ناو: شەوکەت ئیسماعیل حەسەن
شەوکەتی سمایل ئاغای حاجی حەسەن ئاغای سەلیم ئاغا.
نازناو: شەوکەت مەلا ئیسماعیل
ڕۆژی لەدایکبوون: #22-04-1937#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شەوکەت مەلا ئیسماعیل
شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش.
ساڵی 1970 دوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور.
لە ساڵی 1992 پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی 1994 خانەنشین کراوە.
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵى 1937 لە گەڕەکى سابونکەرانی شارى سلێمانى لەدایکبوو، قوناغەکانى خوێندنى سەرەتاى، ناوەندى و دواناوەندى لە شارى سلێمانى تەواو کردووە، ساڵى 1957 بە مەبەستى خوێندن لە کۆلێژى پۆلیس چووتە شارى بەغدا و لە ساڵى 1961 بە پلەى ئەفسەر کۆتایى بە خوێندنى ئاکادیمى خۆى هێناوە و دواتر لە پۆلیسى گەڕۆک دامەزراوە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵى 1961 و دواى بەرپابوونى شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، لە مانگى کانوونى یەکەمى ئەو ساڵە پەیوەندى بە ڕیزەکانى شۆڕشى ئەیلوولەوە دەکات، بەهۆی شارەزایى لە ئامێرى بێتەل لە بارەگاى بارزانى دادەمەزرێت و لە ماوەى دە ڕۆژ دەتوانێت دەزگاى بێتەلى شۆڕش لەنێوان بارەگاى بارزانى و هێزەکانى پێشمەرگە بەگەڕبخات و هەمانساڵ بووتە بەرپرسى دەزگاى بێتەلى شۆڕش.
ساڵى 1962 توانى یەکەم شیفرەى بێتەلى لەنێوان دەزگاى بێتەلى ناوەندى لە بارەگاى بارزانى و هەموو بێتەلەکانى هێزى پێشمەرگە و بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان درۆست بکات و تۆرى پەیوەندی نێوانیان دامەزرێنێت، بەم شێوەیە زۆرترین کردەوە و چالاکییەکانى هێزى پێشمەرگە و سەرکردایەتى پارتى لە دزەپێکردن پارێزران، پسپۆڕێکى باشى هەبوو لە شیکردنەوەى شیفرەکانى بێتەلى هێزەکانى ئێراق بۆ بەرژەوەندى شۆڕش.
ساڵى 1970 و دواى ڕێککەوتننامەى 11ى ئازار کرا بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى و ئەرکى بەرپرسیارەتى هێزى کەرکووکى پارتى پێسپێردرا.
ساڵى 1974 دواى پاشگەزبوونەوەى حکوومەتى ئێراق لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەى 11ى ئازار و دەسپێکردنەوەى هێرشەکانى بۆ سەر شۆڕش، گەڕایەوە نێو هێزى پێشمەرگە و کرایەوە بە بەرپرسى دەزگاى بێتەلى شۆڕشى ئەیلوول.
ساڵى 1975 و دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول خۆى ڕادەستى حکوومەتى ئێراق کرد و دوورخرایەوە بۆ باشوورى ئێراق بۆ شارى سەماوە، لە دوورخراوەیی وازى لە کوردبوونى خۆى نەهێنا و دەستى کرد بە دانانى فەرهەنگى زمانى کوردى بۆ کوردى، کوردى بۆ ئینگلیزى، ئینگلیزى بۆ ئینگلیزى.
دواتر لە ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان لە ساڵى 1991 گەڕایەوە شارى سلێمانى و لە دواى دامەزراندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.
لە ساڵى 1992 کرایە لیوا لە هێزى پۆلیس.
ساڵى 1994 لەسەر داواى خۆى خانەنشین کراوە و چووتە دەرەوەى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.
=KTML_Bold=لە بەرهەکانى:=KTML_End=
-ساڵى 1985 فەرهەنگى کوردى بۆ ئینگلیزى.
-فەرهەنگى کوردى بۆ کوردی.
-فەرهەنگى ئینگلیزى بۆ ئینگلیزى.
-ساڵى 2006 وەرگێڕانى پەرتووکى توفیق وەهبى لەژێر ناوى (ئێزدى میراتگرى میترایزم)
Yezeedees are the remnants of Mithraism.
-ساڵى 2007 فەرهەنگى کوردى بۆ کوردی شوانى داناوە.
-پەرتووکى ڕۆژانێ لە شۆڕشى ئەیلول (1961-1975).
-ساڵى 2008 فەرهەنگى کوردى بۆ ئینگلیزى مامۆستاى داناوە.
#نوسین و شیکردنەوەی جفرە#
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
[1]