📊 بابەت 376,036 | وێنە 59,734 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,610 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,107
لەم کاتەدا 27 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ئەنجام: 22 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 ئاماری رووپێوی وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە باخەکانی هەنار لە هەڵەبجە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئاماری رووپێوی وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە باخەکانی هەنار لە هەڵەبجە
📊 ئامار و راپرسی


بەپێی تازەترین رووپێوی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەهەڵەبجە کراوە، رووبەری زیاتر لە 9000 دۆنم زەوی لەلایەن 3.900 جووتیاری ئه و پارێزگایەوە کراون بە باخی هەنار، بەشی زۆری باخەکانیش لە قۆناغی بەرهەمدان.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە گوتی: لە باخەکانی پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە هەشت جۆر هەنار هەن، نزیکەی 95%ی باخەکانی هەڵەبجە لە جۆری ساڵەخانین کە هەر دۆنمێکی 4 تاوەکو 5 تۆن بەرهەم دەدات، بەڵام لەبەر ئەوەی هەندێ جووتیار وەک پێویست خزمەتی باخەکانیان ناکەن و خاکی هەموو ناوچەکەش وەک یەک نییە، بۆیە نزیکەی سێ تۆن بەرهەممان بۆ هەر دۆنمێک هەژمار کردووە، بەم پێوەرە تێکڕای بەرهەمی ساڵی رابردووی باخەکانی هەڵەبجە زیاتر لە 27 هەزار تۆن بووە.
ستار مەحموود گوتیشی: زۆربەی ئه و هەنارەی بەرهەمهاتووە لەکاتی جیاوازدا خراوەتە بازاڕەوە، بەشێکیشی لەلایەن جووتیاران و کارگەکانەوە کراوە بە رووبەهەنار و شەربەت. بەشێکیشی لە کۆگا هەڵگیراوە و بەگوێرەی خواست دەخرێتە بازاڕەوە.
سەبارەت بە نرخی ئه و هەنار و رووبەهەنار و شەربەتەی ساڵی رابردوو فرۆشراوە، ستار مەحموود دەڵێت بەپێی کواڵیتی هەنارەکان و کاریگەریی هەناری هاوردە، بە نرخی جیاواز فرۆشراون کە لە 300 دینارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە 1000 دینار. لیترێک رووبەهەناریش بە 8 تاوەکو 10 هەزار دینار فرۆشراوە.
لە رووپێوییەکەدا بە تێکڕا داهاتی هەر تۆنێک هەنار بە 500 هەزار دینار دیاری کراوە، دوای لێدەرکردنی 30%ی تێچووی بەرهەمهێَنان و بە بازاڕکردن دەرکەوتووە جووتیارانی پارێزگای هەڵەبجە تەنیا لە فرۆشتنی هەنار نزیکەی 10 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.
بەهۆی خواستی زۆر لەسەر شەربەت و رووبەهەناری هەڵەبجە، چەند کارگەیەکی گوشینی هەنار له و پارێزگایە دامەزراون کە لە بەرامبەر بڕێک پارە هەنار بۆ جووتیاران دەگوشن، کارگەی عەبابەیلێ یەکێکە له و کارگانە.
چۆمان ئەنوەر، خاوەنی کارگەکە گوتی: لە وەرزی بەرهەمدا رۆژانە 30 تۆن هەنارمان بۆ جووتیاران دەگوشی، بۆ خۆشمان نزیکەی 900 تۆن هەنارمان کردووە بە شەربەت و رووبەهەنار. جووتیاران لە گوشینی هەر تۆنێک هەنار زیاتر لە 400 لیتر شەربەتیان دەستکەوتووە، بۆ رووبەهەناریش لە هەر تۆنێک نزیکەی 90 کیلۆیان دەستکەوتووە.
چۆمان ئەنوەر، لە کارگەی گوڵەخانە 300 تۆن و لە کارگەی هەریریش 500 تۆن هەناری کردووە بەشەربەت. ئه و دەڵێت: ئێمە لە سێ کارگە نزیکەی 1700 تۆن هەنارمان کردووە بە شەربەت و رووبەهەنار، لە سێ کارگەکەی دیکەش زیاتر لە 1500 تۆن هەناری دیکە کراوە بە شەربەت.
چۆمان له و باوەڕەدایە ساڵی رابردوو 5 هەزار تۆن هەنار کرابێتە شەربەت و رووبەهەنار.
ئه و گوتی: ساڵی رابردوو بەرهەمی باخەکانی هەڵەبجە زۆر باش بوو، بەپێی ئه و داتایانەی لەبەردەستدان، بەرهەمەکە بە بەروارد بە 2018 نزیکەی 40% زیادی کردووە.
بەهۆی زۆریی خستنەڕووی هەنار و هەروەها هەناری هاوردەکراو، ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتندا نرخی هەنار زۆر دادەبەزێ، ئەمەش وای لە بازرگانان کردووە بیر لە دروستکردنی کۆگای هەڵگرتنی هەنار بکەنەوە، ئێستا کۆگایەکی هەڵگرتنی هەنار لە هەڵەبجە دروستکراوە و هەندێک جووتیار هەنارەکانیان تێدا هەڵگرتووە.
فەرەیدوون نامدار، خاوەنی کۆمپانیای هەناری کوردستان و کۆگای کۆشیار بۆ هەڵگرتنی هەنار لە هەڵەبجە، دەڵێت: لە رێگەی هەڵگرتنی هەنار لە کۆگا، لەلایەک دەتوانین هاوسەنگیی نرخ لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەم بپارێزین، لەلایەکی دیکەش دەتوانین هاوردە کەمبکەینەوە و زیاتر پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستین، بەڵام هێشتا وەک پێویست جووتیارانی هەڵەبجە گرنگیی کۆگاکردنیان بۆ دەرنەکەوتووە.
لە کۆگاکەی فەرەیدوون ساڵی 2018 نزیکەی 620 تۆن و ساڵی رابردووش 910 تۆن هەنار هەڵگیراوە، بەشێکی هی جووتیاران بووە و بەشێکی دیکەشی فەریدوون خۆی هەنارەکانی کڕیون و هەڵیگرتوون.
فەریدوون دەڵێت: لە ساڵی 2014 کاتێک کۆگام دانا کەس ئامادە نەبوو هەنار بهێنێتە کۆگا، بەڵام ئێستا کەمێک باشتر بووە، ئەمساڵ 15 جووتیار هەناریان هێناوە. خۆشم 15 باخی جووتیارانم کڕییەوە. ئێستاش بەپێی خواست رۆژانە بەرهەمەکە دەنێرمە بازاڕ و هەر کیلۆیەک هەنار بە 1250 دینار دەفرۆشم، بەڵام لە وەرزی پێگەیشتندا هەر ئه و هەنارە کیلۆی بە 500 دینار بوو.
فەرەیدوون بیری لەوە کردووەتەوە کە هەناری هەڵەبجە هەناردە بکات و دەڵێت: کڕیارم لە ئەڵمانیا هەبوو، ویستم بە رێگەی ئیبراهیم خەلیل بینرێم، بەڵام تورکیا رێگری کرد بە ناو و مۆری کوردستانەوە بڕوات و داوای بڕوانامەی بەرهەمهێنانی دەکەن، ئەویش لە کودستان نییە و تەنیا لە عێراق هەیە، ویستم بەڕێگەی ئاسمانی هەناردەی بکەم، بەڵام تێچووەکەی زۆر بوو، 4000 دۆلار بوو بۆ هەر تۆنێک.
هەنار پێویستی بە خاکێکی تێکەڵ و کەشوهەوایەکی مامناوەند هەیە، ئەم تایبەتمەندییەش لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەیە، بۆیە هەنار لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەچێنرێ.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ کە بۆ کۆکردنەوەی داتاکان پشتی بە بەرهەمی بە بازاڕکراوی هەناری خۆماڵی لە گومرگەکان بەستووە، لە ساڵی 2016 دا بەرهەمی ناوخۆ 19,807 تۆن بووە، ساڵی 2017 بۆ 26,338 تۆن زیاد بووە، بەڵام لە 2018 بۆ 24,426 کەمی کردووە.
بەشێوەیەکی گشتی بەپێی ئەم ئامارە، بەرهەمی خۆماڵی لەئاست پێویستیی ناوخۆ نییە، بۆیە 44%ی ئه و هەنارەی لە بازاڕەکاندا هەیە، هاوردەیە. بەپێی داتاکان ساڵی رابردوو زۆرترین هەنار لە هەرێمی کوردستان خوراوە کە 52,739 تۆن بووە.
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان پێیوایە بەرهەمی ناوخۆی هەنار زۆر زیاترە له و بڕەی لە داتاکانی وەزارەتەکەیدا تۆمارکراوە. ئه و دەڵێت: نزیکەی 45% تاوەکو 50% ی بەرهەمی باخەکان لە دەرەوەی گومرگەکان دەفرۆشرێن، چونکە لەکاتی پێگەیشتن نرخ زۆر دادەبەزێت، بەشێک لە جووتیاران بۆ ئەوەی کرێی گواستنەوە نەدەن، بەرهەمەکانیان لەناو کێڵگە، یان سەر رێگاکانی نزیک لە باخەکانیان دەفرۆشن، بەشێکیشی لێدەکەن بە رووبەهەنار و شەربەت، بۆیە پێشبینی دەکرێ بەرهەمی ساڵی رابردوو زیاتر لە 50 هەزار تۆن بووبێ.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-01-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-01-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jan 7 2020 11:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2020 10:29PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2020 10:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 256 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئاماری رووپێوی وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە باخەکانی هەنار لە هەڵەبجە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-01-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5,007 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574