بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,140 | وێنە 58,199 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,299 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,068 |
ئەنجام: 12 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی

هاونیشتمانیانی بەرێز!
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
27 ساڵ پێش ئێستا و لە 26ی خەرمانانی 1371ی هەتاویدا، دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ فەتاح عەبدولی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات؛ هومایون ئەردەڵان، نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئاڵمان و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئاغای نووری دێهکوردی؛ لە بێرڵین، پێتەختی ئاڵمان تێرۆر کران. بەرنامە ئەم تێرۆرە وەک لە دواییدا بەڕوونی سەلمێندرا، لەلایەن کاربەدەستانی هەرەسەرووی ڕێژیمەوە بڕیاری لەسەر درابوو و، بۆ جێبەجێکردنەکەی کۆمەڵێک تێرۆریست و دەستوپێوەندیی خۆیانیان بۆ ئەرکدار کردبوو.
دوکتور سادق شەرەفکەندی یەکێک لە ڕێبەرە هەڵکەوتووەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە پاش تیرۆری دوکتور قاسملووی مەزن توانیی وەک سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان جێگەی نەمر قاسملوو پڕ بکاتەوە و جۆرێک حیزبەکەی بەڕێوە ببا و ڕێبەریی بکا، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بێنێتە سەر ئەم قەناعەتەی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئەوەندەی حسێبیان بۆ کردبوو لەسەر حیزبی دێموکرات کاریگەریی نەبووە.
دوکتور سەعید هەر وەک تا ئێستا چەندین جار لە یادی و بیرهێنانەوەی تیرۆر کردنەکەیدا باس کراوە، کەسایەتییەکی شوێندانەر و هەڵکەوتوو بوو. تیژبیر، هزرڕوون و پێشکەوتنخواز بوو. مرۆڤێکی بە هەڵویست، پڕکار، وردبین، پڕوزە و ماندوونەناس بوو. ئەو تایبەتمەندییانە وایکردبوو کە لە بەرپرسایەتیی سکرتێری حیزبی دێموکراتدا تواناکانی زیاتر دەربکەوێ و، پڕکاری، شێلگیری و جیددی بوونی ببێ بە وێردی زمانی هەموو ئەو کەسانەی دەیانناسی و لە نیزیکەوە کاریان لەگەڵ دەکرد. دوکتور شەرەفکەندی کاتێک بوو بە سکرتێر کە حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێبەرێکی وەک د. قاسملووی لەدەستدا بوو، کە بە کەسایەتیی کاریزماتیکی خۆی و لە ماوەی 18 ساڵ سکرتێرییدا، ستاتویەکی زۆر گرینگی بۆ حیزبی دێموکرات لەنێو بزووتنەوەی کورد و لە ئاستی ئۆپۆزیسیونی سەراسەریی ئێراندا دەستەبەر کردبوو. پاراستنی ئەم پڕستیژ و ئەم قورساییەی حیزبی دێموکرات کاتێک گرینگ دێتە بەرچاو کە دەبینین دوکتور سەعید زۆر زوو، و تەنانەت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو جێگا و کەلێنی دوکتور قاسملوو پڕ دەکاتەوە. بۆیە ئەوەی بەحەق لە پەسنی دوکتور سەعیددا گوتراوە لەجێی خۆیەتی کە “دوکتور سەعید کەسایەتییەکی شایستە بوو بۆ جێگرەوەی ڕێبەرێکی هەڵکەوتووی وەک د. قاسملوو.”
دوکتور سەعید یەکێک لە نوخبە و کەسایەتییە پێگەیشتووەکانی نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە شوێن پەنجەی بە جێگیربوونی زۆر لە بەها و بایەخە شۆڕشگێرییەکانی جێکەوتوو لە فەرهەنگی سیاسیی حیزبدا دیارە، کە خاوێنی ئەدبیاتی سیاسی و ئەخلاقی شۆڕشگێڕی لە سیاسەتدا و چەسپاندن و پێداگری لەسەر ئوسوول و پڕەنسیپەکان چەند نموونەیەک لەوانن.
هەر وەک باس کرا دوکتور سەعید پێش ئەوەش کە بە سکرتێری حیزب هەلبژێردرێ کەسایەتییەکی هەڵکەوتوو بوو، بۆیە کە ئەرکی نەفەری یەکەمی حیزبی کەوتە سەرشان، بە شێوەیەکی زۆر شایستە حیزبی دێموکراتی مودیرییەت کرد. وەک دەگوترا حیزبی دێموکرات “بێ قاسملوویی پێوە دیار نەبوو”. لەباری تەشکیلاتی و پێکهاتەی ڕێکخستنەوە حیزبی دێموکرات یەکگرتوو و خاوەن ئورگان و ڕێکخراوەی جۆراوجۆری حیزبی بوو کە بە مودیرییەتی دوکتور سەعید زۆر سیستماتیک کارەکانی دەچوونە پێش، لە ڕووی جموجۆڵ و هەڵسوورانی پێشمەرگانە لەگەڵ ئەوەدا کە هەلومەرجی ناوچە بەتایبەت لە سنوورەکانی ئێران و عێراق بەدوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق گۆڕانی بەرچاوی بەسەردا هاتبوو و بۆ تێکۆشان سەخت و ئەستەمتر بوو؛ بەڵام ئەرکی پێشمەرگانە وەک ڕابردوو لە زۆربەی نزیک بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەبوو. لە بوارەکانی دیپلۆماسی و پێوەندییە دەرەکییەکانی حیزبی دێموکرات هەروا حیزبێکی دیار و لەسەر خەت بوو، و بۆ پیوەندی گرتن بە دونیای دەرەوە و لەقاودانی ماهییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناساندنی خەبات و تێکۆشان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان پێشەنگ و لەمەیداندا بوو. لە نێوخۆی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەدا هەلومەرج زۆر دژوار و مەترسیدار بوو، بەڵام بەپێی ئەو جێگەوپێگەیەی حیزبی دێموکرات لە نێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیبوو، چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەموو ئاستەکاندا وەک ڕابردوو دیار و بەرچاو بوون و دەدرەوشانەوە. خەڵکی کوردستانیش کە هەمیشە پشتیوان و قەڵای حیزبی دێموکرات بوون؛ هەر وەکوو پێشوو چاوی ئۆمیدیان هەر لەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
د. شەرەفکەندی کە لە قۆناغی هەستیاری دوای ڕاگیرانی شەڕی ئێران و عێڕاق و لێکەوتەکانی ئەم بارودۆخە باری قورسی ئیدارەی حیزبی کەوتبووە ئەستۆ؛ سەرباری هەلومەرجی ئەستەم و دژواری ئێران و ناوچەکە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسی کورد هەبوو، هەوڵی دەدا بە ئیبتکاری عەمەل و ژیریی خۆی مەیدانداریی سیاسی بکا و پێگە و قورسایی حیزبی دێموکرات لە جووڵانەوەی کورد و بەستێنی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بکا.
دوکتور شەرەفکەندی بە باوەڕ لەسەر ئەوەی تەنیا لە حاڵەتی لێکگرێدانی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوە سیاسییەکانی ناوچەکانی دیکەی ئێران و لە فازی خەباتێکی سەراسەریدا دەکرێ پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی بکرێ؛ هەوڵێکی زۆری بۆ کاراکردنەوەی ئۆپۆزیسیونی دژبەری ڕێژیم دەدا. دوکتور سادق پێی وابوو کە نەبوونی ئۆپۆزیسیونێکی کارا و لەسەرپێ یەکێک لە هۆکارەکانی درێژبوونەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامییەوە، بۆیە بەجیدییەتەوە دەیویست ئەم بەتاڵاییە پڕ بکاتەوە و ئەو مەیدانە لەدەستی ڕێژیم دەربێنێ. ئەوەش ڕێبەرانی ڕێژیمی بەتەواوی نیگەران کردبوو، بۆیەش بڕیاریان دا جارێکی دیکەش لە سەری حیزبی دێموکرات بدەن بۆوەی هەم بزووتنەوەی سیاسیی کوردی پێ لاواز بکەن و هەم ڕێگە لە وەدیهاتنی پلان و بەرنامەکانی دوکتور شەرەفکەندی بۆ هێزمەندکردنی ئۆپۆزیسیون بگرن. بەمجۆرە بڕیاری تێرۆرکردنی دوکتور شەرەفکەندی لە “کمیتە عملیات ویژە” و لەلایەن ڕێبەرانی هەرەسەرووی ڕێژیمەوە درا و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە تا ئەو کات بۆ تێرۆرە سیاسییەکانی و حەزفی فیزیکیی دژبەرانی تەنانەت لە نێو خاکی ئورووپادا تێچوویەکی ئەوتۆی نەدابوو، ئەمجارەیان ئاوای بۆ نەچووە سەر و تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی بەگران لەسەری شکایەوە. چونکی دادگای لێکۆڵینەوە لە تێرۆری 17ی سێپتامبری بێرلین کە بە دادگای “مێکۆنووس” ناوی دەرکردبوو، پاش زیاتر لە سێ ساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دواجار لە ڕێکەوتی 21ی خاکەلێوەی 1371 حوکمی خۆی دا. لەم بڕیارەدا دادگای مێکونووس ڕایگەیاند کە تێرۆری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و قوربانییانی دیکەی جینایەتی مێکونووس تیرۆرێکی سیاسیی نێودەوڵەتییە و لە لایەن کاربەدەستانی پلەبەرزی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە و ڕێژیم بەهۆی دەستوپێوەندی و نێردراوەکانی جێبەجیی کردوە. ئەم بڕیارە لە کورتخایەندا دەرەنجامی خراپی بۆ کۆماری ئیسلامی هەبوو و هەروەها دواجار بوو بەهۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی نەتوانێ وەک پێشوو درێژە بە تێرۆر و لەسەر ڕێ لابردنی نەیارانی سیاسیی خۆی لە ئورووپا بدات.
لە ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندیدا ڕەنگبێ هەموو جارێ ئەم پرسیارە بکرێتەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەپێناو چیدا ئەم پیلانەی گێڕا و چەندە تێیدا سەرکەوت؟ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران و گرتنەدەستی جڵەوی دەسەڵات، زۆر زوو لە خەسڵەتی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد و سەنگ و قورسایی و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشت. بۆیە هەر دوای ئەوەی خەڵکی کوردستان لە یەکەم هەنگاودا بە “نا”گوتن بەو ڕێژیمە شەرعییەتی سیاسیی بردە ژێر پرسیار و کاتێک زانی کە ناتوانێ بە بیری چەقبەستوو، دوگماتیزمی ئایینی و شوینیستیی خۆی بەرەوڕووی هزر و بیری حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کورد بێتەوە، زۆر زوو شمشیری لە ڕوو بەست و وەک هەر ڕێژیمێکی توتالیتێر سڕینەوە و حەزفی فیزیکیی ئەم دژبەرەی خستە سەرووی ئەولەوییەتەکانی.
سەپاندنی شەڕ، گەمارۆی ئابووری، تێرۆر و بەرنامە بۆ دابڕاندنی خەڵک و حیزبی دێموکرات لە یەکتری سیاسەتێک بوون کە ڕێژیم لە هەموو ئاستەکاندا خستیە بواری جێبەجێکردنەوە؛ بەڵام حیزبی دێموکرات قایم و پشت ئەستوور بە قەڵای لەگیران نەهاتووی پشتیوانیی خەڵکی کوردستان هەروا چقڵی چاوی ڕێژیم بوو، بۆیەش ئەوان کەوتنە پیلانی تێرۆری ڤییەن. بەڵام لە دوای نەمانی دوکتور قاسملوو و بە بوونی دوکتور سادق لەجێی وی، حیزبی دێموکرات و خەبات و سیاسەتەکەی نەک هەر لەجێی خۆی بوو، بەڵکوو هیممەت و هەوڵەکانی دوکتور شەرەفکەندی دەچوو هەتا ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز و توانامەند لەدژی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی ڕێژیم بکاتەوە. ترسی ڕێژیم لە کەسایەتیی کەموێنە و شوێندانەری دوکتور شەرەفکەندی و قورسایی لە بزووتنەوەی سیاسیی کورد و ئێراندا هیچ ڕێگایەکی بۆ نەهێشتنەوە جیا لە حەزفی فیزیکی و لەسەر ڕێ لابردنی. هەوڵێک لە ڕێژیم لە بەشە عەمەلیاتییەکەیدا سەرکەوتوو بوو، بەڵام بەوەش ئامانجەکانی نەپێکا و ئەوەی لە نەبوونی دوکتور شەرەفکەندیدا دەیدی و بۆی دەگەڕا، کە نەهێشتن و لەپێخستنی حیزبی دێموکرات بوو؛ نەهاتنە دی. ڕاستە تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی توانی ئەم زەبرە قورسە لە جووڵانەوەی کورد بدا و حیزبی دێموکرات لە توانا و کاریگەریی هزری و مەیدانیی زیاتری د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی بێبەش بکا؛ بەڵام ئەو شەهیدە گەورانە لە ڕێبازیاندا زیندوون و ئیلهام وەرگرتن لەو ڕێبەڕانە هەر وا چڕای ڕێگای تێکۆشانی ڕێبوارانی ڕێگەی حیزبی دێموکراتە.
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
ئێمە لە کاتێکدا یادی 27 ساڵەی تێرۆری دوکتور سەعید و هاورێیانی، فەتاح عەبدولی و هومایون ئەردەلان دەکەینەوە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ئاستەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات و لە ئاستی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا کەوتووەتە هەلومەرجێکی زۆر دژوارەوە. سیاسەتی دەستتێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان، دروستکردنی میلیشیا لە ژێرناوی جۆراوجۆر بۆ شەڕی نیابەتی، تەرخانکردنی زۆربەی داهاتی وڵات و خەڵکی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی و قەیرانخوڵقێنی ڕێژیمی تووشی چالشی جیددی کردوە هەم لە بواری سیاسی و هەم لە بواری ئابووریدا. لەو بارودۆخەدا کارایی دەزگای دیپلۆماسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ تێپەڕین لەو قۆناغە ئەستەمە لە نزمترین ئاستی خۆیدایە. لەنێو خۆی وڵاتیشدا کەڵەکەبوونی قەیرانە کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و ئابوورییەکان هیندەی دیکەی خەڵک لەو ڕێژیمە بێزراو کردوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بارودۆخە دەرفەتی بۆ تێکۆشان و خەباتی هەمەلایەنە لەدژی ئەم ڕێژیمە لە کوردستان و لە ئاستی سەرانسەریشدا زۆرتر ڕەخساندوە و لەم پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕێبازی ڕێبەرانی شەهیدی؛ لەسەر هەست و لەسەر پێیە و هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە کە یارمەتی بکا بە گۆڕینی ئەو ڕێژیمە بە ڕێژیمێکی دێموکراتیک؛ نیزامێکی سیاسی کە تێیدا مافی نەتەوایەتی و سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان دابین بووبێ و دێموکراسیی لە ئێراندا جێگیر کردبێ.
بەڕێزان!
لەگەڵ ئەوەدا دڵنیاین کە ئەگەر ئەم ڕێبەرانە هەروا پێشەنگمان بان، بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و ئێران لە ئاستێکی بەرزتردا دەبوو، بەڵام بە شاهیدی یار و نەیار، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نەمانی ئەم دوو ڕێبەرە بەتوانایەشدا کە دەستی غەدر و تاوانی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کوردی ستاند؛ بەهۆی ئیلهام وەرگرتن لێیان هەر لەسەر پێیە و یەکێک لە هێزە شوێندانەرەکانی بزوتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە و لە بڕینی ڕێگا و ڕێبازیان بەردەوام دەبێ. گەلی کوردیش تێرۆر و شەهیدبوونی سەرکردە و ڕێبەرانی نەبووەتە هۆی ئەوەی لە تێکۆشان بوەستێ و لە ژێر ڕووناکایی و تیشکی باوەڕە پیرۆزەکانی ڕێبەرانی شەهیددا بە پتەوی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێ.
سەرکەوێ بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان،
نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران،
سڵاو بۆ شەهیدان و،
پڕ رێبوار بێ ڕێگای شەهیدان پێشەوا، قاسملوو، شەرەفکەندی.
26ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی[1].

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 28-09-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-09-2019
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 28 2019 4:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 28 2019 6:19PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 28 2019 6:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 129 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.267 KB Sep 28 2019 4:40PMنالیا ئیبراهیم
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Sep 28 2019 4:29PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-09-2019
📂[ زۆرتر...]
📖 جەعفەری حامیدی: لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بە لاوازی شوێنی پەروەندەی دۆسێی شەرەفکەندی کەوتوون | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

جەعفەری حامیدی: لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بە لاوازی شوێنی پەروەندەی دۆسێی شەرەفکەندی کەوتوون

27 ساڵ بەسەر کوژرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت.
کوژرانی دکتۆر سادق شەرەفکەندی لە بەرلین، پایتەختی ئەڵمانیا نزیکەی سێ ساڵ پاش کوژرانەکەی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو، سکرتێری پێشووتری حیزبی دیموکرات بوو لە ڤیەننا، پایتەختی وڵاتی نەمسا.
جەعفەر حامیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئاشکرابوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت کوژرانی ئەو سەرکردەیەی کورد و هاوڕێکانیەوە بووە لە بەرلین و ئەوکاتەش باڵیۆزەکانی ئێرانیش بانگکراون بۆ ماوەیەکی کاتی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ ئێراندا سڕ کرد، وە دەشڵێت بەڵام پاشان ئەو دۆسێیە دیزە بە دەرخونە کرا و بەداخەوە لە سێ هۆکار بوونە مایەی ئەوەی پەروەندەکە بە ئەنجام نەگات.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز حامیدی ئەو هەواڵەش پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستاشدا تۆڕێکی تایبەتی ناردووە بۆ تێرۆرکردنی کەسایەتیە جودابیرە بوێرەکانی ئێرانی و کوردەکانیش.
جەعفەر حامیدی دەڵێت جموجۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تێرۆر و کوشتن و تەنانەت گرتنی جودابیرانی خۆی لەمساڵی دوو هەزار و نۆزدەیەدا زۆر خێراتر و کاریگەرانە تر دەستیپێکردۆتەوە و دەشڵێت بەڵگەش هەن کە یەک دوویەک لە تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوروپادا دەستگیرکراون.
بەڕێز حامیدی ئاماژەش بەوە دەکات کە لە وڵاتانی ئەوروپادا ڕێوشوێنی ڕژدی ئاسایشی نەگیراوەتەبەر بۆ پاراستنی جودابیران بەڵام وەک دەڵێت بەداخەوە وڵاتانی ئەوروپا تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕژد کاریان لەسەر ئەم پرسە نەکردووە[1].

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ده‌نگی ئه‌مریكا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-09-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 28 2019 1:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Sep 28 2019 3:57PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Sep 28 2019 3:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 106 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

جەعفەری حامیدی: لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بە لاوازی شوێنی پەروەندەی دۆسێی شەرەفکەندی کەوتوون

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-09-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەعفەر حامیدی
📂[ زۆرتر...]
📕 د. سادق شەرەفکەندی، رێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

د. سادق شەرەفکەندی، رێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان

حیزبی دێموکراتی کوردستان
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: د. سادق شەرەفکەندی، رێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,181 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📝 یاداشت
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✔️

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 14 2011 9:26AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 26 2015 11:59AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,154 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.139 KB Sep 14 2011 9:26AMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.15 MB 43 Sep 14 2011 9:26AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

د. سادق شەرەفکەندی، رێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️سادق شەرەفکەندی
📂[ زۆرتر...]
📕 ژیانی ڕۆژنامەوانیی شەهید دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی لە توێژینەوەی خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ژیانی ڕۆژنامەوانیی شەهید دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی لە توێژینەوەی خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر

نووسینی: حەمید ئەسکەندەر موختار
بابەت: توێژینەوەیەکی مێژوویی شیکارییە.
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: ژیانی ڕۆژنامەوانیی شەهید دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی لە توێژینەوەی خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر
📥 ژمارەی داونلۆد: 961 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📰 راگەیاندن
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
📄 فایلی PDF ✔️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 7 2015 11:02AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 7 2015 11:14AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,933 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.120 KB Dec 7 2015 11:02AMسەریاس ئەحمەد
📕 فایلی PDF 1.0.17 MB -1 Dec 7 2015 11:02AMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ژیانی ڕۆژنامەوانیی شەهید دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی لە توێژینەوەی خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سەڵاحەدین
📂[ زۆرتر...]
✌️ سادق شەرەفکەندی | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

سادق شەرەفکەندی

فایلی پەیوەندیدار 📂
لە 21ی بەفرانباری ساڵی 1316ی هەتاوی (11ی ژانوییەی 1938) لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا لەگوندی تەرەغەتەرەغەی بۆکانبۆکان لەدایک بوو. لەتەمەنی منداڵی دا باوکی لەدەستداو سەرپەرستییەکەی، کەوتەسەرشانی براگەورەکەی، شاعیرو نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا هەژار موکریانیهەژار موکریانیی نەمر. سەردەمی منداڵیی محەمەد سادق، هاوکات بوو لەگەڵ پەرەئەستاندنی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێرانو دامەزراندنی کۆماری کوردستان. رێنۆینی و ئاموژگاریەکانی برا زاناو خەباتگێڕەکەی و زۆر دیمەن لەقۆناخی میژوویی ئەوکات لەبیرو زەینیدا نەخشی بەست. پۆلی یەکو دووی سەرەتایی لەبوکانو پاشان کەبنەماڵەکەی لەمەهابادمەهاباد گیرساوە، خویندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارەو ساڵی ئاخیری دەبیرستانی لەتەورێز تەواو کردو ساڵی 1338ی هەتاوی (1959) لەدانشسرای عالیی تاران لیسانسی شیمیی وەرگرت. شایانی سەرنجەکەلەهەموو پلەکانی خویندندا یان خاوەنی پلەی یەکەم یان یەکێک لەباشترین قوتابیانو خوێندکاران بوو. هەر لەو ساڵەدا بوو بەمامۆستای دەرسی شیمی و هەتا ساڵی 1344ی هەتاوی (1965) لەشارەکانی ورمێورمێو مەهاباد بەئەرکی مامۆستایەتییەوەخەریک بوو. لەوماوەیەدا وەک مامۆستایەکی شارەزا ناوی دەرکردو بۆ پێگەیاندنی قوتابیانی کوردستان زەحمەتێکی زۆرو بەرچاوی کێشا بەجۆرێک کەئەو قوتابییانەکەئەو دەرسی پێدەگوتنو لەزانستگاکان قبووڵ دەبوون، ساڵ بەساڵ زیاتر دەبوون. سەرەنجام ساواک، دەزگای جاسوسیی رێژیمی حەمەرەزا شا ئەو خزمەتەی لەکوردستان پێ رەوا نەدی و لەگەڵ ژمارەیەک ماموستای دیکەی هابیرو هاوکاری بۆ شارەکانی اراکو کرجو چەند شاری دیکەی دوور خستنەوە. محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1349ی هەتاوی (1970) بۆ زانستگایتربیت معلم نەقڵ کراو وەک ئاسیستانی بەشی شیمی کاری پێ ئەسپێردرا. پاش نیشاندانی لێوەشاوەیییەکی تەواو لەو ئەرکەدا، ساڵی 1351ی هەتاوی (1972ی زایینی) بەکەڵک وەرگرتن لەبورسی وەزارەتی علووم چوو بۆ فەرانسەو پاش چوار ساڵ مانەوەلەو وڵاتەتوانی دوکتورای شیمیی ئانالیز (شیمی تجزیە) لەزانستگای ژمارە6ی پاریس وەربگرێ. دوکتور سادق شەرفکەندی ساڵی 1355ی هەتاوی (1976ی زایینی) گەڕایەوەتارانو وەک استادیاری شیمی لەزانستگای تربیت معلم درێژەی بەکاری مامۆستایەتی دا کەلەبەجێهێنانی ئەو ئەرکەشدا بەتەواوی سەرکەوتوو بوو. هەربۆیەبوو بەخۆشەویستی مامۆستایانو خوێندکارانی ئەو زانستگایەو وەک مامۆستایەکی دڵسوزو لەهەمان کاتیشدا خەباتگێڕ ناوی دەرکرد. دوکتور محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1352ی هەتاوی (1973ی زایینی) کاتێک لەپاریس دەورەی دوکتورای دەدیت، لەرێگای مامۆستای مەزن دوکتور عبدالرحمان قاسملوی رێبەرمانەوەلەگەڵ بەرنامەو پێرەوی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا بووو داوای ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد. پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بوو بەرابیتی نێوان دوکتور قاسملوو و ئەندامانی کۆنی رێبەرایەتیی حیزبو لەو پێوەندییەدا زەحمەتێکی زۆری کێشاو زۆر جاریش گیانی خۆی خستەمەترسییەوە. دوای رووخانی ریژیمی پاشایەتی و دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، ساڵی 1358ی هەتاوی (1979ی زایینی) بوو بەموشاویری کومیتەی ناوەندی و رەشەمەی ساڵی 1358 (فیورییەی1980ی زایینی) لەکۆنگرەی چوارەمی حیزبدا بەئەندامی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراو بەرپرسایەتیی کومیتەی حیزب لەتارانی پێ ئەسپێردرا کەئەو بەرپرسایەتییەشی بەلێوەشاوەیی و کارزانییەوەبەئەنجام گەیاند. سەرەتای هاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی) لەلایەن رێبەرایەتیی حیزبەوەبۆ کاری تەواووەخت بانگ کرایەوەکوردستانو هەموو توانای خۆی لەخزمەت حیزب نا. لەپلینومی کومیتەی ناوەندی لەهاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی)دا بەئەندامی دەفتەر سیاسی هەڵبژێردرا. لەکۆنگرەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەمو نۆهەمی حیزبدا هەموو جارێ بەئەندامی کومیتەی ناوەندی و لەکومیتەی ناوەندییشدا هەموو جارێ بەئەندامی دەفتەری سیاسی هەڵبژیردراوەتەوە.
دوکتور سادق شەرفکەندی ماوەی بوونی لەرێبەرایەتیی حیزبدا زۆرتر بەرپرسایەتیی بەشی تەبلیغات (رادیوو چاپەمەنی)ی لەسەرشان بووو لەساڵی 1365ەوەهەتا کاتی شەهید بوونی مامۆستای گەورەمان دوکتور قاسملووی نەمر ئەرکی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەئەستووەبوو. دوکتور سادق شەرفکەندی لەیەکەم پلینومی دوای شەهید بوونی دوکتور قاسملوودا بەتێکڕای دەنگی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بەسکرتێری گشتیی حیزب هەڵبژیردراو لەکۆنگرەی نۆهەمی حیزبیشەوەتا کاتی شەهیدبوونی (26ی خەرمانانی ئەمساڵ (1371) ریکەوتی17ی سیپتامبری 1992) ئەرکو بەرپرسایەتیی قورسی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەِرێوەدەبرد. خەباتگێڕی مەزنی گەلەکەمان دوکتور سادق شەرفکەندی لەماوەی ئەو دوازدەساڵەی دواییدا رۆڵێکی بنەڕەتی لەرێبەرایەتیی حیزبو جووڵانەوەی گەلەکەماندا هەبوو. یەکێک لەبەوەجترینو شارەزاترین رێبەرانی نێو ریزەکانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەلەکەمان بووو بەهەق دەبێ بڵێین کەقوتابییەکی لێوەشاوەو یارێکی وەفاداری دوکتور قاسملووی نەمر بووو پاش دوکتور قاسملوویش بوو بەمامۆستای ئیدامەکاری و درێژەدان بەرێبازو رێگای دوکتور قاسملووو بەلێهاتووی و لێوەشاوەیی خۆی نەیهێشت بێ قاسملوویش بەم جۆرەکەئاواتی دوژمنانی بزووتنەوەبوو بەحیزبەوەدیار بێ. دوکتور سادق هەر لەو کاتەوەکەهاتەنێو رێبەرایەتیی حیزب یەکێک لەدارێژەرانی کاریگەری سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب بوو، لەسەر پاراستنی ئوسوولو پرنسیپەکانی حیزب شێلگیرو پێداگر بوو، ئەفرادی دوو دڵو راڕای دەدانەبەر هێرشو رێگای پێ نەدەدان شوێنی خراپ لەسەر رەوتی بزووتنەوەو کاروباری حیزبی دابنێن. ئەو کادرو پێشمەرگەپێشمەرگەکانی حیزبی خۆش دەویستن بەڵام ئەو خۆشەویستییەهەرگیز شوێنی لەسەر هەڵسەنگاندنی واقیعبینانەی کادرو پێشمەرگەکانو کاروباری ئەوان دانەدەنا. دڵپاکی و بێغەرەزیی کاک دوکتور سەعید بۆ هەموو هاوڕێیانی حیزبی بەتەواوی دەرکەوتبوو هەر بۆیەش ئامۆژگاریەکانی وەردەگیران. نەخشی گرینگی تەشکیلاتی لەحیزبو بزووتنەوەدا زۆر بەباشی هەست پێکردبوو، بەڵام هەرگیز تەشکیلاتی بەجێ خەلک دانەدەناو لەدەمارگرژی و سکتاریستی بەدوور بوو، چونکەئەو تەشکیلاتی حیزبو خودی حیزبیشی بۆ رێبەرایەتیکردنی خەباتی گەل دەویستن. تێکوشەر دوکتور سادق ئینسانێکی شوجاع، بەورە، بەئەخلاق، راستگۆو دروستکارو بەراستی سادق بوو. لەهەقو عەداڵەت پشتیوانی دەکردو لەهەموو ئەو تایبەتمەندییانەلەسیاسەت و کردەوەدا کەڵکی وەردەگرت. ئینسانێکی پڕکار بووو ماندوویی نەدەناسی، هەموو کات و وەختی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەحیزبییەکان تەرخان کردبوو، شۆڕشگێڕێکی بەتەواو ماناو دێموکرتێکی واقیعی بوو، کەلەهەر کارو کردەوەو هەڵوێستێکیدا ئەو تایبەتمەندییانەی خۆیان دەنواند. بڕوایەکی قووڵی بەدێموکراسی و مافی گەلانی ئێران هەبوو، هەر بۆیەلەڕوانگەی ئەوەوەپێوانەی هەر حەرەکەتێکی خەباتگێڕانەلەئێرانو کوردستاندا بریتی بوو لەتێکۆشان بۆ سەقامگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی و مافەرەواکانی گەلی کوردو گەلانی ئێران. سیاسەت و تاکتیک بۆ دوکتور سادق زاراوەو دەستەواژەی خەیاڵی و زەینی نەبوون، لەروانگەی ئەوەوەسیاسەت کردەوەی خەباتگێڕانەبوو، هەر بۆیەش بەهەقو کردەوەببوو بەئاوێنەی تایبەتمەندییەمەزنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. دوکتور سادق شەرەفکەندی ئینسانێکی خاکی و خەڵکی و بەتواچع بوو، هەر ئەوەندەکەلەراست دۆستان و هاوڕێیانی دا رووخۆشو بەگوزەشت بوو، لەراست دوژمنانو نەیارانی حیزبو گەلدا توند و بێلێبوردن بوو، قورسو قایم لەبەرامبەریاندا رادەوەستاو زەڕڕەیەک نرمشو هەنگاوێک گەڕانەوەی بۆ نەبوو. ئەو خەڵکی کوردستانی بەرەگو پێستییەوەخۆش دەویست، هەر بۆیەش گیانو ژیانی بۆ خزمەت بەوان تەرخان کردبوو. ئەو لەو سیاسەتمەدارانەنەبوو کەخەڵکیان وەک ئامرازی بردنەپێشی مەبەستەکانی خۆیان دەوێ، ئەو بۆ خۆی پێشڕەوی خەباتی خەڵکی کوردستان بووو جگەلەقازانجو بەرژەوندییەکانی گەل هیچ قازانجو بەرژەەوندییەکی تایبەتی و شەخسی بەلاوەگرینگ نەبوو. ئەو بۆ کادرو پێشمەرگەکانی حیزب تەنیا هەر سکرتێری گشتی نەبوو، ئەو دۆست و هاواڵی هاوڕێیان بووو بەرادەیەک لەگەڵیان تێکەڵاوو لێیان نیزیک بوو کەهەر هاوڕێیەک بەڕاشکاوی دەیتوانی پریسکەی دڵی خۆی لەلای هەڵڕێژێو لەڕێنوێنییەبەکەڵکەکانی کەڵک وەبگرێ. کاک دوکتور سادق بڕوایەکی قووڵی بەهاوکاریی گەلانو هەموو ئازادیخوازانی ئێران هەبوو، لەو بڕوایەدا بوو کەرووخاندنی رێژیمی ئاخوندی بەبێ نیزیکی و هاوکاری و هاوپێوەندی هێزەنیشتمانپەروەرو خەباتگێڕەکانی ئێران، کارێکی مومکین یان لانی کەم هاسان نیە، هەر بۆیەلەهەر دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستەکەڵکی وەردەگرت و بەکردەوەهەوڵی بۆ دەداو سەرنجام لەو رێیەدا گیانی بەختی ئازادیی ئێرانو خودموختاری کوردستان کرد. یادو ناوی شەرەفکەندیی مەزن هەمیشەبەنەمری دەمێنێتەوەو خەبات و تێکوشانی پڕشنگداری لەپێناو ئامانجەپیرۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو گەلی کوردو خەڵکی ئێرانداو تایبەتمەندییەشۆرشگێڕانەکانی دوای نەمانیشی رێنوێنو ئیلهامدەری تێکۆشەرانی وڵاتەکەمان دەبێ.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 11-01-1938
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 17-09-1992 (54 ساڵ)
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
⏫ پلەی پارتایەتی سکرتێر - سەرۆک - هاوسەرۆک
👫 جۆری کەس😞 تیرۆرکراو
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەهاباد
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2008 4:39PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 17 2018 11:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 22,046 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.142 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سادق شەرەفکەندی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 16
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️د. سادق شەرەفکەندی، رێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان
2.👁️سەفەری بێ گەرانەوە...داستانی کارەساتی میکونووس
3.👁️شەرەفکەندی رووبارێک لە جونمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی
4.👁️شەرەفکەندی، سیمای شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی
5.👁️هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی
6.👁️کورتە مێژووی بزووتنەوە نەتەوایەتیەکانی کورد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-04-1997
2.👁️11-01-1938
3.👁️17-09-1992
4.👁️19-02-1980
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️شەرەفکەندی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️رێستورانتی میکۆنۆس
2.👁️وێنەیەکی بڵاونەکراوەی دوکتۆر سادقی شەرەفکەندی
3.👁️کۆنگرەی یەکەمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
📖 کورتەباس
1.👁️محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️گوڵاڵە شەرەفکەندی
📂[ زۆرتر...]
👪 شەرەفکەندی | 🏷️ پۆل: هۆز - تیرە - بنەماڵە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
شەرەفکەندی
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەهاباد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 62% ✔️
62%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
62%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 4 2013 12:01AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 19 2016 8:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,781 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
شەرەفکەندی
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️سادق شەرەفکەندی
📂[ زۆرتر...]
📕 شەرەفکەندی رووبارێک لە جونمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

شەرەفکەندی رووبارێک لە جونمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی

ئامادەکردنی: رەحمان نەقشی
2012
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: شەرەفکەندی رووبارێک لە جونمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,297 جار
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📜 راپۆرت
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✔️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 19 2012 9:15PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2015 4:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,963 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.172 KB Sep 19 2012 9:15PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.15 MB 97 Sep 19 2012 9:15PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شەرەفکەندی رووبارێک لە جونمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️سادق شەرەفکەندی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەحمان نەقشی
📂[ زۆرتر...]
📕 شەرەفکەندی، سیمای شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

شەرەفکەندی، سیمای شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی

کۆکردنەوە و وەرگێڕانی: سمایل شەرەفی
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: شەرەفکەندی، سیمای شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی
📥 ژمارەی داونلۆد: 941 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✔️

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 10 2011 1:47PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2012 12:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,048 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.158 KB Dec 10 2011 1:47PMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.14 MB 120 Dec 10 2011 1:47PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شەرەفکەندی، سیمای شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️سادق شەرەفکەندی
📂[ زۆرتر...]
👫 گوڵاڵە شەرەفکەندی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

گوڵاڵە شەرەفکەندی

چالاکی بواری ژنان و بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانیەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانە و ئێستا نیشتەجێی وڵاتی سویدە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
👫 جۆری کەس👩 چالاکی مافی ژنان
⚤ رەگەزی کەس👩 خانمان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەهاباد
🏡 شوێنی نیشتەنی🌎 هەندەران
💓 لەژیاندا ماوە؟✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە)
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
74%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 8 2009 10:27PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 14 2017 9:09PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,736 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.14 KB Mar 8 2009 10:27PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

گوڵاڵە شەرەفکەندی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️سادق شەرەفکەندی
📂[ زۆرتر...]
📖 محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
📖 کورتەباس

فایلی پەیوەندیدار
د. هۆشمەند عەلی مەحمود شێخانی
لە ژمارە 35ی 2015 لە گۆڤاری زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی کۆیە بڵاوکراوەتەوە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 بیبلۆگرافیا
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کۆیە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 24 2015 1:41AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 24 2015 1:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,589 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، ژیان و تێكۆشانی سیاسی 1938-1992
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️سادق شەرەفکەندی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هۆشمەند عەلی مەحمود حەمەد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,955 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574