🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-09
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-09 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-09-2019
📆18-09-2019
📆17-09-2019
📆16-09-2019
📆15-09-2019
📆14-09-2019
📆13-09-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,435) پەڕتووک|||
📅 18-09-2019
باکووری کوردستان
- رژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیی گۆگسیی هەدەپە لە ناوچەی قەرەیازی ئەرزرۆم داگرت و لە بریی مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە، قائیمقامەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا.[1]
- ئانیک جان دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دوای 26 ساڵ لە چالاکی بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کوڕەکەی کۆچی دوایی کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین بەب
📅 18-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئانیک جان دایکی شەممە کۆچی دوایى کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ رائد عەبدولقادر جەباری
ئێوارەی 18-09-2017 لە بانگەشەی ریفراندۆم لە کەرکوک لەلایەن بارەگایەکی تورکمانەوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات. چەند هاوڕێیەکیشی برینداردەبن.
✌️ رائد عەبدولقادر جەباری
🏷️ پۆل: شەهیدان
رائد عەبدولقادر جەباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شوکور مستەفا
نووسەری خامەڕەنگین و وەرگێڕی بەتوانا و زمانزانی لێهاتووی کورد مامۆستا شکوور مستەفا عەبدوڵڵا (1926-2003) دەرچووی کۆلیژی شەریعەبووەو ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووەلەقوتابخانەناوەندیی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عیراق، لەسەر هەڵوێستی رامیاری زۆر جار لەکوردستان دوور خراوەتەوەبۆ خواروو و ناوەڕاستی ئیراق، لەدوای رێکەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری بەغدا، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی و لەبەشی پڕوگرام و بەرنامەکاری کردوو
👫 شوکور مستەفا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شوکور مستەفا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لەڕێکەوتی 1958.05.22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییەژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لەبواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کەدەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی کۆمە
👫 مەرزییە فەریقی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 361,408 | وێنە 54,815 | پەڕتووک PDF 10,435 | فایلی پەیوەندیدار 33,793 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,037 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 105 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 11 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 YNDK پشتیوانی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دووپاتدەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
YNDK پشتیوانی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دووپاتدەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

- جەماوەری دڵسۆزی کوردستان... - حیزب و لایەن و هێزە‌ سیاسییەکانی کوردستان..
- دۆست و ئەندام و لایەنگرانی YNDK...
ئەنجامدانی ریفراندۆمریفراندۆم لە رۆژی 25-9-2017 و خواستی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، مافێکی رەوای گەلی کوردستانە، کە ساڵەهایە خەبات و تێکۆشانی بۆ دەکەین و لەم پێناوەدا هەزاران شەهید و قوربانی دراوە و گەلەکەمان دووچاری ئاوارەبوون و ئەنفال و کیمیابارانکردن و وێرانکردنی شار و شارۆچکە و گوندەکان بۆتەوە و هەر لە رۆژی لکاندنی باشووری کوردستان بەعێراقی عەرەبی، نەوەک هەر کورد هیچ نەتەوە و پێکهاتەیەک لەژێر ئاڵای عێراق خۆشی بەخۆیەوە نەدیوه و هەموو دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دژی مافەکانی گەلی کوردستان بوونە.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی بودجە و قوت وموچەی موچەخۆرانی کوردستانی بڕی و پابەندی ‌دەستوور نەبوو، لەهەمان کاتدا هەموو گفتوگۆکانی بێ چارەسەر هێشتەوە،‌ سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان و سەرکردایەتی کوردستان، بڕیاری ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانیاندا‌، ئەمەش مافی رەوای خۆمانە، ئێمەش وەکو هەموو نەتەوەکانی دیکە له ‌رۆژهەلاتی ناوەڕست خاوەنی کیانی خۆمان بین و دەوڵەتی کوردستان رابگەیەنین و تیایدا هەموو نەتەوه و ئایین وپێکهاتەکان لەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەمافەکانی خۆیان بگەن.
ئێمە لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK هەر لەسەرەتای دامەزارندنمانەوە دروشمی سەرەکیمان سەربەخۆیی کوردستان بووه و‌، بەردەوام لەم پێناوەدا کارمان کردووە، تەنانەت لەم پێناوەدا زۆر باجمان داوه و دژایەتیمان کراوە، بەڵام ئەمڕۆ خۆشبەختانە ئەم ئارمانجەمان هاتەدی، لەبەرئەوە‌ سەرخستنی‌ ئەم پرۆسه بە ئەڕکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان دەزانین‌، لێرەوە جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان یۆ ئەم پرۆسەیە دوپات دەکەینەوە و، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەکمان سەرجەم هێزو لایەنەکان و جەماوەری کوردستان ئەم پرۆسەیە سەربخەین و بەهیچ شێوەیەک نابێ دەستبەرداری ئەم مافەمان بین و پێویستە ریفراندۆم لەکات و وادەی خۆی ئەنجامبدرێ و چونکە جەماوەری تێنووی سەربەخۆیی کوردستان دواخستنی ریفراندۆم رەتدەکەنەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لەعێراق جیابینەوە و سەربەخۆیی رابگەیەنین، بێگومان دەوڵەتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک هەڕەشە نیە بۆ سەر ئاسایشی رۆژهەلاتی ناوەراست و بگرە فاکتەرێکە بۆ هێنانەدی هێمنی و ئارامی بۆ ناوچەکە.
‌ دواخستنی ریفراندۆم بەهیچ شێوەیەک لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان نیە و دەوڵەتان دەیانەوێ لۆزانێکی دیکه و‌ رێککەوتننامەیەکی هاوشێوەی رێکەوتننامەی جەزائیر‌ بەسەر گەلی کوردستان بهێنن، دەوڵەتانی ئەقلیمی هەموو کات ناکۆکیەکانیان وەلاوە ناوه و بۆ دژایەتی گەلی کوردستان‌ کۆک و دۆست بووینە و، هەندێ دەوڵەتی بڕیاربەدەستی بەرژەوەند پەرستیش هەموو کات داوای دواخستنی داواکاری و دەست هەڵگرتنی گەلی کوردستانیان لەمافەکانیان کردووه، ‌هەر بۆنمونە لەدوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 داواییان کرد هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێ کەچی هەڵبژاردن کراو لە ساڵی 2003 لەگەڵ رووخانی رژێمی بەعس، داواییان کرد هێزی پێشمەرگە نەچێتە کەرکووک و کرا، بەڵام ئەوانە هەمووی خۆی لەبەردەم ئیڕادەی پۆڵایینی گەلی کوردستان نەگرتووەو‌ گەلی کوردستان ئیڕادەی هەردەم سەرکەوتوو بووه،‌ لەم دیگایە نەتەوەیی و نیشتمانیەدا داوا لەهەموو لایەک دۆست و ئەندام و لایەنگرانمان و جەماوەری دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کوردستان و لایەنەکان دەکەین لەرۆژی 25-9-2017 لەهەموو باشووری کورستان بەناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستانیشەوە بەره و سندوقەکانی دەنگدان بچین و بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بدەین و دەوڵەتی کوردستان رابگەیەنین و ئەوکاتە دەبێتە واقیع و دەوڵەتان دانی پێدادەنێن و پەیوەندی دبلۆماسی و ئابووری لەگەڵ دەبەستن.
- سەرکەوێ ئیرادەی گەل و ریفراندۆم...
- بێتەدی کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوو دیموکرات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
2017-09-22
هەولێر- باشووری کوردستان
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-09-2017
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 9 2017 3:25PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2017 12:02PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2017 12:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,939 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
YNDK پشتیوانی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دووپاتدەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-09-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئازاد جندیانی: ریفراندۆمی سەربەخۆیی بخەنە دەرەوەی گەمە سیاسییەکان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئازاد جندیانی: ریفراندۆمی سەربەخۆیی بخەنە دەرەوەی گەمە سیاسییەکان

ئازاد جندیانیئازاد جندیانی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە وتارێکدا داوا دەکات ئەوانەی ناڕازین بە ئەنجامدانی ریفراندۆم، ناڕازیبوونیان بگۆڕن بە ڕازیبوون، بڕوا بەوە بێنن کە ئەولەیەت بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە و بیخەنە دەرەوەی گەمە سیاسییەکانەوە.
جندیانی لە وتارێکیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ (باسنیوز)ی نووسیوە، ئاماژە بە گرنگی کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردایەتی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و دیاریکردنی کاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەم وتارەیدا کە بە ناونیشانی ڕیفراندۆم، بەرەو پێشەوە چوونە مەزنەکەیە، نووسیویەتی ئەو کۆبوونەوەیەی چوارشەممەی ڕابردوو بە بەشداری زۆرینەی حزبەکانی کوردستان ئەنجام درا و ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی تێدا دەستنیشان کرا، بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی ئەزانم، چونکە ئیتر مەسەلەی ڕیفراندۆمی لە دووڕیانی کردن و نەکردن، بە ئاراستەی ئەنجامدان دەرباز کرد.
هەروەها نووسیویەتی گرنگی هەرە بەرچاوی کۆبوونەوەکە و بڕیارە سەرەکیەکەی ئەوە بوو، کە ئەولەویەتی ئەم قۆناخەی کوردستانی ساخ کردەوە، ئەویش بەوەی کە وێڕای هەبوونی کێشە و قەیرانی جدی، دەبێ بە قەدەر جدیەتی کێشەکان کار بۆ چارەسەریان بکرێ، مەسەلەی ڕیفراندۆم وەک هەنگاوی یەکەم و بنەڕەتی بۆ سەربەخۆیی لە گێژەنی ئاڵۆزییەکانی ڕیزبەندییەکان قورتار بوو.
جندیانی دەنووسێ ئەزانم کە هێشتا ناڕەزایەتی و سەرنج و سیاسەتی پێچەوانە هەن و کەم و زۆر، نەرم یان ڕەق، تەعبیر لە ناڕازیبوون و ناکۆکبوون لەگەڵ ستراتیژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ئەکەن، هەرچەندە منیش و سەدان هەزار و بگرە بە ملیۆنانیش لەگەڵ ئەو ناڕازیبوونەدا نین، جا بەهەر بیانوو و پاساوێک بێت و هەر لە ڕوانگەی پەرۆشیش بۆ ئەو کەس و لایەنانە و پەرۆشی بۆ ئەو دەرفەتەی بۆ بونیادنانەوەی یەکڕیزی ڕەخساوە، داویان لێ ئەکەم، ناڕازیبوونیان بگۆڕن بە ڕازیبوون و لەناو بەرەکەدا کار بۆ بۆچوونەکانیان بکەن و بڕوا بەوە بێنن، کە ئەولەویەت بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە و بیخەنە دەرەوەی گەمەسیاسیەکانەوە.
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ڕوو دەکاتە ڕووناکبیران و نوخبە سیاسییەکانی هەردوو بەرەی ڕازی و ناڕازی بە ریفراندۆم، پێیان دەڵێ لێرەدا وەختیەتی لەسەر قۆناخی دوای ڕیفراندۆم و چەمک و میکانیزم و فەلسەفەی حوکمڕانیەکی سەربەخۆی دیموکراتیک بکەونە دیالۆگ و بیروڕاگۆڕینەوە، ئەوەی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە گرنگە بگوترێ ئەوەیە کە دیموکراتیەتی ڕیفراندۆم تەنیا بە ئاراستەی دەرەوەی خۆمان پرۆسەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە نیە، بەڵکو بە ئاراستەی ناوخۆش پەیوەستبوونێکی دیار و توندە بە بنەماکانی دیموکراسی، چونکە دەرگا و دەرفەت بۆ بانگەشەی لایەنگر و دژیش کراوەیە، وەک ئێستە، لەمەش دیارتر ئەوەیە کە هاووڵاتیان، هەموو هاووڵاتیان، بە پاراستنی تەواوی نهێنی دەنگدانەوە سەرپشکن سەربەخۆیی هەڵبژێرن یان پێچەوانەکەی.
ئازاد جندیانی لە کۆتایی وتارەکەیدا هیواخوازە لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا، کوردستان بە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتیانەوە لە یەک بەرەدا بن، کە ئەویش بەرەی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە، کە لە ڕاستیدا بەرەی هەمووانە، بۆیە با هەموو هاوهەنگاو بن لە بەرەو پێشەوە چوونە مەزنەکە.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 9 2017 5:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 9 2017 11:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,495 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1134 KB Jun 9 2017 5:41AMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئازاد جندیانی: ریفراندۆمی سەربەخۆیی بخەنە دەرەوەی گەمە سیاسییەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ریفراندۆم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئازاد جوندیانی
📂[ زۆرتر...]
📕 ئاکام و دەرهاویشتە ئابورییەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆم | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئاکام و دەرهاویشتە ئابورییەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆم

ئەنوەر کەریم
بزووتنەوەی گۆڕان
2017
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: ئاکام و دەرهاویشتە ئابورییەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆم
📥 ژمارەی داونلۆد: 678 جار
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
📔 جۆری وەشان💽 دیجیتاڵ
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✔️
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 14 2017 9:29AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 14 2017 2:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 14 2017 2:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,813 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.160 KB Aug 14 2017 9:32AMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.1878 KB 20 Aug 14 2017 9:30AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئاکام و دەرهاویشتە ئابورییەکانی ئەنجامدانی ریفراندۆم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەنوەر کەریم
📂[ زۆرتر...]
📝 ئاکامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، رێفراندۆمێکی واتادار | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئاکامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، رێفراندۆمێکی واتادار
📝 بەڵگەنامەکان

هاونیشتمانە ئازادیخوازەکان!
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
تینوان وهۆگرانی ئاڵوگۆڕ لە ئێران!
رۆژی 24ی جۆزەردانی ئەمساڵ، خەلکی ئێران بۆ جارێکی دیکە چوونەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان تا وێڕای هەڵبژاردنی شووڕاکانی شار و دێ، لە نێو 6 کاندیدای پۆستی سەرکۆماریی ئێران دا، یەکێکیان هەڵبژێرن.
هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی سەرکۆماری لە ئێران دا لە بارودۆخێک دا بەڕێوە چوو کە:
- دوو لە بەهێزترین کاندیداکانی خولی پێشوو(میرحوسێن مووسەوی و مێهدیی کەرروبی) کە یەکەمیان براوەی هەڵبژاردنی خولی پێشووی سەرکۆماری بوو، وێڕای سەدان ناڕازیی دیکه لە دەسکاریی ئاکامەکانی ئەو هەڵبژاردنە هەر وا لە دەستبەسەری و بەندیخانە دابوون،
- زۆربەی نزیک بە تەواوی ئەو کاندیدایانەی دەیانتوانی نوێنەرایەتیی بەشێک لە ویست و داخوازەکانی خەڵک یان تەنانەت ریفۆرمخوازانی دەرەوە و ناوەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامی بکەن، لە لایەن شووڕای نیگابانەوە، سەلاحیەتیان رەت کرابۆوه و مەیدانەکە بە تایبەتی بۆ کۆنەپارێزان و ئوسوولگەراکانی نزیک بە ناوکەی ئەسلیی دەسەڵات، ئاوەڵا هێشترابۆوە،
- حیزب و و رێکخراوە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات، هەر وەها زۆر کەسایەتیی جۆراوجۆر و چالاکی سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە دەرەوە و ژوورەوەی وڵات، بە هۆی دژەدیموکراتیکبوونی سیستەمی کۆماری ئیسلامی و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی و رێزدانەنانی رێبەری و دامەزراوە داسەپاوەکانی دیکەی ئەو رێژیمە بۆ ئاکام و پەیامی هەلبژاردنەکان، هەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزەردانیان تەحریم کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە خەڵکی وڵاتی ئێران لە هەلومەرجێک دا بەرەو دوو هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شووراکانی شار و دێ چوون کە:
- ئەزموونی تاڵی 8سال دەسەڵاتدارەتی و بەڕێوەبەرێتیی سەرکۆمار و دەوڵەتێکی گوێ لە مستی بەیتی رێبەری و سوپای پاسداران و دەزگا و دامەزراوه نیزامی و ئەمنییەتییەکانیان بە نرخێکی گران تێدەپەڕاند،
- لە ئاکامی هەرچی یەکدەستکرانی دەسەڵات لە هەر سێ بیاڤی یاسادانان و بەڕێوەبەرێتی(دەوڵەت)، قەزایی دا،سەرکوت و دەمکوتکردنی نەک هەر چەشنە دەنگێکی جیابیر و ناڕازیی نێو خەڵک، بەڵکوو هی نێوخۆی نیزامیش، ببووە رەواڵێکی ئاسایی و، خەفەقان و زەبروزەنگ باڵی بە سەر هەموو ولات دا کێشابوو،
- سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەحمەدینەژاد و دەزگا و دامەزراوەکانی دیکە لە هەر دوو ئاستی نیوخۆیی و دەرەوە دا، کە شەخسی رێبەری نیزام هاندەر و پشتیوانیان بوو، خەڵک و وڵاتی ئێرانیان لە گەڵ گوشار وتەحریمی سیاسی و ئابووریی کۆمەڵگەی جیهانی و کێشە و قەیرانی جۆراوجۆریی نیوخۆیی بەرەوڕوو کردبوو.
بەم جۆرە هەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزەردان، وێڕای بەربەستە جۆراوجۆرەکان لە سەرڕێی خۆپالاوتنی کاندیداکان و سەرەرای موهەندیسی کرانیان لە لایەن بەیتی رەهبەری و فەرماندەرانی سوپای پاسداران و شووڕای نیگابان، دەرفەتێک بوون لە بەردەم خەڵکی ئێران دا. جارێکی دیکە دەنگدەرانی ئێران کەوتنەوە سەر دووڕێیانێک. لە خێری هەڵبژاردنێکی نائازادی پڕ لەکەموکووڕی و بەربەست، چاوپۆشی بکەن و مەیدانەکە بۆ تاقمێک بڕیاربەدەستی نیزامی کۆماری ئیسلامی چۆل بکەن بۆ ئەوەی لە رێگای هەڵبژاردنێکی موهەندیسیی کراوەوە، بێ هیچ گرفتێک پاشماوەی بەرنامەکانیان ببەنە پێش؟ یان بە وشیاری و زیرەکییەوە بێنە نێو مەیدانەکە و لە چوارچێوەی زەرفییەتی بەرتەسکی هەرئەو جۆرە هەڵبژاردنانەش دا، ئیرادە و پەیامی خۆیان بە شێوازێکی هێمنانە و مەدەنی بە دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامی و بە دنیا نیشان بدەن؟
لە گەڵ ئەوەی ئەندازیارانی هەڵبژاردن لە ئێران، کاندیدایەکی ئەوتۆیان لە مەیدانی ململانێ دا نەهێشتبۆوە که پێکهاتە و توێژ و تەیفە جیاوازەکانی خەڵکی وڵات، داخوازەکانی خۆیان لە دروشم و بەرنامەکانی ئەو دا بدۆزنەوە، زۆرینەیەکی گەورە لە دەنگدەران، دەنگیان بە ئاغای حەسەنی رووحانی دا کە دروشم و بەرنامەکانی تا رادەیەکی بەرچاو لە دروشم و بەرنامەکانی 5کاندیدای دیکەی سەرکۆماری، جیاواز بوون. نزیکەی 19 میلیۆن دەنگدەر، کە لە نێویاندا زۆر کەس هەبوون بەرنامە و کاندیدایەکی تەواو دڵخوازی خۆیان شک نەدەبرد، لە رێگای دەنگدان به تاکە کاندیدایەک کە خوازیاری" ئیعتدال ومیانەڕەوی" و چاوخشاندنەوه بە سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، شکستێکی گەورە و تاڵیان بە ئوسوولگەراکان و کۆنەپارێزانی نێو کۆماری ئیسلامی چێشت و ئاکامی هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی سەرکۆمارییان، بە زیانی ویستی خامنەیی و بەیتی رەهبەری وسوپای پاسداران و هتد گۆڕی.
دیارە لە هەڵبژاردنی شووڕاکانی شار و گوندەکانیش دا، ئەگەر چی سەلاحیەتی ژمارەیەکی زۆر لە کاندیداکانی جێی پەسەند و پشتیوانیی خەڵک، لە لایەن دامەزراوەکانی سەر بە رێژیم رەتکرابۆوە و پێشگیری لە خۆپاڵاوتنی رێژەیەکی زۆر لە کەسانی جێی متمانەی خەڵک کرابوو، کۆمەلانی خەڵک بە ئیمکاناتی خۆماڵی، پشتیوانییان لە کاندیداکانی خۆیان کرد و لە گەڵ دەست و پێوەندەکانی دام و دەزگا سەرکوتکەر و سیخوڕییەکانی رێژیم، کەوتنە ململانێ و سەرەرای نایەکسانبوونی توانا و ئیمکانات و شانسەکان، لە زۆر شار و ناوچە و گوند، توانیان رێژەیەکی بەرچاو لە کاندیداکانی خۆیان سەرخەن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەڕەڕای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزەردان، هەر وەک پێشتریش رای گەیاندبوو بۆ تەشخیش و بڕیاری خەڵکی کوردستان و ئێران لە پیوەندی لە گەڵ ئەم هەڵبژاردنانەدا رێز دادەنێ. هەڵوێستی پێشترمان بەرامبەربەم هەڵبژاردنانە، ئێمە لە دەرکی گرنگیی ئاکامەکانیان بە تایبەتی ئاکامی یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران، دوورناخاتەوە. بە باوەڕی ئێمە ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە، پێویستیی بە لێکدانەوەیەکی واقیع بینانە و بوێرانەی هەموو لایەک و هەڵوێستەکردنی جیددی و بەرپرسانەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن لە سەر پەیامەکانی خەڵکی ئێران هەیە. بە لێکدانەوەی ئێمە:
- ئەوخەڵکەی چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، نەک بۆ نیشاندانی پشتیوانی لە رێژیمی کۆماری ئیسلامی و خوڵقاندنی "حەماسەی سیاسی" بەو جۆرە کە خامنەیی وراگەیەنەکانی رێژیم ئیددیعای دەکەن، بەڵکوو بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان کە داوای گۆڕان ونارەزایەتیدەربڕین لە سیاسەتە نیوخۆیی و دەرەکییەکانی چەند ساڵی رابڕدووی دەسەڵاتدارانە، لە هەڵبژاردن دا بەشداربوون.
- هەروا کە هەڵوێستی تەحریمی هەڵبژاردن و پشتکردن لە سندووقەکانی دەنگدان، جۆرێکە لە ناڕەزایەتیدەربڕین لە دەسەڵاتی وڵات و نیشاندەری نادیموکراتیکبوون و وڵامدەرنەبوونی پڕۆسە و سیستەمی هەڵبژاردنە، بەشداریی واتاداری خەڵک لە هەڵبژاردن و دەنگدان لە سیستەمێکی داخراوی وەک کۆماری ئیسلامییش دا، وەک بە تەجرەبە دەرکەوتووە، جۆرێکی دیکه لە نارەزایەتیدەربڕین و "نا"گوتنە بە دەسەڵاتی وڵات و سیاسەتەکانی، کە لە هێندێک قۆناغ دا دەتوانێ رۆڵ و کاریگەریی خۆی هەبێ.
- دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە تەواوەتی خۆی دا و بە تایبەتی چڵەپۆپەی ئەم دەسەڵاتە واتە وەلیی فەقیه، دەبێ پەیامی نزیکەی 19میلیۆن دەنگدەری ئێرانی بە دروستی تێ بگا و ئەم هەڵبژاردنە وەک رێفراندۆمێک سەیر بکا کە زۆرایەتییەکی گەورە لە دەنگدەران، لە رێگای دەنگەکانیانەوە پەیامێکی روونیان بەوان داوە. خەڵکی ئێران خوازیاری گۆڕانن. گۆڕان لەو سیاسەتانە دا کە وڵاتەکەی ئەوانی لە جیهان دابڕیوە و بەرەورووی گوشار و گەمارۆی جیهانی و هەژاری وبرسیەتیی کردوونەوە، گۆڕان لە جۆری دەسەلاتدارەتییەک دا کە کەمترین ماف و ئازادی بە هاونیشتمانان رەوا نابینێ و ولاتی خۆیانی لێ کردوون بە زیندان و دۆزەخ. گۆڕان لەو قانوون وچوارچێوە و رێوشوێنانە دا کە بەرهەمی بڕیار و ئیرادەی خەڵک نین و تاقمێک بە ناوی دین وشەریعەتەوە بە سەر ئەوانیان دا سەپاندوون.
- سەرکۆماری هەڵبژێردراو ئاغای حەسەنی رەوحانی، کە توانیویەتی دەنگ و متمانەی ئەم ژمارە زۆرەی دەنگدەران بە دەست بێنێ و له ململانێ لە گەڵ5 کاندیدای دیکە دا سەربکەوێ، بەرپرسیارەتییەکی میژوویی کەوتۆتە سەر شان.ئەگەر ترۆپکی ئەو نیزامە وسروشتی پێکهاتەی کۆماری ئیسلامییش، هاندەر و یارمەتیدەری نەبن و تەنانەت لە بەردەمی دا رێگر بن، لە سەریەتی بە بەڵێنەکانی خۆی وەفادار بێ. ئەزموونی سەرکۆمارەکانی پێشوو، کە رەزامەندیی وەلیی فەقیه و رەچاوکردنی بەرژەوەندی نیهاد و ناوەندە ناخەڵکی و داسەپاوەکانیان خستە سەرووی پشتبەستن بە پشتیوانیی خەڵک وهەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانیان، دەتوانێ زۆر دەرسی بە نرخی بۆ ئەم سەرکۆمارە تێدا بێ. دەنگدانی خەڵک لە 2ی جۆزەردانی 1376، 22ی جۆزەردانی 1388 و 24ی جۆزەردانی ئەمساڵ دا،دەریان خستوە کە هەر کاندیدایەکی سەرکۆماری،ئاوڕ لە ویست و داخوازەکانی خەلکی وڵاتەکەی بداتەوە، خەڵک بوێرانە بە پێشوازییەوە دەچن و سەری دەخەن.شاراوەش نییە کە هەر سەرکۆمارێک خەڵکی لە پشت بێ، تەنانەت ئەگەر لە نیوخۆی سیستەمی دەسەڵاتیش دا کارشکێنیی بکەن، هەم لە ئاستی نیوخۆیی و هەم لە ئاستی نیودەوڵەتی دا،دەتوانێ سەرکەوتن بە دەست بێنێ.
- خەڵکێک کە سەرەڕای هەموو کۆسپ و لەمپەرەکان، بە یەکگرتوویی و وشیاریی سیاسی و دەنگدانی واتاداری خۆیان، توانیان ناوکەی سەرەکیی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی دا تووشی شکستێکی سەرسوڕهێن بکەن، دەبێ ئەم سەرکەوتنە بکەنە دەسمایەی خەبات و ململانێی لەمەودوای خۆیان لە گەل دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی. بە تایبەتی پێشەنگان و چالاکانی خەباتی هێمنانە و مەدەنی لە نیوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە رۆڵیان لە خستنە رووی پرسی کورد و سەرنجڕاکێشانی کاندیداکانی سەرکۆماری بۆ لای ستەملێکراویی نەتەوە بندەستەکان و بە تایبەتی نەتەوەی کورد لە ئێران راکێشا، پێویستە بە بڕوابەخۆبوونێکی زیاترەوە کاری خۆیان درێژە بدەن. دەنگەکانی رێژەیەکی جێگای سەرنجی خەڵک لە کوردستان بە ئاغای حەسەنی روحانی، هەڵگری واتا و وپەیامێکی زۆر روونن. ئەو دەنگانە، پێوەندیی راستەوخۆیان بەو مافانەی نەتەوەی کوردەوە هەیە کە زیاتر لە 30 ساڵە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، پشتگوێ خراون و ئێستا سەرکۆماری هەڵبژێردراو بەرعۆدە بوو، لانی کەمێک لەوان، دابین و دەستەبەر بکا. نەک هەر نابێ رێگا بە سەرکۆماری نوێ بدرێ ئەم بەڵێنانە لە بیر خۆی بباتەوە، بەڵکوو دەبێ هان بدرێ رێخۆشکەری هەنگاوی گەورەتر و ئالوگۆڕی زیاتر بێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان بەم لێکدانەوە و خوێندنەوەیە ریزبۆ بڕیاری خەڵکی ئێران و ئاکامی هەڵبژاردنی ئەوان دادەنێ. هەر لەو کاتەش دا بە پێی ئالوگۆرەکانی داهاتووی ئێران، روانگە و هەڵوێستی خۆی بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
27ی جۆزەردانی 1392ی هەتاوی
17ی ژوئەنی 2013
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 18 2013 8:47AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Nov 30 2013 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,346 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئاکامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، رێفراندۆمێکی واتادار
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ریفراندۆم
📂[ زۆرتر...]
📊 ئەنجامی‌ ریفراندۆم لە شارەدێی بنگرد | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەنجامی‌ ریفراندۆم لە شارەدێی بنگرد
📊 ئامار و راپرسی

بەپێی ئه و زانیاریانەی‌ دەست خەندان کەوتوون، لە شارەدێی بنگردبنگرد 4172 کەس مافی دەنگدانی هەبووە، 2100 هاوڵاتی بەشداری دەنگدانیان کردووە.
له و رێژەیە 1583 کەس بەبەڵێ دەنگیان داوە، هەروەها 463 دەنگی نەخێر دراوە.
هەر بەپێی ئەنجامەکان، 2072 کەس بایکۆتی‌ پڕۆسەکەیان کردووە.[1]
26-09-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 26-09-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-09-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی🗳️ هەڵبژاردن و ریفراندۆم
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 26 2017 1:12PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:54PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,813 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئەنجامی‌ ریفراندۆم لە شارەدێی بنگرد
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-09-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی باڵا دوایین بڕیار لەبارەی ریفراندۆمەوە دەدات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەنجومەنی باڵا دوایین بڕیار لەبارەی ریفراندۆمەوە دەدات
📝 بەڵگەنامەکان

ڕۆژی یەکشەممە 24ی9ی2017 لە سەلاحەدین ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبۆوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کرا و بەڕێز مەسعود بارزانی باسی ئەو کۆبوونەوە و پەیوەندییانەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەبووە.
دواتر شاندی کوردستان کە ڕۆژی 23ی9ی2017 سەردانی بەغدایان کردبوو، ئەنجامی سەردانەکە و گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان خستەڕوو و ڕوونیان کردەوە کە بەغدا بەهیچ شێوەیەک، ئێستا و لە داهاتووشدا، ڕیفراندۆم قبوڵ ناکات و بە تەواوی دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوون و دەستپێشخەرییەکەی بەڕێز سەرۆککۆماری عێراق و هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیشیان ڕەت کردۆتەوە و ئامادە نەبوون لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان هیچ گفتوگۆیەک بکەن.
شاندەکە ئەوەشی خستەڕوو کە بە لایەنە سیاسییەکانی عێراقیان ڕاگەیاندووە کە ئەوە بڕیاری گەلی کوردستانە و ڕیفراندۆم لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، لە هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەڕێوەدەچێت.
دواتر لیژنەی ئامادەکردنی بەڵگەنامەی سیاسیی گرێنتیکردنی مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان، بەڵگەنامەکەی خستەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تەئکید کرایەوە کە کوردستان لە ڕۆڵی کاریگەری خۆی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوام دەبێت و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دژی تیرۆر درێژەی دەبێت.
دوای شی کردنەوەی سەرجەم پێشهات و هەڵوێستەکان، کۆبوونەوەکە ئەم بڕیارانەی دا:
یەکەم: ڕۆژی دووشەممە 25ی9ی2017، ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوە دەچێت.
دووەم: کۆبوونەوەکە، بەڵگەنامەی سیاسیی گرێنتیکردنی مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی پەسند کرد و دەستخۆشیی لە لیژنەی ئامادەکاری بەڵگەنامەکە کرد.
سێیەم: دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ عێراق کراوە دەبێت. بە ئەجێندایەکی کراوەوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرجەم بابەتەکان بۆ بوون بە دوو دراوسێی باش.
چوارەم: ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستخۆشیی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد بۆ بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سووربوونیان و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستییان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و جەختیش کرایەوە کە بە یەکڕیزی بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبین.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
24-09-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 24 2017 10:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,645 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئەنجومەنی باڵا دوایین بڕیار لەبارەی ریفراندۆمەوە دەدات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-09-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە

ڕۆژی یەکشەممە 10ی 9ی 2017 لە سەلاحەدین ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و ئامادە بوونی کۆسرەت رەسوڵ عەلیکۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە سیاسییەکان و دوایین هەڵوێستی ناوخۆ و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها سەردانەکەی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕێککەوتنی مێژوویی نێوان پارتی و یەکێتی لە 10ی سێپتێمبێری 2017 بۆ کارا کردنەوەی پارلەمانی کوردستانیان بەرز نرخاند و بە هەنگاوێکی گرنگ و نیشتیمانی و مێژوویی وەسف کرا و ئومێدی ئەوە خوازرا کە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی خێراتر بوونی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دوای ڕاگۆڕینەوە و گوێ گرتن لە تێبینی و پێشنیاری لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و هەروەها خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ڕێوشوێنە پڕاکتییەکانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بەو ئەنجامانەی خوارەوە گەییشت:
یەکەم: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم جەخت لە ئەنجام­دانی ڕیفراندۆم لە وادەی دیاری کراوی خۆی لە 25ی سێپتێمبێری 2017 لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکاتەوە و هەموو ئەو دەنگۆ و پڕۆپاگەندانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە دواخستنی ڕیفراندۆم دەکەن.
دووەم: کۆبوونەوەکە بە ڕەچاو کردنی دۆخی هەستیاری کوردستان جەختی لە پێویستیی یەکڕیزی و هاودەنگیی نیشتیمانی و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ هەڵمەتی هاوبەشی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم کردەوە.
سێیەم: کۆبوونەوەکە تەئکیدی لە پاراستن و ڕەچاو کردنی ماف و داواکاریی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان لە هەموو قۆناغەکاندا کردەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی تایبەت بە زەماناتی پێکهاتەکان خرایە بەر باس و داوا لە سکرتاریەتیی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کرا کە داواکارییەکان یەک بخات و کۆبوونەوەکە پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکاریی پێکهاتەکان دەربڕی.
چوارەم: حزب و لایەنەکانی بەشدار لە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێککەوتن کە ڕۆژی پێنجشەممە 14ی 9ی 2017 پارلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ بکاتەوە.
پێنجەم: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئیجرائات و هەنگاوە پڕاکتیکییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم دووپات دەکاتەوە و داوایش لە حکوومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکات کە هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بن.
شەشەم: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم داوا لە ڕێکخراوە بیانییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات کە بەشدار بن لە چاودێری کردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.
10-09-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 11 2017 11:35AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 14 2017 8:08PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 1 2018 7:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,503 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1138 KB Sep 28 2018 9:23PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-09-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هێڵەگشتییەکانی دانسوتان دیاریکراوە.
ڕۆژی شەممە 12ی 8ی 2017 لە سەلاحەدینسەلاحەدین بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەردانی چاوەڕوانکراوی شاندە باڵاکەی هەرێم بۆ بەغدادبەغداد بەمەبەستی دانوساندن لەمەڕ پرسە سیاسییەکان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و هێڵە گشتییەکان و ناوەڕۆکی دانوساندنەکانیش دیاری کرا.[1]
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
12-08-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-08-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 13 2017 10:51AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 13 2017 3:37PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 13 2017 3:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,111 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-08-2017
📂[ زۆرتر...]
📝 ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتەدەنگ | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتەدەنگ
📝 بەڵگەنامەکان

لە ئەنجومەنی ناوەندییەوە
بۆ بەڕێزان/ هەڤاڵ کاک کۆسرەت
هەڤاڵانی لێپرسراوو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
هەڤاڵانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بابەت/ پرسی ریفراندۆم
لەسەروبەندی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانەی لەئارادان سەبارەت بەپرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی لەکۆبوونەوەی سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان و پاش هەڵسەنگاندن و لێکەوتەو کاریگەرییەکانی:
1- ئەگەر بڕیارە ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت ئەوا لەسەرجەم ناوچەکان ئەنجامبدرێت بەکەرکوکی قودسی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانیشەوە.
2- ئەگەر بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم لەبەر هەر هۆکارێک لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بدرێت ئەوا کۆی پرۆسەکە بەتەواوەتی دوابخرێت، واتە لەهیچ شوێنێک ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت.
3- ئەنجومەنی ناوەندی رەخنەی توند دەگرێ سەبارەت بە لێدوانی پێچەوانەی بەشێک لە ئۆرگان و بەرپرسەکان کە لێدوانی نابەرپرسانە لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم دەدەن.
24-09-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-09-2017
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 24 2017 10:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,566 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم هاتەدەنگ
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-09-2017
📂[ زۆرتر...]
☂️ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:☂️ پارت و رێکخراوەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو🏢 حوکومی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 70% ✔️
70%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 15 2017 2:17PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 15 2017 3:06PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 15 2017 3:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,223 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.126 KB Sep 15 2017 2:19PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیێندراوێکی 6 خاڵیی بڵاو کردەوە
2.👁️ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
3.👁️پەیامی لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ڕای گشتیی
4.👁️سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە راگەیەندراوێکدا حەوت داواکاریی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد.
5.👁️ڕاگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست223,508%61.84
هەورامی61,567%17.03
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,441%15.61
عربي9,735%2.69
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.30
English1,717%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,125%62.85
👫 کەسایەتییەکان24,971%6.91
📕 پەڕتووکخانە21,794%6.03
🏰 شوێنەکان19,192%5.31
✌️ شەهیدان18,593%5.14
💬 پەند و ئیدیۆم11,318%3.13
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,193%2.82
📝 بەڵگەنامەکان4,911%1.35
📷 وێنە و پێناس4,856%1.34
🚼 ناوی کوردی4,852%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,716%1.30
📖 کورتەباس2,295%0.63
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,521%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,142%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ731%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە464%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان174%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان72%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
👩 دۆزی ژن22%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار48
⁉️ ئایین و ئاتەیزم844
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی506
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا118
📄 بەڵگەنامەیی71
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی85
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە113
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک402
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد722
📖 دەروونناسی103
📜 راپۆرت179
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی777
📖 رۆمان589
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان381
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی13
🎭 شانۆ / شانۆگەری178
📘 فەرهەنگ183
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە81
🔎 لێکۆڵینەوە240
📖 مافی مرۆڤ11
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,026
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە619
🌼 هەڵبەست909
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی140

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,79 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574