🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
پەندنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-08-2019
📆24-08-2019
📆23-08-2019
📆22-08-2019
📆21-08-2019
📆20-08-2019
📆19-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅25 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,349) پەڕتووک|||
📅 25-08-2019
باکووری کوردستان
- بەرخودانی ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە رۆژی حەوتەمدایە. هەدەپەییەکان دیسانەوە و سەرلەنوێ لە شەقامی لیسەی ئامەد کۆبوونەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەلام ئەمینی، کوڕی محەممەد، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی سنووریی نەنووری ئەم شارستانە، گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە. ناوبراو خاوەن منداڵ
📅 25-08-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ژینگە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ڕەحمەت حەکیمی نیا
چالاکوانێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی مەریوان بوو، رۆژی 25-08-2018 لە ئەنجامی کوژاندنەوەی ئاگرێک لە سنووری مەریوان کە بەهۆی تۆبپارانی سوپای پاسدارانەوە کەوتبووەوە، گیانی لەدەستدا.
👫 ڕەحمەت حەکیمی نیا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ڕەحمەت حەکیمی نیا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەریف باجوەر - چیا بێ تۆ هەتیوە!
چالاکوانێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی ناسراو بوو، رۆژی 25-08-2018 لە ئەنجامی کوژاندنەوەی ئاگرێک لە سنووری مەریوان کە بەهۆی تۆبپارانی سوپای پاسدارانەوە کەوتبووەوە، گیانی لەدەستدا.
👫 شەریف باجوەر - چیا بێ تۆ هەتیوە!
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەریف باجوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەمەی فەرەج
ماوەیەک یاریدەدەری جەلال تاڵەبانی بووە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی.
کاکە حەمەی فەرەج کەسایەتیەکی ناسراوی شاری هەڵەبجە کە پێشمەرگەیەکی دێرینەو ئێستا یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەم پیاوە چەندین پرۆژەی خێرخوازی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەسەر ئەرکی خۆی و هەندێکیش لەسەر بوجەی ئیدارەی گشتی حزبەکەی لەشاری هەڵەبجە ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی قبوڵ بکات لەمیدیاکانەوە ئەم کارە خێرخوازیانەی باس بکرێت و بەدیاربکەوێت.
حەمە فەرەج لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی پیر محەمەد لە شاری هەڵە
👫 حەمەی فەرەج
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەمەی فەرەج
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 359,997 | وێنە 54,447 | پەڕتووک PDF 10,349 | فایلی پەیوەندیدار 33,339 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,854 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 38 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 10%ی کچانی گەرمیان و هەولێر و ڕاپەڕین خەتەنەکراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

10%ی کچانی گەرمیان و هەولێر و ڕاپەڕین خەتەنەکراون

بە پێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، لە گەرمیانگەرمیان، هەولێرهەولێر و ڕاپەڕین، لە کۆی دوو هەزار و 997 کچ، 313 کەسیان خەتەنەکراون، زۆرترین حاڵەتیشیان لە ڕاپەڕین بووە.
ئەمڕۆ 6ی شوبات ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە، کە ئەم ڕۆژە بە پێی بەندەکانی 19 و 24ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، پەسەندکراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1989، بڕیاری لە سەر دراوە.
ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، کە یەکێک لە کارەکانی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینەیە، لە ساڵی 2018، ڕاپرسییەکی بە بەشداریی دوو هەزار و 997 کچ ئەنجامداوە، کە تەمەنیان لەنێوان 0-18 ساڵییدابووە و بەشێکیان ئەو کەسدانە خۆیان و و بەشەکەی دیکەیان کەسوکاریان وەڵامی پرسیاری ڕێکخراوەکەیان داوەتەوە، کە سەبارەت بە خەتەنەکردن بووە.
ڕاپرسییەکە لە گەرمیان، هەولێر و ڕانیە ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لەو ژمارەیە 313 کچ خەتەنە کراون، کە بەم جۆرە دابەش بوون، لە گەرمیان 29 حاڵەت، لە هەولێر 120 و لە ڕانیە 164 حاڵەت هەبووە، زۆرترینیشیان تەمەنیان لەنێوان 8- 14 ساڵیی بووە.
ئامارەکەی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی نیشانی دەدات، کە لە ئێستاشدا منداڵی کچ هەڕەشەی جدیی خەتەنەکردنی لەسەرە و 4. 10٪ی کچان خەتەنە کراون.
شۆخ محەمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی، کە ماوەی 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، زانیاریی زیاتری بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو و وتی: بەپێی ئەزموونە ئێمە هەمانە ئەوە ڕوون بووەتەوە کە دیاردەی خەتەنەکردن تا ئێستاش بە نهێنی بەردەوامە.
ڕاشیگەیاند: هەندێک ژن لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریی خەتەنەکراون و بەزۆرییش ئەو کارە لە ماڵەکاندا دەکرێن.
کاریگەرییەکانی خەتەنە کردن لە ڕووی تەندروستییەوە
شیرین جەمال، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون، بەم جۆرە باسی لە زیانەکانی خەتەنەکردن کرد:
زۆر جار لەکاتی ئەنجامدانی خەتەنەکردن کەرەستەی پیس بەکار دەهێندرێت، کە کەسەکە تووشی خوێنبەربوونی زۆر، گوزاز، ئیلتهابات دەکات، هەندێک جار کەسەکە لەوکاتەدا گیانی لە دەستداوە، ئەگەر کەرەستەی دیکەش بەکار هێنرابێت مەترسیی تووشبوونی ئایدزی لە سەر دروستبووە.
خەتەنەکردن کاریگەریی درێژخایەنیشی هێناوەتە ئاراوە، وەک نەهێشتنی هەستەوەرەکان لەکاتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، نەزۆکیی و دواجار دورستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتیی.
خەتەنە کردن لە ڕووی یاساییەوە
بەگوێرەی یاسای یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2011 ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، خەتەنەکردن قەدەغەکراوە، بەندەکانی یاساکە بەم جۆرەیە:
-هەر کەسێک هەوڵی ئەنجامدانی خەتەنەکردنی مێیینەیدا بە غەرامەیەک سزا دەدرێت، کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
- هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ئەنجامدا یان بەشداریی تێداکرد، ئەوا سزای بەندکردنی بۆ ماوەیەک دەیگرێتەوە، کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها غەرامەکەشی لە دوو ملیۆن کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆنیش زیاتر نەبێت و دەبێت بە یەکێک لەو دقوانە سزا بدرێن.
- هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ناکامی ئەنجامدا یان بەشداریی تێدا کرد ئەوا سزای بەندکردنی لە ساڵێک کەمتر نەبێت و غەرامەشی لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن زیاتر نەبێت.
- باری تاوانکارەکە توندتر دەبێت ئەگەر بکەرەکە پزیشک، دەرمانساز، مامان یان یاریدەدەرەکانیان بوو، لەسەر دادگایە فەرمان بدات کارەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ قەدەغە بکات.
ئەگەر چی یاساکە هەیە، بەڵام زۆرێک لە ڕیکخراوەکان و هاوڵاتیانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە جێبەجێکردنیدا کەمتەرخەمیی هەیە و نەیتوانیوە ڕێگریی لە خەتەنەکردن بکات.
ئایا ئاینی ئیسلام ڕێگەی داوە بە خەتەنەکردنی مێینە؟
قومریە محەمەد، سکرتێری ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی، دەربارەی دیاردەی خەتەنەکردن لە ئاینی ئیسلام، بە ڕۆژنیوزی وت: لە ئاینی ئیسلامدا بە هیچ شێوەیەک باسی خەتەنەی مێینە نەکراوە و نەبووە، بەڵکو لە پێش ئاینی ئیسلام و لە سەردەمی جاهلیەت لەناو کۆمەڵگەی عەرەبییدا ئەم دیاردەیە باو بووە، کاتێک ئایینی ئیسلام-یش هات قەدەغەی نەکرد ڕاستەخۆ و وتی 'بە پێی نەریتی خۆتان ئەوەی کە زیانی لێدەکەن با نەبێت، چونکە گەورەترین تاوانە'.
دەربارەی ڕەوایەتییدان بەو دیاردەیە لە لایەن کەسایەتی ئاینی، قومریە، وتی: حەڵاڵکردنی خەتەنەکردن بەواتای تێنەگەشتن لە ئاینی ئیسلام دێت، کۆمەڵێک ئایەت هەیە کە تێگەیشتنی هەڵەی بۆ کراوە وەک فرە ژنی، کە لە کۆمەڵگەی کوردییدا هەندێک هەیە فرەژنیی بە فەرز دەزانێت لەکاتێکدا وانییە.
بۆ ریگرییکردن لە دیاردەی خەتەنەکردنی مێینە، قومریە محەمەد، بە ئەرکی دایکان وباوکانی هۆشیار و ڕێکخراوەکانی دەزانێت، هۆشیاریی بڵاوکردنەوە، هەروەها بە ئەرکی وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقافی دەزانێت ئەو زانا ئاینییانە بنێرێتە سەر مینبەر، کە شارەزابن و لە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانە تێبگەن.[1]
06-02-201906-02-2019

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 06-02-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-02-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 6 2019 9:15AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 6 2019 9:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 6 2019 9:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 758 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

10%ی کچانی گەرمیان و هەولێر و ڕاپەڕین خەتەنەکراون

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-02-2019
📷 وێنە و پێناس
1.👁️خەتەنەکردنی کچێکی کورد
📂[ زۆرتر...]
📊 35%ی ژنان و منداڵانی ڕەگەزی مێ لە گەرمیان خەتەنە کراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

هاواری کچێکی کورد لە کاتی خەتەنەکردندا

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، 35%ی ژنان و منداڵانی ڕەگەزی مێ لە گەرمیانگەرمیان خەتەنەخەتەنە کراون و 12 گوندی هەرێمی کوردستان-یش لە خەتەنەکردن خاڵیین.
ئەمڕۆ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی ئاماری خەتەنەکردنی مێینەی لە دەڤەری گەرمیان ئاشکراکرد.
بەپێی ئامارەکە، ژمارەی منداڵی مێینە و ژنانی گوند و شارەدێ و شارۆچکەکانی گەرمیان، که ‌تیمەکانمی وادی له ‌ساڵی 2017 دا بینیویانن هەزار و دوو کەس بوون و 35%یان خەتەنەکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە ئاگادار کراونەتەوە بەپێی یاسای ژمارە 8ی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژیی خێزانی ساڵی 2011 خەتەنەکردن قەدەغەیه و سزای یاسایی لەسەرە.
ڕێکخراوەکە، دەشڵێت: تیمەکانمان لە ساڵی 2017 لە شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی گەرمیان و دەوروبەری هەزار و 104 ژن و پیاویان بینیوە و سمیناری بەرەنگاربونوەوەی خەتەنە کردنی مێینە و توندوتیژیی خێزانی و چارەسەری ئاشتیانەی ململانییەکان-یان بۆ ئەنجام داون.
ڕاشیگەیاندوووە، کە بەهۆی هەوڵەکانی ئەوانەوە هۆشیاریی کۆمەڵگە بەرزبووەتەوە و ئێستا 12 گوندی هەرێمی کوردستان خاڵیین لە خەتەنە، کە سیانیان ئەکەونە سنووری گەرمیانەوە.[1]
24-12-201724-12-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 24-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی👪 کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2017 1:35PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 27 2017 12:18AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 27 2017 12:18AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,649 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Dec 24 2017 1:50PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

هاواری کچێکی کورد لە کاتی خەتەنەکردندا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️پێش ساڵی 2000، 95%ی کچانی هەولێر خەتەنەکراون
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-12-2017
📂[ زۆرتر...]
🔤 پۆسخەتەنەگا | 🏷️ پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
پۆسخەتەنەگا
🔤 وشە و دەستەواژە

پۆسخەتەنەگا، پێستی سەری کیر کەلەسوننە‏ت کردندا دەیبڕن، چووک، خرووسا، خرووسە، قڵفە، پوست ختنەگاه [1]
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...

🗄 سەرچاوەکان
[1]📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | کاوە - فەرهەنگی فارسی - کوردی - بەرگی 1؛ دانانی: عەبدوڵڵا ئیبراهیمی؛ چاپی یەکەم - 2012

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔤 وشە و دەستەواژە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 22 2019 10:04AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 22 2019 10:38AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
پۆسخەتەنەگا
🔤 وشە و دەستەواژە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️کاوە - فەرهەنگی فارسی - کوردی - بەرگی 1
📂[ زۆرتر...]
📖 پیاوانی گوندێک لەسەر خەتەنە نەکردنی کچەکانیان بەڵێندەدەن | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
پیاوانی گوندێک لەسەر خەتەنە نەکردنی کچەکانیان بەڵێندەدەن
📖 کورتەباس

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
چیرۆکی خەم و ئازارەکانی (هێمان) و هاوشێوەکانی دانیشتوانی گوندێک لە کوردستان دەهێنێتە ئه و بڕیارەی چیتر کچەکانیان خەتەنەخەتەنە نەکەن.
هێمان هەژار (19 ساڵ) باسی ئه و شەوە دەکات کە بەبێ پرس و ئاگاداری باوکی، لەلایەن ژنێکی گوندەکەیان خەتەنەکراوە، دۆخی خۆی روندەکاتەوە و دەڵێ بە دەم ئازارەوە خەوی لێکەوتووە.
دایکم پێی گوتم کچم نەک هەر تۆ، بەڵکو من و ژنانی ئه و گوندە هەموومان خەتەنە کراوین لەبەرئەوەی لە ئایینی ئیسلامدا دەبێت ژنان خەتەنە بکرێن هەروەک چۆن کوڕانیش سووننەت دەکرێن هێمان وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو کە زۆرینەی زۆری کچان و ژنانی گوندەکەی خەتەنەکراون و بێ ئەوەی باوکیان هەر پێی بزانن بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پیاوانی گوندەکە پێشمەرگەن و لە کاتی چوونیان بۆ دەوام دایکەکانیان کچەکانیان خەتەنە دەکەن.
گوندی سۆربەش عەوێز، یەکێکە له و گوندانەی دەکەوێتە سنووری ناحیەی شەمامکی سەر بە قەزای مەخمور باشوری رۆژئاوای هەولێر بە دووری 56 کم، کە 120 خێزانی تێدانیشتەجێیە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 500 کەس دەبێت. پرسی خەتەنەی کچان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان وەک هەر گوندێکی دیکەی کوردستان بووەتە بەشێک لە کولتووری گوندەکە و لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، بەڵام لە مانگی نیسانی رابردوو پیاوانی گوندەکە بەڵێن دەدەن چیتر کچانیان خەتەنە نەکەن و توندوتیژیش بەرامبەر بە ژنەکانیان ئەنجام نەدەن، له و کاتەوەش تا ئێستا هیچ حالەتێکی خەتەنەی کچان و توندوتیژی دژی ژنان له و گوندە تۆمار نەکراوە.
رێکخراوی ئەلەند بۆ بەدیموکراسیکردنی گەنجان، فریادڕەسی کچان و ژنانی گوندی سۆربۆش عەزیزە، ئه و رێکخراوە گوندی سۆربۆش دەخاتە لیستی چالاکییەکانی بە مەبەستی نەهێشتنی خەتەنەکردنی کچان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان.
کوردستان رەسووڵ، رێکخەری پڕۆژەکە دەڵێ لە رووماڵێکی گوندەکانی سنووری شەمامک لەبارەی ئاستی خەتەنەی کچان و توندوتیژی دژی ژنان، بۆیان دەرکەتووە کە سۆربۆش زۆرترین خەتەنەی کچانی تێدا تۆمار کراوە و بە بەردەوامیش توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدەدەن.
وتی وەک رێکخراو بڕیارماندا هۆشیاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و یاسایی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی دیکەی تایبەت له و گوندە ئەنجام بدەین.
پڕۆژەی نەهێشتنی خەتەنەکردنی کچان و توندوتیژی دژی ژنان، ماوەی دوو مانگی خایاندووە و لەگەڵ ژنان و پیاوانی گوندەکە یەک بە یەک گفتوگۆ کراوە، وەک رێکخەری پڕۆژەکە دەڵێ ژنان و پیاوانی گوندەکە بەڵێنیان پێداون کە چیتر کچانیان خەتەنە نەکەن، پیاوەکانیش بەڵێنیاندا کە ژنی دووەم نەهێنن و توندوتیژی دژی ژنەکانیشیان ئەنجام نەدەن.
کوردستان کە بۆ (دواڕۆژ) قسەی دەکرد، سوپاسی محەمەد سۆربۆشی موختاری گوندەکە دەکات کە لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا هاوکاری زۆری رێکخراوەکەی کردووە.
وتیشی سەرەتا لەگەڵ موختاری گوندەکە ئامانجی پڕۆژەکەمان بۆ روونکردەوە، پاش تێگەیشتن لە گرنگی پڕۆژەکە بۆ خەڵکی گوندەکە، موختاری گوندەکە رەزامەندی نیشاندا کە هاوکارییان بکات و هانی مامۆستای ئایینی گوندەکەش بدات لە رووی ئایینیەوە هاوکارییان بکات.
پڕۆژەکە لە سەرەتای مانگی ئازار دەست پێدەکا و لە کۆتایی مانگی نیسانی کۆتایی هات، تا ئێستا هیچ حالەتێکی توندوتیژی دژی ژنان و خەتەنەی کچان تۆمار نەکراوە، ئەمە محەمەد سۆربەشی موختاری گوندەکەی دڵخۆش کردووە.
سۆربەشی دەڵێ ئه و رێکخراوە کۆتایی بە زۆرێک لە کێشەکانی گوندەکە هێنا کە پێشتر بەهۆی ئەوەی ببووە بەشێک لە کولتووری گوندەکە ئاسان نەبوو تەنانەت باسیش بکرێت.
لە پاڵ ستایشی رێکخراوەکە کە لە ماوەی دوو مانگدا شارەزایانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و ئایینی سەردانی گوندەکەیان کردووە و لایەنە نەرێنییەکانی خەتەنەیان بۆ روون کردوونەتەوە، وتی مامۆستای ئایینی گوندەکەش بەشداری هەڵمەتەکەی کرد و لە گوتاری هەفتانەی رۆژانی هەینی بە وردی باسی لایەنی ئایینی بۆ خەڵکی گوندەکە دەکرد کە ئەوەی باسدەکرێت لە ئایینی ئیسلام هاتووە دەبێت کچان خەتەنە بکرێن، بە درۆی خستەوە کە ئایینی ئیسلام لەگەڵ خەتەنەی کچان نیە، تەنانەت باسی لەوەش دەکرد کە ژن هێنانی دووەم لە ئایینی ئیسلام وەها ئاسان نیە کە خەڵک تێگەیشتووە و پێغەمبەری ئیسلامیش هیچ کاتێک لە ژنەکانی نەداوە، هانی داین کە توندتیژی دژی ژنەکانمان نەکەین، قەناعەتی پێهێناین.
بەگوێرەی ئامارێک کە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە خەتەنەکردنی کچان کەمبووەتەوە.
ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان دەڵێ، لە رووپێوەکەدا پێنج هەزار و 990 دایک بە تەمەنی جیاواز بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە 44.8%ی بەشداربووان خەتەنەکراوون، لە بارەی کچەکانیشیان دەرکەوت 10.7%یان کچەکانیان خەتەنە کردووە.
بەپێی ئاماری رووپێوەکە، هەولێر لە پلەی یەکەم دێت بە رێژەی 16.7%، سلێمانی بە 11.8%، دهۆک بە 4.1% و پارێزگای هەڵەبجەش بە 1.1% لە پلەی کۆتایی دێت کە کەمترین رێژەی خەتەنەی کچانی تێدا تۆمارکراوە.
بەشداربووانی رووپێوەکە 90%یان بە گوێزان خەتەنەکرا بوون و 75%یشیان لە ماڵی خۆیانیان ماڵی کەسێکی نزیکیان خەتەنەکراوون.
لەبارەی هۆکاری خەتەنەکردنیشیان، 63.4%ی بەشداربووان بە ئەرکێکی ئایینیان زانیوە، 61.8%ی دابونەریت و 24%یشیان دەڵێن بەهۆی فشاری خێزانەکانیان بووە.
لە بەشێکی دیکەی رووپێوەکەدا دەرکەوتووە 50%ی ژنەکان ئاگادارنین لە هەبوونی یاسایەکی تایبەت بە قەدەغەکردنەی خەتەنە، 67%یش دەڵێن زیادبوونی هۆشیاری و جێبەجێکردنی یاساکە دەبێتە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی کچان.
قادر نوری، دانیشتوی گوندی سۆربەش دەڵێ بەڵێنیانداوە لەمەولا کچانیان خەتەنە نەکەن و توندوتیژیش دژی ژنەکانیان ئەنجام نەدەن.
ئه و وتی بەڵێنەکەی خۆمان بردۆتەسەر، لەسەریشی بەردەوام دەبین.
زیاتر وتی لەوکاتەوەی پڕۆژەکە لێرە جێبەجێکراوە، کێشەی کۆمەڵایەتیش کەمی کردووە.
شێرزاد پیروسە، سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دواڕۆژ دەڵێ پیاوانی گوندەکە واژوویان کردووە توندوتیژی دژی ژنەکانیان ئەنجام نەدەن و کچانیان خەتەنە نەکەن.
وتیشی وەک خەڵاتێک بۆ گوندەکە، رێکخراوی ئەلەند لەسەر داوای خۆیان بڕیاریدا دوو حاویەی گەورەی زبڵدان لە گوندەکە دابنێ و هەر ماڵێکیش حاویەیەکی پێبدرێت.
شێرزاد باسی لەوەکرد، گوندی سۆربەش لە نێوان 220 گوند دەستنیشانکراوە کە پڕۆژەی قەدەغەکردنی خەتەنە و توندوتیژی دژی ژنان لێ ئەنجام بدەین، بەهۆی ئەوەی زۆرترین ئاماری خەتەنە و توندوتیژی بەپێی ئامارێکی رێکخراوەکە تۆمارکراوە.
عەبدولغەفار محەمەد، ماوەی چوار ساڵە مامۆستایی ئایینی گوندی سۆربەشە و بەشداری پڕۆژەی ئەلەندی کردووە بۆ نەهێشتنی خەتەنە و توندوتیژی دژی ژنان، ئه و دەڵێ لە ئایینی ئیسلام هیچ دەقێک نییە رێگە بە خەتەنەکردنی کچان بدات.
بۆ دواڕۆژ وتی خەڵکی گوندەکە هەموویان ئیسلامن، بۆیە بڕیاریاندا چیدیکە کچانیان خەتەنە نەکەن و توندوتیژیش دژی ژنانیان ئەنجام نەدەن.
پەیمان نەجمەدین (47 ساڵ) یەکێک لە ژنانی دانیشتووانی گوندەکە باسلەوە دەکات لەوەتەی لە بیریەتی ژنانی گوندەکە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و کچەکانیش خەتەنەکراون.
ئه و بۆ دواڕۆژ وتی، من یەکێکم له و ژنانەی خەتەنە کراووم، هەر لە شەوی بوکێنیدا تا ئێستاش هەمیشە کێشەم لەگەڵ پیاوەکەم هەبووە کە بە دڵی ئه و نیم.
ئەوەشی وت نەمدەزانی هۆکارەکەی ئەوەیە خەتەنە کراوم، بەڵام دوای ئەوەی ئه و رێکخراوە هات بۆی باسکردین کە ئه و ژنانەی خەتەنە دەکرێن بە بەراورد لەگەڵ ژنانی دیکەی خەتەنە نەکراوو تووشی لاوازی سێکسی دەبن، ئێستا دەزانم کێشەکانمان هۆکار چی بووە.
پەیمان کە دایکی سێ کچ و دوو کوڕە، پەشیمانە لەوەی کچە گەورەکەی خەتەنە کردووە، دەڵێ بریا ئەوەم نەکردبا، بەڵام خەتای من نەبوو ئەوە منیش لە باوانمەوە فێر بوومە کە دەبێت ژنانیش خەتەنە بکرێن. گوتی بەڵام دوو کچەکەی دیکەم بە هیچ شێوەیەک خەتەنە ناکەم.
پەیمان سوپاسی رێکخراوی ئەلەند دەکا، دەڵێ دوای ئەنجامدانی پڕۆژەکە تا ئێستا پیاوەکەی شەقێکی لێنەداوە، گوتی گوندەکەمان بۆتە جێگەی شانازی هیوادارم گوندەکانی تریش چاو لە ئێمە بکەن.
هێمان باس لە کچە هاوڕێکانی دەکات کە شوویان کردووە و دەڵێ ئەوان بۆی باسدەکەن کە بە دڵی پیاوەکانیان نین و هەمیشە پیاوەکانیان گلەییان لێ دەکەن کە ساردن لە سێکس کردن، وتی بەڵام کچەکانی دیکە کە خەتەنە نەکراوون لەگەڵ هاوسەرەکانیان بێ گرفت ترن.[1]
14-11-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 14-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-11-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەزگای دواڕۆژ
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەخموور
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 14 2017 8:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2017 9:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2017 9:53AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,390 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
پیاوانی گوندێک لەسەر خەتەنە نەکردنی کچەکانیان بەڵێندەدەن
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-11-2017
📂[ زۆرتر...]
📊 پێش ساڵی 2000، 95%ی کچانی هەولێر خەتەنەکراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

پێش ساڵی 2000، 95%ی کچانی هەولێر خەتەنەکراون

ئەندامی رێکخراوی وادی ئەڵمانی، کوردستان رەسوڵ رایدەگەیەنێت لەسنوری هەولێرهەولێر 95% ی کچان خەتەنەکراون بەر لە ساڵی 2000، باس لەوەش دەکات لەدوای ئەو بەروارەوە دیاردەکە کەمیکردوە.
کوردستان حەسەن، ئەندامی رێکخراوی وادی ئەڵمانی بە دەنگی ئەمریکای وتوە “ئێمە سەردانی هەموو گوند و ناحییەکانی سنووری هەولێرمان کردووە، سەدا نەوەد و پێنجی ئەو کچانەی تەمەنیان لە خوار ساڵی 2000 ەوەیە، خەتەنە کراون و وە لە ناو ئەوانەیش کە لە سەرووی ساڵی 2000 ەوەن کچی خەتەنەکراو هەن، بەڵام کەمتر”.
راشیدەگەیەنێت لە ساڵانی 2008 ەوە دیاردەی خەتەنەکردن کەمبوتەوە، تەنیا لەو گوندانە نەبێت کە هاتوچۆی کەمیان بەسەرەوەیە و خەڵک دەستیان پێناگات.
ئەو پێیوایە بەردەوامی ئەم دیاردەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کچان و هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی قەیرەیی و خەتەنەکردن، وا لە ژن دەکات کە حەزی بۆ هاوسەرگیریکردن کەمبێتەوە، چونکە بەشێک لە ئارەزووی جەستەی رو لە کەمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کلتووری کوردی ژن بە جۆرێک رادەهێنێ کە تەنانەت ژنی خەتەنەنەکراویش عەیبەیە حەزی بە پرۆسەی هاوسەرگیری بێت یان کوڕێکی خۆشبوێ ئەمەش جۆرێکە لە سڕکردنی مێشکی ژنان.[1]
13-06-201913-06-2019

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاشتی - 13-06-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-06-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚠️ توندوتیژیی سێکسی
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی👪 کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 13 2019 12:47PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 15 2019 5:30PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 15 2019 5:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 62 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

پێش ساڵی 2000، 95%ی کچانی هەولێر خەتەنەکراون

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️35%ی ژنان و منداڵانی ڕەگەزی مێ لە گەرمیان خەتەنە کراون
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-06-2019
📂[ زۆرتر...]
📝 پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە

لێژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، ساڵانە رۆژی 6ی شوباتی بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە ناساندووە، بەمەبەستی نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لەسەرتاسەری جیهاندا, لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ستراتیژیی بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی.
خەتەنەکردنی مێینە یەکێکە لە جۆرەکانی توندوتیژیی جەستەیی کە ڕووبەڕووی منداڵان و کچان و ژنان دەبێتەوە لە گشت قۆناغەکانی تەمەنیان، واتە لە تەمەنی چوار ساڵی تا قۆناغی کامڵ بوون و زۆرجار بەداخەوە لە تەمەنە زۆر گەورەکانیشدا ئەنجام دەدرێت و شێوازی ئەنجامدانی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر، یاخود لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی جیاوازە.
دیارە ئەم دیاردەیە هیچ بنەمایەکی ئایینی نیە بەڵام بارگاوی کراوەو، وەک ئەرکێکی ئایینی بەپێی عورف و عاداتی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت, بەداخەوە لە هەندێک وڵاتدا لەکاتی ئەنجامدانی ئەم دیاردەیە زۆرجار کچان و ژنان ڕووبەڕووی مەرگ یاخود حاڵەتی مەترسیداری جەستەیی و تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر دەبنەوە.
وەکو زانراوە ئەم دیاردەیە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریقیا ئەنجامدەدرێت، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەم کێشەیەو لە هەفتاکانی سەدەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدەدرا، تا دروستبوونی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان کە بوو بە سەرەتایەکی گرنگ و پێویست لە رووبەروبەنەوەی ئەم دیاردەیەدا.
بەپێی ئامارەکان بەر لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لە هەرێمی کوردستان، رێژەی خەتەنەکردنی میێنە لەئاستێکی بەرزدابوو، واتە لە سەرووی سەدا هەشتا بوو، بۆیە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە دەستیپێکرد لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوەو بڵاوکردنەوەی زانیاری لە سەر مەترسیەکان و ئاکامەکانی و ئامادەکاریی بۆ بەیاساییکردنی نەهێشتنی دیاردەکە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2011 لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژمارە (8) لە بڕگەیەکی یاساکەدا بە تاوان دانراوەو سزای یاسایی لە سەرە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان 2015 2016 بەهاوکاری یونیسێف رووپێوێکی ئەکادیمی و زانستی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، بە ئامانجی گەیشتن بە ئامارو زانیاری دروست و کاریگەریی هەوڵەکان لە سەر دیاردەکەو ئاستی مانەوەی دیاردەکەو هۆکارو بەربەستەکان, لە ئەنجامی روپێوییەکە دەرکەوت خەتەنەکردنی مێینە بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەهاوکاری ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری دەکات بۆ داڕشتنی کۆمبی پلانێک، کە بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەت و رێکخراوەکان جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بە دروشمی:
(نا بۆ خەتەنەکردنی کچان.. بەڵێ بۆ کۆمەڵگەیەکی تەندروست)، هەڵمەتی خاڵیکردنی کوردستان لە دیاردەی خەتەنەکردنی مێینە دەست پێدەکات، بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکان و رێکخراوەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
با هەموومان بەشداربین لە سەرخستنی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خێزان لە مەترسی و ئاکامەکانی خەتەنەکردن، با کاربکەین بۆ دروستکردنی خێزانێکی تەندروست وخۆشگوزەران..
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
06-02-201906-02-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-02-2019
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 6 2019 10:24AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 6 2019 10:36AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 6 2019 10:36AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 436 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Feb 6 2019 10:24AMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-02-2019
📂[ زۆرتر...]
🔤 خەتەنە | 🏷️ پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔤 وشە و دەستەواژە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 10 2011 2:29PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 24 2018 4:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 689 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1120 KB Oct 24 2018 4:12PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

خەتەنە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
🔤 خەتەنە | 🏷️ پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: 🏳️ هەورامی
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
1- خەتەنە ( هۆرامیی واتەنـى خەتەنە سووننەتا نەك بنەنە.) 2- لە هێڵدا. لە خەتدا ( داریوْش خەتەنە گیْریا.)[1]
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی رێزمانییان و خستنە رستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ هەورامی) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ هەورامی) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!


🗄 سەرچاوەکان
[1]📕 پەڕتووک | 🏳️ هەورامی | وەرقوڵ؛ دانانی جەمال بێدار؛ چاپى یەكەم 2006

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔤 وشە و دەستەواژە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ هەورامی
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی گۆرانی - هەورامی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 72% ✔️
72%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 29 2019 8:12PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
خەتەنە
🔤 وشە و دەستەواژە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️وەرقوڵ
📂[ زۆرتر...]
💬 خەتەنە سونەت بەڵام لە بن نا، لەسەر ئەو سڕە بەردێکی دانا | 🏷️ پۆل: پەند و ئیدیۆم | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
خەتەنە سونەت بەڵام لە بن نا، لەسەر ئەو سڕە بەردێکی دانا
💬 پەند و ئیدیۆم

لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | پەندی پێشینان بە هۆنراوە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:💬 پەند و ئیدیۆم
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 74% ✔️
74%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 17 2019 2:58AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 17 2019 1:39PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
خەتەنە سونەت بەڵام لە بن نا، لەسەر ئەو سڕە بەردێکی دانا
💬 پەند و ئیدیۆم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️پەندی پێشینان بە هۆنراوە
📂[ زۆرتر...]
💬 خەتەنە سونەتە، نە لە بێخا | 🏷️ پۆل: پەند و ئیدیۆم | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
خەتەنە سونەتە، نە لە بێخا
💬 پەند و ئیدیۆم

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:💬 پەند و ئیدیۆم
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 50% ✖️
50%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2013 3:02PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 806 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
خەتەنە سونەتە، نە لە بێخا
💬 پەند و ئیدیۆم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست222,201%61.72
هەورامی61,567%17.10
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,416%15.67
عربي9,698%2.69
کرمانجی - کوردیی باکوور4,697%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,779%62.99
👫 کەسایەتییەکان24,912%6.92
📕 پەڕتووکخانە21,675%6.02
🏰 شوێنەکان18,832%5.23
✌️ شەهیدان18,534%5.14
💬 پەند و ئیدیۆم11,119%3.08
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,139%2.81
📝 بەڵگەنامەکان4,868%1.35
🚼 ناوی کوردی4,852%1.34
📷 وێنە و پێناس4,847%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,698%1.30
📖 کورتەباس2,221%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,515%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,144%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان68%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری92
📈 ئامار11
⁉️ ئایین و ئاتەیزم842
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی506
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید206
📖 بیبلۆگرافیا118
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام64
⛑ پزیشکی - تەندروستی85
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە113
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک402
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد721
📖 دەروونناسی103
📜 راپۆرت179
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی776
📖 رۆمان582
☢ زانست76
🌐 زمانەوانی و رێزمان381
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی13
🎭 شانۆ / شانۆگەری178
📘 فەرهەنگ183
🤔 فەلسەفە / هزر297
🏕 گەشتنامە81
🔎 لێکۆڵینەوە226
📖 مافی مرۆڤ11
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,021
🎶 هونەری88
🔣 هەمەجۆرە618
🌼 هەڵبەست901
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر145
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی70
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت307
⚖ یاسایی140

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,826 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574