Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 تانجەرۆ دەمرێت، گەشتۆتە کۆتا قۆناغەکانی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی
بەرهەمێکی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی پیسیی ئاوی تانجەرۆ لە فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا بەشدارە و گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی فیستیڤاڵەکە.
وی ئاڕ وەتەر فاوندەیشن کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ت
📖 تانجەرۆ دەمرێت، گەشتۆتە کۆتا قۆناغەکانی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی
🎵 وەرزی کەرکەدەن (Rhino Season)
فیلمی سینەمایی وەرزی کەرکەدەن Rhino Season لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادییە هەر یەک لە بێهرووز وسووقی سینەماکاری ئێران، مۆنیکا بلووچی ئەستێرەی ناوداری سینەمای جیهان، چەندین ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای تورک
🎵 وەرزی کەرکەدەن (Rhino Season)
👫 ئەڵماس فەرەج
ئەڵماس فەرەج خێزانی محەمەد رەشید (حەمەی مسگەر) ساڵی 1941 له گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی له دايکبووه
25-09-2020 کۆچی دواییکردووه.
👫 ئەڵماس فەرەج
👫 محەمەد ڕەشيد
محەمەد رەشيد ناسراو به (حەمەی مسگەر) سالی 1921 له شاری سلێمانی لەدايک بووه سەرەتا کۆڵە چيلکەی لە شاخی ئەزمەڕەوه هێناوە. پاشان بووه به شاگرد لای نوری حاجی سەليم سالی 1954 بووه به وەستا دوکانی بۆ خۆی دا
👫 محەمەد ڕەشيد
📖 خەڵاتی موسا عەنتەر بە رۆژنامەڤانان و نووسەران بەخشرا
لە 28\'مین ساڵڕۆژی کوژرانی موسا عەنتەر، نووسەر و رۆژنامەڤانی باکووری کوردستان، خەڵات بەسەر ژمارەیەک رۆژنامەڤان و نووسەردا دابەشکرا.
ساڵانە چالاکیی جۆراوجۆر لە یادی کوژرانی موسا عەنتەر بەڕێوەدەچن. ئێوا
📖 خەڵاتی موسا عەنتەر بە رۆژنامەڤانان و نووسەران بەخشرا
📊 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 671 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 32 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی
📊 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 217ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوەکە
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (217)
1. پشکنین: (4979 پشکنینی نوێ)
(1932 هەولێر)
(758 سلێمانی، 168 گەرمیان)
(2085 دهۆک)
(36 هە
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 217ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
👫 سەربەست عوسمان
بەڕیوەبەری ئاوی سلێمانی
👫 سەربەست عوسمان
📝 لە سلێمانی 20%ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان نەبەستووە‏
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، راگەیاند ماوەی دوو ساڵە دانیشتووانی سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە ‏کە پێوەری ئاو ببەستن، بەڵام هێشتا 20%ی هاوبەشەکانیان ‏پێوەری ئاویان نەبەستووە. ‏
بەڕێوەبەری ئاوی
📝 لە سلێمانی 20%ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان نەبەستووە‏
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە ماددەی سێیەمی نووسراوەکەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە کە پێکهاتوون لە:
یەکەم: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و س
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
📄 ژن مەگەزین
گۆڤاری ژن گۆڤارێکی مانگانەیە یەکێکە لە پڕۆژەکانی رێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS کە تایبەتە بە بەخشینی زانیاری بە ژنان و هەلی گەیشتن بە ویستی خۆیان بە شێوەیەکی تەندروست.
“ئەم گۆڤارە کاردەکات
📄 ژن مەگەزین
👩 وەرشەی کار بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی
لە بەروارەی 21-09-2020 رێکخراوی ئيمە بۆ گەشەپێدانی مرۆيی بەپاڵپشتی ڕێکخراوی Medica Mondiale وەرشەیەکی کار ئەنجامدرا بۆ رۆژنامەنوسانی هەولێر و دهۆک بە سەرپەرشتی بەڕێز ئاری ڕەفیق یاریدەدەری بەڕێوەبەری گ
👩 وەرشەی کار بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ميدياکاران لەگەڵ ڕزگاربوانی توندوتيژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵايەتی و سێکسی
📝 د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاح کوێخا، د. جوان ئیحسان فوزی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و ه
📝 د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان هەڤاڵ سەلاحی کوێخاوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارو هاوڕێ
📝 پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
ئارام بنوو پیاوە جوامێر و مەردەکەی گەرمیان
هەر کاتێک وشەی جوامێر یان پیاوی مەردم دەکەوێتە بەر گوێ، یەکسەر کاک سەڵاحی کوێخام دێتە بەرچاو. کاک سەڵاح نموونەی مەردایەتی و مێرخاسی و پەرۆشی بوو بۆ خاک و نی
📝 پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
💬 مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێش، مەگەز باڵدارێکی بچوکە و زۆر ئیدیۆمی لەسەرهاتۆتەوە، وەک(دڵ مێشە لەسەر گووی دەنیشێت، مێش مێوانیان نییە، مێش لە لێوی خۆی ناکاتەوە، مێشێک دەکاتە گایەک، مێش هیچ نییە بەس ت
💬 مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
💬 عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
چیرۆکی ئه و بێ هاوژینەی(بێوەژن) کە حەزی لەشووکردن بووە و چاوەڕوانی داخوازیکەرێک دەکات، بۆیە دوای هەموو میوانێک بەکوڕەکەی دەڵێت کوڕم لە دیوەخان چ باسە؟ مەبەستی ئەوەیە بزانێت ک
💬 عەباسە لەدیوەخان چ باسە؟
💬 دش و درێشە
دش و درێشە
دش، واتە خوشکی مێرد، پێچەوانەیی(شوبرا)یە، درێشە، نوکێکی تیژی وەکو دلیوان و سوژن و بزمار ومێخە، دەسکێکی داری هەیە کڵاش دروو و پینەدۆز و دارتاش بۆ مەبەستی جۆراوجۆری پیشەکەیان بەکاری دەهێنن،
💬 دش و درێشە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی وەزاریمان بۆ رێکخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی کتێب، نیگەرانی نووسەران و روناکبیرانی کوردستانی لێکەوتەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیی چاپکردنی کتێب لێکیان دایەوە، بۆیە
📝 روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دەربارەی سنووردارکردنی ژمارەی سپاردن
👫 کەسایەتییەکان
قادر خەبات
👫 کەسایەتییەکان
کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
👫 کەسایەتییەکان
کەرەمێ ئانقۆسی
👫 کەسایەتییەکان
بەفرین رەشید
👫 کەسایەتییەکان
بەناز محەمەد عەزیز
ئەنجام: 112 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 12 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 275 رێکخراوی نێودەوڵەتی لەهەرێم لەسەر پرسی مافی مرۆڤ کار دەکەن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
275 رێکخراوی نێودەوڵەتی لەهەرێم لەسەر پرسی مافی مرۆڤ کار دەکەن
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەرپرسی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان ئاماژە بەوە دەکات پێشتر ساڵانە 15 ملیار دینار بودجەی فەرمانگەکەیان بوو و چالاکیان زۆر بوو، بەڵام لە ئێستادا بودجەکەیان بڕدراوە و بەمەش کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر کەمبوونەوەی چالاکی رێکخراوەکان دروستکردووە.
ئەکرەم جەمۆ، بەرپرسی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند زیاتر لە 150 رێکخراوی ناوخۆیی کە تایبەتن بە بواری مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی مرۆڤ لە کوردستان بوونیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا کار و چالاکییەکانیان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.
وتیشی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە ئێستادا رێکخراوەکانی ئازاد کردووە بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکی و پەیداکردنی داهاتەکانیان و زۆرجاریش بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا و رێکخراوەکانی دەرەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئەکرەم جەمۆ، ئاماژەی بەوەشکرد زیاتر لە 275 رێکخراوی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن کە زۆربەیان بۆ یارمەتی ئاوارەکان و مافی مرۆڤ دامەزراون.
بەرپرسی رێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو پێشتر 15 ملیار دینار بودجەی رێکخراوەکەیان بوو، به و هۆیەوە دەیانتوانی کار و چالاکی زۆر ئەنجامبدەن، بەڵام بە بڕینی بودجەکە کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر کەمبوونەوەی کار و چالاکییەکان دروستکردووە.
15-05-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 15-05-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-05-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-05-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 15 2017 5:03PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 15 2017 5:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,528 جار بینراوە

📝 ئازادی بۆ رفێنراوانی بادینان.. نامەیەکی کراوە بۆ ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئازادی بۆ رفێنراوانی بادینان.. نامەیەکی کراوە بۆ ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانی ...
رۆژ : 31ی جێنیوەری 2019
بۆ: نەتەوە یاکگرتووەکان، وە ئەمنستی ئەنتەر ناشناڵ
بابەت: هەڕەشەی دەوڵاتی تورکیاو پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان-پارتی لە هاوڵاتیانی بادینان
وەک ئاگادارن کە دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی 1995 وە سنوری بەزاندوە بەرەو خاکی کوردستان و چوەتە ناو گوندو ناحیەو شارۆچکەکانی کوردستانەوە. تەنها لە ساڵی 2015وە سوپای تورکیا نزیکەی 350 جار بۆردۆمانی ئەو ناوچانەی کردوە. بێجگە لەوەی کە ئەم کارە شکاندنی یاسا نێو دەوڵەتیەکانە، هەروەها ئەم کارە بوەتە هۆی دروستکردنی نائارامی و دڵەڕاوکی بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە. لەگەڵ هەر بۆردومانێکی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا چەندین هاوڵاتی بوونەتە قوربانی، و وێرانکردنی زێدو هەروەها دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێی هەمیشەیی بۆ خەڵکی سیڤیلی ئەو ناوچانە.
ڕاپەڕێنی هاوڵاتیانی شارۆچکەی شێڵادزێ لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرواری 26ی جێنێوەری کاردانەوەی بۆردومانەکانی چەند هەفتەی پێشووی فڕۆکەکانی تورکیا بوو. سوپای تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پ.د.ک هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران کە بوە هۆی گیان لە دەستدانی حسێن ڕێکانی تەمەن 12 ساڵان. هەروەها پارتی پ.د.ک زیاتر لە 50 هاوڵاتیان ڕفاندوە بۆ شوێنی نادیارو چارەنووسی نادیار. خێزانەکانیان لە خەمی ئەوەدان ئەگەر ئازارو ئەشکەنجە بدرێن و هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە پ.د.ک ئەیەوێت ئەو هاوڵاتیانە تەسلیم بە تورکیا بکات تا دڵسۆزی خۆیان بۆ تورکیا دوپات بکەنەوە وەک حەلیفێکی دڵسۆزی ئەوان.
هەمووشمان دەزانین کە تورکیا ریکۆردێکی ڕەش و خراپی تۆمار کردوە لە بارەی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤەوە، هەروەها پ.د.ک ش بوەتە خاوەنی ناوبانگێکی ڕەش و خراپ لەو بارەیەوە. هەر بۆیە ئێمە داواتان لێ دەکەین کە لەم بارەیەوە بچنە ناو بابەتەکەوە تا ژیانی ئەو هاوڵاتیانە لە ئازارو ئەشکەنجەو زیندانی کردن و لەناو بردن ڕزگار بکەن.
بێدەنگی و دواخستنی کارکردن و هەنگاو نان لە بارەی ئەم کێشەو پێشێل کاریانەی مافی مرۆڤەوە ئەبێتە هۆی هەڕەشەی زیاتر لەسەر ژیانی ئەو هاوڵاتیانە. ئێمە ئەوە لەبەرچاو دەگرین کە ڕاپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ساڵی 2018 ئاماژەی بە کوژراوەکانی هەندێک لەو گوندو شارۆچکانە کردوە کە ئەمە هەنگاوێکی باشە، بەڵام کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی پێویستە بێتە دەنگ و سوپای تورکیا ڕاگرێت لەو سنور بەزاندن و پێشێلکاریانەو، هەروەها لێپرسینەوە لە پ.د.ک بکات لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی خۆیان دەیکەن. ئەم کارەش بە دەنگی ئێمەو پشتیوانی و بەدەنگەوە هاتنی ئێوە دەبێت.
لەگەڵ ڕێزمان،
کەژاڵ حەمە ڕەشید
نیازی حامد برایم
چالاکوانانی مافی مرۆڤ-تۆرۆنتۆ/کەنەدا
31-01-201931-01-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-01-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-01-2019
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار: 🇬🇧 ئینگلیزی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: کەنەدا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 1 2019 10:39AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 1 2019 10:49AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 1 2019 10:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 930 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.169 KB Feb 1 2019 10:40AMنالیا ئیبراهیم
📊 ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کور
📊 ئامار و راپرسی

ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم راپۆرتە دۆخی مافی مرۆڤ لەمانگی ئاپریلی 2016 لە ڕێ کەوتی جومعە13خاکەلێوە تاشەمە11گوڵان بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لەراپۆرتی رێخراوە مەدەنیەکانی ئێران و رێخراوەکانی مافەکان مرۆڤ لە کوردستان کۆ کراوەتەوە.جێگەی ئاماژەیە بەهۆی دۆخی بەسراوی هەواڵنێری لە ئێران و ئیزن نەدەان بە رێخراوە مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ ئەم ئامارە تەواونییە لەوانەیر هەندێک ڕاپۆرت ڕادەستی ئیمە نەگەیشتبێت ئەمەتەنیا بەشێکە لە پێشێل کاریەکان لە مانگی رابردوو

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین، بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە هاووڵاتیان کورد، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی ئاۆریلی 2016 هێنا.

بەپێی مادەی19 جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی رادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی1مادەی9 پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.

لەبەندی دووهەمی مادەی19دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ریکلام، خوێندن و هەر چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.

هەر وەها لەمادەی22دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی 5 هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک ئەشکەنجە،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.

بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم بهێنێت.
لە ئیستا دا زۆرتر لە 50چالاکی سیاسی و باوەڕیەکان لە ئیران ورۆژهەڵاتی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو چاوەڕێی جێ بەجێ بوونی سزاکەیان دەکەن

لە مانگی رابردوودا راپۆرتیک سەبارەت بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دراوە.
بە پێی هەوالە گەیشتووە کان بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیراوانی کورد بە هۆگەلی جۆراو جۆرلەسێدارە دەدرێن وئەم لە سێدارە دانانە بەرای گشتی ناگەیەت،کۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی لەسێدارە دان بڵاو ناکاتەوە

سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەمە 31خاکە لێوە لە گرتووخانە دەریا لەشاری ورمێ سزای سێدارەی 4 بەندکراوی کورد بە ناوگەلی”مەجید مورادی،ئەحمەد محی،علی رەزا ساریان و مەنسوور رازیانی”جێ بە جێ کرا.ناوبراوان بە تاوانی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران

لە رۆژی سێ شەمە بەڕواری7گوڵان بەندکراوانی کورد”سامان نەسیمی ومحمدعەبدوڵاهی”بانگهێشتی حسینیەی گرتووخانەی ورمێ کراون ولەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکەوە پێیان وترا:ئێوە لەدۆخی سووردان بۆ جێ بەجێکردنی سزاکانتان وتەنها دەتوانن داوای لێبووردن بکەن

قۆڵ پێچ کران

“قۆڵ پێچ کردن،بانگ هێشت کردن،دەرکردنی سزا،چێ کردنی فایل”

لەم مانگەدا رێژەی _____کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ بەست وبانگ هێشتی بنکە ئەمنیەکان وسزایان بەسەردا سەپا

رۆژی جومعە 13خاکە لێوە میعاد ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە شاری سنە لە ماڵ خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرا.و دوای24کاتژمێر مانەوەلە ناوەندی ئاسایش وزانیاری شاری سنەراگوێزی گرتووخانەی مەرکەزی هەمان شارکرا،هەروەها ئاسایش بانگهێشتی سوهەیلا محمدی لە چالاکانی مەدەنی بۆ بنکەی ئاسایش کرا
لە شەمە 14خاکەلێوە وەفا ئازەربار خۆێندکاری زانکۆ خەڵکی شاری مەهاباد بە تاوانی هەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای4مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

یەکشەمە15خاکە لێوە سزای سێ ساڵ زیندان بەسەر برایان هوشەنگ ومحمد پیروز زادەگان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سەپێندرا،ناوبراوان لە مانگی رەزبەر دەست بەسەرکرابوون لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ وە بە تاوانی هەوڵ دژی ئەمنیەتی ملی سزا دران

دووشەمە16خاکەلێوە “نەسرەدین دالایی میلان “خەڵکی شاری ماکۆ کە پاییزی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیرابوو بە تاوانی پەیوەندی بەیەکێک لە حزبە کوردیەکانەوە 6مانگ زیندانی بەسەردا سەپا
پێنج شمە 19خاکە لێوە لەچارەنووسی “پشتیوان نەهرۆیی” گەنجی کوردی شاری بانە کە سەرماوەزی رابردوو لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کرابوو هێشتا هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

شەمە21خاکەلێوە “ئەفشین حسێن پەناهی”خەڵکی ناوچەدێولان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆل بەست و راگوێزی شوێنیکی نادیار کرا
شەمە21خاکە لێوە بانگهێشت کردنی “سوهەیلا محمدی”بۆدادگاو دادگایی کردنی بەهۆی بەشداری کە کەمپەینی رزگار کردنی کانی بڵ وکۆکردنەوەی 5هەزار واژۆ بۆکانی بڵ

رۆژی24خاکە لێوە سێ برای بۆکانی بەناوگەلی “ئەفشین،سەعیدوحامد حەیدەرزادە” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵ بەست کران

شەمە28خاکەلێوە یەکێک لەئەندامانی کانونی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە بەناو “تاهیر قادرزادە”سزای سێ مانگ ویەک رۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە

چوارشەمە یەکی گوڵان دادگای شۆڕشی شاری نەقەدە سزای لوقمان بالکی کوڕی علی وئیسلام مستفاپور کوڕی مامەند بە 11ساڵ و6ساڵ زیندان راگەیاند

چوار شەمە یەکی گوڵان ئاسایش وزانیاری شاری سنە،خالد حسینی،غالب حسینی ومەجید حەمیدی،بانگ هێشتی بنکەی ئاسایشی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد وپێیانی راگەیاند کە لە خۆپیشاندانی یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکاربەشداری نەکەن
جومعە 3گوڵان دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای 6ساڵ ویەک رۆژ زیندانی بۆ علی حسن پەناهی مامۆستای خەڵکی ناوچەی دێولانی رۆژهەڵاتی کوردستانی سەر ڕاست کردەوە

سێ شەمە 7گوڵان ئاسۆرۆستەمی بانگهێشتی لقی36دادگای پێداچوونەوە کرا

چوار شەمە8گوڵان هێزە ئەمنیەکانی سەربەوەزارەتی ئاسایش وزانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەقەدە هەوڵی قۆڵبەست کردنی شەهاب ئەحمەدی ئازەر کوڕی ئەحمەد یان دا،ناوبراو پێشتر چەندین جار دەست بەسەر کرابوو

پێنج شەمە9گوڵان هێزە ئەمنیەکانی ئاسایشی بۆکان کوتایانەسەر ماڵی ئەفسانە بایزیدی کچی ئەبووبەکر ودوای قۆڵبەست کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوێزایانەوە
پێنج شەمە9گوڵان شەهاب ئەحمەدی ئازەر لەماڵەکەی خۆی لەیەکێک لە گەرەکە کانی شاری نەقەدە قۆڵبەست کرا،جێگەی ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزە کانی سەربە ئاسایش وزانیاری دەست بەسەر کراوە

پێنج شەمە 9گوڵان بێ ئاگایی لە چارەنووسی 7 هاوڵاتی بەناوگەلی”سامان رونما،رەزا عزەت تاج، وەلی شەریفی،سابیر رەسوڵی پور،محمد رویان وفاروق شەفاهی ویەک هاوڵاتی تر کە مانگی رەشەمەی رابردوو دەست بەسەر کرابوون،تائێستا لە چارەنووسیان و شوێنی دەست بەسەر کردنیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە

جومعە 10گوڵان سامان قادری ئازەر هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە 23 مانگی بەفرانبار دەست بەسەر کرابوو هێشتا لە بەند دایەوە بنەماڵەکەی لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان

جومعە 10گوڵان “عبدالڵە بەرخان”کە پێشترلەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە قۆڵ پێچ وخرابووە ژووری تاکەکەسی ئاسایشەوە،دادگایی کراو یەک ساڵ سزای بەسەردا سەپاو راگوێزی گرتووخانەی شاری مەریوان کرا

گرتووخانە

لە ئێستادا 384بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبەن

لەم مانگەدا پێشێل کاری مافی بەندکراوان لەوانە ئەشکەنجە،نەدانی چارەسەری پزیشکی”محمد سدیق کەبوود وەند،زەینەب جەلالیان،ئەفشین سوهراب زادە،کەیوان داوودی،علی رەزارەسوڵی، رەمەزان ئەحمەد کەماڵ ئەیوب ئەسەدی و… هەندێک لەو بەند کراوانەن کە سەبارەت بە چارەسەری پزیشکی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکان پشت گوێ خراون. دەرکردنی بڕیاری سزای تازەو..وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام بوو بەشێوەی خوارەوەیە:

جومعە13خاکەلێوە سزای عوسمان موستەفاپور بەندکراوی کورد بەهۆی گوم بوون یان لەناو چوونی فایلەکەیەوە لە 25ساڵ بووبە 35ساڵ.ناوبراو بەندکراوی سیاسی گرتووخانەی ورمێ یە کە 25ساڵە بەبێ مافی پەیوەندی بەهیچ کەسێک لەدەرەوە لە گرتووخانەدایە

دووشەمە23خاکەلێوەبەهۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لەیەک دی لە گرتووخانەی ورمێ، دووبەند کراوی سیاسی کورد بەناو”موستەفاسەبزی وعلی یەگانە”بەند کراەی بەندی 13لەم گرتووخانەدا کەوتنە بەر هێرشی کەرەستە دەس کردەتیژەکانی چەند بەند کراوێکی تاوانە مەترسیدارەکان وزۆر بە دژواری بریندار بوون

یەک شەمە29خاکەلێوە دوو بەند کراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری تەورێز بەناو “محمد ئەمین ئاگوشی وئیرەج محمدی”لە دادسەرای تەورێز پێناسەی تاوانیان بۆ کرا بەتاوانی ساختەی تێک دانی باری ئاسایی گرتووخانە،ناوبراوان بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەدۆخی نالەباری گرتووخانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گرتووخانەکە لە لقی7دادسەرای تەورێز فایلیان بۆ هاتە چێ کردن

یەک شەمە 29خاکەلێوە ڕاگەیاندنی مان گرتن لەخواردنی رەمەزان ئەحمەدکەماڵ بەهۆی کەم تەرخەمی کاربەدەستانی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج سەبارەت بە چاودێری تەندرووستی وپزیشکی بۆ ناوبراو

لەیەک شەمە29خاکەلێوە ئەفشین سوهراب زادە بەند کراوی سیای کورد لە گرتووخانەی شاری میناب بەهۆی رێگە پێ نەدان بە چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەک لەدەرەوەی گرتووخانە بە دووراندنەوەی لێوەکانی دەستی دایەمان گرتن لەخواردن بەڵام سەرەڕای ناجێگربوون و مەترسی دار بوونی تەندروستی ناوبراو لە رۆژانی دوایی دا کەربەدەستانی گرتووخانەکە هیچ ئاوڕێکیان لێ نەداوە

دووشەمە30 خاکە لێوە ڕێگری کرا لەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆ بەند کراوی سیاسی کورد ئەیوب ئەسەدی لە دەرەوەی گرتووخانە بکرێت،ناوبرا دیسک کەمەری هەیە.دادگای شارەکە رێگەی چارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانەکەی بەناوبراو نەدا

پێنج شەمە 2گوڵان لێدانی بەند کراوی کورد حسن کەماڵ رەمەزان،بەندکراەی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ یەکێک لە مەئموورەکانی گرتووخانەکە لەلایەن زیندان بان و بەڕێوەبەری گرتووخانەکە درایە بە پەلامار ولێدان و لووت وملی بەدژواری بریندار بوو،دوای لێدانیکی زۆر دەست وپێی بەستراو کرایە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکەوە

جومعە3گوڵان،رێگەپێ نەدان بەچارەسەری پزیشکی،پەیوەندی بەبنەماڵە وئازادی کاتی بەکەماڵ شەریفی رۆژنامەوان وچالاکی سیاسی دوورکراو لە گرتووخانەی شاری میناب،ناوبراو لە دۆخێک دا سزاکە تێ دەپەڕێنیت کە بە تێ پەڕبونی8ساڵ لە سزاکەی تەنها یەک جار توانیویەتی دایک وباوک خۆی ببینێت وئێستا تووشی گرفتی کۆئەندامی جووڵان بوو

شەمە4گوڵان رێگری لە چارەسەری پزیشکی وئازادی کاتی دوای22ساڵ زیندان هەمبەر بە “محمد نەزەری” بەندکراوی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج کە بەهۆی ئاڵۆز بوونی فایلەکەی وگەندەڵی برووکراسی ناو گرتووخانەکە تائێستا لەبارێکی ناتەندرووست پشت گوێ خراوە

شەمە4گوڵان گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی شیاو نەبوونی هیچ کارمەندێکی تەندرووستی لە دەرەوەی کاتی دەوام دۆخی بەند کراوە نەخۆشەکانی گرتووخانەکە زۆر نالەبار راگەیەندراور

پێنج شەمە9گوڵان مان گرتنی500بەند کراوی گرتووخانەی مەهاباد،بەهۆی گوشار وئاستەنگی گەلیک کەلە گرتووخانەکەدایە بەتایبەت هەڵسووکەوەتی بەڕێوەبەر ودادوەری چاودێری گرتووخانەکە هەمبەر بە داواکاری بەندکراوان. ئەم کردەوە بووبەهۆی بەشداری نزیک بە 500 کەس لە مان گرتنەکەدا
بەندکراوان نیوەڕۆی28ئاپریل خوراکی گرتووخانەیان وەر نەگرت وبەفەرمی مان گرتنیان راگەیاند

جومعە 10گوڵان “ئومێد رەحمانی”بەند کراوی بەشی تاوانە ماڵیەکانی گرتووخانەی ورمێ بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارو دۆخی ووڵام نەدانەوەی کاربەدەستانی گرووخانەکە مانگرتنی راگەیان ورۆژی11گوڵان سەری خۆی لە گەچ گرت.لەدوای ئەم رووداوە ناوبراو لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکە راگوێزی ژووری تاکەکەسی گرتووخانەکە کرا کە دۆخی مەترسی دار بەراورد دەکرێت

جومعە 10گوڵان “محمد ئەمین ئاگوشی”گیراوی سیاسی بەهۆی باروودۆخی نالەباری گرتووخانەی شاری تەورێز دەستی دایە مانگرتن لە خواردن ناوبراو بەهۆی دۆخی نامرۆڤەنەی گرتووخانەکە خوازیارە دووبارە بگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری زاهیدان.

کرێکاران و سێنفەکان
گوزارشی پێشێلکاریەکانی مافی کرێکاران لەم مانگە دا :

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا نزیکەی 1646 کرێکار لە کارەکانیان بێ بەش و دەر کراون، پێنج شیرکەتی گرینگی بەرهەم هێنان داخراون. لەو مانگە دا کرێکارگەلی زۆر بە هۆیی ئەوەی کە کرێدەست و موچەکانیان نەدراوەترێیە، تووشی کێشە بوون بۆ گوزەرانی ژیانیان.

لەم مانگە دا بە هۆیی داخرانی رێگای کۆڵبەری لە شارەکانی سەردەشت، مەریوان، پیرانشار و بانە لە رۆژەڵاتی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە رووی دا، نارەزایەتی گەورە ساز بوو و دوکانداران، کرێکاران و کۆڵبەران نارەزایەتیان دەربڕی و مانگرتنی سەراسەری لێ کەوتەوە کە تێیدا دوکن و بازارەکان داخران.
داخرنی سنوورەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ کێەی زۆر گەورە بۆ خەڵک ساز کت، بەتایبەت ئەو خەڵکانەی بژێوی ژیانیان لە کارکردن لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوترێ نزیک لە 20 ماڵباتی کوردستانی بە کارگەلێ وەک کرێکاری و کۆڵبەری بژێوی ژیانیان لەو سنوورانە دەسبەر دەکەن. بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار دەبێتە هۆیی کۆچکردنی کوردستانیان.
سەرەتایی بەهاری ئەمساڵ 500 کرێکاری فەرمی کارخانەی نەساجی برۆجێرد کە کرێکاری فەرمی و کۆنن، دەرفەتی کاریان بۆ نوێ نەکرایەوە، هەواڵەکان دەڵێن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجیەکان، ئەو کارخانەیە نیوەی کرێکارەکانی دەرکردوە.

3 و 4 مانگی خاکەلێوە 100 نەفەر لە کرێکارانی کارخانەی ئیستەکی سنە لە کارەکانیان دوور خرانەوە و ئەوان بەم هۆیە مانگرتنی نارەزایەتیان ئەنجام داوە.

8 خاکەلێوە زیاتر لە 100 کرێکاری کارخانەی پارسیلۆنی خۆرەم ئاوا بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، گردبوونەوەیان کرد و لە پێش ناوەندی پارێزگای خۆرەم ئاوا ئەنجام دا، بەڵام هیچ کەس وەڵامی نەدانەوە.
بەیانی 14 خاکەلێوە بە فەرمانی پارێزگاری کرماشان، شەش کەس لە کرێکارڵنی فەرمانداری قەسری شیرین کە لە ناوەندی هاویاری شارەداری قەسری سیرین کاریان دەکرد، دەرکران.
15 خاکەلێوە، کارخانەی عمران صنعت لە شارۆچکەی پیشەیی سەرپێل زۆهاو داخراو و کرێکارەکانی دەرکران. ساحیبی کارخانەکە بەدزی شتە باش و بەقیمەتەکانی کارخانەی دەرباز کردبوو.

18 خاکەلێوە کۆمەڵێک کە کرێکارانی شەریکەی خەزمەت گوزاری ناوەندی ئاسەوارە کلتووریەکانی ئیلام بۆ نارەزایەتی دەربڕین بۆ بار و دۆخی کاریان لە 8 ساڵی ڕابردوو و هەرەها نەدرانی موچەکانیان و پارەی بیمەکانیان گردبوونەوەیان کرد و داخوازی چارەسەری گرفتەکانیان بوون.

هەر لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لەو کەسانی داخوازی ماڵیان کردبوو،گردبوونەوەیان کرد، ئەوان داخوازیان کردبوو بۆ خانوو، ماڵەکانی ناسراو بە خانە مهر، ماوەی سێ ساڵ بوو ناویان نووسی بوو، پارەیڵن دا بوو بەڵام پارێزگایی ئیلام، خانوەکانی نەدابوونێ.

کرێکارانی شەریکەی پیشەی لە پاوە بە هۆیی کێشەکانیان، چارەسەر نەکردنی کێشە کاریەکانیان لە پێش فەرمانداری پاوە کۆبوونەوەیان کرد.

کرێکارانی شەریکەی پەیمانکاری بعثت کە لە گەڵ ناوەندی تێلفونی ئیلام کار دەکا، بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە کێشەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا. کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ناوەندی ئیلام بە هۆیی نەدرانی عەیدانەی 1395 و سابقە کار 1394و پارەی بیمە گردبوونەوەیان کرد.

هەر لەو روژەدا شۆفیرنی شیرکەت واحدی ئیلام بە هۆیی دیاری نەکرانی موچەکانیان لە بەردەم ناوەندی شەریکەکەیان لە جادەی ئیلام -کرماشان گردبوونەوەیان کرد.

19 مانگی گوڵان کرێکارانی شەریکەی ئیستک بە هۆیی دەرکرانیان مانگرتنیان کرد
کارخانەی قالبسازی ئاسنی قوروە 400کرێکاری خۆیی دەرکرد.

19 خاکەلێوە، یەحی ئەحمەدنژاد، معاونی مەکتەبی سەرەتایی لە گوندی گردوانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

20 خاکەلێوە، بەپرسانی حکومەتی بە هۆیی شەریان لەسەر بەشیان لە کارخانەی قەندی زەکەریا، ئەو کارخانەیان داخست، کە بوو بە هۆیی بێکار بوونی 250کرێکار.کرێکارانی کارخانە قەندی پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچە و جێ بەجێ نەکرانی داخوازیەکانیان مانگرتنیان کرد.

کرێکاران و کارمەندانی دەنگ و سیمای ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی زێدەکاریان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکارانی شەریکەی غرب دانە بە هۆیی نەدرانی موچەی سێ مانگیان، بیمەکانیان و سابیقەی کاریان لە شەقامی ئاویەر نارەزایەتیان دەربڕیی.

کۆەڵێک لە کرێکارانی شەریکەی شاهۆ لە کامیارن بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکارانی شەریکەی ئاسۆپلاست بە هۆیی نەدانی موچە و پاداشەکانیان نارەزایەتیان دەربڕیی.
کرێکاران و کارمەندانی خزەمەتگوزاری شارەداری ئیلام بە هۆیی نەدرانی موچەی 5 مانگیان نارەزایەتیان دەربڕیی.

کرێکاران وکارمەندانی شەریکەی بەرهەمهێنانی بیسکویتی غەزل لە روانسەر بە هۆیی نەدرانی بیمەکانیڵ و پاداشتی 1394 یان نارەزایەتیان دەزبڕیی.

کرکارانی کارخانەی پولاد زاگرۆسی قوروە بە هۆیی دەرکرانیان نارەزایەتیان دەربڕیی، نەبوونی بروا و کێشە ساز کردنوو و گوێ نەدانە یاسایی کارکردن و دەرکرانیان هۆکاری ئەو نارەزایەتیە بوو.
کرکاران و کارمەندانی شارەداری ناڵۆس لە پیرانشار بە هۆیی نەدرانی موچەکانیان، کارەکانیان بە جێهێشت و گردبوونەوەیان کرد.

کۆڵبەری و مین
کۆڵبەری کارێکی نافەرمی و نایاسییە کە خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دەرهێنانی بژێوی ژیانیان، ناچار دەبن روو بکەنە ئەو کارە. کۆڵبەران ژیانێکی پڕ دژوار و پڕ نەهامەتی دەبەنە سەر، لەلایەک بارێکی زۆر و بە بەهایی کەم دەگوێزنەوە، لەلایەکی تر لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیان لێ دەکرێت، بە هۆیی ئەو کارە قورسەشەوە، تووشی دەها جۆر نەخۆشی دەبن کە دەبێتە هۆکاری ژیانی کورت بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەکەونە بەردەستڕێژی گوللەو نەکووژرێن یان بریندار نەکرێن.
لە مانگی ڕابردووش دا وەک مانگانی پێشوو، هەواڵی کووژران و بڕێندار بوونی کۆڵبەران هەبوو،
لە یەکەم رووداو دا بە هۆیی سێڵاو لە بانە کۆڵبەرێکی 22 ساڵان بە ناوی خالق غەفاری خنکا و گیانی لە دەست دا.
لە رووداوێکی تر دا و هەر لە مانگی ئاپریڵ کۆڵبەرێکی سڵماسی بە ناوی بێهزاد کەماڵی کەوتە بەر دەسرێژی گوللەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئێران و کووژرا.
لە رووداوێکی تر لە بانە، 14 ئاپریڵ کۆڵبەرێک دەدرێتە بەر گوللە و بیندار دەکرێت، کە بڕینەکانیشی زۆر سەختن.
لە ناوچەی دزلی، بە هۆیی نانەوەی کەمین لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە 4 کاسبکار دەکەونە کەمێن و دەڕفێندرێن و تا ئەو کاتە هیچ زانیاریەک لەسەر وان نیە.
لەو مانگەی کە دەرباز بوو، حاڵەتی هەرە دیار و گرینگ، مانگرتنی کاسبکارانی کورد بوو کە بە هۆیی بەستنی سنوورەکان رووی دا، لە شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار مانگرتنی چەند رۆژە رووی داو و لە نەهایەت دا سنوورەکان بۆ کاری کاسبکاران و کۆڵبەران کرانەوە، هەڵبەت لە شوێنگەلێ هێشتا نەکراونەوە.
تەقینەوەی مین لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش قوربانی گرتنی دەست پێ کردوە، چاندنی مین لە لایەن ئێرانەوە، بیانۆیەک بووە هەمیشە بۆ پاراستن و بواری ئەمنی، بەڵام خۆدی ئەو مینانە ئاسایشی خەڵکیان گرتوە و خەڵک دەکەنە قوربانی.
سەرەتایی ساڵی نوێ، 5 حاڵەتی تەقینەوەی مین رووی داوە لە قەسری شیرین، کە چەندین کەس بڕیندار بوون و خەسارەتی زۆری ماڵی لە هاوڵاتیان داوە.
لە دێهلۆران بە هۆیی تەقینەوەی مین، ژنێک بە ناوی حەمیدە راسهن تووشی مۆج گیران دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
هەر وەها بە هۆیی تەقینەوەی مین لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، 5 کەس کە بۆ گەران و خۆی روویان لەو ناوچانە کردوو، بە هۆیی تەقینەوەی مین بڕیندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن کە دوویان مناڵن.
بە پێی زانیاریەکان، لە شەری 8 ساڵەی ئێران و ئێراق، 14 ملیۆن مین لە نێوان ئەو دوو وڵاتە چێنراون، کە زۆربەیان دەکەونە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆماری ێیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکی جدی بۆ پاکردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینە چێنراوانە نادات.

ژینگە
لە پێوەندی بە ژینگە و پاک و خاوێنی گوزارشەکانی ئەو مانگە ئەوانەن.

بیشەڵان و قامیشەکانی دەریاچەی زرێواری مەریوان ئاگر دران و لە دەسگایی رۆت فایەر کەڵک نەگیرا.
ئاوی خواردنوەی ئیسلام ئاوای غەرب بە ویروسی نۆڕاک پیس کرا.
ئاوی شارەکانی هەرسین، خۆرەمئاوا و ئێسلام ئاوای غەرب رەش و بۆ خواردنەوە نابێت.

بە هۆیی خۆڵ بارینەوە زیاتر لە 56 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێلام لە 10 لەسەد تا 100 لەسەد ویشک بوون.

خۆکووژی، کووشتن و هەڵەی پزیشکی
کچێکی 10ساڵان بە ناوی لەیلا لە دیواندەرە خۆیی کووشت.
کرێکارێک لە سەقز کە خێزاندار بوو، خۆیی کووشت.

دوو کچی گەنج بە ناوەکانی کاڵێ عەزیزی و لەیلا جەلالی لە سیلوانا خۆیان کووشت.
21 خاکەلێوە کچێکی 17 ساڵان بەناوی دڵشاد بەدەستی براکەی کووژرا.

دوو کوری 16 و 17 ساڵان بە ناوەکانی عەبدولا جەهان و عەبدولکەریم ئەمیری لە گوندەکانی سەر بە ورمێ خۆیڵن کووشت.

21 خاکەلێوە یەحیی ئەحمد نژاد مامۆستا لە گوندی گردوان خۆیی کووشت.

31 خاکەلێوە خالید.م لە سەقز خۆیی کووشت.
24 خاکەلێوە مەریەم.ع لە گوندی یارڵی مەهاباد خۆیی سوتاند.

شکوفە فەتح‌ئاادی 13 ساڵان لە لورستان بە هۆیی هەڵەی پزیشکەکان گیانی لەدەست دا.

25 خاکەلێوە خەدیجە مورادی 28 ساڵان لە کانی دیناری مەریوان خۆیی سوتاند.
مناڵێکی 12 ساڵان لە گوندی چالاب بە هۆیی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
هەینی 10 گوڵان گەنجێکی 23 ساڵان لە مەریوان خۆیی کووشت.
هەر لەو رۆژە و لە کرماشان ژنێک خۆیی کووشت.

لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوادەکات لەگەلی کوردستان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان تێ بکۆشن و هەوڵ بدەن زوڵم و ناعەدالەتیەکانی کۆماریئیسلامی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد بە گوێی جیهانیان بگەیێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
🎥 ئالبومەکان
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 2019
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەینەب جەلالیان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🤺 توندوتیژی
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
74%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2016 9:47AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2016 9:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,962 جار بینراوە

📊 ئاماری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاماری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەرکۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.
پێشێلکردنی بەرنامە دارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.
هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی بەفرانبار هەتا مانگی جۆزەردانی ساڵی 1393ی هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا
دەستبەسەر کردن: 228 کەس
بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: 58 کەس
بانگهشت بۆ دادگاکان: 8
کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: 33 کەس
_کوژرانی 19 هاووڵاتیی و بریندار بوون 14 کەس
بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد
لە ماوەی 6 مانگی دووهەمدا سەرجەم 49 هاووڵاتیی بە 179 ساڵ زیندانی تەعزیری، 2 ساڵ زیندانی هەڵپسێردرا و 20 شەلاق لێدان مەحکووم کراون.
_هەروەها سێ هاووڵاتی بە زیندانی هەتا هەتایی و هاووڵاتییەکی دیکەش بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
ئێعدام لە کوردستان
لەو ماوەیەدا حوکمی ئێعدامی سەرجەم 36 کەس بەڕێوەچووە، کە یەک کەسیان زیندانی سیاسی بە ناوی(سمکۆ خورشیدی) بووە.
هەروەها سێ زیندانی سوننی مەزهەب بە ئێعدام مەحکووم کراون.[1]
#️ هەشتاگ
#کۆڵبەر |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 19-12-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 2019
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 19 2019 11:21AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2019 10:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2019 10:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 346 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Dec 19 2019 11:26AMجوان عومەر ئەحمەد
📊 ئاماری حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی 2019 | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بە کۆتاییهاتنی ساڵ 1398ی هەتاوی (2019) ئامارێکی لە هەڵاواردن، سەرکوت و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەتی کوردستان، بۆ هەشتەمین ساڵ بڵاو کردەوە.
راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران، لە ساڵی 2019دا بەم چەشنەیە:
ئەم ئامارە بە جیاکردنەوەی لایەنە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئاماژە بە 1747 حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆیی لە ساڵی 2019دا دەکات.
ئەو ئامارە لە ساڵەکانی 2012، 2013، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، بە ڕیز 1026، 1550، 1355، 1572، 1290، 3166 و 1790 حاڵەت پێشێلکاری لەو ساڵانە ڕوویان داوە.
حاڵەتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان   ☰ 

پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردساتان لە ساڵی 2019دا  ☰ 

ئەم ڕاپۆرتانە بە پشتبەستن بە سەرچاوە و زانیاریی کەسانی باوەڕ پێکراو بڵاو کراوەتەوە کە بە شێوەی ئاماری و بە بێ ئاماژەکردن بە ناوی کەسەکان پێشکەش دەکرێت.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (2019)، حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ڕوویان داوە، کە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ ڕێکخراو یان سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پشتڕاست کردنەوەیان بوونی نەبووە، لەم ئامارەدا، ئاماژەی پێنەکراوە.
ناوی ورد و بەڵگەی پەیوەندییدار بەم ڕاپۆرتە لە بەردەستی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.
تەواوی ئامارەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، لەلایەن سەرچاوە خۆجێییەکان و میدیاکانەوە بڵاو کراوەتەوە و ئەوەیکە لایەنێک نییە هەموو ڕووداوەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو بکاتەوە، دەکرێت ئەم ئامارە زۆر زیاتر لە ڕێژەیە بێت و ئاماژەیی پێی بکرێت.
دەسبەسەر کردن:
لە ساڵی 2019 لە کۆی 753 کەسی دەسبەسەر کراو، 232 کەس لەو کەسانە لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی 11 ساڵی 2019، دەسبەسەر کراون. ئەمە تەنیا ئامارێکە کە لەلایەن میدیا نافەرمییەکانەوە، بڵاو کراوەتەوە. بەڵام فەرماندە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە ژێر ناوی ڕێبەری ئاژاوەگێرەکان، ئەم ئامارەیان بڵاو کردووەتەوە.
ڕێکەوتی 28-12-2019، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشانکرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی 250 کەس لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێرەکان کرد.
بەرپرسانی نیزامی و قەزایی لە پارێزگای سنەسنە لە ڕێکەوتی 10ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، باسیان لە دەسبەسەرکردنی 25 هاووڵاتی لە شارەکانی مەریوانمەریوان و سنە، لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێڕەکان لەو دوو شارە کرد.
ڕێکەوتی08-12-2019، فەرماندە هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای سنە، باسی لە ناساندن و دەسبەسەرکردنی 8 هاووڵاتیی لە ژێر ناوی ڕێبەر و دەستوپەیوەندییەکانی ئاژاوەگێرەکان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە شاری مەریوان کرد.
ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی کورد لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەم چەشنەیە:
281 کەس بەهۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، کۆبوونەوەی پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوا، ناڕەزایەتی بەهۆی بەربوونەوەی فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراینی، ناڕەزایەتی بە دۆخی کۆڵبەرکۆڵبەری، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، کوشتنی ژنان، پۆشینی جلوبەرگی کوردی، هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، فەزای مەجازی و ڕەخنە لە حکوومەت، ئەمنییەتی، ڕەخنە لە عەلی خامنەیی و بەرپرسانی حکوومەتی، وەرگێڕانی کتێبی دژە دین، حیجابی ئیجباری و مردنی کۆڵبەران و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و هەتا دوایی.... دەسبەسەر کراون.
هەروەها لە ساڵی 2019، 188 کەس لە چالاکانی بیاڤی مەدەنی، فەزای مەجازی، خوێندکار، کۆڵبەر، کرێکار و ژینگەپارێز و چالاکانی فەرهەنگی و هەتا دوایی، دەسبەسەر کراون.
هەروەها لەو 188 کەسه، 3کەسیان ژنن کە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کراون.
649 کەس لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و 58 کەسیان لەلایەن هێزە نیزامییەکان و کەسێکی دیکەیان لەلایەن ئەرتەشی سایبری دەسبەسەر کراون.
653 کەس لەو دەسبەسەرکراونه چارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها، 736 جار هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بە سەر 27 کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییاندا، گرتووە.
25 هاووڵاتی لە کاتی دەسبەسەریدا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراون، کە 4 کەسیان بریندار بوونه.
بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە لە هاووڵاتییان:
لە یەک ساڵی ڕابردوودا (2019)، 111 کەس لە هاووڵاتییان بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە کوردستان کراون و لێپرسرنەوەیان لەگەڵ کراوە.
کۆژران و برینداربوونی کۆڵبەران:
227 کۆڵبەر لە ساڵی 2019، کوژرا و بریندار بوونه. (57 کوژراون و 170 بریندار).
4 کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە (3 کوژراون و 1 بریندار).
شێوازی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران
189 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراو و بریندار بوونه، 14 کۆڵبەر بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەست داوە یا برینداربوونە، 9 کۆڵبەر بەهۆی سەرمابردوویی، 5 کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوونە، 3 کۆڵبەر بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان گیانیان لەدەست داوە، لێدانی 3 کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکان، کوژران و برینداربوونی 2 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە و هەروەها کۆڵبەرێک لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بووه.
کوژران و برینداربوونی کاسبکاران و هاووڵاتییان مەدەنی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ
لە ساڵی 2019، لە کۆی 20 کاسبکاری کورد لە جادەکانی کوردستان، بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە کوژراو و بریندار بوونه. (12 کوژراون و 8 بریندار).
هەروەها، 8 هاووڵاتیی مەدەنی بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ لەلایەن هێزە نیزامییەکان کوژراون و بریندار بوونه (3 کوژراو و 5 بریندار).
کوژراو و برینداربووەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019
لەم ڕاپۆرتەدا، تەنیا ناوی ئەو کەسانە کە مانگی 11 ساڵی 2019، کوژران و بریندار بوونە و لەلایەن ئاژانسی کوردپا ناویان تۆمار و پشتراست کراوەتەوە هاتووە؛ ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆر زیاتره؛ بەڵام هەتا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ژمارەی کوژراوەکانی مانگی 11 ساڵی 2019: 42 کوژراو و بریندار بووەکان 10 کەس
ئێعدام و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە کوردستان بە ئێعدام:
لە ساڵی 2019، 37حاڵەتی ئێعدامکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن حکوومەتی ئێران بەڕێوە چووە و هەروەها جیا لەو 37 کەسە، حوکمی ئێعدامی 10 هاووڵاتیی دیکە لە زیندانەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچووە کە بە هۆی ناڕوونیی ڕەگەزیان ؛لەم ئامارەدا ئاماژەی پێنەکراوە.
بەو پێیە 47 حاڵەتی لە سێدارەدان لە کوردستانی ئێران ڕوویداوە کە ئاژانسی کوردپا، بە ڕوونیی شوناسی 37 کەسیان کە کورد بوونە پشتڕاست کردووەتەوە.
کوژراون و برینداربوونی هاووڵاتییان بەهۆی تەقینەوەی مین:
18 هاووڵاتیی مەدەنی لە ساڵی 2019 بەهۆی تەقینەوەی مین و خومپارە بەجێماوەکانی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق، کوژراو و بریندار بوونه. (4 کوژراو و 14 بریندار).
مانگرتن لە خواردنی زیندانییان:
لەو ماوەیەدا، 47 زیندانی_36 زیندانی سیاسی، 7 زیندانیی مەزهەبی و 4 چالاکی دەسبەسەرکراوی کورد (2 چالاکی مەدەنی، چالاکێکی پەێڕەوی ئایینی یارسان و چالاکێکی مافی ژنان)، بەهۆی هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان، نالەباریی دۆخی جیسمانی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، دۆسیەسازی و ناڕوونیی چارەنووسیان دەستیان داوەتە مانگرتن.[1]
23-03-202023-03-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 23-03-2020
[2] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی چارت و خشتە - بەناز جۆڵا
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریلی 2016لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان
2.👁️ئاماری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
3.👁️ئاماری دەسبەسەرکردنی رۆڵەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 2019
4.👁️ئامارەکانی گرتووخانەی شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
5.👁️دەستگیرکردنی هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019دا
6.👁️زیاتر لە 100 کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕوانی لەسێدارەدانن
7.👁️سێ‌ هەزار و چل‌ و هەشت (3048) کەڕەت مافی کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێلکراوە
8.👁️گیان لە دەستدان و برینداربوونی 18 هاووڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی ڕووداوی سروشتی
9.👁️لە 11 مانگی 2017دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 105 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون
10.👁️لە ماوەی ساڵی 2017دا 226 کۆڵبەر لە نێوان سنوری هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی کە بە بەراورد بە ساڵی 2016ئاستی قوربانیانی کوژران کۆڵبەرەکان بووەتە دوو ئەوەندە
11.👁️لە ماوەی سێ ساڵدا 184 هاوڵاتی کورد لە پارێزگای کرماشانی‌ رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مینەوە بوونەتە قوربانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-03-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-03-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 23 2020 8:06PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 25 2020 3:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 25 2020 11:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 510 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.112 KB Apr 25 2020 2:56PMبەناز جۆڵا
📊 ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین (2018 - 2020) | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
لە بارەی پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینعەفرین کە دوو ساڵ تێدەپەڕێنێت (2018-2020)، راپۆرتێک رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەو شارە راپۆرتێکی بڵاو کردەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە کەمپی سەردەم لە کانتۆنی شەهبا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا پێشێلکارییەکانی دوو ساڵی رابردووی دەوڵەتی تورکی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.
300 هەزار هاوڵاتی زێدی خۆیان بەجێهێشتووە
لە راپۆرتەکەدا هاتووە:
بە پێی ئامارەکان، زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی لە 18-03-2018وە هەتا 18-04-2020 بە زۆرەملێ کۆچبەر کراون. هاوکات کۆچبەرکردنی بە زۆرەملێ بە فشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، تا ئێستاش بەردەوامە و ئامانج لێی ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکانی خوتا، دارا و ئیدلب لە هەرێمی عەفرین جێگیر بکرێن و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕن.
لە ئێستادا (18-03-2020) رێژەی دانیشتوانی کورد لە عەفرین %18 تێپەر ناکات، ئەمەش گەورەترین کرداری گۆڕینی دیمۆگرافییە کە لە سەرەتای ساڵی 2011 و لە دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە دەستی پێکردووە. ئەمەش بە پێی رێکەوتنی دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەند هێزێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.
نزیکەی 400 هەزار خانەوادە لە ناوچەکانی ترەوە، بەتایبەت گوندەکانی باشوری ئیدلب و باشور و رۆژئاوای حەلەب لە گوند و ناوچەکانی عەفرین جێگیر کراون.
تورکیا دەیسەپێنێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناو و ناونیشانی گۆڕەپانە سەرەکیەکان لە ناوەندی عەفرین دەگۆڕێت، ناوی چواریانی نەورۆزی گۆڕیوە بۆ سەڵاحەدین. هەروەها چواریانی وەتەنیی گۆڕیوە بە چواریانی 18ی ئادار و چواریانی کاوەی ئاسنگەری گۆڕیوە بۆ چواریانی چڵە زەیتوون. هاوکات دەوڵەتی تورک جگە لەمە ناوی گوندەکانیشی گۆڕیوە، بۆ نموونە ناوی گوندی قەستەل میقدادی گۆڕیوە بۆ سەلجوق ئوباسی، کۆتانای گۆڕیوە بۆ زافر ئۆباسی و گورزێلێی گۆڕیوە بۆ جافەر ئۆباسی.
لەگەڵ ئەمەشدا، ناوی شوێنە ستراتیجییەکان و شوێنە کوردییەکانی گۆڕیوە و ناوی عوسمانی لێناوە. ئاڵاکانی تورکیا و وێنەکانی ئەردۆغان لە هەموو ناوچەیەک هەڵواسراون، پەروەردە لە خوێندنگاکان بە زمانی تورکیە و جلوبەرگی خوێندکاران ئاڵای تورکیای لەسەرە.
هاوکات ناوی نەخۆشخانەی ئاڤرین بە زمانی تورکی نووسراوە. ناونیشانی گشت کۆڵان و ناوی دوکانەکان کراون بە زمانی تورکی. شوێنە مێژوویەکان و گۆڕستانی ئێزیدییەکانیان وێران کردووە.
لە چوارچێوە گۆڕینی دیمۆگرافی و ناسنامەی ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورک داگیری کردوون، هاوکات دەرهێنانی ناسنامەی تورکی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچەکەدا سەپێدراوە.
6 هەزار و 200 کەسی مەدەنی رفێندراون
لە لایەکی ترەوە، زیاتر لە 6 هەزار و 200 هاوڵاتی مەدەنی لە ماوەی 2 ساڵی رابردوودا رفێندران و چارەنووسی 3 هەزار 400 کەسیان تا ئێستا نادیارە. هاوکات دانیشتوانی کورد تا ئێستاش بە بیانووی نەدانی فیدیە دەرفێندرێن. دانیشتوان، ئەمەیان ناو ناوە بازرگانی یەکلایەنەی قازانج.
لە بارەی بارودۆخی ژنانیشەو، 61 حاڵەتی لاقەکردن و 3 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراون. جگە لەمەش رۆژانە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان.
553 هاوڵاتی کوژراون
لە بارەی بارودۆخی کوشتن، زیاتر لە 553 هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە 498 کەسیان لە ئەنجامی توپباران و بوردومانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا، گیانیان لەدەستداوە. هاوکات 55 کەسیش لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 680 کەسیش بریندار بوون کە 303 منداڵ و 213 کەسیان ژنن و لە ئەنجامی بوردومانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بریندار بوون.
زیاتر لە 200 هەزار دارە زەیتوون بڕاونەتەوە
هاوکات 201 حاڵەتی برینداربون بە مین تۆمار کراون. هەروەها 200 هەزار دارە زەیتوون بڕاونەتەوە و بە مەبەستی بازرگانی لەناو براون. هاوکات زیاتر لە 10 هەزار دارە زەیتوونی دیکەش سووتێندراون. نزیکەی 11 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی سووتێندراوە. بە زۆرەملێ دەست بەسەر هەزاران خانووی خەڵکی مەدەنیدا گیراوە و کراون بە گرتووخانە و بارەگای چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەر تورک.
یەکێکی دیکە لە زیانە مادییەکان کە گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکەی داوە، دەست بەسەرداگرتنی زەیتی زەیتوونە و دواتر رەوانەکردنیەتی بۆ تورکیا بە رێگای خاڵی سنووری گوندی حەمامی سەر بە ناوچەی جندرێس. دەوڵەتی تورک لەم خاڵە سنوورییە کە لەم مانگانەی دواییدا دروست کردووە، بۆ رەوانەکردنی زەیتی زەیتوون و ئاسانکاری بۆ دزییەکانی کە دواتر لە بازاڕە جیهانییەکانی وەکو ئیسپانیا فرۆشرا.
75 شوێنی مێژوویی بە تاڵان براون
بە پێی ئاماری پشتڕاستکراوی بەڕیوەبەرایەتی شوێنەواری عەفرین، لەو شارە 75 گردی مێژوویی هەن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، زۆربەی ئەو گردانەیان کۆڵیوە و شوێنەوارەکانیان دزیوە.
بە پێی هەمان ئامار زیاتر لە 28 شوێنی دیکەی مێژووی وێران کراون و زیاتر لە 14 گۆڕستانی تایبەت بە هەموو ئاین و مەزهەبەکان وێران کراون، جگە لەوەی هەموو گۆڕستانەکان لەگەڵ زەویدا تەخت کراون.
رێگای ئاسنی شەمەندەفەری میدان ئەکبەس لە ناوچەی رەجۆ کە لە کەفر جەن و قتمی ناوچەی شەراوەوە تێدەپەڕێت، هەڵوەشێندرا و فرۆشرا بە بازرگانانی عەزاز.
لە کۆتاییدا بانگەوازی ئاڕاستەی ریکخراوە نیودەوڵەتییەکان، مافی مرۆڤ و بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێف و یونسکۆ دەکەین کە ئەرکە مرۆیی و ئەخڵاقیەکانیان جێبەجێ بکەن و فشار بهێنن بۆ دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی بهێنێت لە دژی خەڵکی سوریا و بە تایبەت عەفرین و هاوکات فشار دروست بکەن بۆ ئەوەی هەموو هێزەکانی خۆی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە و رێگە بدات کۆچبەران بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
هاوکات بانگەوازیەکی تایبەتیش ئاڕاستەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە سەردانی عەفرین بکەن و پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، تۆمار بکەن.[1]
18-03-202018-03-2020
ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە (٠01-03-2018 تا 01-03-2020)  ☰ 
#️ هەشتاگ
#عەفرین | #18-03-2020 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 18-03-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️110 گەنجی عەفرینی ڕفێندراون
2.👁️12یەمین رۆژی شەڕی عەفرین؛ زانیاری و ئاماری نوێ
3.👁️14 ملیۆن دار زەیتونی عەفرین مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە
4.👁️743 خیزانی تورکمان لە ناحیەی بلبل لە عەفرین نیشتەجێکراون
5.👁️ئاماری 2ساڵ (2018 و 2019) کوشتن، ڕفاندن و تاڵانکاری لە عەفرین
6.👁️ئاماری شەهید و بریندارانی مەدەنی لە عەفرین تا رۆژی 27-01-2018 بڵاوکرایەوە
7.👁️ئاماری شەڕ و پێکدادان لەعەفرین کە تورکیا و یەپەگە بڵاویانکردوەتەوە
8.👁️ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە عەفرین بڵاوکرایەوە 19-02-2018
9.👁️ئاماری شەڕەکانی رۆژی 23-01-2018 لە عەفرین
10.👁️ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە (20-01-2018 تا 20-07-2019)
11.👁️ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون زیانێکی ئابووریی گەورەی بە عەفرین گەیاندووە
12.👁️ئەمڕۆ شەڕڤانان لە سنووری عەفرین گورزی تووندیان لە سوپای تورک وەشاندووە
13.👁️ئەنجامی شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە عەفرین 01-03-2018
14.👁️ئەنجامی شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین
15.👁️ئەنجامی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین لە کەرکوک ڕاگەیەندرا
16.👁️ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی کانتۆنی عەفرین ئاشکرا دەکرێت
17.👁️ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین: 148 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون
18.👁️بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیکەی پێنج هەزار کەس عەفرینیان جێهێشتوە
19.👁️بەهۆی هێرشەکانی عەفرینەوە 400 هەزار خوێندکار ناچنە خوێندنگاکان
20.👁️پترى 2000 خەلکێ عەفرینێ د زیندانان دانە
21.👁️تا ئیستا 192 هاوڵاتی مەدەنیی لە عەفرین شەهیدبوونە
22.👁️تورک بەرهەمی زەیتونی عەفرین دەفرۆشێت
23.👁️تورکیا ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرین راگەیاند
24.👁️تورکیا هەزار و 139 خانەوادەی چەتەکانی بردووەتە عەفرین
25.👁️تەقینەوەیەک لە عەفرین کوژراو و برینداری لێدەکەویتەوە
26.👁️تەندروستی تورکیا ئاماری کوژراو و بریندارانی وڵاتەکەی لە شەڕی عەفرین بڵاو دەکاتەوە
27.👁️تەندروستیی عەفرین: لەماوەی دوو هەفتەدا 150 سڤیل گیانیان لەدەستداوە
28.👁️حکومەتی تورکیا ئاماری نوێی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی بڵاوکردەوە
29.👁️دوایین زانیاری لەبارەی شەڕی عەفرین؛ تورکیا ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە
30.👁️دۆخی تەندروستی هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا مەترسیدارە
31.👁️دەیان هەزار ئاوارەی عەفرین لە رەوشێکی خراپدا دەژین
32.👁️راگەیێندراوی سوپای تورکیا لە 28ەمین ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین
33.👁️ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە عەفرین بەرزدەبێتەوە
34.👁️سوپای تورک لە 13 ڕۆژدا 104 هاوڵاتی مەدەنیی لە سنووری عەفرین کۆمەڵکوژکردووە
35.👁️عەفرین، لە مانگی ئایاری 2018دا 3 هەزار و 295 هاوڵاتی ڕفێندراون
36.👁️قەسەدە ئاماری 24 کاتژمێری شەڕ و بەرخودانی عەفرینی ڕاگەیاند 05-03-2018
37.👁️قەسەدە ئاماری شەڕی 23 ڕۆژی ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە
38.👁️قەسەدە ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردوە 23-02-2018
39.👁️قەسەدە ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە
40.👁️قەسەدە ئاماری شەڕی عەفرین و ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە-ی بڵاوکردەوە
41.👁️قەسەدە ئەنجامی شەڕی ئەمڕۆی لە عەفرین بڵاوکردەوە
42.👁️قەسەدە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورک-ی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری عەفرین ڕاگەیاند
43.👁️قەسەدە کوژرانی 55 سەرباز و چەتەی دیکەی لە عەفرین ڕاگەیاند 26-02-2018
44.👁️قەسەدە: 44 سەرباز و چەتەی تورک لە عەفرین کوژران 25-02-2018
45.👁️قەسەدە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 چەتە و 11 سەربازی تورک لە سنووری عەفرین کوژراون
46.👁️گرنگترین رووداوەکانی عەفرین لە 24 کاتژمێری رابردوودا
47.👁️لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 40 سەرباز و چەتە لە عەفرین کوژراون 20-02-2018
48.👁️لە چوار ڕۆژدا 313 چەتە و سەربازی سوپای تورک لە سنووری عەفرین کوژراون
49.👁️لە شارۆچکەی ڕانیە 8 تۆن دەرمان بۆ عەفرین کۆکرایەوە
50.👁️لە عەفرین 11 هەزار هێکتار دارستان سووتێنراوە
51.👁️لە عەفرین 119 ژن ڕفێندراون
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-03-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️عەفرین
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-03-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 18 2020 9:51AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 18 2020 2:56PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 18 2020 2:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,009 جار بینراوە

📊 ئامارێکی ترسناکی رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئامارێکی ترسناکی رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق
📊 ئامار و راپرسی

- 3 ملیۆن و 400 هەزار رەوەندی عێراقی له دەرەوەی عێراق بەسەر 64 وڵاتدا دابەش بوون.
- 4 ملیۆن و 100 هەزار عێراقی لە ناوخۆی عێراق ئاوارە بوون.
- 1 ملیۆن و 700 هەزار عێراقی لە کەمپی ئاوارەدا ئەژین لە ناو عێراق.
- 5 ملیۆن و 600 هەزار هەتیو هەیه (یەک مانگ تا 17 ساڵ).
- 2 ملیۆن بیوەژن هەیە (15 بۆ 52 ساڵ).
- 6 ملیۆن عێراقی نەخوێندەوارە بە تەواوی (زۆرینه لە ناوەراست و باشوری عێراق)
- رێژەی بێکاری 31٪؜ یە.
- 35٪؜ لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن (رۆژانەیان کەمترە له 5دۆلار).
- 9٪؜ ریژەی مناڵانن کە کار ئەکەن (تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە).
- 6٪؜ ریژەی کێشانی مادە بێهۆشکەرەکانە.
- راوەستانی 13 هەزار و 328 کارگە لەکاردکردن.
- کەمبونەوەی زەوی کێڵراو لە 48 ملیۆن دۆنم بۆ 12 ملیۆن دۆنم.
- هاوردەکردنی 75٪؜ ی مەوادە خۆراکیەکان و 91٪؜ مەوادەکانی تر.
- باروودۆخی خوێندن لە خراپتزین حاڵەتدایە (14 هەزار و 658 مەکتەب هەبوە، 9 هەزاریان زیانلێکەوتوون و 800 دیان قوڕە و پێویستە 11 هەزار قوتابخانەیً نوێ دروست بکرێت.
- قەرزەکانی سەر عێراق 124 ملیار دۆلارە له 29 دەوڵەت.
- فرۆشی نەوت لە 2003 بۆ 2016) هەزار ملیار دۆلار بوە کە نەیتوانیوە کیشەی عێراقیەکان چارەسەر بکات !!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🤺 توندوتیژی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🚬 ماددە هۆشبەرەکان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 22 2018 1:04PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 23 2018 1:11PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 23 2018 1:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 541 جار بینراوە

📊 ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە (20-01-2018 تا 20-07-2019) | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ساڵ و نیوێک بە سەر داگیرکردنی عەفرینعەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە تێدەپەڕێت. لەو ماوەیەدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تاوانی شەڕ و کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەوە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی تۆمار کردووە.

ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە (20-01-2018 تا 20-07-2019)  ☰ 

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، لە 20ی کانونی دووەمی 2018ەوە تا ئێستا 167 پیاو، 28 ژن و 32 منداڵ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون و 638 کەسیش بریندارکراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ڕاشێگەیاند، لەو ماوەیەدا نزیکەی 6 هەزار هاوڵاتی ڕفێنراون کە بەشێکیان ژن و منداڵن و چارەنووسی 3 هەزار کەسیان نادیارە.
داگیرکەران لە هەمانکاتدا دەستدرێژیان کردووەتە سەر سروشت و ژینگەی عەفرین. داگیرکەران نزیکەی 15 هەزار داری زەیتون و 15 هەزار داری عەرعەر و 10 هەزار داری سندی و 3 هەزار جور داری دیکەیان بڕیوە کە تەمەنی هەندێکیان بۆ 70 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین وتیشی، 3 تا 5 ملیۆن دار بێ خزمەتگوزارین و لە لایەن داگیرکەرانەوە تاڵانکراون و لەگەڵ نزیکبوونەوەی لێکردنەوەی بەرهەمەکانەوە، تالانکردنیش زیاتر بووە.
بەر لە داگیرکاری لە عەفرین نزیکەی 300 هەزار کارگەی دروستکردنی زەیتی زەیتون و 17 هەزار کارگەی دروستکردنی سابون لە عەفرین هەبوون، بەڵام لە ئیستادا بە تەنها 160 کارگەی دروستکردنی زەیتی زەیتون و 10 کارگەی دروستکردنی سابون ماون. داگیرکەری تورک و چەتەکانی باجێکی زۆر لە خاوەن کارگەکان وەردەگرن. لەبەرئەوە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون و دروستکردنی سابوون کەمیکردووە. هەروەها بەرهەمی ئاژەڵداریش 25٪ کەمیکردووە.
بە هۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکەوە زانیاری لەبارەی دۆخی هەندێک ناوچە نازانرێت. بەو هۆیەوە ئامارەکان لەوە زۆر زیاترن.[1]
#️ هەشتاگ
#عەفرین |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 14-11-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین (2018 - 2020)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-11-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-11-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌳 ژینگە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: هێرشی دوژمن بۆسەر کوردستان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 16 2019 12:18AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 16 2019 1:33AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 16 2019 1:33AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 436 جار بینراوە

📝 ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا
📝 بەڵگەنامەکان

ئیقباڵ مورادیئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری پێنجوێنپێنجوێن لە باشوری کوردستان بوە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر 23:30 سێ شەممە لە نزیک چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت فیشەکی پێوە بینراوە.
ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی لەسەر خزمەت بە داهاتی گەلی کورد بەخت کرد.
ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی 1387 لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگاری بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرخۆشی و پەژارەی خۆی لەسەر تیرۆر و گیان لەدەستدانی ئەم چالاکە ناسراوەی کورد بۆ بنەماڵە و کۆمەڵگای کوردستان رادەگەیەنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆری ئەم ئەندامەی خۆی بە توندی ئیدانە دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە زوترین کات دەست و پەیوەندیەکانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و لە دادگەیەکی بەرابەردا موحاکمە بکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18-07-201818-07-2018
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RMMK)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-07-2018
✌️ شەهیدان
1.👁️زانیار مورادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-07-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 22 2018 9:35PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2018 11:47AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2018 11:47AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,942 جار بینراوە

📝 بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی" لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەوتووی یەکەمی رەشەمەی 1394 هەتاوی دەست بەسەر کراوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی" لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەو
📝 بەڵگەنامەکان

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی"لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەوتووی یەکەمی رەشەمەی1394هەتاوی دەست بەسەر کراوە.
هۆی گیرانی ئەم شارۆمەندە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەر راست نەکراوەتەوە.
هەروادەوترێت "میهران ئەمینی "لە کاتی دەس بەسەرکردنیا لەماڵی باوکی بووەکە هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەرماڵیان و دوای لێدانی ناوبراو دەس بەسەریان کردوە.
میهران ئەمینی خەڵکی ئاوایی تەختەی سەربە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.تائەم کاتە کە هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە لەچارە نووسی میهران ئەمینی ئاگاداری لە بەردەست دا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
28-02-2016
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RMMK)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-02-2016
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-02-2016
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 29 2016 2:42PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 29 2016 2:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,735 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەپێناو کوردستان
  🕮 مێژووی دەبیرستانی ئێرا...
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-09-2020
  🗓️ 29-09-2020
  🗓️ 28-09-2020
  🗓️ 27-09-2020
  🗓️ 26-09-2020
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قادر خەبات
فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ قادر خەبات رائەگەیەنین، قادر خەبات لە ساڵی 1937 لە گوندی خەزێنەی بناری چیای قەندیلیی دەڤەری باڵەکایەتی لەدایکبووە. ساڵی 1955 چۆتە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول قادر خەبات وەک پێشمەرگەیەک لە چیای قەندیل دەمێنێتەوە و درێژە بەخەبات دەدات.
لە سەرەتای شۆڕشی نوێدا، لەسەر داوای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستا
قادر خەبات
کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
ژیاننامە
لە 17-01-1942 لە سلێمانی لەدایکبووە.
ڕۆژنەمەنووس (سەرپەرشتی رۆژنامەی هاوکاریی:1970) و رادیۆناس و وەرگێرو بێژەرو موخریج(سەرپەرشتی رادیۆ) و نوێنەری رادیۆ..لێ کۆڵی رۆشنیریی.
کەمال ڕەئووف محەمەد، وەک خۆی لە ل525 کتێبی گەڕان بۆ ڕاستیدا خۆی دەناسێنێ و دەڵێ:
(لە دایکەوە، حەفسە بەکر محێددین قەساب)، خوێندکاری دەست بەرداری بەشی درامای فێرگەی هونەر جوانەکانی بەغداد 1959-1960و 1960-1961. وەرگێڕ و ببژەر و یێکەم ڕێژەر و نوێنەری ڕادیۆی کوردی بەغداد 1966- 1982 (سەرۆکی ڕادیۆکە بۆ چەند مانگێک 1971).
کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
کەرەمێ ئانقۆسی
ڕۆشنبیر، نووسەر، گۆڕانیبێژ و ڕۆژنامەنووس و ئاوازدانەری گۆرانی لێخن برانۆ لێخن، کەرەمێ ئانقۆسی ئێوارەی 01-10-2019 لە تبلیسی تەختوبای گورجستان کۆچی دوای کرد.
کەرەمێ ئانقۆسی
بەفرین رەشید
هونەرمەندی شێوەکار، بەفرین رەشید لە دایکبووی شاری سلێمانیە، وەک خۆی باسیدەکات، لە خێزانێکی هونەرمەندو هونەر دۆست پەروەردەبوم، باس لەوەد ەکات، کە خولیای ئەو بۆ هونەر یی شێوەکاری و پەیکەرتاشی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی زۆر منداڵی و لاوێتی.
بەفرین رەشید
بەناز محەمەد عەزیز
ساڵی 1988 لە چوارقوڕنە لەدایک بووە. دەرچووی بەشی کارگێڕی بانکی پەیمانگای تەکنیکی دوکانە، لە ساڵی 2015ەوە دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە.
بەناز محەمەد عەزیز

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,774 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574