کوردیپێدیا، خاوەنی سەدان هەزار بابەت و وێنە و خاوەنی هەزاران پەڕتووکە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-05-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی رەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی رووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان رایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگر
📅 22-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
لەدایکبووی1987 لە شاری شنۆ.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێ‌ئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەلی کەریم مەحمودی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بوو لە بێژەرەکانی رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. ئێوارەی ڕۆژی 24-05-2018 کۆچی دوای کردووە. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
👫 خەڵەف زێباری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,025 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
👫 شاسوار ئەحمەد هەرشەمی - شاسوار هەرشەمی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

شاسوار ئەحمەد هەرشەمی


فایلی پەیوەندیدار 📂
نووسەر و زمانناس و مامۆستا و پێشمەرگەی دێرین، شاسوار ئەحمەد هەرشەمی.لە 31-12 ساڵی 1959ز، لە گوندی (پونگینە)ی نزیک هەولێرهەولێر لە دایک بووە ئەو کاتە باوکی لەوێ مامۆستا بووە. قۆناغەکانی خوێندنی تا ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە. لە زانکۆی بەغدا، بەشی زانستەکان جیۆلۆجیی خوێندووە. دواتر لە ئەنستیتوتی گەشەی جیۆلۆجی مۆسکۆ درێژەی بە خوێندن داوه.
لە ساڵی 1976ز، لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کاری کردووە. لە نێوان ساڵانی 1981تا 1989ز پێشمەرگایەتی کردووە. لە بەشی جیا جیا کاری کردووە. ماوەیەک ئەندامی ئەنجومەندی ناوەندی یەکیەتی خوێندکارانی کوردستان بووە. لە دەزگای ڕاگەیاندنی ناوەندی یەکیەتیی و، کۆمیتەی سەرکردایەتی هەولێر و مەڵبەندی سێی هەولێر کاری کردووە. لە کەرتی ڕێکخستنی ڕانیە، سنوری دەشتی بیتوێن، وەک کادیری ڕێکخستن کار و چالاکیی هەبووە. دواتر لە ڕێکخراوی دووی کۆمەڵە کاری کردووە. لە کۆتایی ساڵی 1989ز، بە (زەمالە)ی خوێندن، ناردراوتەە یەکیەتی سۆڤیەت. لە ساڵی 1991ز هاتووەتە وڵاتی سوید. لێرە دیسان لە خوێندن هەڵچووەتەوە و مێژووی خوێندووە. لەم پازدە ساڵەشدا، ساڵانە، چەند پۆینتێکی کۆرسەکانی زانستی بەراوردکردنی پێوانەیی و، زمانە هیندۆروپیەکان دەخوێنێت.
لە ناوەڕاستی سالانی 90، وەک مامۆستای زمانی دایک، وانەی بە کوردی ناوەند، کرمانجی و عارەبی گوتووەتەوە. لە ساڵی 2000ز وەک مامۆستا لە ئامادەیی دەستی بە کار کردوە و هێشتا ئەم کارە دەکات ناوی خوێندنگاکەیلە شاری ستۆکهۆلم بریتیە لە: Enskedegårds gymnasieskolan
هەر لە پۆڵی 4ی سەرەتاییەوە، بە بەردەوامی خەریکی خوێندنەوە بووە. سەرەتا لە کتێبەکانی باوکییەوە دەستی پێکردووە تا فێر بووە خۆی کتێب و گۆڤاری کڕیوە. هەمیشە حەزی لە زمان و مێژوو کردووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1- مێژوی ئارامیەکان لە کوردستان. 1999ز. سلێمانی. دەزگای سەردەم.
2- کارنامەی ئەردەشێری بابەکان. 2000ز سلێمانی. دەزگای سەردەم.
3- سابیئە مەندائیەکان. 2004ز. سلێمانی. دەزگای سەردەم.
4- هەندێک زانیاری گشتی لەبارەی زمانەوە. 2009ز. سلێمانی کوردۆلۆجی.
جگە لەمانە، بە سەدان گوتارو چاپ و بڵاو کردۆتەوە، لە هەموو بوارێکی ئەدەب، مێژوو، زمان، لە نێوان ساڵانی 1982ز و تا ئێستا.
کتێبی ئامادە بۆ چاپ:
1- فەرهەنگی ئێتیمۆلۆژی زمانی کوردی. تا ئێستا 20096 لاپەڕەی فۆلسکاپی مۆنتاژ کراوە.
2- زانستی بەراورد کردنی پێوانەیی لە زمان. 637 لاپەڕەی فۆلسکاپ.
3- چەند گوتارێک لەسەر زمان، بەرگی یەکەم. 210 لاپەڕە.
4- چەند گوتارێک لەسەر زمان، بەرگی دووهم‌. 200 لاپەڕە.
5- چەند بیرەوەریەک. 325 لاپەڕە.
6- تەتەڵە. پازدە بابەتی مێژویی، 256 لاپەڕە.
7- داستانی گلگامێش. وەرگێڕان و پەراوێز بۆ کردن و لێکدانەوەی. 343 لاپەڕە.
ئەو زمانانەی کە دەیانزانێت: کوردی بە هەردوو زاراوەی سەرەکی ناوەند و کرمانجی. فارسی. عارەبی. ڕووسی. سویدی. ئینگلیزی. هەروەک سەرەدەری لە چەندان زمانی دیش دەکات و سودیان لێ وەردەگرێت.
ئێستا لە سوید، شاری ستۆکهۆلم دادەنیشێت.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🌐 زمانەوان
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2014 8:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 15 2018 9:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,572 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB May 3 2014 8:49PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

شاسوار ئەحمەد هەرشەمی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 34
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️پێشمەرگە
2.👁️چرۆ
3.👁️دەنگی خوێندکاران
4.👁️رێبازی خوێندکاران
5.👁️ڕاپەڕین
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دوا لاپەرەی بابەتێکی سیاسیی شێرکۆ بێکەس، بە دەستخەتی خۆی، کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە
2.👁️دەستنوسی پەخشانێکی کۆنی زمانی کوردی، زاراوەی ناوچەی مەکسی وان
3.👁️لە یادی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کۆماری کوردستان- هەندێک زانیاری تایبەت
4.👁️کوردستان پولی فانتۆم. میسر- ئەسکەندەرییە. 1904 کۆمپانیای ئەندێرسۆن نیێری جۆنس
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاورێک لە زمانی سومێری
2.👁️تەتەڵە؛ پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵە لەسەر چەند لایەنێکی مێژووی ئەم گەلە
3.👁️داستانی کیلکامێش
4.👁️زانستی بەراوردکردنی پێوانەیی لە زمانە هیندۆروپیەکاندا
5.👁️سابیئە مەندائییەکان
6.👁️فەرهەنگی هەرشەمی بەرگی 1
7.👁️فەرهەنگی هەرشەمی بەرگی 2
8.👁️فەرهەنگی هەرشەمی بەرگی 3
9.👁️فەرهەنگی هەرشەمی بەرگی 4
10.👁️مێژووی ئارامیەکان لە کوردستاندا حەرانی، جوو، ئاسۆوری، سریانی...
11.👁️نەورۆز لە ڕوانگەی مێژوییەوە
12.👁️هەندێک زانیاریی گشتی لەبارەی زمانەوە
🏰 شوێنەکان
1.👁️تەکەڵتوو
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️هیچ تەنی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️پۆلیک پێشمەرگە لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی تیپی 78ی کارۆخ
2.👁️دکتۆر کەمال مەزهەر و سەدام حسێن
3.👁️وێنەیەکی بڵاونەکراوەی هەڵەبجە
4.👁️وێنەیەکی مامۆستا شاسوار هەرشەمی لە شاخی هەورێ، وەرزی هاوین 1/7/1987
📖 کورتەباس
1.👁️ئەفسانەی کاوەی ئاسنگەر کۆنیی یادکردنەوەی سەری ساڵ
2.👁️بنەڕەتی ناوی عەفرین
3.👁️بۆچوونێکی دی جیاواز، لەسەر بنەچەی ئێزدیان
4.👁️دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد هەورامی
5.👁️نوێترین زانیاری سەبارەت بە تۆماری گۆرانییەکانی کاوێس ئاغا، لە کۆمپانیای بەیدا فۆنی ئەڵمانی ستۆدیۆی بەیروت
6.👁️نەوشیروان مستەفا و نەخشەی شاردنەوەی چەک بۆ پارتیزانان
7.👁️کوردانی خوراسان مێژویەکی کۆن و گەنجینەیەکی لە بیرکراو
📂[ زۆرتر...]
📷 وێنەیەکی مامۆستا شاسوار هەرشەمی لە شاخی هەورێ، وەرزی هاوین 1/7/1987 | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

وێنەیەکی مامۆستا شاسوار هەرشەمی لە شاخی هەورێ، وەرزی هاوین 1/7/1987


ئەم وێنەیە هاوینی ساڵی 1987ز، لە سەر شاخی هەورێ، لە نێوان گوندەکانی "کونەفلوسە- چیوە" گیراوە. لە شەڕێک دەگەڕاونەتەوە، کە تێیدا هێزی دوژمن واتا بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە بوو کە هێزێکی دوژمن، لە قۆڵەکانی کۆیە، ڕانیە و شەقڵاوە و دیوی سماقولی، پەلامارێکی گەورەیان هێنا سەر ناوچەکە و ژمارەیەک گوندیان سوتاندگوندەکانی دۆڵی هیران و نازەنینی، تا جەلی سوتاند. زۆر ماندوو و برسی بوون. شاسوار هەرشەمی لە کەلاوەی سوتاوی خانویەک، هەندێک موڕەبای "باینجان"ی دۆزیوەتەوە و خواردوویەتی، کە یەکەمینجاری بووە شتی وا ببینێت.
لە ڕاستەوە: 1- م.شاسوار هەرشەمی، 2- مامۆستا بەکر مستەفا، ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمە،
3- ئەسعەد لەشکری ماوە لە هەولێر دەژی، بەڵام بنەڕەتی کەرکوکیە. 4- نەناسرایەوە، فەرماندەیەکی شەڕکەر و ناسراوی کۆیە بوو، دواتر تەسلیم بووەوە.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 17 2016 9:59PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 17 2016 10:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,904 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.164 KB Sep 17 2016 9:59PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

وێنەیەکی مامۆستا شاسوار هەرشەمی لە شاخی هەورێ، وەرزی هاوین 1/7/1987

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شاسوار ئەحمەد هەرشەمی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574