ناو: سەڵاح
ناوی باوک: ڕەئوف
ساڵی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #عەربەت# ی سەربە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
$ژیاننامە$
باوکی کەمانچە و ئاوازی ڕەسەن، ساڵی 1951 لە شارۆچکەی عەربەت هاتۆتە دنیا، سەرەتای ژیان و ئارەزووەکانی خۆی لە چالاکیی و بواریی وەرزش و تۆپی پێدا بینیوەتەوە، بەڵام کاتێک بە هۆی تۆپی پێوە تووشی ئازاری قاچی دەبێت، لەوێ بەدواوە دەستبەرداری وەرزش دەبێت و ڕێگەی خزمەتی هونەر و موسیکی گەلەکەی دەگرێت.
وەک خۆی دەڵێت ئەو تیپەی من تێیدا پەروەردە بووم و هەوێن و دایکی میوزکیم بوو (#تیپی مۆسیقای سلێمانی#) بوو لەوێوە ڕێگەی خزمەتی گەلەکەی گرتە بەر مێژووی ژیانی هونەریی و سەرەتای دەستپێکی ئەم ڕێگەیەیدا ناوی دوو کەسایەتیی هەن کە لە یادیان ناکات و وەکوو وەفا باسیان لێوە دەکات، ئەوانیش (مامۆستا عوسمان محەمەد ئەمین و مامۆستا #ولیەم یوحەنا #)یە. کە لە ڕێی ئەوانەوە چووەتە ناو دنیای هونەری موزیکەوە. ئەو دەفەرموێ زانست و بەهرە، بەبێ یەکتر کاری باش ناپێکێ، هەردووکیان پێکەوە هونەر پێکدەهێنن.
٭ لە ساڵی 1968 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی.
٭ هونەرمەند لە ساڵی 1969 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و ئەندامی تیپی چالاکیی هونەریی پەروەردەیی سلێمانی بووە.
٭ لە ساڵانی 1975/1974 ئەندامی تیپی مۆسیقای شۆڕش بووە.
٭ ساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراند.
٭ ساڵی 1978/1979 لە خولی شارەزایانی مۆسیقا بە پلەی نایاب یەکەمی لە ئاستی ئێراقدا بەدەست هێنا.
٭ ساڵی 1983 هاوکار لەگەڵ مامۆستا #ئەنوەر قەرەداغی# دا بەشی (مۆسیقای پەیمانگەی هونەرە جوانەکان)یان دامەزراند.
٭ ساڵی 1985 ئاوازی شاکاری مۆسیقای درامای ژاڵە.
٭ مۆسیقای درامای گوڵاڵە.
٭ مۆسیقای فیلمی نێرگز بووکی کوردستانە.
٭ کۆتەڵی گۆڕستانی چراکان.
خاوەنی زیاتر لە چواردە کۆڕاڵ و گۆرانی بە کۆمەڵ و چەندین پەرتووکی تایبەت بە مۆسیقایە و چەندینی تریش، بەشدار و کارا لە هەموو بۆنە هونەرییەکاندا.
٭ ڕاهێنەری مۆسیقای تیپی هونەریی میللی نەتەوەیی سلێمانی بووە لە ساڵی 2000-2008
٭ خاوەنی چەندیین ئاوازە بۆ چەندیین لە هونەرمەندانی دیاری کورد، وەک هونەرمەندان (#کەریم کابان#، #عوسمان عەلی#، #عەدنان کەریم#، #ئەسعەد قەرەداغی#، #پەیمان عومەر#، #ئەمەل سەعید کوردە#، #دیاری قەرەداغی#، #عەباس محەمەد بارام# و #تارا ڕەسوڵ#) نووسەری چەندیین پەرتووکی بواری مۆسیقایە:
٭ نووسینی پەرتووکی (تیۆرەکانی مۆسیقا).
هەر ئەم پەرتووکەی لە 771 لاپەڕەدا وەک بنەمایەک کردە پڕۆژەی پۆلێن کردنی مۆسیقای کوردی.
٭ پەرتووکی (فێر بوونی کەمانچە).
٭ پەیژەکانی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاندەرێکی باشی منداڵانی کورد بووە و چاودێریی کار و ناساندنیان بە دنیای مۆسیقا، کە لە ئێستادا 2022 کۆمەڵێک هونەرمەندی دیار و باشیان لێ درووست بووە.
٭ لە ساڵی 1998 لە وڵاتی هۆڵەندا ئەندامی کارای چەند تیپێکی سەمفۆنیی هۆڵەندیی بووە و تا ئێستاش 2022 بەردەوامە. [1]