ساڵی 1980 لە #سنە# لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەو شارە تەواو کردووە و ساڵی 2001 بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، #16-11-2006# لە تارانی پایتەختی ئێرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە و دوای 18 مانگ زیندان و ئەشکەنجەدان، لە دادگایەکی 10 خولەکی و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، شەهید عەلی حەیدەریان لەنامەیەک دا باسی ئەوە دەکات کە، کاتێک داوام لە دادوەرەکە کرد کە بەڵگەی ئەو تۆمەتانەم پێشان بدات، دادوەر لە وەڵام دا وتی سزای دۆسیە سیاسییەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەردەکرێت، من تەنیا دەیخوێنمەوە، دوای ئەو نادادگایە دیسان دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئێڤین و لە #09-05-2010# دا لە هەمان زیندان لە تاران لەسێدارە درا.