وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد گرێبەستی سەرەتاییان بۆ پەرەپێدانی چەند بلۆکێکی نەوتی لە ناوچە سنورییەکان لەگەڵ دوو کۆمپانیای چینی واژۆکرد.
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 4ی حوزەیران بڵاوکراوەتەوه و کۆپییەکی بۆ دواڕۆژ نێردرواوە، وەزارەتی نەوت رایگەیاند، کە ئەمڕۆ گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای چینی و دوێنێش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆکرد و ئاماکاریش دەکات بۆ پەرەپێدانی سەرجەم کێڵگە نەوتییە سنورییەکان کە پێشینی دەکرێت بڕی بەرهەمی هەر (شەش) کێڵگەکە بگاتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
جەبار لعێبی، وەزیری نەوت لە پەراوێزی واژۆی گرێبەستە رایگەیاندوە لەگەڵ کۆمپانیاکان پلانی گونجاو دانراوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکان و زیادکرنی بەرهەمهێنان بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو، پێویستیشە کۆمپانیاکان پرۆژە خزمەتگوزاریی لە ناوچەی بلۆکە نەوتییەکان جێبەجێ بکەن، ناشبێت هێزی کاری ناوخۆی لە پرۆژەکاندا لە 95% کەمتربێت.
وەزیری نەوت رونیکردووەتەوە واژۆکردنی ئه و گرێبەستانە پێچەوانەی کاری لیژنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ نییە.
هاوکات، عەبدولمەهدی ئەلعمێدی، بەرێوەبەری مۆڵەت و گرێبەستەکان لە وەزارەتی نەوت رایگەیاند وەزارەتەکەیان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (GEO - JADE) چینی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی (
نەفتخانەنەفتخانە) لە دیالە و (حوێزە) لە پارێزگای میسان، هەروەها گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای (UEG) چینی واژکرد بۆ پەرەپێدانی بلۆکی نەوتی کێڵگەی نەوت (سندیباد) لە پارێزگای بەسرە.
[1]
04-06-201804-06-2018🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 04-06-2018 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 76 KB |
| |
Jun 4 2018 2:23PM | هاوڕێ باخەوان |