Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ئومێد شێخ کریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لە
👫 ئومێد شێخ کریم (شێخ ئومێد)
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
🏰 شائابادی ڕۆژئاوا | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

شائابادی ڕۆژئاوا
لە ڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە دووهەم شارستانی پارێزگای کرماشانکرماشانە. ژمارەی دانیشتوانی ساڵی 2006 ز(152500)و ئێستە دەبێ نزیک بە 180 هەزار کەس بێت. خەڵکی ئەم ناوچەیە بە کوردی کرماشانی دەپەیڤن و بە زۆری سەر بە هۆزی کەڵهوڕن، بێجگە لە هۆزی کەڵهوڕ، هۆزەکانی قەڵخانی و گۆرانیش کە لە باری ئایینیەوە سەر بە ئایینی یارین لە ئەم ناوچەیە دەژین. هەر وەها خەڵکانی سەر بە هۆزەکانی سنجاوی و زەنگنەش لە شاری شائاباد دەژین. هۆزی کەڵهوڕ و هۆزی زەنگەنە دوو هۆزی یەکجار گەورەی پارێزگای کرماشانن کە سەر بە ئایینی ئیسلام و مەزهەبی شیعەن. ئەو عەشرەت و تایفانەی کە سەر بە هۆزی کەڵهوڕن و لە ئەم شارستانە ئەژین بریتین لە تایفەی(مەسیوری کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی خان مەسویری (مەنسور) کەڵهوڕ. هەر وەها مۆمەیی، قۆچمەیی، چاڵاوبکەر، باسکەڵەیی، زەینەڵخانی و....هتد.) ئەمانە لە ئەو تایفانەی دیکەی هۆزی کەڵهوڕی هەیوان ڕۆژئاوان کە بە زۆری لە بەشی حەوت ماڵەی بانسیرین. زۆرینەی هۆزی سنجاویش سەر بە ئایینی یاریی -یارسانن.
شائاوا کەوتوەتە باشووری کرماشان و هاو سنوورە لە گەڵ پارێزگای ئیلام کە ئەویش پارێزگایەکی کوردنشینە لە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان. خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ڕێگای کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، ڕەز و باخداری، بەرهەمهێنانی هەنگوین، کار و کەسابات بژێوی ژیان بە دەست دێنن. شائاوا کەوتوەتە سەر ڕێگای نێودەولەتی تاران- بەغدا. ئەم ڕێگایە لە شاری ئەسەدئاوای تەقریبەن کوردنشینی پارێزگای هەمەدانەوە دێتە شاری کرماشان، پاشەن شائاوا- کرند- سەرپێڵی زەهاو- قەسری شیرین و دواتر سنوری دەستکردی خوسرەوی- مەنزەریە دەبڕیت بەرەو بەغداد. هەر هەمان ڕێگا لە شائاواوە دەچێتە ئیلام و لە ئەوێنەوە دیسان دەچێتە وەڵاتی عێراق.
- گرنگی ئەم ڕێگایە بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەوەیە کە ساڵانە دەیان هەزار کەس لە خەڵکانی زیارەتکەری ئیران، پاکستان و ئەفقانستان لە ئەم ڕێگایەوە دەڕۆن بۆ عێراق بۆ تەوافی گلکۆی ئیمام حوسەین و ئیمام عەلی لە کەربەلا و نەجەف. ئەمە دەتوانێ سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ ئابووری ناوچەکە.
- شائاباد لە باری مێژووییەوە:
بە پێی سەرچاوە کۆنەکانی وەک ئەستەخری، لە مسالک الممالک و حەمدواللە مستوفی، نێوی کۆنی ئیسلام ئاوا تا کۆتایی دەسڵاتی ساسانییەکان مەنەلی (مەندەلی) بووە. دواتر کە وڵاتی ئێران کەوتووتە ژێر داگیرکاری ئیسلامەوە (سەدەی حەوتەم)، ئەم نێوە گۆڕدراوە بۆ هاروون ئاوا. ئەم نێوە بۆ دەسڵاتداری هاروون الڕەشید عەباسی (148- 193 کۆچی مانگی) دەگەڕێتەوە. هاروون ئاوا لە ساڵی 1309 هەتاوی لە لایەن حکوومەتی ڕەزا شاوە گۆڕدراوە بۆ شاباد (شاه آباد). لە ئەو کاتەدا ژمارەی دانیشتوانی ئیسلام ئاوا 480 کەس بووە. بۆچوونێکی تر هەیە کە دەڵی لە ئەساسدا هاروون ئاوا ناوێکی هەڵە بووە و پێوەندی بە ئەم شارەوە نییە. هەر لە ئەم بارەوە ئەو بۆجوونە پێێ وایە کە ئەم شارە لە دێر زەمانەوە نێوی ئاروین ئاوا بووە. بە پێێ نووسینەکانی بە ڕێز عیمادەدین دەوڵەتشاهی کە خاوەنی ئەو بۆچوونەیە، باسی سەردارێک ئەکات کە لە زەمانی زۆر کۆنەوە لە ئەم ناوچە زیندانی بووە. ئەم سەردارە کە نێوی سوولوسوونۆ و شۆرەتی (لەقەبی) ئاروین ئاوا بووە دوای ڕزگار بوونی لە زیندان ئەم ناوچەیە ئاوەدان دەکاتەوە و دواتر خەڵکی ناوچەکە بۆ ڕێز لێنان لە زەحمەت و فیداکاری ئەو کەسە، نێوی ئاروین ئاوا لە سەر شارەکە دادەنێن. گوایە تا ئیستەش ئەم نێوە لە نێو خەڵکانی بە ساڵاچوودا هەر لە بیر ماوە و باسی دەکەن.
لە ناوەندی شاری شائاباد دا تەپۆڵکەیەک هەیە بە ناوی چغا گاوانە کە کۆنترین بەشی ئەم شارەیە. ساڵی 1349 هەتاوی بەڕێز مەحموود کوردوانی لە سەر مێژووی ئەم شارە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کردووە و بە ئەو ئاکامە گەیشتووە کە ئەم شارە لە ڕابردووی زۆر کۆندا، ناوچەیەکی زۆر گرنگ و هەڵکەوتوو بووە لە سەر ڕێگای خۆراسانی گەورە. ئەو ڕێگایە لە زەمانی زۆر کۆنەوە تا بە ئیمڕۆش ئالقەی پێوەندی (مسیر ارتباطی) دەشتەکانی مۆسوبۆتانیا (بین النهرین) و خوزستان بووە لە گەڵ زەنجیرە کێوەکانی زاگرۆس و فەلاتی ئێران. هەر وەها ڕێگای پێوەندی و هاتووچۆی ناوچەکانی ئاناتۆلی و ئازەربایجان بۆ لوڕستان و ناوچەکانی فارس نشین هەر لە شائابادەوە تێپەڕ بووە. هەر ئەمانە بوونەتە هۆکارێک کە ئەم شارە لە ڕابردودا لە بوارەکانی فەرهەنگی و کولتووری و زۆر بواری دیکە پێشکەوتنی باشی بە خۆوە ببنی بێت. لێکۆڵنیەوە مێژووییەکان زۆر ئاسەواری گرنگی پێوەندیدار بە ژیانی مرۆڤەوە هەر لە دوور زەمانەوە لە ئەم شارەدا ئاشکرا و کەشف کردووە. لە ئەوانە دۆزینەوەی بەرد و ئاسەوارگەلێکی دیکەی وەک گۆزە نەخشدارەکان کە پیشان ئەدەن کە پتر لە دەهەزار ساڵ پێش لە ئەم شارەدا ژیان هەبووە. دانیشتوانی ئیسلام ئاباد هاوکات لە گەڵ باقی دانیشتوانی زاگرۆس هەر لە سەردەمی ژیانی یەک جێ نشینیدا، لە بە خێو کردنی مەڕ و ماڵات و کشتوکاڵ بەشدارییان کردووە. لە زەمانی مەفرەق و ئاسندا، واتە نزیک لە 5000 تا 2500 ساڵ پێش لە زایین، ئیسلام ئاباد یەکێک لە ناوچە گرنگە سیاسییەکانی زاگرۆس بووە. ئەمە بە ڕاشکاوی لە سەرچاوە نووسراوەکانی بەین ئەلنەهرین باسی لێ کراوە.
بە لە بەرجاو گرتنی کەشف و دۆزینەوەی چەند لەوحەیەکی نووسراو بە خەتی بابڵی کۆن لە لێکۆڵینەوەکانی بەڕێز کوردوانی و باز خوێندنەوەی (تەئکید کردنەوەی) دوکتور کامیار عەبدی مامۆستای زانکۆ لە شیکاگۆی ئامریکا، لە نێوان ساڵەکانی 1379 تا 1382 هەتاوی، دەرئەکەوێت کە ئەم شارە 3500 ساڵ پێش لە زایین، ناوەندێکی زۆر گرنگی بازەرگانی بووە. لە سەر ئەو لەوحانە باس لە مووچە و ئەرکی کۆیلەکان و کاڵا بازەرگانییەکان وەک گەنم، جۆ و ڕۆن و... کراوە. ئەو ڕەسید و بەڵگانە ناوی شارێک دەبەن بە نێوی پالووم کە پێ دەچێت هەر هەمان ئیسڵام ئاوای ئیمڕٶ بێت.
کەریم خانی زەند کە وەک کوردێک (لە بەشی لەکەکانی پارێزگای هەمەدان و لە دایکبووی گوندێکی سەر بە شارستانی مەلایەر و لە هۆزی زەند) لە مێژووی ئێراندا توانی لە نێوی سەدەی هەژدەدا دەسلاتی زەند دابمەزرێنی و شاری شیراز بکاتە پێتەختی خۆی، بۆ سەردانێک دێتە شائاباد و لە لایەن عەلی خانی هەیوانی (هەیوان یان ئەیوان نێوی شارێکە لە پارێزگای ئیلام و هاوسنوورە لە گەڵ شائاوا و خەڵکەکەی بە گشتی سەر بە هۆزی کەڵهوڕن)، کە ئەو کات سەرۆکی هۆزی کەڵهور بووە، پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکرێت. هەر لە ئەم سەفەرەدا کەریم خان بۆ گرنگی دان بە ناوچەکە و خەڵکەکەی کە بە زۆری سەر بە هۆزه کەڵهوڕ بوون لە کچی عەلی خان بە ناوی قەدەم خێر کە دواتر نازناوی شاپەسەنی لێ ئەنرێت خوازمێنی ئەکات و بەم جۆرە دەبێتە زاوای عەلی خان و هۆزی کەڵهوڕ و شائابادییەکان. هێشتا کانییەک لە ناوچەکە هەیە بە ناوی کانی شاپەسەن. لە وانەیە ئەو شاژنە هەم زەماوەندەکەی و هەم زۆربەی ژیانی لە نزیک ئەو کانییە بە سەر بردبێت، هەر بۆیە بە زاراوەی شیرینی کەڵهوڕی، ئیستەش پێێ دەڵێن کێنی شاپەسەن.
- شار و گوندەکانی سەر بە شائاوا:
ئەم شارستانە بە سەر چەند بەخش و دێهستاندا دابەش بووە کە بریتین لە: 1- بەخشی ناوەندی (مرکزی) کە ناوەندەکەی شاری شابادە لە گەڵ ئەم دیهستانانەدا:
1- حەسەن ئاوا کە لە 22گوند، لای باشوور (حومەء جنوبی) لە 45 گوند، لای باکوور (حومەء شمالی) لە 20 گوند و دێهستانی شیان لە 15 گوند پێکهاتوون.
2- بەخشی حەمیل: ناوەندی شارۆچکەی حەمیلە کە لە دیهستانەکانی مەنسووری، هەرسم و حەمیل پێکهاتووە. دێهستانی مەسیوری (مەنسووری) لە 25 ئاوایی، دێهستانی هەرسم لە 20 ئاوایی و دێهستانی حەمیل لە 10 گوند پێکهاتوون.
- ئاسەوارە مێژوویی و ئایینیەکانی ناوچەکە:
ئەم شوێنانە لە شارستانی شائاوا جێگەی سرنجی خەڵکی ناوچەکە و گەشتیارانێکە کە ڕوو لە ئەو دەڤەرە ئەکەن، وەک تەپۆڵکەی چقاگاوانە لە ناوەڕاستی شاری شائاوادا، ئاتەشگەی شیان، سەراو شیان، ئاتەشگەی میل میلگە، بینای ساسانی فیروزئاوا، سەراوی شەرەف ئاوا، سەراو هەرسم، شار قیل مەسیوری، ئیمامزادە حەسەن، ئیمامزادە عەلی ئەکبەر، ئیمامزادە قازی.
- کشتو کاڵ و کار پیشەی خەڵکی ناوچەکە:
هەر وەک لە سەرەوە باس کرا ئەم دەڤەرە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری زۆر ناوچەیەکی گرنگە و خەڵکەکەی بە زۆری لە ئەو بوارانەدا چالاکن. هەر وەها کاری مەوج ڕستن، فەرش رستن، چیخ ڕستن، موزاییک کاری، کڵاش دروست کردن و چەندها شتی دیکە لە ئەو کار و پیشانەیە کە لە ئەو ناوچەیە دێنە بەرهەمهێنان. کارخانەی قەندی شائاوا لە ڕابردوودا یەکێک لە بە ناوبانگترین کارخانەکانی قەند بووە لە هەموو ئێراندا. هەر وەک باقی شوێنەکانی دیکەی پارێزگای کرماشان، خەڵکی ئەم ناوچەیەش بێجگە لە ئەو بوارانە کە لە سەرەوە باس کران، بە کەسابات و کار لە ئیدارەکاندا مەشغوڵن. دیارە ڕادەی هەژاری و بێکاری لە ئەم شارستانەش هەر وەک هەموو ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی ئێران، بە داخەوە شتێکی سروشتییە.
ئاسەواری شەڕی ئێران – عێراق لە سەر ناوچەکە:
بە هۆی نزیکی ناوچەکە لە بەرەی شەڕی ئێران – عێراقەوە و گرنگی پشتی بەرە بوونی ئەو ناوچەیە، چەندها جار ئەم دەڤەرە و بە تایبەت شاری شائاوا دەکەوێتە بەر مووشەک باران و بومبارانی فڕۆکە عێراقییەکان و خەسارەتێکی زۆری گیانی و ماڵی لە خەڵکی ناوچەکە دەکەوێت.
لە سەر و بەری کۆتایی شەڕی ئێران – عێراق ساڵی 1988 ڕێکخراوی موجاهدینی گەلی ئێران کە هێزی سەبازییان لە وڵاتی عێراق بوو، بە تۆپ و تانکێکی یەکجار زۆر و بە نزیک بە 10 هەزار کەسەوە هێرش دەکەنە سەر ئێران و تا ناوچەی حەسەن ئاوای سەر بە شارستانی شائاوا پێشڕەوی ئەکەن، بەڵام لە حەسەن ئاوا لە گەڵ هیزی کۆماری ئیسلامی دەکەونە شەڕەوە و تێکدەشکێن و خەسارەتێکی زۆر لە هەر دوو لایان دەکەوێت. لە ئاکامی ئەو هێرشەشدا خەڵکی ئەو ناوچانە تووشی خەسارەت و تەنانەت ئاوارەییش دەبن.
بێشک لە سەر ئەم ناوچەیەش زۆر لە ئەوە زیاتر شت هەیە کە باس بکرێت، بەڵام بە داخەوە من لە ئەوە زیاتر نەمتوانی لە سەر ئەم شارستانە زانیاری کۆ بکەمەوە، هیوادارم کە بە ئەو حاڵەشەوە توانی بێتم خزمەتێکی بچووکم بە ئیوەی خوێنەر کەردبێت. عەلی قەنبەری 27-09-2012 زایینی. بەشی نۆهەم لە سەر شارستانی داڵاهۆیە. چاوەروان بن!
تێبینی: لە زۆر شوێن ئیسلام ئاباد، ئیسلام ئاوا، شائاباد یان شائاوام نووسیوە. مەبەست هەر هەمان شتە، واتە هەمان شار یان شارستان.
#️ هەشتاگ
#کرماشان |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پێشمەرگەکان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-09-2012
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئەیوان
📷 وێنە و پێناس
1.👁️وێنەی تیپی نەوجەوانانی تۆپێ پێی شاری شائابادی ڕۆژاوا ساڵی 1977
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ◾ شارۆچکە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 2 2015 12:53AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 20 2019 11:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,821 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.15 KB Oct 2 2015 12:53AMسەریاس ئەحمەد
📷 وێنەی تیپی نەوجەوانانی تۆپێ پێی شاری شائابادی ڕۆژاوا ساڵی 1977 | پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

وێنەی تیپی نەوجەوانانی تۆپێ پێی شاری شائابادی ڕۆژاوا ساڵی 1977
ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە: 1- محەمەد عەلیڕەز (گۆڵچی)، 2- محەمەد نەزەری، 3- پەروێز دەهقان، 4- ساسان سەهامی، 5- شەهریا قەنبەرپوور، 6-موحسین پاشایی، 7-ڕەزا حەمیدیە، 8-فەریدون حسەینی، 9- عەبدولڕەزا خەسرەوی، 10- پەروێز کەرەمی، 11- عەلی ئارمەند (ڕاهێنەر)
دانیشتووەکان لە ڕاستەوە: 1- کۆچکردوو جەواد ڕەفعەتی، 2- ئەحمەد قەنبەری، 3- عەباس عەلیزادە، 4-حسەین ئاغا بزورگی، 5- کۆچکردوو یوسف شەهدائی،
7- ئەحمەد وەیسی
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️شائابادی ڕۆژئاوا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 3 2017 12:12AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 3 2017 12:19AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,548 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1373 KB Feb 3 2017 12:12AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,675 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574