڵ ناوێک که بۆ فرۆشتنی مەڕ و مالات دێته شار پەریخان خۆشی لێ دێت و له دوایی‌دا رەگەڵی دەکەوێ…..
ئێمه لێرەدا مەبەستمان لێکدانەوەی فۆلکلۆری نیه. هەر بۆیه سرنجی خوێنەرانی تامەزرۆ بۆ شریتەکانی تۆمار کراو یان کتێبی “توحفەی موزەففەرییه” نوسراوی ئۆسکارمان رادەکێشین.
خوا لێ‌خۆش بوو ماموستای پایە بەرزی کورد، هێمن شوێنی رووداوەکه دەباته ناوچەی سەردەشت و گوندی بێژوێ، بەڵام به پێی سەفەر و لێکۆڵینەوە و چاو خشاندن به سەر نێوەڕۆکی بەیتی برایم و مەحمەڵی دەشتبان و هەروەها بەراوەرد کردنی له گەڵ راستەقینه، بۆمان روون بۆوە که شوێنی روودانی ئەم بەیته، نیزیک گوندی سێڵوێ و گردی کاولان و به گشتی ناوچەی بەربنەی لاجانی پیرانشارە. وا ئاماژە دەکرێ که حاکمی شاری چەلیان میر زۆرابخان بووە و مەحمەڵ پاش هەڵگرتنی پەریخان پەنا دەباته ئاشکەوتی بێشوێ.
ئێستاش له بەربنه ئاسەواری شاری “قەرە چەلیان”‌ و “قەڵای میر زۆرابخان” و ئاشکەوتی بێژ و بەرانان (بێشوێ) هەرماوە.که وابوو وا باشه هەڵەی خوا لێ خۆش بوو کاک “عەلی حەسەنیانی”ش راست بکەینەوە که شوێنی روودانی ئەم بەیته به بێ بەڵگەیەک و تەنیا به بیر و بۆچوونی خۆی به ناوچەی شاروێران و گوندی دەریاز دادەنێ.
سەرەڕای ئەوانه زۆر بەیتی تری کوردیمان هەیه که ناوچەی پیرانشار دەگرنەوە وەک:
کانەبی، خەج و سیامەند، هەمزەئاغای مەنگوڕ، کاک باپیری مەنگوڕ، شێخ ڕەش و شێخ مەند،سوارۆ، پایزە، ئازیزە و چەندت تر.
مێژووی ناوچەی پیرانشار له گەڵ ناوی بڵباسیش تێکەڵاوە. بڵباس مەبەست ناوی پێشووی عەشایری پیران، مەنگوڕ و مامەش له ئەم دیو و ئەم دیوی کوردستان له ناوچەی پیرانشاردا بووە.شەڕەفنامه سەبارەت به بڵباس دەنووسێ: عەشیرەی رۆژەکی بریتین له 24 تایفه له ناوچەی خۆیت کۆبوونەوە و دوازدەیان ” بڵباس ” و دوازدەی تریان به ناوی “قوالیس” جیا بوونەوە. ئەم سەرچاوەیه ئیتر باسی ئەوە ناکات که ناوی بڵباس له کوێ را هاتووە و به چ مانایەکه.
یەکەم سەرچاوە که ناوی بڵباسی تێدا هاتووە قوڕئانێکی دەس نووسه که ئاماژەی به ناوی “مەنسوور کوڕی سادقی.بڵباسی” کردووە
بڵباسەکان هەردوو دیوی سنوور پەیمانی هاوکاری ناوچەیان به یەکەوە بەستبوو، ئەم هاوکاری‌یه ساڵی 1209ی هەتاوی له لایەن میر محەممەد، میری گەورەی سۆران له رەواندز هەڵوەشایەوە. بڵباسەکان به دەیان جار له لایەن دەوڵەتەکانی ناوەندی ئێران و عوسمانی و میرانی بابان و ئەردەڵان و سۆران و موکری پەلامار دراون، بەڵام هەرکات.وەک هێزێکی بەرگری، خۆیان نواندووە
ناوچەی پیرانشار رووداوگەلی زۆری به خۆوە بینیوە لێرەدا تەنیا چەند رووداوی گرینگمان هەڵبژارد که دڵۆپێک له دەریا بوو. ئەگینا تەنانەت بڵباسەکان مێژوویەکی تایبەت به خۆیان هەیە.
نووسینی: محمەد ڕەسووڵ میهریار
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 25 2015 3:15PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 25 2015 3:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,047 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Sep 25 2015 3:15PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️ماشکان
📂[ زۆرتر...]
📕 دیاری پیرانشار | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

دیاری پیرانشار

نووسەر: محێدین بەرشان (ناسراو بە محی الدین گوی رەش)
چاپی یەکەم 1384 پیرانشار
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: دیاری پیرانشار
📥 ژمارەی داونلۆد: 24 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🌼 هەڵبەست
📔 جۆری وەشان📠 سکێنکراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
📄 فایلی PDF ✔️

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 4 2019 4:28PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 5 2019 11:42AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 4 2019 4:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 182 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Mar 4 2019 4:38PMزریان سەرچناری
📕 فایلی PDF 1.0.17 MB 337 Mar 4 2019 4:39PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

دیاری پیرانشار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📝 دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان

فایلی پەیوەندیدار 📂
kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی دووی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی 4 هاوڵاتی کوردی خەڵکی پەسوێ سەربە شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون وهەر لەوێ دەسبەسەرکراون و تائێستە لەمەڕ چارەنووسی ئەم دەسبەسەر کراوانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی دەسبەسەر کراوان بەم جۆرەیە :
1 ئەیووب قادری 17ساڵ تەمەن، 2 سەلام وەتەن دوست 3 سادق قادری 4 سابیر سەعیدە.
هەروەها پاش تێپەڕبوونی چەندد ڕۆژ بەسەر دەسبەسەر کردنی ئەم کەسانەدا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، ئیدارەی ئیتلاعات بەبۆنە و بیانوی پشووی نەورۆز هیچ وڵامێکی نەداونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نادات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-03-201826-03-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-03-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Mar 31 2018 9:25AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 31 2018 4:05PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 31 2018 4:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,219 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-03-2018
📂[ زۆرتر...]
📝 دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ مژاری کچێکی تەمەن 9 ساڵ کە دەسدرێژی کرابووە سەر لەڕۆژی 25ی ڕێبەندان کەوتە بەر شرۆڤەی بەرپرسی پەروەردە وخوێندکاری شاری پیرانشارپیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەم شێکارییەدا پەروەردەوفێرکاری مژاری دەسدرێژی بەناوبراوی بەهۆی ئەوەی ئەم دەسدرێژییە لە قوتابخانە نەهاتۆتە ئاراوە گرێی نەداوە بە سیستەمی پەروەردەوە و دەڵێ؛ باوەگەورەی ئەوکچە ناوبراوی گواستۆتەوە بۆ مەهاباد وخستویەتە ژێرچاوەدێری بێهزیستییەوە.
جێگەی باسە کە دەسدرێژی بۆسەر مناڵانی بچووک یەکێک لەبابەتەکانی پێشێلکاری مافی منداڵە کەدەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی خەساری گرانی ڕۆحی وجەستەیی ئەوان وهەموو ژیانیشیان لەناو دەبات.بەپێی ئەوەی ئەم منداڵانە تاوانێکیان نەکردووە ئەوان لەوناوچەیە کۆچ دەکەن و ترسی ئابڕووچوونی بنەماڵە دایان دەگرێ.
ئەوەیکە بۆچی ئەم بابەتانە لەلایەن پەروەردەوفێرکاری و حکوومەتەوە لەبەرچاو ناگیردرێ وبەجێی پشتیوانی لەم منداڵانە کەمتەرخەمیان بەرانبەر دەنوێنن بابەتێکە کە دەبێتە هۆکاری درێژەدان بە دەسدرێژی بۆ سەریان وبەتایبەت کچانی منداڵ ومێرمنداڵ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-02-201815-02-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 16 2018 9:08AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2018 10:07AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 16 2018 10:07AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 805 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-02-2018
📂[ زۆرتر...]
📝 راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
خەباتکاران و ئازادیخوازان!
ناوەند و کۆروکۆمەڵەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ!
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بەدەست ئێمە گەیشتوون بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 7ی جۆزەردان لە سنووری “سێ چۆمانچۆمان”ی ناوچەی پیرانشارپیرانشار ژمارەیەک کاسبکار و کۆڵبەرکۆڵبەر لە لەیەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر دەسترێژی گوڵلە کە بەداخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە جینایەتکارانەیەی هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا چوار کەس لەو کاسبکارانە کە خەڵکی ناوچەی سەردەشتسەردەشت و مهاباد بوون گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تر بریندار بوون
هەروەک دەزانن ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە قۆناغێکی زۆر دژوار و ئەستەمدا تێدەپەرێ.لە ئاکامی سیاسەتی چەوتی کاربەدستانی دەوڵەتی و دزی و تاڵان و برۆی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە لایەک و، مەیل و سەرکێشی شێتانە و شەرەنگێزانەی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی و، داڵدەدان و پاڵپشتیکردن و پرچەککردنی تاقم و گرووپە تیرۆریستیەکان لە ناوچەکە لە لایەکیتروە، ئابووری ئێران بە تەواوی دارماوە و، وەرشکەستەیی و داخرانی ناوەندەکانی کارکردن و چوونەسەری سەرسوورهێنەری ئاستی هەڵئاوسان و رێژەی بێکاری تەنگی بە ژیانی دانیشتوانی وڵات هەڵچنیوە.بەڵام لە کوردستان لە ئاکامی سیاسەتی بە ئەنقەستی هەڵاواردنی ئابووری و فەرهەنگی و، روانینی ئەمنییەتی کاربەدەستانی ئەم رژیمە بەرامبەر کوردستان و خەڵکەکەی، نەبوونی ناوەندی گەورەی پیشەسازی و نەبوونی هەلی کار و بەم پێیەش لەسەروە بوونی ئاماری بێکاری و، بەرێوەبردنی سیاسەتی سیستماتیکی ئاسمیلاسیۆنی گەلی کورد لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە، باری گرانی ئەم دۆخە نالەبارە لەسەر شانی زۆربەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت چینی هەژار و کەمداهات و زەحمەتکێش بە چەند قات زیادیکردووە.بە داخەوە لە ئاکامی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە لەسەرەوە باسکرا، لە کوردستان رۆژانە بە دەیان هەزار کەس بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان و ئیدارەکردنی ژیانێکی مەمرەومەژی، لە ناوچە سنوورییەکان خەریکی پیشەی تاقەت پروکێنی کرێکۆڵی و کۆڵبەرین کە زۆر بەداخەوە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئیسلامی ئەم رەنج و ئازارەشیان پێ رەوا نابینن و، شەوانە رۆژی لە رێگای تاقمەچەکدارەکان و هێزە سەرکوتگەرەکانیانەوە لە شیو و دۆڵ وهەڵدێرەکان راستەوخۆ و بە شێوەکی هەرەمەکی و رەشکووژیانە تەقەیان لێدەکەن وگیانیان لێدەستێنن و ماڵ و سامانی هەژارانەیان بەتاڵان دەبەن.
ئێمە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی قووڵی خۆمان لەگەڵ کەس و کار و بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی سنووری” سێ چۆمان”ی پیرانشار و هەموو ئەو بنەماڵانەی کە کاسبکار و ئازیزانیان لەو رێگایەدا لەدست داوە، پربەدڵ سەرەخۆشیان لێدەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.هەروەها لەگەڵ ئەوەیکە بە تووندی جینایەتی رۆژانەی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی کاسبکار لە سەر سنوورەکان مەحکووم وریسوا دەکەین، داواکارین لە کۆر وکۆمەڵ و ناوەندەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە هەموو جیهان، لە رێگای گوشار خستنەسەر تاقم و مافیاکانی دەسەڵاتدار لە ئێران، پێش بە سیاسەتی سرینەوە و رەشەکووژی ئەم رژیمە لەحاندی کەمایەتیە نەتەوەی و… بگرن.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
7ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
28-05-201928-05-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-05-2019
🏟 پارت / لایەن☭ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - رۆژهەڵات
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 29 2019 11:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 29 2019 3:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 43 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-05-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 رەهێڵەی دەسبەرکردن لە پێرانشار / لە چوار ڕۆژدا 19 کەس دەستبەسەرکراون | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
رەهێڵەی دەسبەرکردن لە پێرانشار / لە چوار ڕۆژدا 19 کەس دەستبەسەرکراون
📝 بەڵگەنامەکان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕۆژێ پێنج شەمەوە تا دووشەمە لە شاری پێرانشار 19 کەس دەسبەسەر کراون
بەپێی هەواڵە کە ئەم کەسانە لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لە دایرەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کراون.لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا چالاکانی مەدەنی و هەندێک کەسایەتی مەزهەبی بەرچاو دەکەون.
مامۆستا مەلا رەزا داوردان،بەر پرسی مەدرسەی علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشاردا، یەک لەو دەستبەسەر کراوانەیە.کە هێزە کانی ئیتلاعات لە دوای پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرگرتن بە سەر هەنێک کەلو پەلی شەخسیدا، دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر لەو پەیوەندیەدا لە سەرەتای ئەم حەوتوەدا دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئومێد قوڕەیشی و ئەحمەد قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر دەکرێن و هەناردەی ورمێ دەکرێن.
شایانی باسە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زۆرترین قۆڵبەستکردن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن ئیتلاعاتەوە تۆمار کرا، بەڵام پێی دەچێیت لە مانگی گەلاوێژدا چاوەڕووانی دەستبەری زیاتر و ترساندو وکوشتنی زیاتر و زیاتر بین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-07-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 66% ✔️
66%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 9 2016 9:22AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 746 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
رەهێڵەی دەسبەرکردن لە پێرانشار / لە چوار ڕۆژدا 19 کەس دەستبەسەرکراون
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📝 مەترسی لە ناوچونی ژینگەی پیرانشار بە هۆی پرۆگرامە ناکارئامەدەکانی بەرپرسان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
مەترسی لە ناوچونی ژینگەی پیرانشار بە هۆی پرۆگرامە ناکارئامەدەکانی بەرپرسان
📝 بەڵگەنامەکان

فایلی پەیوەندیدار 📂
لە مەودای ساڵانی رابردوودا ژینگەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانرۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبونی پرۆگرامی تایبەت و سیاسەتی سیستماتیکی لە ناو بردنی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو ڕوی مەترسی زۆر گەورە بوەتەوە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاربەدەستانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێران هەستاون بە ساز کردنی چەندین بەندئاو و لە ناوچە جیاجیاکانی پیرانشارپیرانشار و هەروەها گواستنەوەی ئاوی شوێنی گەشتیاری خەرپاپ و پرۆژەی نوێی دروست کردنی بەندئاوی باوەلە کە بوەتە هۆی هەڵکەندنی سەدان کیلۆمەتر تونێل و رێگاوبانی هاوتوچۆی ئەم بەندئاوانە و بەو هۆیەوە کارەساتی زۆر گەورە لە بواری ژینگە لە ناوچەکە رو دەدات وەک گۆڕانکاری بارینی بەرف بۆ باران، کەم بونەوەی ئاوی کشت و کاڵ و ئاژەڵداران و ئەو بەندئاوانە و وشک بونی روبارەکان و خولقاندنی کارەساتێکی ژینگیی لەو ناوچانەیە.
12-01-201812-01-2018
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-01-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ پیرانشار - خانە
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 15 2018 11:05AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 15 2018 11:33AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 15 2018 11:33AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,463 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
مەترسی لە ناوچونی ژینگەی پیرانشار بە هۆی پرۆگرامە ناکارئامەدەکانی بەرپرسان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-01-2018
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست218,561%62.59
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,295%16.12
هەورامی54,454%15.59
عربي9,601%2.74
کرمانجی - کوردیی باکوور4,694%1.34
English1,708%0.48
فارسی1,189%0.34
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.33
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française185%0.05
Deutsch152%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە218,736%62.67
👫 کەسایەتییەکان24,748%7.09
📕 پەڕتووکخانە21,366%6.12
✌️ شەهیدان18,436%5.28
🏰 شوێنەکان16,854%4.82
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.16
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,051%2.87
🚼 ناوی کوردی4,852%1.39
📝 بەڵگەنامەکان4,809%1.37
📷 وێنە و پێناس4,797%1.37
📊 ئامار و راپرسی4,650%1.33
📖 کورتەباس2,174%0.62
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,507%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.32
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)938%0.26
😊 گاڵتەوگەپ726%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان543%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.12
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان55%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری186,955%53.54
📩هاوڕێ باخەوان111,457%31.92
📩مانو بەرزنجی20,884%5.98
📩سەریاس ئەحمەد12,996%3.72
📩جوان عومەر ئەحمەد3,248%0.93
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.52
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.37

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574