Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - بورهان مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - بورهان مەجید
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
ئامادەکردنی: بورهان مەجید ناسراو بە کۆرش ئارارات
پەرتوکی باڵندەکانی قەرەداغ، ئەم رێبەرە بەرهەمی سێ ساڵ کاری مەیدانیە لە ناوچەی قەرەداغ کە یەکێک بوو لە پرۆژەکانی دامەزراوەی رووەکی کوردستان. شایانی باس
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
ژمارەی تووشبووە دەستنیشانکراوەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
هەولێر: 461 تووشبوو
دهۆک: 425 تووشبوو
سلێمانی: 148 تووشبوو
هەڵەبجە: 19 تووشبوو
20 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدە
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
📝 نامەی خوسرەوی بەشارەت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
دەقی ئەو نامەیە بەم چەشنەیە:
لەگەڵ سڵاو
بەڕێزەوە بە عەرزی بەرپرسانی هێژای رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنم، من زیندانیی سوننیی مەزهەب؛ خوسرەو بەشارەت کوڕی عەبدوڵلا لەدایکبووی ساڵی 1363 لە شا
📝 نامەی خوسرەوی بەشارەت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
👫 کەسایەتییەکان
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
👫 کەسایەتییەکان
مارف خەزنەدار
✌️ شەهیدان
ڕێبەر فەیزوڵلا
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن خالید
✌️ شەهیدان
کامەران عەباس شەرعی
ئەنجام: 22 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 ئاسایشی گشتیی هەولێر: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ سزا دەدرێن | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاسایشی گشتیی هەولێر: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ سزا دەدرێن
سەبارەت بەرووداوی هێرشکردنەسەر (د. فەرهاد پیربالفەرهاد پیربال) وێڕای ئەوەی کە ئەم کارە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین، رایدەگەیەنین کە هەردوو ئەنجامدەری هێرشەکە بەناوەکانی(ص.م.ح) و (ش. ر.ح) دەستگیرکراون و هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە تەواوی رێکارە یاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و سزادانی تاوانباران لە لایەن دەزگاپەیوەندیدارەکان گیراوەتە بەر.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر
13-04-2017
#️ هەشتاگ
#فەرهاد پیربال |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-04-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-04-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 13 2017 5:00PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 13 2017 5:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,589 جار بینراوە

📝 بەیاننامەی کانوونی نووسەرانی کوردستان / ڕۆژهەڵات سەبارەت بە دۆخی فەرهاد پیرباڵ | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەیاننامەی کانوونی نووسەرانی کوردستان / ڕۆژهەڵات سەبارەت بە دۆخی فەرهاد پیرباڵ
📝 بەڵگەنامەکان

بەڕێزان:
دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان
دادوەری گشتیی هەرێمی کوردستان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر – پایتەختی هەرێمی کوردستان
نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
هەموومان ئاگادارین ڕۆژی یەکشەممە، 11ی مارسی 2018 لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، 11-3-2018، فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵ بە پێی ماددەی 226ی یاسای سزادانی عێراقی، ژمارە 111ی ساڵی 1969 و بە فەرمانی بەڕێز، دادوەری گشتی، دەستبەسەر کرا.
هەمووشمان دەزانین فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیرێکی دیاری نەتەوەکەمانە، کە جودا لەوەی لە بواری نووسینی شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا کەسایەتییەکی دیار و داهێنەر و کاریگەری ئەدەبیاتی کوردییە، لە بواری ڕووناکبیریشیدا کەسایەتییەکی دەگمەنە و کارە ڕووناکبیرییەکانی نەتەوەیین و خەمی لە هەموو پارچەکانی کوردستان خواردووە و لە دۆخی هیچکام لە پارچەکانی کوردستان بێدەنگ نەبووە، بۆیە فەرهاد پیرباڵ کەسایەتییەکی نەتەوەییە و خەڵکی هەموو کوردستان چاوەڕێن، هەم وەکو مرۆڤێک و هەموو وەکو کەسایەتییەکی دیاری ئەدەبی و ڕووناکبیری ئاگاداری دۆخی ژیانی فەرهاد پیرباڵ بن و دەخوازن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شیاوی ئەو کەسایەتییە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت.
پێشتر وا بڵاو کراوەتە کە فەرهاد پیرباڵ پێویستی بە دەرمان هەیە، بۆیە لەسەر داوای بنەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە بۆ ئەوەی پێداویستییە پزیشکییەکانی بۆ دابین بکرێت، کەچی ئێستا نامەیەک بە قەڵەم و خەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، کە داوا لە بەڕێز، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر دەکات دەرفەتی دیدارێکی 15 خولەکی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی و منداڵەکانی و پارێزەرەکەی و چەند کەسێکی دیکەی پێ بدرێت و پاشان ئەوان و یاسا هەر بڕیارێک لەبارەیەوە بدەن، ئەو قبووڵی دەکات.
هەربۆیە وەکو کانوونی نووسەرانی کوردستان / ڕۆژهەڵات پشتیوانی لە فەرهاد پیرباڵ دەکەین و داوا دەکەین:
1-‌ دەرفەتی ئەو دیدارەی پێ بدرێت، کە خۆی داوای کردووە.
2- ئەگەر لە لایەن هەرکەس و لایەنێکەوە سکاڵای یاسایی لەسەر فەرهاد پیرباڵ تۆمار کراوە، لە دادگا و بە پێی مافە یاساییەکانی خۆی و بە حزووری پارێزەر، یان پارێزەرەکانی یەکلایی بکرێتەوە و بە ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت.
3- ئەگەر فەرهاد پیرباڵ پێویستی بە هەرچەشنە دەرمانێک هەیە، دەستەیەکی پزیشکیی پسپۆڕی بۆ دیاری بکرێت و ئەو دەستە پزیشکییەش دۆخی تەندروستیی فەرهاد پیرباڵ بۆ ڕای گشتی ڕوون بکاتەوە.
4- پێویستە خەڵکی کوردستان لە شوێنی مانەوەی فەرهاد پیرباڵ ئاگادار بن، ئاخۆ لە زیندانە، یان لە شوێنێکی تایبەت چاودیڕی لێ دەکرێت.
کانوونی نووسەرانی کوردستان / ڕۆژهەڵات
26-04-201826-04-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-04-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-04-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 27 2018 9:59AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 27 2018 12:51PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 27 2018 12:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,639 جار بینراوە

📝 تەرزە جاف، هاوسەری پێشوی فەرهاد پیرباڵ: فەرهاد ماوەیەکە خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
تەرزە جاف، هاوسەری پێشوی فەرهاد پیرباڵ: فەرهاد ماوەیەکە خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منە
📝 بەڵگەنامەکان

دوای ماوەیەکی زۆر لە بێدەنگبوون، دوای دنیایەک تۆمەت و سوکایەتی و بوختان و قسەی ناڕەوا بەرامبەرم و دوای داواکاریی چەند کەسێکی نزیکم، کە چیدی بێدەنگ نەبم و شتێک بڵێم، بڕیارم دا ئەم کورتە ڕوونکردنەوەیە بنووسم…
سەرەتا دەبێ ئەوە بڵێم کە ئەم هاتنە دەنگ و ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە نامناسن، یان لە دوورەوە ناومیان بیستووە و دەمناسن، ئەگەر نا کەسە نزیکەکانم دەزانن من کێم و کەسێکی چۆنم، بۆیە پێویست ناکا بۆیان ڕوون بکەمەوە.
بەر لە هەر شت، لە دڵەوە خەمبار بووم بەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، کە بە دوو چەکدار کەوتبوونە گیانی د. فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵ و بێویژدانانە ئازاری دەدەن، ئومێدەوارم هەرگیز وێنەی وای هیچ مرۆڤێک نەبینم و ئەو ناڕەزایەتییەی خەڵک بەرامبەر ئەو دیمەنە، سەرەتایەک بێ بۆ گەڕانەوەی حورمەت بۆ مرۆڤ و یاسا.
ئەوەی بۆ من جێی داخە ئەوەیە کە ماوەیەکی کەم نییە د.فەرهاد لە هەر شوێن و کەناڵێکەوە بۆی کرابێ، زۆر سەرسەختانه ‌خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منه و بوختانم پێ دەکات، که گوایە ‌من خیانەتم لێی کردووە و ژنی فڵان و دۆستی فیسارم و به ‌بوختانی له و جۆرەوه ‌نەوەستاوه و که ‌زانیویەتی باوەڕی پێ ناکرێت، ئینجا باس له ‌شتی تر دەکات، وەک ئەوەی دەڵێت (موئامەرەی بۆ کوشتنم هۆنیوەتەوە) و سەر بەم لایه ‌بووه و سەر به فڵانەکەس بووه و هەمیشه ‌به ‌ئاشکرا ئاهی حەسرەت بۆ ئەوه ‌هەڵدەکێشێت که ‌نەیکوشتووم و له ‌چەندین شوێن بەئاشکرا ئەوەی به ‌نووسین و به ‌وتن دەربڕیوە.
ئه و ساڵانێک مێردم بووه و دەزانێت من ناو و ناوبانگی خۆمم بۆ گرنگه و حەز ناکەم ببم به ‌دەنگوباسی خەڵک. بەشێکی ئه و زیادەڕۆییەی ئەو، ڕەنگە بۆ ئەو بێدەنگبوونەی من بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو بێدەنگییەی من لەبەر ئەوە نەبووە کە وەڵامم پێ نییە، لەبەر ئەوە نەبووە کە قسە و هێرشەکانی ئەو ڕاستن و ڕەوان و لەبەر ئەوەش نییە کە لێی دەترسم یان شەرمم بە ڕابردوو و ئێستام هەیە… نەخێر لەبەر هیچ یەکێک لەوانە نییە.
بێدەنگبوونی ژنێک بەرامبەر ئەو بوختان و تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵی، بەر لە هەر شتێک لەبەر ژنبوونیەتی… تەنیا ژنەکانن دەزانن ژنبوون لەم کۆمەڵگەیەدا چ ئەرکێکی قورسە، بەتایبەت گەر بتەوێ بێ ئەوەی بکەویتەبەر قسەوباس، کار بکەیت و ئەرکی دوو منداڵت لەسەرشان بێت که ‌له ‌قوتابخانه و زانکۆی ئەهلی دەخوێنن.
جیا لەوە بێدەنگبوونی من لەبەر ڕێزگرتنی خودی د. فەرهاد بووە کەدوو منداڵم لێی هەیه ‌که ‌ئەوان له ‌هەموو شتێک و کەسێک بۆم گرنگترن و بەرهەمی ژیان و خۆشەویستی و تاڵی و پێکەنین و ئازاری ساڵانێکی ژیانی من و د. فەرهادن و هەر بێڕێزیکردنێکی من و دکتۆر فەرهاد بە یەکتری، برینێکی قوڵ دەبێ بۆ دەروون و هەستی (تنۆک و ڕۆدان)، کە من هەرگیز نەمویستووە ئەو برینە دروست بکەم، یان بەشێک بم له ‌هۆکارەکانی، بۆیە بێدەنگ بووم. جگە لەوەش من لە خانەوادەیەکی وادا پەروەردە بووم کە هەمیشە خۆم بە گەورەتر بزانم لە بوختان و تۆمەتەکان و هەمیشەش باوەڕی پتەوم بەوە بووە ڕۆژێک ڕاستییەکان ڕوون دەبنەوە.
هەموو گوناهی من ئەوەیە لە پیاوێک جیابوومەتەوە و ئەوەندەی توانیبێتم لەگەڵی ژیاوم، لە شوێنێکدا کە زانیومە ژیانی من ئەو پیاوە وەک دوو هاوسەر کۆتایی پێ هاتووە، کۆتاییم پێ هێناوە، کە ئەوە مافی سەرەتایی هەر ژن و مێردێکە. دواتریش بە تەنیاباڵی شانم داوەتە بەر ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵ و بەخێوکردنی دوو منداڵ، ئەوانەی لێمەوە نزیکن ئاگادارن بە چ ماندووبوونێکی جەستەیی و هزری توانیومە زاڵ بم بەسەر ئەو ئەرکە قوورسەدا، بێ ئەوەی هیچ کاتێک تەنازول بۆ هیچ کەسێک یان بەرپرسێک بکەم، ڕۆژانە چەندین سەعات کارم کردووە و کار دەکەم. سەرەڕای ئەوەی ئاگادار بووم لەولاوە د. فەرهاد چۆن سەرقاڵی کەیف و خۆشیی خۆیەتی و پارە و موڵک و ماڵی خستووەتە خزمەتی کێ و چۆن سەرفی دەکات، بەڵام هەر بێدەنگ بووم و خۆم لەوە بە گەورەتر زانیوە قسە لەوە بکەم.
ئەو باش دەزانێ تۆمەتی (خیانەت) خستنە پاڵ ژنێک لەم کۆمەڵگەیەدا چ هێزێکی گەورەیە بۆ ناشیرینکردن و قێزەونکردن و ڕیسواکردنی ئەو ژنه و تەنانەت دەبێته ‌مەترسی بەسەر ژیانیشی، بەڵام من هەمیشە بێمنەت بووم لەو تۆمەتە، چونکە منداڵەکانم، کەسوکارم، دەوروبەر و هاوڕێکانم باش دەمناسن لەو ڕووەوە و ئەگەر هێندەی تۆزقاڵێک گومان لە ڕاستیی ئەو قسەیە ببوایە، ئێستا بەو بێمنەتییە و وا بێباکانە قسەم نەدەکرد و نەدەهاتم و نەدەچووم… دڵنیاشم بەر لە هەموان خودی فەرهاد خۆی باوەڕی بەو قسەیەی نییە، ئەگەرنا هێندە هەوڵی نەدەدا بگەڕێمەوە لای و وەک جاران پێکەوە بژیین! ئه و (جاران)ەی من به ‌خەونیش ناتوانم بیری لێ بکەمەوە‌،
جارێکی تر خەمباری ئەوەم ناچارکرام بێمە دەنگ و دەربارەی بابەتێک بدوێم، کە هەمیشە خۆمم لێی پاراستووە و نەمویستووە ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدەم… ئومێدمە لێرەدا کۆتایی بەو بابەتە بێت و چیدی خەڵکانێک سەرقاڵ نەکەین بە خۆمانەوە و کەسانێکی تریش لێرەولەوی نان و پیازمان پێوە نەخۆن و مەجلیسمان پێ گەرم نەکەن. دیسان هیوادارم ناچاری قسەکردنی تر نەکرێم.
لێرەوه ‌داواکارم له ‌سەرۆکایەتی هەرێم و خودی جەنابی سەرۆک بارزانی که ‌هەمان ئه و لیژنەیەی بەدواداچوون بۆ کەیسی هێرشەکەی دژی د.فەرهاد دەکات، له ‌هەمان کاتیشدا بەدواچوون و لێکۆڵینەوه ‌له و بوختان و تەشهیرانەش بکات که ‌لەبارەی منەوه ‌دەیانکات. هەر کێشەیەک، یان هەر هەقێک لەسەر من هەیە، لەڕێی یاسا و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چارەسەر بکرێ و بۆی بگەڕێنرێتەوە، هەر هەقێکیشم کە خوراوە، ئەوان بۆم وەرگرنەوە.
تکایە با ئیتر کۆتایی بەو باسە بێت، چونکە هەموومان ماندووین…تنۆک و ڕۆدان لەهەموومان ماندووتر.
15-04-2017
#️ هەشتاگ
#فەرهاد پیرباڵ |
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️تەرزە جاف
2.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2017 9:50AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 21 2017 9:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,855 جار بینراوە

📝 دەستبەسەرکردنی د، فەرهاد پیرباڵ، دەستبەسەرکردنی هزر و هیوای کوردە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
دەستبەسەرکردنی د، فەرهاد پیرباڵ، دەستبەسەرکردنی هزر و هیوای کوردە
📝 بەڵگەنامەکان

ماوەی 48 ڕۆژە، دەسەڵاتی کوردی لە کوردستانی باشوور، پرۆفیسۆر، نووسەر، شاعیر و ڕووناکبیر و مامۆستای زانکۆی ناوازەی کورد، دوکتور فەرهاد پیرباڵی بە بێ هەبوونی هیچ بیانوو و پاساوێکی شەرعی و ئەخلاقی دەستبەسەر کردووە، دیارە هۆکاری دەستبەسەرکرانی پرۆفیسۆر پیرباڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەستی نەتەوەیی بەرزی بەڕێزیان و داواکاریی جیدی نەک شانۆکارانە بۆ سەربەخۆیی کە بۆی هەیە و پێدەچێ، بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسی و زێدەخوازیەکانی دەسەڵاتدارانی کورد لە کوردستانی باشووری خستبێتە مەترسیەوە.
جیا لەوەش، دەزگا ئاسایشی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور، بەردەوام هەوڵیان داوە تا بە شێوەی جیاجیا هەڵبکوتنە سەر ئەو شاعیر و نووسەرە پسپۆڕەی گەلەکەمان و لێیان داوە، بێ ڕێزیان پێکردووە، ماڵ و ژیانیان لێ قۆرخ کردووە و تۆمەتی نەخۆشیی دەروونیشیان خستووەتە پاڵ و ئێستا لە ژێر ناوی هەڵەشەی چارەسەریی پزشکی، دوکتور فەرهاد پیرباڵ یان خستووەتە بەندیخانەوە.
لە چەند نامەیەکی دەستنووسدا کە لە زیندانەوە دکتۆر فەرهاد پیرباڵ ناردوویەتیە دەرەوه،‌ باس لە خراپی بارودۆخی خۆی دەکات کە له و بەندیخانەی کە لێیەتی شوێنی مانەوەی پیسە و هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە، لەگەڵ بکوژ و تاوانبارانی ترسناک‌ بەند کراوە. لە ئێستاشدا زۆر بە زەحمەت رێگە دەدرێت منداڵەکانی ببینێت. جگە لەمانەش ئێستا دکتۆر فەرهاد بەبێ پارێزەرە.
ئەوەی کە حکومەتێکی کوردی بە هەموو لاوازی و بێ هێزی و کەموکورتیەکانی لە بەشێک لە نیشتمان ساز بوو، خەونی هەزاران دوکتور فەرهاد و قوتابیەکانی و پێشمەرگە و بنەماڵەی دڵ سووتاوی شەهیدان بووە، لێ کاتێک دەبینین، دوکتور و زاناکانمان دەخرێنە بەندیخانە و عەبادیەکان فەڕشی سووریان بۆ رادەخرێ، جێگای خۆیەتی لە خۆمان بپرسین، گەلۆ باشووری کوردستان، بەرەو کوێ باڵ دەکێشێ؟
وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، دەستبەسەرکردن، بی ڕێزی، ماف پێشێلکەری و بندەست کردنی پرۆفیسۆر پیرباڵ، ڕووناکبیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی گەلەکەمان بە هەر پاساو و چەواشەکاریەکەوە، مەحکووم دەکەین و بە دەستبەسەرکردنی هزر و هیوای کورد و سەربەخۆییخوازی دەزانین.
هیوا دەخوازین و چاوەڕوانین تا دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور و لە پێش هەموویانەوە، کاک مەسعوود بارزانی، بە زووترین کات هەوڵ بدەن تا دوکتور لە بەندیخانە بێننە دەر و ژیانێکی ئاسایی بۆ دەستەبەر بکەن، مافی کەسانی وەک پیرباڵ کە نووسەری نزیک بە 40 پەرتووکی ناوازەیە و سەدان شیعری بەپێزی بە زمانی نەتەوەیی خۆی نووسیوە و سەدان قوتابیی پسپۆڕی بار هێناوە و ژیانی ئوروپای کردووە بە قوربانیی ژیان لە ناو گێژاوی باشووری کوردستان و بە هەموو شێوازێک پشتیوانی سەربەخۆیی بووە و بووە بە ڕێچکەیەکی خۆشەویست لە هەموو نیشتمانی کوردان، ئەوە نیە لە بەندیخانە دابن، بۆیە هیوادەزوازین حکومەتی هەرێم کە درکی تێگەیشتن و رێزگرتن لە مرۆڤی وەها بەرزی نیە، چیتر بێ ڕێزی بە هزری نەتەوەیی و کوردستانی نەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات
7ی بانەمەڕی 2718ی کوردی
27-04-201827-04-2018
#️ هەشتاگ
#27-04-2018 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-04-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-04-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 28 2018 9:17AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 28 2018 12:58PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 28 2018 12:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,575 جار بینراوە

📕 رەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانی فەرهاد پیرباڵدا | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

رەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانی فەرهاد پیرباڵدا
نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: رەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانی فەرهاد پیرباڵدا
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,224 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد پیرباڵ
2.👁️نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 3 2011 4:01PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,125 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.18 KB Sep 3 2011 4:01PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.12 MB 45 Sep 3 2011 4:01PMهاوڕێ باخەوان
📕 سایکۆ-ئۆنتۆلۆجیای هیچگەرایی زمان لە دیوانه شیعری Exilی فەرهاد پیرباڵ دا | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
سایکۆ-ئۆنتۆلۆجیای هیچگەرایی زمان لە دیوانه شیعری Exilی فەرهاد پیرباڵ دا
📕 پەڕتووکخانە

نووسین و ئامادەکردنی: ئیبراهیم عەبدولرەحمان مەحمود

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: سایکۆ-ئۆنتۆلۆجیای هیچگەرایی زمان لە دیوانه شیعری Exilی فەرهاد پیرباڵ دا
📥 ژمارەی داونلۆد: 154 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Aug 14 2019 11:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 15 2019 6:37PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 15 2019 6:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 258 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📕 فایلی PDF 1.0.1705 KB 9 Aug 14 2019 11:55PMجوان عومەر ئەحمەد
👫 فەرهاد پیرباڵ | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 2 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

فەرهاد پیرباڵ
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە. ئەو لە ساڵی 1961 لە هەولێرهەولێر لە دایکبووە و لە 82 لە زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. ئەو لە ساڵی 1984 چووەتە ریزی یەکێتی نووسەرانیەکێتی نووسەرانی شاخەوە، هەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە بەناونیشانی ماڵئاوایی وڵاتەکەم. ئەو لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی رژێم نەکات چووەتە ئێران، هەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکومەتی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنیستیتوی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی هەشت نۆ ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان. هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردیدا لە ساڵی 1994 لە زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.
پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک و ئەڵمانیا بووە وەکو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی و وەکو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نودەم لە ستۆکۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانیمارک، هیوا لە پاریس وە هەروەها گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە 1994 کە هاتووەتەوە کوردستان لە رۆژنامەی کوردستانی نوێکوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە گۆڤاری وەرگێڕان سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری دەردەچوو. ئەو هەروەها لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
فەرهاد پیرباڵ هەتا وەرزی یەکەمی 2009 چلوسێ کتێبی نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە. تازەترین کتێبی فەرهاد پیرباڵ بریتییە لە حەکایەتەکانی باوکم کە رۆمانێکی 450 لاپەڕەییە.
نێوبراو پێشتر هاوسەری هۆزانەوان تەرزە جافتەرزە جاف بووە.[1][2]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا
📚 فایلی پەیوەندیدار: 61
فەرهاد پیرباڵ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 80
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️2250 نوسەر و هەنەرمەند و رۆژنامەنووس مانەوەی بارزانی بە زەرور دەزانن
2.👁️ئاسایشی گشتیی هەولێر: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ سزا دەدرێن
3.👁️بەیاننامەی کانوونی نووسەرانی کوردستان / ڕۆژهەڵات سەبارەت بە دۆخی فەرهاد پیرباڵ
4.👁️تەرزە جاف، هاوسەری پێشوی فەرهاد پیرباڵ: فەرهاد ماوەیەکە خەریکی شکاندن و ناوزڕاندنی منە
5.👁️دەستبەسەرکردنی د، فەرهاد پیرباڵ، دەستبەسەرکردنی هزر و هیوای کوردە
6.👁️فەرهاد پیرباڵ دوای یاسایی لەسەر نێت تی ڤی و ئەڤین ئاسۆ تۆماردەکات
7.👁️لەبارەی رەفتارەکانی فەرهاد پیرباڵ، بنەماڵەکەی روونکردنەوە دەدەن
8.👁️نامەیەکی فەرهاد پیرباڵ بۆ بەڕێوەبەری بەندیخانەی هەولێر
9.👁️نامەیەکی فەرهاد پیرباڵ لە زیندانەوە
10.👁️ڕوونکردنەوەیەک لە یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر‌
11.👁️کەمپەینی ئازادی بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ
12.👁️کەمپەینی ئازادی بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ - بەیاننامەی 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئێزدییەکان لە ناو تابلۆی ڕۆژهەڵاتناسەکاندا
2.👁️ئەو کتێبانەی ژیانیان گۆڕیم
3.👁️باخچەیەک شیعری فەڕەنسی
4.👁️باوک
5.👁️پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین
6.👁️پێنج شانۆنامەی جیهانی
7.👁️پەتاتە خۆرەکان
8.👁️پەناهەندەی ژمارە 33333
9.👁️پەناهەندەیەکی فەڕەنسی لە کوردستاندا
10.👁️چیم نەدی
11.👁️چەند باسێک لە بارەی مێژووی رۆژنامەنووسیی کوردییەوە
12.👁️چەند نامەیەکی فەرەنسی
13.👁️حەشیشەکێشەکان
14.👁️حەیوانات
15.👁️ددانی پاشەرۆژ وەک ددانی جەنگ سپی یە
16.👁️دراسات في تاريخ الکرد
17.👁️رۆژنامەگەری کوردی بە زمانی کوردی
18.👁️رۆژنامەگەریی کوردی بەزمانی فەرەنسی
19.👁️رێبازە ئەدەبییەکان 2
20.👁️رەئیس رەمەزانەکان
21.👁️رەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانی فەرهاد پیرباڵدا
22.👁️زمانی حەیزەران
23.👁️زێڕی ناو زبڵ
24.👁️زەمین وەک پرتەقاڵێک
25.👁️ژەنەراڵ شەریف پاشا
26.👁️سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا
27.👁️سپیاتییەکانی ناو رەش رەشاییەکانی ناو سپی
28.👁️سۆزانییە بەڕێزەکە
29.👁️سەرچاوەکانی کوردناسی
30.👁️عاشقانەهای جنگ و صلح
31.👁️عەبدولڕەحیم رەحیمی هەکاری
32.👁️قورئانی پیرۆز - داپیرە گەورەی کیتابان
33.👁️قەبرێکی سێگۆشە
34.👁️گەنجە کوردەکان
35.👁️منداڵباز
36.👁️مولازم تەحسین و شتی تریش
37.👁️مێژووی شانۆ لە ئەدەبیاتی کوردیدا لە کۆنەوە تا 1957
38.👁️مێژووی گۆرانی و مۆسیقای کوردی
39.👁️مێژووی هونەری شێوەکاری لەکوردستاندا
40.👁️مێژووی هونەری فۆتۆگراف لە کوردستاندا... مێژووی هونەری دیزاین و چاپخانەکان
41.👁️مەلا مەحمودی بایەزیدی (1799 - 1860) یەکەمین چیرۆکنووس و پەخشاننووسی کورد
42.👁️هوتێل ئەوروپا
43.👁️وێنەی کورد لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکاندا
44.👁️وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسە ئەوروپاییەکاندا
45.👁️کورد لە دیدی رۆژهەڵاتناسەکانەوە
46.👁️کڕۆنۆلۆژیای کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️00-01-2005
2.👁️02-12-2013
3.👁️05-03-2003
4.👁️12-04-2017
5.👁️18-03-2015
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️لیستی ناوی داهێنەرانی کورد لە ساڵی 2012 کە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە ئامادەکراوە تاوەکو خەڵات بکرێن
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ساڵیادی کوردستانی نوێ لەهەولێر ساڵی 1996
2.👁️فەرهاد پیرباڵ رەگەزنامە ئێڕاقییەکەی دەسووتێنێت
3.👁️فەرهاد پیرباڵ لە خۆپیشاندانێکی دژی شەڕی براکوژی
4.👁️فەرهاد پیرباڵ و ژمارەیەک کەسایەتی لە گوندی بەرگەڵوو ساڵی 1984
5.👁️فەرهاد پیرباڵ و مەزهەری خالقی ساڵی 1983 لە گوندی بەرگەڵوو
6.👁️فەرهاد پیرباڵ، ئاراس فەتاح و بەختیار عەلی - سلێمانی، سەرەتای هەشتاکان
7.👁️مارف خەزنەدار و فەرهاد پیرباڵ
📼 ڤیدیۆ
1.👁️فەرهاد پیرباڵ بۆ ئێن ئاڕ تی: من سەگی بنەماڵەی بارزانیم
2.👁️فەرهاد پیرباڵ لێی دەدریت و سەری دەشکێندرێت 28-05-2019
📖 کورتەباس
1.👁️ئاناڕشیسمی زمانیی، لە شیعردا
2.👁️نۆیەمین ساڵوەگەری رۆژنامەی تاک، پەلکەزێڕینەی کەنار زێی بچووک
3.👁️کوردستان لەچییەوە هاتووە؟
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Ferhad Pirbal
2.👁️تەرزە جاف
3.👁️حەسەن فەلاح
4.👁️فرهاد بيربال
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🎓 (ئەکادیمی)
👫 جۆری کەس: 🎨 شێوەکار
👫 جۆری کەس: 🎤 گۆرانیبێژ
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 26 2008 2:33PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 5 2020 4:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 64,734 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📼 فەرهاد پیرباڵ بۆ ئێن ئاڕ تی: من سەگی بنەماڵەی بارزانیم | پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

📽️ کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📼 ڤیدیۆ
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 22 2018 6:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jul 24 2018 10:58AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jul 24 2018 10:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,949 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📼 ڤیدیۆ 1.0.13 MB 1 Jul 22 2018 6:10PMهاوڕێ باخەوان
📕 فەرهاد پیرباڵ بەهلولەکەی دەسەڵاتی کوردی | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

فەرهاد پیرباڵ بەهلولەکەی دەسەڵاتی کوردی
نووسینی: محەمەد هەریریمحەمەد هەریری
پێشەکی
کەس بە قەد فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵ سەری لە من و لە خەڵک و خۆشی نە شێواندوە! پەنجا وتار و ‏پۆستم لەسەری کردوە نیوەی بەرگرییە لێی، نیوەکەی تریش ڕەخنەیە لێی‎!‎
زۆرجار بڕیارم داوە بە باش و خراپ قسەی لەسەر نەکەم، بەڵام ناچارم دەکات بە ڕەفتار ‏و کارو قسەکانی بێمەوە گۆ! لەوەتی لێیان داوە لە هەولێر شەش بیرۆکەی دژ و لەگەڵم لەلا ‏دروست بووە و نەمنوسیوە‎!‎
بۆ نموونە پێمباشە داوای یەک ملیۆن دۆلار دەکات وەک قەرەبوو‎!‎
بەڵام پاش لێدانەکەی ڤیدیۆی جنێوەکانی بە نەوزاد هادیم دیت‎.‎‏ بەڕاستی سەرەڕای ‏ستەملێکراویشی، زۆر جوێنی قێزەون دەدا، کە نابێت لەو تەمەنە بیدات!‏‎ ‎
کورد بەبێ هێز پێی بڵێیت ژنت ب.....م شێت و هار دەبێت، ئەخر تۆ ئەو جوێنە بە ‏پارێزگار بدەیت و خاوەن ئەو هێز و دەسەڵاتەش بێت هەر چاکە بە زیندوویی لێی ‏دەرچوویت! من ناڵێم ئەوەی پارێزگار کردی ڕاستە، بەس باسی سروشتی پیاوی کورد ‏دەکەم‎.‎
فەرهاد جاروبار لەوپەڕی مرۆڤ دۆستی دەردەکەوێت، جاروباریش وەک فاشسترین ‏مرۆڤ! ئەو سوکایەتییەی ئەو کردی بە عەرەبێکی عەگال بەسەری تەمەندار بەڕاستی لە ‏مرۆڤێک ناوەشێتەوە کە ئەلف وبێی مافی مرۆڤ بزانێت!‏
لەگەڵ ئەوەم فەرهاد بنووسێ و لێکۆڵینەوە بکات، بەڵام دژی ئەوەم بەبێ ئامادەیی قسە بۆ ‏خەڵک ومیدیا بکات، یان گۆرانی بڵێت بەو دەنگە سەرخۆشەیەوە!‏
لەگەڵ ئەوەم کاتێ ڕەخنە دەگرێت لە داروبەردی سیاسیەکان دەگرێت، جوێنیان پێدەدات، ، ‏بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم جوێن بە سەرکردەکانی ئەوبەر بدات، خۆی بکاتە سەگی بەر قاپی ‏ماڵی بارزانی و باقی سەرکردەکانی بەری خۆی! خۆ ئەوانەی جوێنیان پێدەدا لەوبەر ‏هەرچی بن، خراپتر نابن لەوانەی بەرەکەی خۆی!‏
لەگەڵ ئەوەی نیم بەدوای ئەوانە ناگەڕێت کە خەمخۆرینە، تا دوو وشەیان لێ فێربێت، ‏کەچی دەچێ لەگەڵ بێ بەهاترین وپیسترین جاسووسی حزبی وجوێندەری ئینتەرنێت لە ‏ئەمسالی قوندۆ و سەرکاو ئەستێرە پەیوەندی دەکات وستایشیان دەکات! پشتگیری کردن ‏لەو دیاردەیەی جوێندان وستایشکردنی هێماکانی کارێکی زۆر تێکدەرانەیە، و لە کەسێک ‏ناوەشێتەوە خۆی پێ ڕۆشنبیر وخاوەنی حەفتا کتێب بێ وەک زوو زوو پیرباڵ وادەڵێ!‏
پێمخۆش بوو کە دەچووە ناو خۆپیشاندانەکانی دژی گەندەڵی وشەڕی براکوژی، بەڵام ‏پێمناخۆشە لەبەردەم مەحکەمە بۆ جەماوەرێکی بێ زەوقی ترسنۆکی گاڵتەجار، بەو جۆرە ‏خۆی ڕووت کاتەوە و خۆی بکاتە جێگای پێکەنین و قەشمەری خەڵکانێکی قەشمەری ‏ناجیدی بێ خەم!‏
پێمخۆشە کاتێ باسی قورئانەکەی دایکی دەکات وەک دینداریەکی ئاسایی شەعبی یان ‏گەلێری، بەڵام تا سەرئێسقان لێی پەست بووم، کاتێ وەک منداڵێکی تازە فەقێ خۆی ‏دەهاوێشتە پەنا وباوەشی دەجالێکی وەک مەلا عەلی کەڵەکێ!‏
فەرهاد زۆر شتیتری هەیە پێمخۆشە، بەڵام زۆرشتیتریشی هەیە زۆرم پێناخۆشە کە ‏دەیکات! لەو پێخۆش بوونە وپێناخۆشبوونە سەرم سوڕماوە، ڕۆژێ لەگەڵیمە و ڕۆژی لە ‏دژیمە.!‏
پێمباشبوو کە ئەو دۆسێیە ناوبنێم بە فەرهادپیرباڵ بەهلولەکەی دەسەڵاتی کوردی! مەبەستم ‏لە وشەی بەهلول سوکایەتی وگاڵتە نییە، بەڵکو لێکچواندنێکە لە نێوان ئەرکی بەهلولی کۆن ‏و ئەرکی فەرهاد کە وەک بەهلولەکەی دەسەڵاتی کوردی ناساندوومە!‏
وەک لە وتارەکەمدا هاتووە: لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن کاری بەهلول لەو دەوڵەتە، هەر بە ‏پێکەنین هێنانی هاروونە ڕەشید نەبوو، بەڵکو سوک کردنی هەژموونی ئیستبداد بوو لەسەر ‏شانی خەڵک... فەرهاد هەردوو سیفاتی بەهلولی تێدایە، لە ڕواڵەت لەگەڵ دەسەڵاتە و ‏تۆقیوە لێیان، لە ناخیشدا لایەنگری خەڵکە، بەڵام نەدەتوانێ ونەدەزانێ چۆن هاوسەنگی ‏بکات لەنێوان ئەو دووانە!‏
ڕەنگە ئەوە یەکەم کتێبێک یان نامیلکەیەک بێ لەسەر فەرهاد پیرباڵ نووسرابێت بە تایبەتی. ‏ئەو وتارانە کۆی ئەو وتارانەیە کە من لەسەر فەرهاد پیرباڵ و دیاردەی پیرباڵیزمم ‏نووسیوە. ئێستاش ڕایەکی جێگیرم لەسەر پیرباڵ نییە، چونکە مرۆڤ لە گەمیەکی ناو دەریا ‏بێت، هەڵچوون وداچوونی بەپێی هەڵچوون وداچوونی شەپۆڵەکانی دەریاکەیە.‏
فەرهادیش قەت کەسێکی جێگیر نەبووە لە بیرو کردەوە و رەفتاری، کەسێکە ‏کۆنتڕۆڵکردنی سەختە هەتا لەلایەن ئەوانەی فەرهاد بە ڕوحیش لێیان دەترسێ، کەسێکە ‏زۆر قورسە پابەند بێت بە فەرمان و ئاڕاستەکردن، کەسێکە سنووری ئازادی سڕیوەتەوە، ‏بۆیە سەرئێشەکانی بێ سنوورن!‏
محەمەد هەریری
‏27/2/2019‏

🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: فەرهاد پیرباڵ بەهلولەکەی دەسەڵاتی کوردی
📥 ژمارەی داونلۆد: 396 جار
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️محەمەد هەریری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🤔 فەلسەفە / هزر
📔 جۆری وەشان: 💽 دیجیتاڵ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 14 2019 3:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2019 7:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2019 7:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,977 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.157 KB Mar 14 2019 3:44PMسەریاس ئەحمەد
📕 فایلی PDF 1.0.1810 KB 75 Mar 14 2019 3:40PMسەریاس ئەحمەد
📝 فەرهاد پیرباڵ دوای یاسایی لەسەر نێت تی ڤی و ئەڤین ئاسۆ تۆماردەکات | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

فەرهاد پیرباڵ دوای یاسایی لەسەر نێت تی ڤی و ئەڤین ئاسۆ تۆماردەکات
28-12-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-12-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەڤین ئاسۆ
2.👁️فەرهاد پیرباڵ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 30 2019 8:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 30 2019 9:54PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 30 2019 9:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 530 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.147 KB Dec 30 2019 8:49PMبەناز جۆڵا
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تێنسی سەرمێز
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
ساڵی1946 لەشاری کرماشان هاتۆتەدنیا. بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگوندەکانی ناوچەی کرماشان مامۆستای قوتابخانەبووە. ساڵی 1966 لەزانکۆی تاران لەبەشی ئەدەبی فارسی وەردەگیرێ و لەم زانکۆیەتا قۆناغی ماستەری بەشی دەروونناسی پەروەردە دەخوێنێت. هاوکات لەناوەندی زانستی باڵای تاران
هەتا قۆناغی ماستەری راوێژکاری و رێنوێنی وانەخوێندن درێژەبەخوێندن دەدات.
دەروێشیان ئەندامی بنکەی نووسەرانی ئێرانەو خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی بەهێزە، لەبوارەجیاجیاکانی ئەدەبیاتدا؛ بەتایبەت لەبواری فەرهەنگی خەڵکی ئاساییدا کۆمەڵێک ک
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
مارف خەزنەدار
ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا رەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە 01-11-1930 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری هەولێرو ئامادەیی لەشاری کەرکوک تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی سلێمانییە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەوکاتە تا ساڵی 1957.
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لەکۆلێژی ئاداب لەبەغداو بەکالۆریۆسی لەزمانی عەرەبی بەدەستهێناو بووە مامۆستای زما
مارف خەزنەدار
ڕێبەر فەیزوڵلا
لە رۆژی 25-10-2014 لە رزگارکردنی زومماردا شەهیدبوو.
ڕێبەر فەیزوڵلا
حەسەن خالید
ڕۆژی 25-10-2017 بێسەروشوێنکراوە و ڕۆژی 26-10-2017 تەرمی ئەو گەنجە لەنزیک گەڕەکی عەرەفە لەسەر رێگەی خێرای نێوان کەرکوک - هەولێر دۆزراوەتەوە کە بە فیشەک کوژراوە و شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیاربووه.
حەسەن خالید
کامەران عەباس شەرعی
دانيشتووی گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بووە، لە 13-05-1964 لە دایکبووە، لە ساڵی 1978 پەیوەندی کردوە بە شانە نهێنیەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەروە، لە ساڵی 1982 دا چۆتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە لە شاخ، لە 25-10-1984 و تەمەنی بیست ساڵیدا شەهیدبووە
کامەران عەباس شەرعی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,018 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574