🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-09
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-09 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-09-2019
📆19-09-2019
📆18-09-2019
📆17-09-2019
📆16-09-2019
📆15-09-2019
📆14-09-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,437) پەڕتووک|||
📅 18-09-2019
باکووری کوردستان
- رژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیی گۆگسیی هەدەپە لە ناوچەی قەرەیازی ئەرزرۆم داگرت و لە بریی مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە، قائیمقامەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا.[1]
- ئانیک جان دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دوای 26 ساڵ لە چالاکی بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کوڕەکەی کۆچی دوایی کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین بەب
📅 18-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئانیک جان دایکی شەممە کۆچی دوایى کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ رائد عەبدولقادر جەباری
ئێوارەی 18-09-2017 لە بانگەشەی ریفراندۆم لە کەرکوک لەلایەن بارەگایەکی تورکمانەوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات. چەند هاوڕێیەکیشی برینداردەبن.
✌️ رائد عەبدولقادر جەباری
🏷️ پۆل: شەهیدان
رائد عەبدولقادر جەباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شوکور مستەفا
نووسەری خامەڕەنگین و وەرگێڕی بەتوانا و زمانزانی لێهاتووی کورد مامۆستا شکوور مستەفا عەبدوڵڵا (1926-2003) دەرچووی کۆلیژی شەریعەبووەو ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووەلەقوتابخانەناوەندیی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عیراق، لەسەر هەڵوێستی رامیاری زۆر جار لەکوردستان دوور خراوەتەوەبۆ خواروو و ناوەڕاستی ئیراق، لەدوای رێکەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری بەغدا، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و لەبەشی پڕوگرام و بەرنامەکاری کردوو
👫 شوکور مستەفا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شوکور مستەفا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لەڕێکەوتی 1958.05.22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییەژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لەبواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کەدەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی کۆمە
👫 مەرزییە فەریقی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 361,464 | وێنە 54,825 | پەڕتووک PDF 10,437 | فایلی پەیوەندیدار 33,802 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,049 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانی عێراق مامۆستا علی الشوک، فاروقی مەلا مستەفا ئەم پرسەنامەیی بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانی عێراق مامۆستا علی الشوک، فاروقی مەلا مستەفا ئەم پرسەنامەیی بڵا
📝 بەڵگەنامەکان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ مەرگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن کەسایەتیەکی گەورەی نیشتیمانی و تێکۆشەرێکی هەڵکەوتوی خەباتی پێشکەوتنخوازی لێ دورخستینەوە کە مامۆستای نەمر (علی الشوک)-ە. مامۆستا عەلی لە پەنجاکانی سەدەی رابردووە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لەنێوەندی رۆشنبیری عێراق-دا دەرکەوت و بە هەڵوێست و نوسین و بەرهەمەکانی بەرگری کرد لە مەسەلە رۆشنبیری و نیشتیمانیە کان و لەسەر ئەم هەڵوێستەی توشی گرتن و دورخستنەوە و چەوساندنەوە بووە بە تایبەت لە پاش کودەتا خوێناوییەکەی 8ی شوباتی ڕەش، بەڵام ئه و وەک رەمزێکی نیشتیمانی و سیمایەکی گەورەی خەباتی پێشکەوتنخوازی هەر سوربوو لەسەر هەڵوێستی خۆی و سەرەڕای نوسینی سێ ڕۆمان، چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و رەخنەی ئەدەبی و موسیقادا بەرهەمهێناوە.
مامۆستای نەمر لە ساڵی 1979دا بە ناچاری رێگەی ئاوارەیی هەڵبژارد و لەوێش بەردەوامبوو لە نوسین و خزمەتکردنی مەسەلە رەواکانی عێراق و خەونە پیرۆزەکانی مرۆڤ.
کۆچی دوایی مامۆستا (علی الشوک) خەسارەتێکی گەورەی وایە کە بەزەحمەت لە کەلتوری نیشتیمانیماندا شوێنەکەی پڕدەبێتەوە.
فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا
11-01-201911-01-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-01-2019
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 11 2019 11:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 12 2019 12:00AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 12 2019 12:00AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 207 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانی عێراق مامۆستا علی الشوک، فاروقی مەلا مستەفا ئەم پرسەنامەیی بڵا
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-01-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 پرسەنامەی فاروقی مەلا مستەفا بۆ کۆچی دوایی فەریقی یەکەم کەمال موفتی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

پرسەنامەی فاروقی مەلا مستەفا بۆ کۆچی دوایی فەریقی یەکەم کەمال موفتی

بەداخێکی گرانەوە ئەمڕۆ 1/12/2018 بە کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو فەریقی یەکەم کەمال موفتیکەمال موفتی، میللەتەکەمان کەسایەتییەکی نیشتمانی و سەربازیی و کۆمەڵایەتی گەورەی لەکیسچوو.
کاک کەمال موفتی کە خزمێکی خۆشەویستی من و برا گەورەیەکی بەڕێزم بوو، یەکێکە لەو ئەفسەرە پێشەنگانەی کورد و سوپای عێراق کە رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە رووداوە گرنگەکانی وڵاتدا و هەر لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولیشەوە سەرکردەیەکی مەیدانی هەڵکەوتووش بووە لەشۆڕشی رزگاری گەلی کوردستاندا، من لە چەندین قۆناغی جیاجیادا لە خۆبوردویی و جوامێریی و رێچکەشکێنی گەورەم لێبینیوە.
خوالێخۆشبوو فەریقی یەکەم کەمال موفتی ئەو فەرماندە نەبەز و بە ئەزمونە بوو کە لەچەندین نەبەردی پێشمەرگایەتیدا خاڵی وەرچەرخانی دروستکردوە و خەباتی رەوای چەکداریی کوردی گەیاندوەتە ئاستی باڵاتر.
لەدوای راپەڕینیش هەرزوو وەک ئەفسەرێکی پیشەیی و شارەزا سەرپەرشتی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەپێشمەرگەی کرد و هەنگاوی گەورەی دەستپێکرد بە ئاڕاستەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو.
کاک کەمالی ئازیز لە رووی کۆمەڵایەتیشەوە کەسایەتییەکی خۆشەویست و خاوەن پەیوەندییەکی یەکجار فراوان و قوڵ بوو لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵی کوردەواریدا.
بە مردنی ئەم رۆڵە نیشتمانپەروەرە گەورەیە، گەلی کورد بە گشتی و شاری سلێمانیسلێمانی بە تایبەتی کەسایەتییەکی دڵسۆز و فەرماندەیەکی ناسراوی لەکیسچوو کە بە ئاسانی جێگەکەی پڕنابێتەوە.
یادی هەمیشە بەرز و پیرۆز بێت.
فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا
01-12-201801-12-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-12-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 1 2018 10:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 2 2018 1:38PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 1 2018 10:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 294 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

پرسەنامەی فاروقی مەلا مستەفا بۆ کۆچی دوایی فەریقی یەکەم کەمال موفتی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-12-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فاروق مەلا مستەفا
2.👁️کەمال موفتی
📂[ زۆرتر...]
📷 فاروقی مەلا مستەفا و خاڵە شەهاب لە سەرچنار | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

فاروقی مەلا مستەفا و خاڵە شەهاب لە سەرچنار

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | وێنەکە کاک (پۆڵا رەش) نادوویەتی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 7 2017 5:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2017 7:58PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2017 7:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,108 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.168 KB Dec 7 2017 5:55PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

فاروقی مەلا مستەفا و خاڵە شەهاب لە سەرچنار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️شەهاب نوری ساڵح - خاڵە شەهاب
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فاروق مەلا مستەفا
📂[ زۆرتر...]
📷 فاروقی مەلا مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادر | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

فاروقی مەلا مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادر

فاروق مەلا مستەفافاروق مەلا مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادرفەرەیدون عەبدولقادر
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📷 وێنە و پێناس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 28 2018 9:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 28 2018 10:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 28 2018 10:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,009 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.163 KB Aug 28 2018 9:53PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

فاروقی مەلا مستەفا و فەرەیدون عەبدولقادر

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فاروق مەلا مستەفا
2.👁️فەرەیدون عەبدولقادر
📂[ زۆرتر...]
📖 فازیل مەلا مەحمود ڕەسوڵ، ئامۆزا گومناوەکەی فاروقی مەلا مستەفا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

فازیل مەلا مەحمود ڕەسوڵ، ئامۆزا گومناوەکەی فاروقی مەلا مستەفا

فایلی پەیوەندیدار 📂
یەکێک دەبێت لە بەشداران و دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، لە دامەزراندنی گروپی ڕوانگەشدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، لەپاش هەرەسی شۆڕشی ئەیلوولەوە ڕوودەکاتە هەندەران و وەرچەرخانێکی گەورە لە فیکری ئەودا ڕوو دەدات، زۆرێک لە ڕۆشنبیرە عەرەبەکان وەکو بیرمەند ناوی ئه و دەهێنن، لە رۆژی 13ی تەموزی 1989 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا گەڵ دکتۆر عەبدولرەحمانی قاسملۆ سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تیرۆر دەکرێت.
فازیل ڕەسووڵ، کوڕی مەلا مەحموودی کوڕی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژەییە و بە فازیل ڕەسوڵ ناسراوە، ساڵی 1948 لەدایکبووە، ئامۆزای دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵعیزەدین مستەفا ڕەسوڵ و فارووقی مەلامستەفایە، نووسەرو سیاسییەکی دیاری کوردبوو، ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بە ناوی فازیلی مەلا مەحموودەوە وتاری ئەدەبی و ڕەخنەیی بڵاودەکردەوه و ئه و یەکێکبوو لە دامەزرێنەرانی گرووپی روانگە کە ساڵانی حەفتاکان ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە ئەدەبی کوردییدا، فازیل، سەرەتا چەپ بووە، وە یەکێکبوو لە سەرکردەکانی کۆمەڵەی (مارکسی لینینی کوردستان) کە دوایی ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان).
پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول دەچێتە هەندەران و وەرچەرخانێکی گەورەی فیکریی لە ژیانی فازڵ ڕەسووڵ ڕوودەدات و بەیەکجاریی واز لە فیکری چەپ و مارکسیی دێنێت و ئاراستەی فیکریی دەگۆڕێت بۆ ئیسلامیی.
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا، دەبێتە هاوەڵی بیرمەندە ئیسلامییە میانەڕەوەکان و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی میانەڕەو، وەک: (احمد بن بيللا سەرۆکی جەزائیر، محمد سليم العوا، فهمي هويدي، محمد عمارة، رضوان السيد، وجيه کوثراني.. هتد)، لەوێوە ئاڕاستەی فکریی بەتەواوەتی گۆڕاوه و بووەتە پشتیوانی فیکری ئیسلامیی میانەڕەو.
پساڵی 1985 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بڕوانا مەی دکتۆرا لە سیاسەتدا بەدەست دێنێ لە سەر کێشەی کورد لە سیاسەتی نێو دەوڵەتیی، ناوبراو دۆستایەتی لەگەڵ زۆرێک لە سیاسییەکانی جیهاندا هەبووە، وەک (بن بێلای سەرۆکی جەزائیرو بەنی سەدری سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و عادل عەبدولمەهدی سەرکردەی ئێستای عێراق، هەروەها دۆستێکی نزیکی دکتۆر قاسملۆی سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئێران بووە.
پاش نووسینی چەندان کتێب و وتارو لێکۆڵینەوە دەربارەی ئیسلام، دەبێتە سەرنووسەری گۆڤاری(منبر الحوار) فازڵ رەسوڵ لەلایەن چەند نووسەرو بیرمەندێکی عەرەبی وەکو(دکتۆر محەمەد عەمماره و تارق بەشیری و رەزوان سەیدو سەلیم عەواوە) وەکو بیرمەندێکی گەورە ناوی دەبرێت، لە 13-07-198913-07-1989 لەگەڵ دکتۆر قاسملۆدا تیرۆر دەکرێت.
نووسەرو رۆشنبیر(عەلی سیرینیعەلی سیرینی) کە لە ئوستورالیا دەژی، دەیان وتارو بەدواداچوونی بەکوردی و عەرەبی سەبارەت بەفازیل ڕەسووڵ نووسیوه و بڵاو کردووەتەوە، ئه و ئاماژە بەوە دەدات کە فازیل ڕەسوڵ، لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیدا دەستی کردووە بە چالاکی سیاسیی و تا ساڵانی حەفتاکان لە ڕیزی ڕێکخراوی قوتابیانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان درێژەی بە چالاکیی داوە.
له و ڕەوتە ئەدەبییەشی بەناوی (بزوتنەوەی ڕوانگە) دروست بووە نوسینی لە بواری فیکریی و ئەدەبیی بڵاو کردووەتەوه و بەناوی فازیلی مەلا مەحمود ناوبانگی دەرکردووە، لە ناوە ڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە زانکۆی بەغدا، لە بەشی سیاسەت بڕوانامەی بەکا لۆریۆس بەدەست دێنێت.
فازیل ڕەسوڵ لە دانیشتن و کۆبوونەوە سەرەتاییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی ڕێکخراوی (مارکسی لینینی کوردستان) کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) بەشداریکردووە، ئه و له و سەروەختەدا، چەپێکی مارکسیی- ماویی بووە.
بەوتەی عەلی سیرینی، لە ساڵی 2007 دا، نەوشیروان مستەفا سەبارەت بە فازیل رەسوڵ پێی وتووە کە فازیل ماویی بووە و ئیعترافی بە ئێمە نەدەکرد کە ئێمە مارکسیی ڕاستەقینە بین، بۆیە کاتێک کۆمەڵە دروست بوو، ئه و لە گەڵمان نەهات.
لە دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975، فازیل ڕوو دەکاتە لوبنان و لەوێ لە بنکەیەکی لێکۆڵینەوه و بڵاوکردنەوە کار دەکات و دەبێتە هاوڕێی چەند بیرمەند و نوسەرێکی عەرەب، لەوێ کتێبێک دەربارەی عەلی شەریعەتی دەنووسێت هکذا تکلم علي شريعتی و دوو کتێبیش لە فارسییەوە تەرجەمەی عەرەبی دەکات، یەکێکیان کتێبەکەی ئەبولحەسەن بەنی سەدرە ايران غربة السياسة والثورة، ئەویتریشیان کتێبێکی مەهدی بازرگانە الحد الفاصل بين السياسة والدين، هەروەک فازیڵ رەسوڵ بە پاراوی زمانی فەرەنسی زانیووە و چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیشی لەگەڵ کەناڵێکی فەرەنسیدا هەیە و تائێستا پارێزراوە.
لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکاندا فازیل بەره و نەمسا دەڕوات، لەوێ پەرە بەخوێندنی باڵا دەدات و ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرا لە سیاسەتدا بەدەست دێنێ لە سەر کێشەی کورد لە سیاسەتی نێو دەوڵەتیی کوردستان والسياسة السوفيتية في الشرق الاوسط، لە ساڵی 1986 گۆڤاری الحواری دامەزراندووە کە لە بەیروت دەردەچوو، دواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ منبر الحوار. ئەم گۆڤارە وەرزیی بووە و تایبەت بە بواری فکر و لێکۆڵینەوە بووە.
فازیل لە ئاستی دونیای ئیسلام و عەرەب بە یەکەم کەس دەژمێردرێ کە بۆ یەکەمجار توانیوویەتی عەلمانیی و ناسیۆنالیی و ئیسلامییەکان لە سەر مێزی گفتوگۆ کۆ بکاتەوە، لە قاهیرە، وێڕای وتار و لێکۆڵینەوە لە (منبر الحوار)، فازیل کتێبێکی بە ئەڵمانی لە سەر جەنگی نێوان عێراق و ئێران بڵاو کردەوه و خۆشی تەرجەمەی عەرەبی کردووە.
هەروەها کتێبێکی نوسیوە بەناونیشانی الاکراد فی الاسلام بڕیار وابووە کە لە ساڵی 1989 لە قاهیرە چاپ بکرێت، بەڵام تیرۆرکردنەکەی خۆی بەسەرداهات و ئێستاش دەستنووسی ئەم کتێبە کەس نازانێت لای کێیە.
عەلی سیرینی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕووی سیاسییەوە، فازیل لە ساڵی 1977 کەسێکی بێ لایەن بووە لە ئاستی حیزبایەتییه و پێیوابووە ئەزموونی حزبایەتیی وەکو ئەزموونی ناسیۆنالیزم پەرتەوازکەر و ڕوخێنەره، بۆیە تا تیرۆریش کرا هەر وەک کەسێکی نا حیزبی مایەوە، بەڵام پەیوەندی گەرمی لە گەڵ سیاسەتمەدارانی عەرەب و ئێرانی هەبوو وەکو (ئەبولحەسەن بەنی سەدر، مەهدی بازرگان، دکتۆر قاسملو، ئەحمەد بن بێلا، ڕاوێژکاری یاسایی میسر تارق ئەلبوشری، محمد سلیم ئەلعەوا، وەزیری لاوانی میسر علی الدین هلال، محمد عماره) و...هتد، زۆربەی ئەمانە فازڵیان خۆشویستووه و لە نوسینەکانیان دەربارەی فازڵ قسەیان کردووە.
فازیل ڕەسوڵ لەگەڵ قاسملۆدا لەکاتی گفتوگۆی نێوان قاسملۆو ئێرانییەکاندا لە لایەن ئێراییەکانەوە تیرۆر دەکرێت، سەبارەت بەوەی کە فازیل چۆن بەشداری ئه و کۆبوونەوانەی کردووە، عەلی سیرینی دەڵێت:مام جەلال ڕێکخەری گفتوگۆکانی نێوان قاسملۆو ئێرانییەکان بووە نەک شەهید فازیل، تاڵەبانی قەناعەتی بە قاسملۆ هێنا کە گفتوگۆ لە گەڵ ئێران بکات. قاسملۆش ڕازیبووه و فەڕەنسای هەڵبژاردووە بۆ گفتوگۆ کردن، بەڵام ئێران ڕازی نەبووه و ئەڵمانیای هەڵبژاردووە، قاسملووش بەوێ ڕازی نابێت و دواتر لە سەر ڤییەننا ڕێکدەکەون.
دوای دووگەڕی گفتوگۆ و دواتر بە پێی ئەوەی باس دەکرێ ئێران داوای کردووە تاڵەبانی بکشێتەوە، تاڵەبانی دەڵێت من قاسملۆم ئاگادار کردووە کە نیازی ئێران باش نییە، لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئه و ساڵەدا، ئێران داوا لە فازیل دەکات نێوەندگیریی ئەم گفتوگۆیە بکات، فازڵ ئەمە ڕەت دەکاتەوه و پێشنیاری ئەحمەد بن بێللای سەرۆکی ئەوکاتەی جەزائیر دەکات، بن بێللاش ڕازیدەبێت.
فازیل رەسوڵ دەڵێت من مەشغوڵم بە گفتوگۆی نێوان عەلمانییەکان و ئیسلامییەکان و ناسیۆنالیستە کان لە قاهیرە و سەرقاڵی زانکۆ و گۆڤاری (منبر الحوار)م، کاتم بەدەستەوە نییە. بەڵام ئێران مکوڕ دەبێ لەسەر ئەوەی فازیل ئەم دەورە ببینێ، ئەحمەد بن بێلاش هەر لە ڤییەننا دەمێنێتەوە، ناڕاستەوخۆ چاودێری گفتوگۆ و ئەنجامەکانی دەکات.
بکوژەکان لە ماڵی فازیل رەسوڵ سەردانی بن بێللا دەکەن، ڕۆژی 13ی تەمموز فازڵ دڵی خۆشه و بە کەسە نزیکەکانی دەڵێت بەم زووانە دەستکەوتێکی گەورە بۆ میللەتی کورد بە ئەنجام دەگات، بەڵام باسی ناکات چییه و کەسیش نازانێ بۆ کوێ دەچێت، دیارە پێش چەند ڕۆژێک بە تەلەفۆنیش قسە لە گەڵ بەنی سەدر دەکات بەلام بە هیچ شێوە باسی ئەم گفتوگۆیە ناکات. بەنی سەدر دەڵێ گەر فازیل پێی گوتبام شتێکی ئاوا لە ئارادایە من واملێدەکرد نەچێت، چونکە من دەمزانی کە ئەمە تەڵەیه و ئێران بە ڕاستی نایەوێ گفتوگۆ بکات. بەڵام هەر خۆشی دەڵێ کە فازڵ لە لایەنی ئەخلاقیەوە مەحکوم بووە بەوەی نهێنی نەدرکێنێ بۆیە ئەم نهێنیەی پاراست.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئێران لەگەڵ قاسملۆدا فازیل ڕەسوڵیشی تیرۆر کرد، عەلی سیرینی دەڵێت: فازیل پەیوەندی لە گەڵ ئێران باش نەبوو. کاتێک لە هەشتاکان کۆنگرە ئیسلامیەکان لە تاران بەڕێوە دەچوون، فازیل بانگهێشتی هیچ کامێک لەم کۆنگرانە نەدەکرا، تەنانەت ئێران ڤیزای نەداوە بە فازیل بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئێران دایکی خۆی ببینێ، هەروەها فازیل هزرڤانێکی گەورەی سوننی بوو، کوردبوونەکەشی بخەرە سەری، ئەمە جێگای دڵخۆشی ئێران نەبووە، فازیل دژی تەشەییوعی سەفەوی بووه و کتێبەکانی بە تایبەتیی هکذا تکلم علي شريعتي، دژی ئه و ڕەوتە شیعەگەراییە بوو، کە لە ئێران لە دوای شۆڕش حوکمی گرتە دەست،
هەروەها دوای ئەوەی لە ساڵی 1984 ئێران خاکەکانی خۆی لە چنگ عێراق رزگار کرد، فازیل رەسوڵ هیوای وابوو ئێران شەڕەکە ڕابگڕێت کەچی ئەمە ڕووی نەداو بووە هۆی ئەوەی فازل ڕەخنە لە لە ئێران بگرێت.
لە ئاستی کوردستانیش، فازیڵ رەسوڵ پێیوابوو شەڕی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە دەبێتە هۆی کاولکردنی ماڵی کورد و وەستاندنی هەر گەشەیەک، پاشان ئێران بە وردی سەرنجی ئەوەی دەدا کە فازڵ لە ئاستی ئیسلامییدا، خەریکی لێک نزیککردنەوەی پێکهاتەکانی ناوچەکەیە، کە زۆرینەی سوننەیه و ستراتیژی ئێرانیش هەر لە سەرەتاوە بۆ پەرتکردنی جیهانی سوننە کاریکردووە.
لە پیلان و پرسی تیرۆرکردنی قاسمۆلۆو فازیل ڕەسووڵدا، ناوی ئیسرائیلیش دێتە گۆڕێ کە ئه و وڵاتەش بەشداری ئه و پیلانە بووە، دیاریشە کە فازیل ڕەسوڵ زۆر دژایەتی پلانی زایۆنیزمی دەکرد کە ئیسرائیل وەک بزوێنەری راستەقینەی وایە(بۆ ئەوەی ناوچە ئیسلامیەکان دابەشبکات بۆ دەوڵەتۆکەی بچوک بچوک تا ناکۆک بن لەنێوخۆیاندا.
بە پێی وتەی عێزەدین مستەفا رەسوڵ، کە لە دیدارێکی تایبەت بە فازیل ڕەسوڵدا ئاماژەی پێکردووە، بەهەمانجۆر عەبدولڕەحمانی قاسملۆش دژایەتی –زایۆنیزمی، سەهیونیەتی- کردووە نەک -یەهودیەت- چونکە ئه و پێیوابوو لە ریزی نازیەت و فاشیستەکاندان، قاسملۆ چەندین توێژینەوەی چڕو پڕی له و بارەیەوە نوسیوه و داویەتی بە فازلیل رەسوڵ.
دکتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ لەدیدارەکەیدا وتوویەتی: ئەوەی کە ئێمە لە بارەی نەمساوە بیزانین ئەوەیە کە لەژێر نفوزو دەسەڵاتی یەهودیەکاندایە، هەر بۆیە فەرمانگە ئیسرائیلییەکان زۆر بە باشی ئاگایان لە چالاکی و کاروبارو بۆچوونەکانی فازیل رەسوڵ بوو، کە لە پێناوی کەمکردنەوەی ململانێ و کێشەکانی ناوچەکەدا بەردەوام هەوڵیداوه و پێکهاتە جیاوازەکانی لەیەک نزیک کردۆتەوە، هەروەها ئاگایان لەناوەرۆکی هەموو کارەکانی قاسملۆش بووە، قاسملۆو فازیل رەسوڵیش پێکەوە کاریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە دژی زایۆنیزم دەکرد.
یازدە ساڵ لەمەوبەرو لە ساڵیادی تیرۆرکردنەکەیدا، دکتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ کە ئامۆزای فازیل ڕەسووڵە، پێشنیاری ئەوەی کرد کە یەکێک لە حیزبە ئیسلامییە میانەڕەوەکان تەبەننی کلتوری فازیل ڕەسووڵ بکەن و یادی بکەنەوە، ئه و یەگرتووی ئیسلامیشی بۆ ئه و کارە بە ئەهل و شایستە زانیبوو، کە گرنگی بە کلتوری فیکری ئه و بدەن.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سالار مەحمود

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-07-1989
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 16 2018 11:47AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 22 2018 10:32AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 21 2019 11:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,488 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.130 KB Jul 16 2018 11:57AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

فازیل مەلا مەحمود ڕەسوڵ، ئامۆزا گومناوەکەی فاروقی مەلا مستەفا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-07-1989
✌️ شەهیدان
1.👁️فازیل مەلا مەحمود مەلا رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سالار مەحمود 2
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست223,508%61.83
هەورامی61,567%17.03
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,441%15.61
عربي9,735%2.69
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.30
English1,717%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,125%62.85
👫 کەسایەتییەکان24,971%6.91
📕 پەڕتووکخانە21,794%6.03
🏰 شوێنەکان19,192%5.31
✌️ شەهیدان18,593%5.14
💬 پەند و ئیدیۆم11,318%3.13
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,193%2.82
📝 بەڵگەنامەکان4,911%1.35
📷 وێنە و پێناس4,856%1.34
🚼 ناوی کوردی4,852%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,716%1.30
📖 کورتەباس2,295%0.63
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,521%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,142%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ731%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە464%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان174%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان72%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
👩 دۆزی ژن22%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار48
⁉️ ئایین و ئاتەیزم844
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی506
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا118
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی85
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە113
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک402
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد722
📖 دەروونناسی103
📜 راپۆرت179
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی777
📖 رۆمان589
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان381
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی13
🎭 شانۆ / شانۆگەری178
📘 فەرهەنگ183
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە81
🔎 لێکۆڵینەوە240
📖 مافی مرۆڤ11
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,026
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە620
🌼 هەڵبەست909
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی140

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,486 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574