ئەوەی کەلە مەرگی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفادا تێبینیم کرد، بێدەنگی کۆمەڵێک کەس بوو کەلەوەتەی هەن خۆیان بە هەڵگری بیری نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەری ناساندووە و هەمووکات لە بۆسەدان بۆهەر ڕوداوێک کەلە کوردستاندا ڕوبدات،بۆ ئەوەی بیکەن بە مانشێتی گەورەی سەر دیوارەکانیان لە فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر.
بەڵام ئەوەی کە جێگای پرسیار و گومانە؛ بۆ ئەم کەسانە لە مەرگی نەوشیروان موستەفادا چونە باری متبونەوە و نەبە چاک نەبە خراپ ووشەیەک چیە لە دەمیان نەهاتە دەرێ و بگرە هەندێکیان کە بە بەردەوامی چالاکوانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوون هەر بە تەواوی کارو چالاکییە کانیان وەستاند و گۆڕیان گوم بوو!!
بۆ من ئەمە زۆر مەتەڵێکی قورس نییەو تا ڕادەیەک شیکردنەوەی ئاسانە.
کۆمەڵیکیان لەوەتەی هەن هەرگیز چاویان بەو سەرکەوتن و کارە گرنگانەدا هەڵنەهاتوە کە نەوشیروان موستەفا کردوونی چ لە ڕوی پلانی بەڕێوە بردنی وڵات و چ لە ڕوی نوسینەکانیەوە؛ بە کوردی خۆمان بەخیلی بردن بە نەوشیروان موستەفا وای لێکردون کە بەرچاوی خۆیان نە بینن، چونکە دڵنیان کە چەند سەد ساڵێکیش بژین ناتوانن بڕشتی خامەکانیان یەک لەسەر سەدی خامەی نەوشیروان موستەفا بێت.
کۆمەڵێکی تریان هەندێک پاساو بۆ بیدەنگ بونیان دەهێننەوە وەک شەڕی ناوخۆ و کۆمەڵێک روداوی تری شاخ لە نێوان ساڵانی حەفتاو هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو،دیارە ئەوەیان لە یاد کردوە کە لەو ڕوداوانەدا هیچ پارت و لایەنێک نییە کە شەڕی براکوژی نە کردبێت و دیلی نە کوشتبێت بەو لایەنانەشەوە کە ئێوە رۆژێک لە رۆژان و بگرە هەتا ئەمڕۆشی لەسەر بێت هەڵگری بیرو باوەڕەکەین.
کۆمەڵێکی تریشتان لەترسی بڕینی ئەو موچە ژێر بە ژێرەی کەهەتانە بێدەنگیتان هەڵبژاردووە (پیاو بێدەنگ بێت و نان بڕاو نەبێت مەعیشەت گرانە).
دەی ئەگەر نەوشیروان موستەفا شایەنی ئەو پەرچە کردارە خۆڕسکەی خەڵکی کوردستان نەبوو لەکاتی بەرێکردنی تەرم و لەکاتی پرسەکەیدا ئەگەر ئێوە هاوخەمی خاڵکی کوردستان بە هەڵە دەزانن (چونکە ئەم بێدەنگ بونەتان تەنها نیشانەی ئەوەیە) دەفەرموون دەی قۆڵی لێ هاڵماڵن و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاک ببنەوەو بۆ خاڵکی کوردستانی رونبکەنەوە کە ئەم خەڵکە هەڵەن.
چونکە گەر وانەکەن ئەوا لەو چەند خاڵەی کە باسم کرد زیاتر نین و قوڕ بەسەر ئەو گەلەی کە ئێوە هەڵگری بیری نەتەوەیی بن تیایدا.
نووسینی: هاوبیر قادر رەسوڵ