بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت: کێ، کێیە؟!، کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,771) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,866 | وێنە 58,128 | پەڕتووک PDF 10,771 | فایلی پەیوەندیدار 40,177 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,034 |
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 پەیامی‌ مەکتەبی سیاسی پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بەبۆنەی‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
پەیامی‌ مەکتەبی سیاسی پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بەبۆنەی‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان
📝 بەڵگەنامەکان

رۆژی‌ (30ی‌ نیسانی‌ 2014) هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ ئیراق و ئەنجوومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەڕێوەچوو، سەرکەوتووانەش ئەو پرۆسەیە کۆتایی هات ولە (19 و 22-05-2014) ئەنجامەکان راگەیەنران، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی‌ گەلەکەمان و پارت ولایەنە سیاسیەکان دەکەین.
ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی‌ دەنگدان، وێرای‌ هەوڵ و کۆششی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە ئامادەبوونی‌ بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم(یونامی‌)و کۆمکاری‌ وڵاتانی‌ عەرەبی و چەندین لایەن و رێکخراوی‌ فەرمی‌ و پیشەیی بیانی، بەشێوەیەکی‌ رێکوپێک و شەفافانە و بە بەشداریکردنێکی‌ بەرچاوی‌ هاووڵاتیانی‌ دەنگدەر بەرێوەچوو.
بێگومان ئەو پرۆسە دیموکراسیە وەک دەسکەوتێکی‌ سیاسی، گرنگیی‌ و تایبەتمەندیی‌ و کاریگەری‌ خۆی‌ هەیە لەسەر بەهێزبوونی‌ پێگەی‌ هەرێمی‌ کوردستان لە ئیراق وناوچەکەدا.
لەو ماوەیەی‌ حوکمرانی‌ هەرێمدا پرۆسەی‌ دەنگدان و هەڵبژاردنی‌ ئازادانە وەک مافێکی‌ یاسایی دەستەبەرکراوە و بەمەش توانراوە پانتاییەکانی‌ کاروچالاکی دیموکراسی بەرفراوانتر بکرێ و جەخت بکرێتەوە لەسەر تەبایی و برایەتی‌ و پێکەوەژیانی‌ برایانەی‌ تاکەکانی‌ نێو کۆمەڵگە و پێکهاتە و یەکەئیتنیەکان بە جیاوازی بیروباوەری‌ ئایینی‌ وئایینزاییانەوە، ئەمەش لە ژیانی‌ سیاسیماندا بایەخی‌ خۆی‌ هەیەو پەیوەستە بە چارەنووسی گەلی‌ کوردو ئایندەی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە.
ئێمە وەک پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان وێرای‌ پیرۆزبایی لە هاووڵاتیان و رۆڵە بەئەمەکەکانی‌ گەلەکەمان دووپاتی‌ دەکەینەوە کە هەمیشە لەگەڵ پرۆسەی‌ دەنگدان و هەڵبژاردن داین بۆ چارەسەرکردنی‌ کێشە سیاسیەکان و یەکلاکردنەوەی‌ ململانەکان لەرێی سندووقەکانی‌ هەڵبژاردنەوە و بەوپەڕی‌ گیانی‌ بەرپرسیاریەتیەوەش بەدەنگ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردنەکەوە دەچین و پەسەندی‌ دەکەین و بەدەستکەوتێکی‌ دیکەی‌ گەلەکەمانی‌ دادەنێین، گرنگترین پرسیش لەو قۆناخە هەستیارەدا سەرکەوتنی‌ پرۆسەکەو زیاتر هەنگاونانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواکانمان.
لەو کاتەی‌ کابینەی‌ هەشتەم پێکدەهێنرێ و بەرەو قۆناخێکی‌ تازە و گرنگ هەنگاو دەنێین پێویستە کارنامەی‌ داهاتووشمان لەگەڵ ناوەند بەیەک دەنگ و سەنگ، ئاوا رێکبخەینەوە بە دانوستان و هەماهەنگی لەگەڵ کوتلە و لایەنە سیاسیە براوەکانی‌ دیکەی‌ ئیراق بۆ پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێی حکومەتی‌ ئیراقی‌ فیدراڵ، کە لە خزمەت و سوودی‌ هەرێم بێت و بۆ ئەوەی‌ کوردستان ئاوەدانتر و ژیانی‌ خەڵک باشتر بێت، لەپێناو یەکڕیزیی و سەقامگیریی سیاسی و چارەسەری‌ یەکجارەکی‌ کێشەکان بێت لەگەڵ بەغدا، ئەمەش بە داکۆکیکردن و سووربوون لەسەر بەدەستهێنانی‌ ئیستیحقاقاتەکان و سەلماندن و سەندنەوەی‌ تەواوی‌ مافەکانمان بەپێی یاسا و دەستوور دێتەدی.
جێی خۆیەتی‌ بەوبۆنەیەوە سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی‌ چین وتوێژەکانی‌ گەلەکەمان و یەکبەیەکی‌ هەڤاڵانمان بکەین لە کادیر و ئەندام و لایەنگر و دۆست و هاورێبازانمان و تەواوی‌ دام و دەزگا و ئۆرگان و مەکتەب و کەناڵەجیاجیاکانی‌ راگەیاندنی‌ پارتیمان، هەروەها قوتابیان و لاوان و ئافرەتان، کە گشتیان لەخۆبردووانە هەمیشە و بەردەوام خەمخۆرانە کاریان بۆ سەرخستنی‌ ئەو پرۆسەیە کردووە و دەکەن، هەروەها ناوەندەکانی‌ رێکخستن و ئۆفیسەکان و رەوەندی‌ کوردی‌ لە هەندەران کە رۆڵێکی‌ کاریگەریان لە بەدەستهاتنی‌ ئەو ئەنجامانە هەبوو، کە بە هەوڵ و کۆششی‌ هەموو لایەک پتر لە یەک ملیۆن دەنگ دراوە بە کاندیدانمان ئەمەیش نیشانەی‌ چەندبارە بەخشینەوەی‌ متمانەیە بە پارتیمان و رێبازی‌ بارزانی‌.
بێگومان سەرکەوتنی‌ پارتیمان لەو هەڵبژاردنانەدا بەپلەی‌ یەکەم و زیادبوونی‌ دەنگەکانی‌، پێش هەرشتێک بۆ دڵسۆزی‌ و هۆشیاری تەواوی‌ گەلەکەمان بەچین وتوێژەکانیەوە و پێکهاتە ئایینی و ئایینزا جیاجیاکانەوە دەگەڕێتەوە، هەروەها بڕوابوونی پتەویان بە بەرنامە و رێبازی‌ پارتیمان و جەنابی‌ سەرۆک بارزانی‌ و سەرکردایەتیەکەی‌، کە دڵنیاین لەوەی‌ لە داهاتوودا زیاتر و باشتر رۆڵی‌ شایستەی‌ خۆیان لە مەیدانەکەدا دەگێڕن.
لێرەدا جێی‌ خۆیەتی‌ سوپاسی‌ ماندوبوون و هەوڵەکانی‌ دامودەزگا ئەمنیەکان لە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە قارەمانەکان بکەین، کە وەکو هەمیشە بوونە فاکتەری‌ دیاری‌ فەراهەمکردنی‌ فەزایەکی‌ ئەمین و لە بار بۆ پرۆسەی‌ هەڵبژاردنەکان.
دوابەدوای‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکانەوە، ئێمە وەک پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، وێرای‌ پابەند بوونمان بە ئەنجامەکان، نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەران راگەیاندووە و پێشبینی‌ کورسی زیاترمان کردووە لەوەی‌ راگەیاندراوە بەتایبەتی‌ لە نەینەوا و هەولێر و پێشمان وایە چەند کەموکوڕیەک هەیە و لەئەستۆی‌ لایەنی‌ پەیوەندیدار دایە و پێویستە چارەسەر بکرێن و لەوبارەیەوەش تێبینیمان هەیە و داومانە بەکۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکان و بەدواداچوونیشی بۆ دەکرێ.
جارێکی‌ دیکە پیرۆزبایی ئەنجامدان و راگەیاندنی‌ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی‌ پارتیمان ئاراستەی‌ گەلەکەمان دەکەین... هەر سەرکەوتوو بن... مەکتەبی‌ سیاسی‌
پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان
22-05-2014
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-05-2014
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 22 2014 5:07PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,099 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پەیامی‌ مەکتەبی سیاسی پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بەبۆنەی‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-05-2014
📂[ زۆرتر...]
📝 دوای‌ ئەوەی‌ وەزیرەکانی‌ بزوتنەوەی‌ لەلایەن پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە نەچنە سەرکارەکانیان، بزوتنەوەی‌ گۆڕان راگەیندراوێک بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
دوای‌ ئەوەی‌ وەزیرەکانی‌ بزوتنەوەی‌ لەلایەن پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە نەچنە سەرکا
📝 بەڵگەنامەکان

لەهەوڵەکانی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بۆ پەکخستنی‌ دامودەزگا شەرعیەکانی‌ پەرلەمان و حکومەت و تێکدانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، ئێوارەی‌ ئەمڕۆ 11-10-2015، مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ لەرێگای‌ نوێنەرەکانیان لە حکومەت و پەرلەمان، سەرۆکی‌ پەرلەمان و تیمی‌ وەزاری‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانیان ئاگادارکردۆتەوە لەوەی‌ نەچنەوە سەرکار و ئەکەکانیان و هەولێری‌ پایتەختی‌ هەرێمی‌ کوردستان جێبهێڵن، بەهۆیەوە کاروباری‌ پەرلەمان و حکومەت پەکبخەن.
ئێمە پێشتر خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستانمان لە هەڵە یەک لەدوای‌ یەکەکانی‌ پارتی‌ ئاگادارکردۆتەوە و ئێستاش ڕونیدەکەینەوە، پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان وەک حزبێکی‌ سیاسی‌ ئەم هەرێمی‌ کوردستانە، هیچ مافێکی‌ یاسایی‌ و سیاسی‌ نیە تەجاوزی‌ دەزگا قانونی‌ و شەرعیەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بکات و لەجیاتی‌ یاسا بەرکارەکان و پەیڕەوی‌ ناوخۆ لەهەرێمی‌ کوردستاندا بڕیاری‌ ناجۆر بەئارەزوی‌ تاقم و دەستەیەک بەسەر خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا بسەپێنبێت.
ئێمە ڕای‌ گشتی‌ میللەتەکەمان و دۆست و پشتیوانەکانمان لە عێراق و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان لەم سەرپێچیانە ئاگادار دەکەینەوە و پێیان دەڵێین مەکتەبی‌ سیاسی‌ پارتی‌ بە چ مەنتقێکی‌ سیاسی‌ و یاسایی خۆیان دەخنە جێگای‌ دەزگا تەشریعی‌ و قەزائی‌ و تەنفیزییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و لەجێگای‌ ئەوان بڕیار دەدەن.
بزوتنەوەی‌ گۆڕان
11-10-2015
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-10-2015
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2015 8:33AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2015 8:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,201 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
دوای‌ ئەوەی‌ وەزیرەکانی‌ بزوتنەوەی‌ لەلایەن پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە ئاگادارکرانەوە نەچنە سەرکا
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2015
📂[ زۆرتر...]
📝 راگەیاندراوی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
راگەیاندراوی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان

لەپێناو هێنانەدی‌ بەرژوەندییە باڵا‌کانی‌ گەلەکەمان و لە روانگەی‌ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی‌ نەتەوەیی‌ و نیشتمانی‌ بۆ تێپەڕاندنی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ هەرێمی‌ کوردستان و هێنانەکایەی‌ قۆناغێکی‌ نوێی‌ حوکمڕانی‌ کە ئامانجی‌ یەکەم و سەرەکی‌؛ خزمەتی‌ هاوڵاتیان بێت بەبێ جیاوازی‌، لەسەر ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە ڕێککەوتین:

یەکەم: پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ بنکەفراوان و یەکگرتو کە رەنگدانەوەی‌ ئیرادەی‌ دەنگدەران و تەواوی‌ خەڵکی‌ کوردستان و رێزگرتن لە دەرەنجامەکانی‌ هەڵبژاردن بێت.

دوەم: پێکهێنانی‌ لیژنەیەکی‌ هاوبەش لە سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی‌ کابینەی‌ هەشتەمی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ داڕشتنی‌ بەرنامەیەکی‌ هاوبەشی‌ حکومەت لەسەر بنەمای‌ چاکسازی‌ و چەسپاندنی‌ دامەزراوەیی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان.

سێیەم: کاراکردنی‌ رۆڵی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بە جۆرێک کە بتوانێت بە شێوەیەکی‌ سەربەخۆ ئەرکەکانی‌ لە یاسادانان و چاودێریکردن و بەدواداچونی‌ کارەکانی‌ حکومەتدا ئەنجام بدات.

چوارەم: چەسپاندنی‌ پرەنسیپی‌ (شەراکەت) لە دەسەڵاتی‌ سیاسیی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا کە سەرجەم هێزە بەشداربوەکانی‌ حکومەت، هاوبەشی‌ راستەقینە بن لە دەسەڵات و دروستکردن و جێبەجێکردنی‌ بڕیاردا.
لەم روانگەیەوە بزوتنەوەی‌ گۆڕان هاوبەش دەبێت لە:

أ‌- پۆستی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بۆ هاوبەشی‌ لە دەسەڵاتە سیادییەکاندا.
ب‌- هاوبەش دەبێت لە کابینەی‌ هەشتەمی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کورددستاندا بە وەرگرتنی‌ پۆستەکانی‌:

1- وەزیری‌ پێشمەر‌گە.
2- وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌.
3- وەزیری‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌.
4- وەزیری‌ ئەوقاف و کاروباری‌ ئاینی‌.
5- سەرۆکی‌ دەستەی‌ وەبەرهێنان.
6- هاوبەشی‌ لە دامودەزگاکانی‌ دیکەی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا کە دواتر دیاری‌ دەکرێن.

پێنجەم: هەردولا پشتگیریی‌ تەواوی‌ سەرخستنی‌ بەرنامەی‌ هاوبەشی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەکەن بە شێوەیەک کە زامنی‌ پاراستنی‌ ئازادیی‌ رادەربڕین و ئینتیمای‌ سیاسی‌ و چون بەرەو هەڵبژاردنێکی‌ شەفاف و دور لە هەر فشار و سزایەکی‌ سیاسی‌ بێت.
لەم روانگەیەوە هەفتەی‌ داهاتو کۆبونەوەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان
17-04-2014


🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سایتی سبەی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-04-2014
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 17 2014 5:14PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,312 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راگەیاندراوی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-04-2014
📂[ زۆرتر...]
📝 راگەیاندراوێک لە وتەبێژی‌ دەزگای‌ رۆشنبیری‌ و راگەیاندنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
راگەیاندراوێک لە وتەبێژی‌ دەزگای‌ رۆشنبیری‌ و راگەیاندنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە
📝 بەڵگەنامەکان

ماوەیەکە هەردوو راگەیاندنی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان هەموو سنورەکانیان بەزاندووە لە هێرشکردنە سەر پارتیمان، لە زۆر کەناڵی‌ جیاجیاوە بۆ نیەت پاکیمان ئاگادارمان کردنەوە کە بێدەنگیمان نیشانەی‌ بە خەمەوەبوونی‌ ئارامی‌ و نیگەران نەکردنی‌ خاڵکی‌ کوردستانە و دەبێ‌ سنورێک بۆ ئەم هێرشە نارەوا و دوور لە ئیتیک و ئەخلاقی‌ رۆژنامەگەرییە دابندرێ و ریکلام و بانگەشە بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ ناوزڕاندن و چەواشەکاری‌ تێکەڵاو نەکرێ‌.

کوڕان و کچانی‌ 16ی‌ ئاب لە راگەیاندنی‌ پارتی‌ وەڵام نە دانەوەیان لە پێناو ئارامی‌ و رێزگرتنی‌ خەڵکی‌ کوردستانە ئەگینا ئەوەندە بەتوانان و ئەوەندەشیان پێیە کە بتوانن ووشە چرچ هەڵگەڕاوەکانی‌ دەرنەهاتووی‌ گەروتان پێ‌ وشک بکەن، نەک هەر وەڵامی‌ نووسینە بێ‌ سەرویەرەکانتان بدەنەوە بەڵکو کۆمەڵێک بابەتی‌ ئەوەندە هەستیاری‌ لە گریس دەرنەهاتوو بخەنە بەرچاوی‌ خەڵکی‌ کوردستان کە خۆشتان پێتان سەیربێت، راگەیاندنی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی‌ وا رەفتاردەکات کە لە چەند ساڵی‌ رابردوو بەشێک نەبوبێت لە دەسەڵات، بەڵیێ هەر بەم بەرچاو نا روونیەتان، کە چین و لە کوێن و چیتان دەوێ حزبەکەتان گەیاندە ئەو رۆژەی‌ ئێستا کە کەس حەسودی‌ پێنابات.

ئەم راگەیاندنە هەموو وتە وقسە ناشرین و دوور لە ئەخلاقی‌ رۆژنامەوانی‌ کە راگەیاندنی‌ گۆڕان بە هەردوو حزب و دەسەڵاتیان وتووە دووبارە و سێ‌ بارە دەیڵێنەوە کە گوایە گۆڕان ئاوای‌ بە پارتی‌ وتووە! دەی‌ راگەیاندنکاری‌ زیرەک ئەوە بزانە بەشێکی‌ زۆری‌ بۆ هەردوو حزب بووە، ئەی‌ بیرناکەنەوە زۆر بابەتی‌ هەستیار لە راگەیاندنی‌ گۆڕان سەبارەت بە حزبەکەتان بڵاوکراوەتەوە؟! لە لایەکی‌ دیکەوە هەڵبژاردنی‌ رابردوش حاشاتان لە شەریکبوونی‌ حکومەتکرد.

ئێمە لە راگەیاندنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و کوران و کچانی‌ 16ی‌ ئاب شەربەرزین کە حزبەکەمان ئەوەندەی‌ دەسەڵاتی‌ بەسەرداشکاوە لە کوردستان ئاوەدانی‌ و پێشکەوتنی‌ بەدیهێناوە، کادیرە بەتوانا و لێوەشاوەکانی‌ حزبەکەی‌ 16ی‌ ئاب کوردستانیان خستەسەر نەخشەی‌ وزەی‌ جیهانی‌، سەرۆکی‌ حزبەکەمان دیواری‌ شەرم و ترسی‌ باسکردنی‌ دەوڵەتی‌ کوردی‌ روخاند، ئەو دەوڵەتەی‌ بە خەون لە قەڵەم دەدرا.

بەڵی‌ مادام ئێوە حزبەکەتان بێ‌ بەش دەکەن لە شەریکی‌ بەڕێوەبردنی‌ وڵات لە چەند ساڵی‌ رابردوو، ئەوا ئێمە سەربەرزین کە خزمەتی‌ پرسە نەتەوەیی‌ و نیشتمانیەکانمان کردووە و هاوکاربوین لە پێشخستنی‌ وڵاتەکەمان و پێشکەشکردنی‌ خزمەتگۆزاری‌.

لێرەدا هەموو خەڵکی‌ کوردستان و رۆشنبیر و رۆژنامەنوسان بە شاهێد دەگرین تا ئەمڕۆ 24-04-2014 هەموو توانای‌ خۆمان بەکارهێناوە بۆ راگرتنی‌ کادیرە ئازا و دڵسۆزەکانی‌ پارتی‌ و رێبازی‌ بارزانی‌ لە راگەیاندن کە دان بەخۆیاندابگرن، تا شەوی‌ رابردوو کە رادیۆیەکی‌ دەنگ ناخۆش و درۆزن وشەی‌ (سەرسەری‌) بەکارهێنا، دڵنیابن ئەگەر بەردەوامبن لەسەر ئەم رەفتارەیان (سەرسەریەکان) بەخەڵکی‌ کوردستان دەناسێنین.

هەر لێرەوە رووی‌ قسەمان لە سەندیکای‌ رۆژنامەنوسان و تەواوی‌ رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و خەمخۆرانی‌ ئەم گەلەیە بۆ رێزگرتن لە هەموو لایەکتان و جەماوەری‌ کوردستان و بۆ بەخەمەوەبوونی‌ هەبوونی‌ کەشوهەوایەکی‌ ئارام، بەم راگەیاندنانە بڵێن بگەڕێنەوە بۆ ئیتیک و ئەخلاقی‌ رۆژنامەگەری‌، چونکە ئێمە لە روانگەی‌ بەرپرسیارێتی‌ حزبەکەمان و خەبات و مێژووی‌ پارتەکەمان و پێگە و کەسایەتی‌ سەرۆکی‌ حزبەکەمان (سەرۆک مەسعود بارزانی‌) لە ئاستی‌ کوردستان و ناوچەکە و جیهان دا ئەم بێدەنگیەمان هەڵبژاردووە نەک شتێکیتر.

وتەبێژی‌ دەزگای‌ رۆشنبیری‌ و راگەیاندنی‌
پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان
24-04-2014
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 64% ✔️
64%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
64%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 24 2014 2:56PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 24 2014 2:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,941 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راگەیاندراوێک لە وتەبێژی‌ دەزگای‌ رۆشنبیری‌ و راگەیاندنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 14,991 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574