🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
چۆنێتیی بەکارهێنانی کوردیپێدیا
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 22-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
📅 ئەمڕۆ 22-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆22-01-2019
📆21-01-2019
📆20-01-2019
📆19-01-2019
📆18-01-2019
📆17-01-2019
📆16-01-2019
📂 زۆرتر ...
📅22 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (9,739) پەڕتووک|||
👫 حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
یەکەم سەرۆکی کۆمەڵەی ژ.ک
ئەم وێنەیە بۆ جاری یەکەم لە کتێبی تاریخ مهاباد نووسینی سەید محەمەدی سەمەدی، انتشارات رهرومهاباد، 1373 دا بڵاو کراوەتەوە. لە لایەن کاک حەسەنی قازییەوە بۆ ماڵپەڕی وێنەی کۆماری کوردستان دیجیتاڵ کراوە.
نێوبراو یەکەم کەس بوو کە لە رۆژی 2ی رێبەنداندا ئاڵای داگیرکەری ئێرانیی لە مەهاباد داگرت و ئاڵای کوردستانی هەڵواسی.
👫 حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
📅 22-01-1946
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
🏰 مەهاباد
یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. مەهاباد لە رووی پێکهاتەی دابەشکاریی وڵاتیی لە ئێراندا وەکوو یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایەجانی رۆژئاوا دێتە ئەژمار. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردیی سۆرانی و زاراوەی موکریانی قسە دەکەن. زۆربەیان موسڵمان و سونی مەزهەبن. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006، 133، 154 کەسە. لە ناودارانی شاری مەهاباد قازی محەمەد و هەژار و هێمن دەکرێ ناو بەرین. مەهاباد پایتەختی کۆماری کوردستان بوو.
🏰 مەهاباد
🏷️ پۆل: شوێنەکان
مەهاباد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ قازی محەمەد - پێشەوا
قازی محەمەد کوڕی قازی عەلی، کوڕی میرزا قاسم قازییه، قازی محەمەد لەساڵی 1900دا لەلەدایکبووە.
هەر لەسەرەتای لاوییەوە هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بەهێز بووە و زۆری ژیرانە بەخوێندنی زانستی کۆن و تازەهەبووەو زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتوە و زۆری هەوڵیداوە زمانی بێگانانیش فێربێت، جگە لە عەرەبی و فارسی لەگەڵ زمانی فەڕەنسەیی و ئینگلیزی، تا رادەیەکیش رووسی، ئاشنایەتی هەبووە.
بنەماڵەی سابڵاغ نەک بەتەنیا لەلای خەڵک، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی میریش، جێگەی رێز بوون. هەر بەبنەماڵە ئازادیخواز و
✌️ قازی محەمەد - پێشەوا
🏷️ پۆل: شەهیدان
قازی محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 214,246 | وێنە 51,221 | پەڕتووک PDF 9,739 | فایلی پەیوەندیدار 28,788 | 📼 ڤیدیۆ 133 | 🗄 سەرچاوەکان 10,573 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 تەڤگەری ئازادی قەدەغەکردنی فیلمی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز لە سلێمانی ئیدانە دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

تەڤگەری ئازادی قەدەغەکردنی فیلمی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز لە سلێمانی ئیدانە دەکات

لە ساڵرۆژی تیرۆرکردنیان، نمایشکردنی فلمی ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!
گرتنەبەری ئەو کارانە دەبێت لەترسی چی بێت؟؟ دەبێت بۆ خزمەتی کێ بێت؟!
بۆ ڕای گشتی و تەواوی گەلەکەمان
ئەگەرچی لەم هەرێمە بەناو نیمچە ئازادە، کە ئەویش بەری رەنج و تێکۆشانی تەواوی گەلەکەمانە و بەرلە هەمووشمان خوێنی شەهیدان، بەڵام زۆر بەداخەوە هەموو دەسکەوتەکان بەحزبی کراوە و لەوەش ناشیرینتر ئەوەندەی ئەم هەرێمە خراوەتە خزمەتی داگیرکارانی کوردستان و ئەوان لێ سودمەندن، ئەوەندە گەلەکەمان سودمەند نەبووە، ئەوەندەی داهات و سەروەت و سامانی ژێرخان و سەرخان و بەها پیرۆزەکانی ئەم گەلە پێشکەش بە داگیرکاران و بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورک کراوە ئەوەندە خزمەت بەم گەلە ستەمدیدەیە نەکراوە و پێشکەشی نەکراوە.
بە رادەیەک تا دەچێت سنورەکانی ئازادی تەنگ دەکرێتەوە و ناتوانرێت بەئازادی لەم هەرێمەدا ژیان بکرێت. لەهەرێمی کوردستان هەر ڕۆژ زیاتر مەودای ئازادی بەرتەسک دەکرێتەوەو ئازادیەکان بن پێ دەخرێن، مافی دەربڕینی حزب بوون و ڕێکخراو بوون و دەربڕینی ئازادیە تاکەکەسیەکان ئاستەنگ دەکرێت.
ماوەیەکە بەبیانوی بێ بنەما و بێ یاسایی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کراوەتە ئامانجی هێرشی هێزەکانی ئاسایش و دادەخرێن، هەر بەداخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیەوە نەوەستان بارەگای رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان و رێکخراوەکانی چاندو هونەر کە مۆڵەتیان لای خۆیان پێ درابوو کرانە ئامانجء داخران!
جیاواز لەوەش مافی خۆپیشاندان و گربوونەوەش قەدەغە دەکرێت. خاوەنداری کردن لە ڕێبەرو تێکۆشەرانی ئەم گەلە خێرلەخۆنەدیوە قەدەغە دەکرێت! بە تاوانی خاوەنداریکردن لە ڕێبەری دیموکراتی گەلان ڕێبەر ئۆجالان، کە گەنجانی ووڵاتپارێز دەیانخواست چالاکی خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەنجام بدەن دژی گۆشەگیری سەر بەرێزیان، بەڵام 100 گەنج دەستگیر دەکرێن و ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن!
لە هەمووی ئابڕوبەرانەتر بۆ ئەم دەسەڵاتە لەسەر فرۆشتنی پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالان ئەوە دووڕۆژە هێرش دەکەنە سەر فرۆشیاران و راوەدوو دەنرێت و دەستگیر و زیندانیان دەکەن و پێیان دەڵین فرۆشتنی پەرتوکی ئۆجالان قەدەغەیە!
لەسەر ئامادەکاری بۆ نمایش کردنی فلیمی بەشێک لە ژیان و تێکۆشانی ژنە شۆڕشگێڕی گەلەکەمان ساکینەجانسز سینەما سالم دادەخرێت! ئەوە لەکاتێکدایە بارەگای دەزگا سیخوڕیەکانی داگیرکەرانی کوردستان و هێزو سوپاکانیان ئازادن لەهەرشوێنێکی هەرێمی کوردستان کاربکەن و بنکە و بارەگا دابنێن وێرای ئەوەی ئاسایشیشیان پارێزراوە.
پەخش و نمایشکردنی درامای تورکی کە بەشێوەیەکی مەترسیدار ئەخلاق و دابونەریتی کۆمەڵگەی کوردی رووبەرووی هەڵوەشان و لێکترازان کردووەتەوە و کاریگەریی راستەوخۆی کردووەتە سەر ژیانی گەلەکەمان، وێرای ئەوەی چەندین جار داوای وەستاندنیان کراوە بە بێ سانسۆر بەردەوامن. داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک لە رووی سەربازی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، کلتوریەوە بەڵام تا دەچێت زیاتر و زیاتر دەپارێزرێن!
وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان وێڕای بە توندی شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی هەموو ئەوکارە نەشیاوانە، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دەستبەرداری ئەو کارانە بێت، لەجێی ئەوە خزمەتی شوڕشگێڕان و کلتوری گەلەکەمان بکات، نەک خزمەتی داگیرکەران.
هەروەها تەواوی گەلەکەمان و ڕای گشتی لە و هێرش و پەلامارانە ئاگادار دەکەینەوە بێ دەنگ نەبن و ڕێگری بکرێت لەو جۆرە کارە دزێوانە و نەهێڵین زیاتر تەشەنە بکات، ئەوە جگە لەوەی بەزیانی گەورە دەشکێتەوە بۆ سەر گەلەکەمان، لەهەمان کاتدا ئەزموون و مێژووی گەلەکەشمان ڕەش و لەکەدار دەکات. لە کۆتاییدا جارێکی تر هەموو ئەو هێرشانەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان شەرمەزار و رسوا دەکەین و دەپرسین گرتنەبەری ئەو کارانە دەبێت لەترسی چی بێت؟ دەبێت بۆ خزمەتی کێ بێت؟!
09-01-201909-01-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-01-2019
🏟 پارت / لایەن تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 9 2019 12:46PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2019 1:14PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 9 2019 1:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 28 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

تەڤگەری ئازادی قەدەغەکردنی فیلمی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز لە سلێمانی ئیدانە دەکات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-01-2019
✌️ شەهیدان
1.👁️ساکینە جانسز
📂[ زۆرتر...]
✌️ ساکینە جانسز | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ساکینە جانسز

فایلی پەیوەندیدار 📂
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستانپارتی کرێکارانی کوردستان لەساڵی 1957 لەشاری دێرسیم لەدایکبووە. لەدوای کودەتا سەربازیەکەی تورکیا لە 12 ئاداری ساڵی 1971دەچێتە ریزی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ. پاشان لەناو ریزی شۆڕشگێڕانی کورددا دەمێنێتەوە.
ساکینە جانسز لەو کاتەدا لەناو گروپی ئاپۆچیاندا درێژە بەخەبات دەدات کە لەشۆڕشگێڕانی کوردستانی و تورک پێکهاتبون و لەلایەن رێبەری بەندکراوی پەکەکەپەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە سەرۆکایەتی دەکرا.

ساکینە جانسز


پاشان لەشاری ئەلعەزیزئەلعەزیز لەدژی چەتەکانی ئەو شارە چالاکانە تێدەکۆشێت، لەوێ لەگەڕەکەکانی (فەوزی چاکماک، یڵماز باغڵەر) کە زۆربەی کوردی عەلەوین خەبات دەکات و گرنگی نەتەوەیی کورد بەبنەما دەگرێتو رۆڵێکی چالاکانەی دەبێت لەرێکخستنکردنی لاوانی کورددا.
ساکینە جانسز لەساڵی 1978دا خەباتی رێکخستنی گەنجان بەڕێوەدەبات. لەشاری دێرسیم و دەوروبەری بەشداری خەباتی رێکخستن دەکات. هاوکات لە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا وەکو شۆڕشگێڕێکی ئاکتیڤو پڕۆفسیۆناڵ ئەرکەکانی رادەپەڕێنێت.
ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسیز لە 27 تشرینی دووەمی ساڵی 1978 دا بەشداری یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی پاری کرێکارانی کوردستان PKK دەبێتو لەساڵی 1979 دا لەشاری ئەلعەزیز دەچێت ریزی هەڤاڵەکانیەوە.
لە کودەتای 12 ئەیلولی ساڵی 1980دا لەزیندانی ئامەدئامەد لەدژی هەموو ئەشکەنجە و گوشارەکانی ناو زیندان سازش لە ناسنامەی ئاپۆچێتیو PKK بوونی خۆی ناکات. لە بەندیخانەکانی ئەلعەزیز، ماڵاتیا، ئامەد، بورسا، چەناککه، ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لەساڵی 1991دا لەزیندان ئازاد دەکرێت.
پاش ئەوە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری ریزی تێکۆشەرانی کورد دەبێت. دەچێتە ئەکادیمای مەعسوم کۆرکمازو پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی دەبینێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی PKKەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هەر لەوێ بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی دەبێت. ماوەیەک لە فەڵەستین، سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەمێنێتەوە. پاشان دەچێتە چیاکانی کوردستان و بەشداری تێکۆشینی گەریلایەتی دەبێت و لە کۆنگرە و کۆنفرانسی تەڤگەری گەنجان و PKKدا بەشدار دەبێت و دواتر دەچێتە ئەوروپاو کارو خەباتی رێکخستنی لەوڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەبات.
ژنە تێکۆشەری خەباتی ئازادیخوازی ژنانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK ساکینە جانسز لەگەڵ دوو هەڤاڵیدا بەناوەکانی (فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز) لە 09-01-201309-01-2013 لە پاریس لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژران.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 09-01-2013
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
👫 جۆری کەس😞 تیرۆرکراو
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس👩 خانمان
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ دێرسیم
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 10 2013 2:52PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 10 2019 1:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,669 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.263 KB Jan 9 2019 4:13PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Jan 7 2018 5:04PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ساکینە جانسز

📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادی قەدەغەکردنی فیلمی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز لە سلێمانی ئیدانە دەکات
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-01-2013
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئاپۆ و ساکینە چانسز و...
2.👁️ساکینە چانسز لە ‌هەراتی لاویدا
3.👁️ساکینە چانسز لە قەندیل
4.👁️ساکینە چانسز و چەند هاوڕێیەکی
5.👁️ساکینە چانسز و دایکی
6.👁️ساکینە چانسز و هاوڕێکانی لە چیا
7.👁️ساکینە چانسز و هاوڕێکانی لە زیندان
📖 کورتەباس
1.👁️ژنە چالاکوانێکی کورد لە پاریس خۆی رووت ئەکاتەوە و ئەچێتە ناو مۆزەخانەی لۆڤەرەوە
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست146,785%68.51
Kurmancî - Kurdîy Bakûr45,404%21.19
عربي9,532%4.44
کرمانجی - کوردیی باکوور4,598%2.14
هەورامی3,730%1.74
English1,663%0.77
فارسی1,168%0.54
Türkçe467%0.21
Nederlands186%0.08
Française184%0.08
Deutsch148%0.06
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.03
Pусский59%0.02
Svenska39%0.01
لەکی37%0.01
עברית29%0.01
Español27%0.01
Italiano27%0.01
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە94,776%44.23
👫 کەسایەتییەکان23,965%11.18
📕 پەڕتووکخانە20,132%9.39
✌️ شەهیدان18,301%8.54
🏰 شوێنەکان13,821%6.45
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,740%4.54
💬 پەند و ئیدیۆم7,385%3.44
📷 وێنە و پێناس4,662%2.17
📊 ئامار و راپرسی4,479%2.09
📝 بەڵگەنامەکان4,412%2.05
🚼 ناوی کوردی4,274%1.99
📖 کورتەباس2,058%0.96
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,463%0.68
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.53
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)912%0.42
😊 گاڵتەوگەپ707%0.32
🎵 کارە هونەرییەکان533%0.24
💎 شوێنەوار و کۆنینە453%0.21
💚 ئەنفالکراوان422%0.19
🌏 نەخشەکان165%0.07
📼 ڤیدیۆ133%0.06
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە111%0.05
🍛 خواردنی کوردی74%0.03
🌳 ژینگەی کوردستان39%0.01
🎥 ئالبومەکان32%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان25%0.01
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست7%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان103,856%48.47
📩زریان سەرچناری57,557%26.86
📩مانو بەرزنجی20,184%9.42
📩سەریاس ئەحمەد12,747%5.94
📩نالیا ئیبراهیم1,535%0.71
📩ئاراس ئیلنجاغی1,170%0.54
📩ئەڤین ئیبراهیم فەتاح667%0.31

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,508 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574