📊 بابەت 376,040 | وێنە 59,741 | پەڕتووک PDF 11,160 | فایلی پەیوەندیدار 44,655 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,113
لەم کاتەدا 3 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 10-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
ئەنجام: 1.044 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 105 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 %70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
%70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
📊 ئامار و راپرسی


لە 70%ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەرەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە 25%ی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە 5%یشی بەخشەرەکانن. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داریی و کەمبوونەوەی هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رۆژبەرۆژ دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان خراپتر دەبێت.
عبدولمونعیم تەمەنی 58 ساڵە، لەگەڵ خیزانە حەوت کەسییەکەی سێ ساڵە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و خەڵکی شارەدێی قەرەوانە لە شنگالشنگال. لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمپنشینیی لێ قورسترکردووە، بەڵام هیچ شتێکی لە زێدی خۆی بۆ نەماوەتەوە و ناچارن لەوێ بمێننەوە.
عەبدولمونعیم عەبدوڵڵا، ئاوارەیە و دەڵێت، لەگەڵ هاتنی پەتای کۆرۆنا رێگەکان داخران و رێکخراوەکان دیار نین. بەڕاستی ژیان زۆر قورس بووە! برنج، ئارد و شەکر دەکڕین!
زوهەیە سەلمان، ئاوارەیەکی دیکەیە و دەڵێت، لە رووی دەروونییەوە شەکەتم. پێشتر هاتووچۆ هەبوو دەچووم بۆ لای خزمان و ئەوان دەهاتن. ئێستا لە رووی دەروونییەوە ماندووم؛ نە چوون نە هاتن هیچ نییە.
UNHCR لە شەش مانگی ئەم ساڵدا پارەیان بۆ 65 هەزار خێزانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە. لە هەوڵدان بۆ دەستخستنی بودجەیەکی 420 ملیۆن دۆلاری بۆ عیراق بۆ رزگاربوون لە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بودجەیەکی 2.2 ملیار دۆلاریش بۆ هەموو جیهان.
سەیف خەتیب، گوتەبێژی UNHCR لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەڵامدانەوەی قەیرانێکی لەم شێوەیە سەرکەشییە. بەڕاستی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ناتوانێت بە تەنیا وەڵامی قەیرانێکی لەم چەشنە بداتەوە، بۆیە داوا لە بەخشەرەکانمان دەکەین پارەی زیاترمان بۆ دابین بکەن.
لە سێ مانگی رابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە سەرپەرشتیی کەمپی پەنابەر و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، چوار ملیار دیناری لە 15پرۆژەی هاوکاریدا خەرجکردووە.
ئەسکەندەر ساڵح، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێرهەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە رووداوی راگەیاند، لەدوای جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری هاوکارییەکان کەمکراونەتەوە..
لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 878 هەزار و هەشت پەنابەر و ئاوارە هەن کە خەرجی مانگانەیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان 82 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و ساڵانەش زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ستانداردی بانکی جیهانی یەک پەنابەر خەرجیی رۆژانەی دوو دۆلار و 60 سەنتە. حکومەتی هەرێمی کورستان لە میوانداریکردنی پەنابەر و ئاوارەکان لە عێراق پشکی شێری بەرکەوتووە.
هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانە و دەڵێت، ئەو خەرجییەی کە پێوسیتە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە 25٪ لە لایەن ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە 5٪ لەلایەن بەخشەرەکان و لایەنەکانی دیکەوە بۆ خزمەتگوزاری لە کەمپەکان دابین دەکرێت، بەڵام لە 70٪ بۆشایی ماوەتەوە و لەسەر شانی دامەزراوەکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
%99ی پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و لەو رێژەیە 60٪یان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 03-07-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-07-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Jul 3 2020 11:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 4 2020 9:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 4 2020 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 252 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
%70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️داعش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-07-2020
📂[ زۆرتر...]
📊 10 هونەرمەند هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
10 هونەرمەند هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵن
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، بورهان یەحیا
ئەندامێکی لقی دهۆکدهۆکی ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانسەندیکای هونەرمەندانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 10 هونەرمەند کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
نیهاد سەعدوڵڵا ئەندامی لقی دهۆکی ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بۆ دواڕۆژ وتی ئاستی بەرهەمهێنان لەکەرتی هونەری لەدهۆک لەم سێ ساڵەی رابردوودا بە رێژەی 85% کەمیکردووە.
وتیشی تەنیا سێ هونەرمەند لەدهۆک لەسەر کاری هونەرییەکان تایبەت گۆرانی وتن بەردەوامن، چونکە ئەوانیش کەسانی سەرمایەدار پاڵپشتیان دەکەن، بەڵام حەز ناکەن بناسرێن.
باسی لەوەشکرد هەموو یارمەتییەکی حزبەکان و حکومەت بۆ هونەرمەندان وەستاوە، بەم هۆیەوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 10 هونەرمەند بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
سەعدوڵڵا وتیشی بەشێک لەم هونەرمەندانە لەسەر ئاستی هەرێم بەناوبانگن و چونیان بۆ دەرەوەی وڵات کاریگەری لەسەر ئەو کەرتەی هونەر دەبێت.[1]
14-12-201714-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 14-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 14 2017 9:33AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 9:54PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 9:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,614 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
10 هونەرمەند هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بورهان یەحیا
📂[ زۆرتر...]
📊 10 هەزار پلەی عەمید تا فەریق لەهەرێمی کوردستان هەیە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
10 هەزار پلەی عەمید تا فەریق لەهەرێمی کوردستان هەیە
📊 ئامار و راپرسی


ئەندامێکی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی کوردستان، ئاشکرایدەکات، لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە 10هەزار کەس پلەی عەمید تا فەریقیان هەن و دەشڵێت پێویستە بەگوێرەی میلاکات پلەی سەربازی بەرز بکرێتەوه و بەپێی دوو پڕۆژەیاسای حکومەتیش پلەبەرزکردنەوەی سەربازیی گۆڕانکاری بەسەردادێت.
فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند گرنگترین هۆکار کە وادەکات پشتگیریی ئەم پڕۆژە چاکسازییە بکەن، کە حکومەت ناردوویەتی بۆ پەڕلەمان، ئەوەیە ئەم پڕۆژەیە یەکەکانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکاتە خاوەنی یەک یەکەی ژمێریاری.
بەوتەی سۆفی چارەسەری ئامانجێکی گەورەی سیاسیی چاوەڕێدەکرێت لەو پڕۆەیاسایە، کە ئەویش یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە لە رووی داراییەوە یەک بخرێنەوە، دەرگایەکی زۆر گەورە بەرەو یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یەک یەکەی ژمێریاری لەناو وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە.
ئه و ئەندامەی پەرلەمان، ئاشکرایدەکات کە لە وەزارتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پلەی عەمید تا فەریق 10هەزار کەس هەیە.
ڕوونیشیکردەوە، ئه و ژمارە‌ پلەدارە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێچەوانەی ستانداردە جیهانییەکانە، بۆیە پێویستە بە پێی میلاکات پلەی سەربازیی بەرز بکرێتەوە، ئەگەر میلاک نەبوو، نابێت پلە بەرز بکرێتەوە، ئەمەش خاڵێکی دیکەی ئەم پڕۆژەی چاکسازییەیە کەحکومەت ناردوویەتییە پەرلەمان و پەرلەمانتاران پشتگیری لێدەکەن.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا زیاتر لە 30 هەزار پاسەوان لە دامەزراوەکانی کوردستان بوونیان هەیە، کە هەر بەشێکیان سەر بە شوێنێکە، لەم پڕۆژەیەدا هەموو ئەو پاسەوانانە لە چوارچێوەی یەک یەکە بەناوی یەکەی پاسەوانی ناوخۆ کۆدەکرێتەوە و هەمووشیان بە یەک لیست رێکدەخرێن بۆ پاسەوانی دامەزراوەکانی حکومەت.[1]
03-02-201803-02-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 03-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-02-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 3 2018 9:40AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 5 2018 9:55AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 5 2018 9:55AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,634 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
10 هەزار پلەی عەمید تا فەریق لەهەرێمی کوردستان هەیە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-02-2018
📂[ زۆرتر...]
📊 100 هەزار فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
100 هەزار فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی


پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات لە وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری بندیوار هەن. دەشڵێت ئەگەر حکومەت ئەمە چارەسەر نەکات با ئیدی پرسیاری ئەوە نەکات من حکومەتێکی سەرکەوتووم یان نا. راوێژکارێکی باڵای حکومەتیش دەڵێ دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ رازیکردنی خەڵکە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەوان لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە بارەی ژمارەی فەرمانبەران دەکەن لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ وەزارەتێک نییە ژمارەیەکی زۆر بندیواری نەبێ.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان زانیاری لەبارەی فەرمانبەری بندیوار دەدات مەبەستمان لە بندیوار ئەو فەرمانبەرانەن کە مووچە وەردەگرن و دەوام ناکەن، ئەمە جگە لەوەی کە بەدەیان هەزار کەس دوو یان تەنانەت سێ مووچەیان هەیە لە کوردستان.
راوێژکارێکی حکومەت:
نەبووە کەسێک یەک رۆژ دەوامی نەکردبێ و بە پلەی لیوا روکن خانەنشین بکرێت
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بۆ پەرلەمانی کوردستان رەوانە کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان (684) هەزار فەرمانبەری هەیە.
عەلی حەمەساڵح، باسی ناوەڕۆکی هەندێ لەو لێکۆڵینەوانە دەکات کە لەسەر مووچەخۆرانی بێکار کردوویانە زۆرترین بندیوار لە وەزارەتی پێشمەرگە، کارەبا، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی، ئەوقافن. گوتیشی ئێستا دەتوانین بڵێین زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری بندیوار و دوو مووچە و سێ مووچە لە هەرێمی کوردستان هەن.
راوێژکارێکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاگاداری مەسەلەی دامەزراندنە لە حکومەت، دەڵێ لە هەرێمی کوردستان هیچ نیزام و سیاسەتێک نییە بۆ دامەزراندن. گوتیشی دامەزراندنی خەڵک تەنیا بۆ رازیکردنیان بووە لەلایەن یەکێتی و پارتی، ئەم بابەتە بۆ هەڵبژاردنەکان و لەکاتی هەڵبژاردن زۆرتر بەکاردەهات و خەڵک بە هەڕەمەکی دادەمەزرێنران.
ئەو راوێژکارە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، دەڵی لە مەسەلەی دامەزراندندا هەندێ شت کراوە لە هیچ شوێنێکی دنیا نەکراوە نەبووە کەسێک یەک رۆژ دەوامی نەکردبێ و بە پلەی لیوا روکن لە سلێمانی دامەزرابێ و خانەنشین بکرێ‌.
راوێژکارەکە دەپرسێ: چۆن دەکرێ مزگەوتێک 30 خادمی هەبێ و قوتابخانەیەکیش 15 فەڕاشی هەبێ؟.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بەگوێرەی بودجە فەرمانبەر دادەمەزرێنێ، ساڵی وا هەبووە تاوەکو 30 هەزار فەرمانبەری دامەزراندووە.
راوێژکارەکەی حکومەت دەڵێ چۆن دەکرێ لەکاتێکدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە بەغداوە دێت 12% بێت، کەچی رێژەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 23%بێت، چۆن دەبێ 12 دینارت هەبێ بەسەر 23 کەسیدا دابەش بکەی؟ بێگومان ئەمە هەڵەیە. گوتیشی مادام پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 12%یە، دەبێ رێژەی فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستانیش لە 12% تێپەڕ نەکات.
عەلی حەمە ساڵح حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاگا دێنێتەوە و دەڵێت بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان بەدواداچوون دەکەین و کردوومانە و زانیاری پێویست دەخەینە بەردەم حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە. بەڵام گوتیشی ئەگەر حکومەت ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات، ئەوا نابێ پرسیار بکات کە ئایا کابینەکەی سەرکەوتووە یان نا.
ئێستا بەشێکی زۆری وەزارەتەکان کەوتوونەتە خۆیان بۆ ئاشکراکردنی فەرمانبەرە بندیوارەکان. وەزارەتی کارەبا 15 هەزار و 756 فەرمانبەری هەیە و وەزیرەکەی نایشارێتەوە کە بندیوار لە وەزارەتەکەی ئەو هەیە. سەڵاحەدین بابەکر، وەزیری کارەبا دەڵێ لێژنەمان بۆ ئەو بابەتە پێکهێناوە و لێکۆڵینەوە دەکەین و هەر فەرمانبەرێکی بندیواریش لای ئێمە دەرکەوت، کە بیستووومانە هەیە، ئیجرائاتی یاسایی دەکەین.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی کە دەڵێت لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، لەوبارەوە گوتی راستە فەرمانبەری بندیوار هەبووە و مووچە وەردەگرن. کەمال موسلیم دەڵێ لێژنەمان پێکهێناوە و سەنتەری هەولێریش تەواو بووە، لە لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە مزگەوتێک کە پێویستی بە چوار فەرمانبەر هەبووە، کەچی 10 کەسی هەیە، ئەوانە زیادن و زیادەکانیش لە ماڵەوەن. هەروەها گوتیشی ناعەدالەتی لە دابەشکردنی فەرمانبەرانیش هەبووە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 28-10-2014

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-10-2014
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 28 2014 12:05PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 14 2017 10:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,649 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
100 هەزار فەرمانبەری بندیوار لە هەرێمی کوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-10-2014
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️بن دیوار - بندیوار
📂[ زۆرتر...]
📊 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی


وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە تاکو یەکەم رۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی قەیسبووک ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان تا یەکەم رۆژی جەژن بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان تا یەکەم رۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆرترینیان بۆ سنووری پارێزگای هەولێر بووە.
هاتنی گەشتیارانیش بۆ هەرێمی کوردستان بەم شێوە بەسەر سنووری پارێزگاکان دابەش بوون:
هەولێر= 50 هەزار گەشتیار
سلێمانی= 22 هەزار گەشتیار
دهۆک= 24 هەزار گەشتیار
گەرمیان = 9 هەزار گەشتیار
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە کە "ژمارەکە لەبەرزبوونەوە دایە و دواژمارەش لە چوارەم رۆژی جەژن رادەگەیەنین".
- 09-08-2013
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-08-2013
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🏕 گەشتوگوزار
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 9 2013 4:29PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2016 6:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,283 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-08-2013
📂[ زۆرتر...]
📊 125 هەزار خوێندکاری عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
125 هەزار خوێندکاری عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن
📊 ئامار و راپرسی


زیاتر لە 125 هەزار خوێندکاری ئاوارەی ناوەڕاست و خوارووی عیراق لەهەرێمی کوردستان دەخوێنن، کە دابەشبوون بەسەر هەرسێ پارێزگاکەی‌ هەرێمداو قوتابخانەی‌ تایبەتیان بۆ کراوەتەوە.
لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 55142 هەزار و لە هەولێر 61266 هەزار و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە 8598 خوێندکاری‌ عەرەب دەخوێنن.
خۆگر خالید بەرێوەبەری پلاندانان لە پەروەرردەی گشتی سلێمانی بۆخەندان وتی: "ئه و خوێندکارە عەرەبانە لەناو بیناو کابینەدا دەخوێنن".
بەپێی ئه و رێککەوتنەی کە وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حکومەتی‌ هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق کردوویەتی‌، دەبێت وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ عیراق سەرپەرشتی خوێندکاران و خویندنگاکان بکات، بەڵام تەنها یاریدەدەرێک لەلایەن پەروەردەی‌ هەرێمەوە بۆ خوێندنگاکان دادەنرێت، مووچەشیان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ دابیندەکرێت.
جگە لە خوێندکارانی‌ عەرەب کە لەهەرێمی‌ کوردستان دەخوێنن، 2165 خوێندکاری‌ رۆژئاوای کوردستان لە پێنج قوتابخانەدا لە هەرێم دەخوێنن و 159 مامۆستایان بۆ دابینکراوە.
خۆگر خالید وتی "ئه و خوێندکارانە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمن، بەڵام بەشێک لە مامۆستایان مووچەیان لە یونسێفەوە بۆ دابیندەکرێت".
یوسف ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک بۆ خەندان وتی "لە سنوری ئێمە زیاتر لە 42 قوتابخانەی عەرەب هەیە کە بەشێک لە عەرەبەکان لەگەڵ کوردەکان پێکەوە دەخوێنن و ئەوانە سەر بە ئێمەن".
- 13-04-2016
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 64% ✔️
64%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
64%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 15 2016 3:04PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 15 2016 3:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,053 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
125 هەزار خوێندکاری عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📊 13 پێشێلکاری هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
13 پێشێلکاری هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون
📊 ئامار و راپرسی


بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایدەکات، تائێستا زیاتر لە 73 قەوارە و کاندید پێشێلکارییان لە عێراق ئەنجامداوە کە سیازدەیان لەهەرێمی کوردستان بووە.
مازن عبدالقادر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تائێستا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە 73 قەوارە و کاندید سزایان بەسەردا سەپێنراوە کە بۆ هەر کاندیدێک سێ ملیۆن دینار و بۆ قەوارەکانیش بڕی پێنج ملیۆن دینار، له و ڕێژەیەش سیازدەیان لە هەرێمی کوردستانن.
وتیشی جۆری بێشێلکارییەکان لەلایەن قەوارە و کاندیدەکان بریتییە لە بەکارهێنانی شوێنە گشتییەکان ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حکومییەکان و شوێنە ئاینییەکان تەشهیر و ناوزڕاندن و چەندان پێشێلکاری دیکە کە بەپێی جۆری سەرپێچییەکەی سزا دەدرێت، ئەگەر پێویستیش بکات رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
ئه و بەرپرسەی کۆمسیۆن ئاماژەشی بەوەکرد، بەشێک له و پێشێلکارییانە پێش هەڵمەتی بانگەشە بووە لەڕێگەی لق و ناوەندەکانی کۆمسیۆنەوە چاودێری تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و شوێنەکانیان کردووە.
دەشڵێت داواکارین لە لایەنەکان خۆیان بە دوور بگرن لەو رەفتارە قەدەغەکراوانەی کە بەپێی یاسا سزایان بۆ دیاریکراوە، لەپێناو سستنەبوونی گەشەی دیموکراسی و دەمانەوێت رێگری بکرێت لە هەر کردارێکی قەدەغەکراو.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیان هەیە و چاودێریی دۆخەکە دەکەن، ئەوان راپۆرتی خۆیان بەرز دەکەنەوە و لەسەر ئەو راپۆرتانە سزای لایەن و کەسی سەرپێچیکار دەدرێت، دواتر ئاگاداری لایەنی سەرپێچیکار دەکرێتەوە و سزای ماددییان بەسەردا دەسەپێنرێت.[1]
18-04-201818-04-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 18-04-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-04-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🗳️ هەڵبژاردن و ریفراندۆم
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 18 2018 11:30AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 18 2018 10:31PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 18 2018 10:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,472 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
13 پێشێلکاری هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-04-2018
📂[ زۆرتر...]
📊 130 هەزار کەس بە نایاسایی خانەنشین کراون لە هەرێمی کوردستان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

130 هەزار کەس بە نایاسایی خانەنشین کراون لە هەرێمی کوردستان


بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، (چوارشەممە 25-09-2019) مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.
عەبدوڵا فارس محەمەد، سەرۆکی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان راگەیاند: ئه و مووچەیەی ئەمڕۆ دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووه و تائێستا حکومەتی هەرێم 16 مووچە قەرزداری خانەنشینانی سارشتانییه و داواکارین هەرچی زووە ئه و مووچانە بدرێتەوە بە خانەنشینان.
هاوکات یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا داوای لە وەزارەتی دارایی و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کرد، پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی (2014)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بە جێەجێکردنی یاساکە لە هەرێم ئه و نادادپەروەرییە لە دابەشکردنی مووچەکانیان هەیە، نامێنێت.
عەبدوڵا فارس، دەڵێت: ئەوانەی بەشێوەیەکی یاسایی لە هەرێم خانەنشین کراون، ژمارەیان 110 هەزار کەسە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پێیانڕاگەیەندراوە کە ژمارەی خانەشنینان گەیشتووەتە 240 هەزار کەس، بەمەش دەردەکەوێت ئەوانەی خانەنشین کراون بە نایاسایی ژمارەیان 130 هەزار کەسە.
لەبارەی گەڕانەوەی مووچەکانیان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم راگەیاند: بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست ناتوانرێت، ئه و 16 مووچەیە بە خانەنشینانی شارستانی بدرێتەوە، بەڵکو هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە، دەبێت چاوەڕوانی باشتربوونی دۆخی دارایی هەرێم بکرێت، بۆ گەڕانەوەی مووچەکانی رابوردوویان.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 25-09-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-09-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی دارایی و ئابووری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 25 2019 9:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 25 2019 10:09PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 25 2019 10:09PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 493 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

130 هەزار کەس بە نایاسایی خانەنشین کراون لە هەرێمی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-09-2019
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی دارایی
📂[ زۆرتر...]
📊 145 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
145 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی


وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزارگەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای دەکات تا ئێستا 145 هەزار گەشتیار رویان لە هەرێمی کوردستان کردوە، لە جەژنی قوربانی پار ساڵیش 213 گەشتیار هاتبونە هەرێم.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەشتەی گەشتوگوزاری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند ساڵانە لە جەژنی قورباندا ماوەی 10 رۆژ ئاماری گەشتیاری وەردەگیرێت بە جۆرێک دوو رۆژی پێش جەژن دەست پێدەکات.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاند، ساڵی رابردوو لە جەژنی قورباندا 213 هەزار گەشتیار رویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو لەماوەی 10 رۆژدا.
رونیشیکردەوە، تا دووەم رۆژی جەژنی قوربان 145 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
ئه و بەرپرشەی گەشتوگوزار وتیشی، هاتنی گەشتیاران بەردەوامی هەیە و ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکر ئەمە ئاماری سەرەتای هاتنی گەشتیارانە، ئاماری کۆتای هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی داهاتوو بە وردەکاری تەواوە رادەگەیەنین.
[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 04-09-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-09-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🏕 گەشتوگوزار
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 4 2017 11:04AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2017 11:26AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2017 11:26AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,887 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
145 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-09-2017
📂[ زۆرتر...]
📊 1500 تۆمەتباری عەرەب لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
1500 تۆمەتباری عەرەب لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانن
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ئێستادا هەزار و 500 تۆمەتباری عەرەبی شارەکانی خوارووی عێراق لە گرتوخانەکانی چاکسازیی هەرێم زیندانی کراون و بەرپرسێکی وەزارەتی کاریش دەڵێت ئه و عەرەبانەی زیندانیکراون تێوەگلاوی تیرۆر و تاوانەکانی ترن.
رێکخراوی مەسەللە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان کۆنفڕانسێکی یەک رۆژەی لە بارەی دۆخی ئافرەتان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی ژنان بۆ ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتەکانی داد و کۆمەڵایەتی، داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری چاکسازیی ژنان ئەنجامدا.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم کە لە کۆنفڕانسەکەدا خرایەڕوو، لە ئێستادا هەزار و 500 هاووڵاتی تۆمەتباری عەرەب کە دانیشتووی شارەکانی خوارووی عێراق، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی هەرێم زیندانیکراون.
رەمزی کەریم، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە وەزارەتی کار لە میانی پێشکەشکردنی وتەیەک ئاماژەی بەوەکرد، ئه و تۆمەتبارە عەرەبانەی کە لە هەرێمی کوردستان زیندانیکراون تۆمەتبارن بە کەیسی تیرۆر و کوشتن و دزیکردن و تەزویر.
وتیشی بوونی ئه و ژمارە عەرەبە لە زیندانەکانی هەرێم وایکردووە شوێنی راگیراوانی ناوخۆی هەرێم وەک پێویست نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کار لە رێگەی چەندین تیمی توێژەری کۆمەڵایەتییەوە کە لە چاکسازییەکانی ژنان پێکیهێناوە رۆژانە کار لەسەر گۆڕینی ناخی ئه و ئافرەتانە دەکات کە پێشتر لەسەر چەند جۆرە تاوانێک سزادراون و ئێستا لە زیندانەکانن.[1]
13-08-201813-08-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 13-08-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 13 2018 1:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 13 2018 8:03PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 13 2018 8:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,414 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
1500 تۆمەتباری عەرەب لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-08-2018
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,542 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574