📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,360 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,567
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
ئەنجام: 11 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📕 ئاشی چی و باراشی چی؟: سەرنجێک لە وەڵامی بەهادین نوریدا | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئاشی چی و باراشی چی؟: سەرنجێک لە وەڵامی بەهادین نوریدا
📕 پەڕتووکخانە


کوردۆ عەلی
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
📔 جۆری وەشان: 📔 چاپکراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 58% ✖️
58%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
58%
✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 10 2012 4:51PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 10 2015 5:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,446 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئاشی چی و باراشی چی؟: سەرنجێک لە وەڵامی بەهادین نوریدا
📕 پەڕتووکخانە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهادین نوری
2.👁️سەروەت محەمەد ئەمین (د. کوردۆ عەلی)
📂[ زۆرتر...]
📷 ئیحسان فوئاد و بەهادین نوری | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئیحسان فوئاد و بەهادین نوری


⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
68%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2015 2:46PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 30 2018 11:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,803 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.166 KB Mar 14 2015 2:46PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئیحسان فوئاد و بەهادین نوری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیحسان فوئاد
2.👁️بەهادین نوری
📂[ زۆرتر...]
📕 بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1 | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1


فایلی پەیوەندیدار 📂
بەهادین نوری
2001
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1
📥 ژمارەی داونلۆد: 387 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی عێڕاق
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇸🇦 عەرەبی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2015 12:02AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Oct 8 2018 9:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,178 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.171 KB Oct 2 2015 12:02AMهاوڕێ باخەوان
📕 فایلی PDF 1.0.19 MB -1 Oct 8 2018 9:51PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهادین نوری
📂[ زۆرتر...]
📕 بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 2 | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 2


بەهادین نوری
چاپی دووەم 2019
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Jamal Erfan Cultural Foundation دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی عێڕاق
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
📔 جۆری وەشان: 📔 چاپکراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇸🇦 عەرەبی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 16 2019 12:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jul 16 2019 9:19PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jul 16 2019 9:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 653 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.126 KB Jul 16 2019 12:01PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 2

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهادین نوری
📂[ زۆرتر...]
👫 بەهادین نوری | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بەهادین نوری


فایلی پەیوەندیدار 📂
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغقەرەداغە، لەساڵی 1927 لەدایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارەبیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریسمەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چۆتە حزبی شیوعیشیوعی، ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە بەشیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆدەرکرا، دواتر لەژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوەو کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. وەدواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزوتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراند.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هاوڕێ کاوە - ماڵپەڕی رێگا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 11-02-1927
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی عێڕاق
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 27 2009 10:09AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 4 2019 6:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,398 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.151 KB Dec 24 2017 8:05PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بەهادین نوری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 16
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەهادین نوری: نامەیەک بۆ ئەو هاورێ لاوانەی بەشدارن لە کۆنگرەی حیزبی شیوعی کوردستاندا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئاشی چی و باراشی چی؟: سەرنجێک لە وەڵامی بەهادین نوریدا
2.👁️بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 1
3.👁️بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری بەشی 2
4.👁️پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق
5.👁️مأزق الحركة الشيوعية في العراق
6.👁️وێرانە: بەسەرهاتی کوردستانی عێراق لە ماوەی شەش مانگی 1988دا
7.👁️کۆمۆنیزمی کرێکاری یان سەرلێشێوانی وردە بۆژوا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-02-1927
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ئیحسان فوئاد و بەهادین نوری
2.👁️فەرەیدون عەبدولقادر و بەهادین نوری
3.👁️محەمەدی حاجی مەحمود و بەهادین نوری
📼 ڤیدیۆ
1.👁️لقاء مع الشيوعي المشهور بهاءالدين نوري عن الصراعات الكوردية بين جناحي ملا مصطفی البارزاني وجلال الطالباني
📖 کورتەباس
1.👁️پاش ئەوەی کێشەی بۆ دروستکرا، بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری چاپکرا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بهاءالدين نوري
📂[ زۆرتر...]
📝 بەهادین نوری داوای ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید و ڕابوون مەعروف دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهادین نوری داوای ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید و ڕابوون مەعروف دەکات
📝 بەڵگەنامەکان


بەرێز پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ابوبەکر
گرتنی سەرۆکی نەوەی نوێنەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید و پەرلەمانتاری هەرێم ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف و داخستنی سەتەلایتی NRT و گرتنی کارمەندانی ئەو تەلەفزیۆنە لەگەڵ کەلوپەلی ئیشیان – ئەمانە کارێکن فڕی بەسەر یاسا و دیموکراسیەوە نیە، زیاتر ئابڕوو بردنی دەسەڵاتدارانی سلێمانی تێدا دەبینرێ.
ڕابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانە و پاریزبەندی بە پەرلەمانی هەیە. شاسوار لەدەرەوەی وڵات بووە و بەهیچ شێوەیەک پاساوی گرتنی نیە. هەموو ئەوانەش لە NRT ئیشیان کردوە کارمەندی راگەیاندن بوون و ئەم گرتنە نیشانی جیهانی دەدات کە هیچ قەدەری لە ئازادی و دیموکراسی لێرە نیە.
داواکرام هەموویان بێدواکەوتن بەربدرێن.
بەهادین نوریبەهادین نوری
19-12-201719-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 19 2017 10:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 20 2017 8:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 20 2017 8:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,802 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهادین نوری داوای ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید و ڕابوون مەعروف دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شاسوار عەبدولواحید
📂[ زۆرتر...]
📝 بەهادین نوری: نامەیەک بۆ ئەو هاورێ لاوانەی بەشدارن لە کۆنگرەی حیزبی شیوعی کوردستاندا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهادین نوری: نامەیەک بۆ ئەو هاورێ لاوانەی بەشدارن لە کۆنگرەی حیزبی شیوعی کوردستاندا
📝 بەڵگەنامەکان


هاورێیانی ئازیز
پاش سڵاوی هاورێیانەم بۆ خۆتان و کۆنگرەکەتان
خۆزگە دەرفەتێک دەبوو بهاتمایە نێو کۆنگرەکەتان و هێندێ قسەم لەسەر وەزعی بزوتنەوەی چەپ و بەتایبەتی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەم وڵاتەدا بکردایە وەک مرۆڤێک کەهەموو ژیان و گەنجێتی خۆی بۆ خزمەتی ئەم پرسە تەرخان کردووە. بالوێزی بەریتانی بانگدەکرێت بۆ کۆنگرەی حشع وەکویەکێک لەمیوانەکان، بەڵام پیاوی وەک من قەت بانگ ناکرێت چونکە قسەکانم بە ئارەزووی کاربەدەستەکان نیە.
کۆبونەوەکەتانم بەهەلزانی کەئەم نامە ئەلکترۆنیەتان ئاراستە بکەم
هەمووان دەزانن کە لەحەفتاکانی سەدەی پێشوودا حشع تووشی چ کارەساتێکی گەورە بوو، چەندین کادیری باشی لە ژیر ئەشکەنجەی رژیمی سەدامدا یان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان شەهید کران، لەساڵانی ئەو بەرەکلکایەتیەدا کە هاورێ عەزیز محەمەد سەپاندی بەسەر حشعدا گوایە سەدام دەبێتە کاسترۆی عێراق و ئەم وڵاتە بەرەو سۆشیالیزم دەبات ! سەدامیش بۆیەک مەبەست بەرەی لەگەڵ حشع بەستبوو – بۆ لەناوبردنی حشع !.
هەموان دەزانن کە لەتێشکانی بزوتنەوەی چەکداری کوردا، پاش رێکەوتنامەی 1975ی جەزائیر، لیژنەی حشع لەهەرێمی کوردستان. بە شیکردنەوەی سیاسی وەزعی نوێ گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە سەدام، پاش تێشکانی بزاڤی چەکداری کورد، هێرشدەکاتە سەر حشع وە پێویستە حشعیش خۆئامادەکات و بەرگری لەمافی رەوای میلەتی کورد بکات بە هێزێکی چەکدار. لەبەر ئەوە پێویستە ئەو چەکانەی لای حیزبە بیپارێزرێت و مەکتەبی سیاسی پارە بۆ هەرێم بنێرێ چەکی دیکەشی بکرێت. کەئەو کۆنوسەش گەیشتە بەغداد مەکتەبی سیاسی رەفزی کردوو بریاریدا یەکێک بنێرێت بۆ (غسل دەماغی) ئەندامانی لیژنەی هەرێم. هەموو کەسیش دەزانێت سکرتێر و مەکتەبی سیاسی هەڵەبوون بەیەک وشەش هاورێ عەزیز رەخنەی لە خۆی نەگرت.
هەمووان دەزانن کە حشع برینە سەختەکانی خۆی سارێژ نەکردبوو لە 1983 دا کاتێ کەهەر هاورێ عەزیز سکرتێربوو، کە هاورێ کەریم ئەحمەد جێگری سکرتێر بوو لە کوردستان و ئەو هێزە چەکدارەی کەبەخەبات و قوربانی زۆر رێخراوی هەرێم لەماوەی چوارساڵدا توانیبویان دروستی بکەن، راکێشرایە نێو شەڕی نەگریسی براکوژی نێوان پارتی و یەکێتی، شەرێ کەنەبەرژەوەندی گەلی تێدابوو نەبەرژەوەندی ئەو دووحیزبە کوردیەش، بەلکو تەنها بەرژەوەندی سەدامی فاشستی تێدابوو. ئەنجامەکەشی بۆ ئێمە کارەسات و تێشکانێکی تازەی گەورە بوو لەماوەی سکرتێری هاورێ عەزیزدا. جارێکی تریش حشع گەرایەوە سەر سفر. تائەم چرکەیەش شوعیەکانی کوردستان و هەموو عێراق باجی ئەو هەڵە گەورانەی سکرتێر و سەرکردایەتی دەدەن و ئەوانەش کەئەو هەڵانەیان کرد وەک و بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون و تائیستەش کۆسپێکی گەورەن لە رێگەی بوژاندنەوەی حیزب و چەپایەتیدا.
هاورێیانی ئازیز لاوە بەشدارەکانی کۆنگرە ئێوە بەتەمای چین لەو هاورێ سواوانە کەحیزبیان توشی ئەو هەموو دەردو هەڵەکوشندەیە کردو تا ئیستەش سورن لەسەر ئەوە کە خۆیان یان ئەوانەی پەروەردەیان کردوون دەبێ حیزب بەرێوە ببەن و هێڵی سیاسی بۆ بکێشن ؟ با هاورێ عزیز بڵی : پاش 40 سال لە بەرەکلکایەتیەکەی لەگەڵ سەدام دانی بەوەدا نا کە ئەو بەرەیە هەڵەبووە و خەتای ئەویش بووە، کە گوێی لەو کەسانە نەگرت نارازی بوون و هەرئەوکاتە وتیان هەڵەیە، زۆر داوایان کرد لە کاتیخۆیدا بە شێوەیەکی ئوسوڵی هەڵبسەنگیندرێ و لێپرسینەوەی لەسەر بکرێت ؟
ئەمرۆ بۆ بووژاندنەوەی حشکع بۆتە ئەرکێکی ئالۆز و سەخت بەهۆی ئەو هەڵە کوشندانەی پێشوەوە. مەرجی یەکەم بۆ بوژاندنەوە ئەوەیە کەسەرجەم ئەو هاورێ کۆنە بەرپرسانە لە هەڵەکان و ئەوانەش بەشێوەی خۆیان پەروەردەیان کردوون برۆنەوە ماڵی خۆیان و وازلە گەنجەکان بێنن. دەبێت خوێنی تازە بکرێتە حیزب. دەبێ لاوەکان پشت بە خۆیان ببەستن و سەربەخۆیی سیاسی خۆیان و حیزبەکەیان بپارێزن. ئەگەر هێندێ کەسی بەکەلکیش لەنێوان کۆنەکاندا هەبێ دەکرێ وەکو راوێژکار کەڵکیان لێببینرێ.
سەرکەوتن بۆ لاوانی کۆمۆنیست و هەموو چەپخوازان
هاورێتان
بەهادین نوری
30-10-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-10-2016
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2016 7:31PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2016 7:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,512 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهادین نوری: نامەیەک بۆ ئەو هاورێ لاوانەی بەشدارن لە کۆنگرەی حیزبی شیوعی کوردستاندا
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-10-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهادین نوری
2.👁️عەزیز محەمەد
📂[ زۆرتر...]
📝 بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان


بەهادین نوریبەهادین نوری
من هیچ کاتێ ئە ندامی ب. گ. (بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان) نەبووم. وەکو کەسایەتیەکی دیموکراتی سەربەخۆ لە ئۆپۆزسوێنی سیاسی ئەم وڵاتە دا خۆشحاڵ بووم بە دامەزراندنی ئەم حیزبە لەیەکەم ڕۆژەوە، چونکە وەکو ڕێخراوێکی ئۆپۆزسوێن لە دایکبوو، هیوایەکی بە خشی بە جەماوەر کە بتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ ببینێ لە کۆتایی هێنان بە قۆرخکردنی دەسە ڵاتی ناهەمواری پارتی و یەکێتی.
پەیدابوونی ب. گ. ئەنجامێکی لۆژیکی بوو بۆ ئەو سیاسەتە چەوتەی کە پارتی و یەکێتی پێڕەویان کرد لە 15 ساڵی پاش گواستنەوە یان لە شاخەوە بۆ شار، لە شەڕی پارتیزانیەوە بۆ سەر کورسی دەسەڵات. لەو ساڵانەدا جەماوەری هەرێم بەتەمای بنیاتنانی کوردستانێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو دیموکراتی بوو. بەڵام ئەوی ڕویدا پێچەوانەبوو : شەڕی برا کوژی نەوەدەکان لە سەر کورسی و پارەو قۆرخکردنی دەسەڵات و گەندەڵکاری بێئەندازەو دروستکردنی توێژێکی کۆمەڵایەتی نوێ لە مشە خۆران کە بێ خستنە گەڕی هیچ سەرمایەیەک، لە ڕێگەی بەکار هێنانی دەسەڵاتەوە، بوون بە ملیۆنیر و ملیار دێر. ئەمە ناڕەزایەتی و ڕق و کینەی توێژێکی گەورەی لە ناو جەماوەردا دروستکرد، بنەمای کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکخراوێکی وەک ب. گ. دروستکرد. شکۆی سەرکردایەتی ئەم دروستکردنەش بە نەوشیروان مستەوفا بڕا کە یەکەم کەس بوو ئۆپۆزسوێنی پەرلەمانی لە هەرێمدا دروستکردو بنەمای بۆ دەستاو دەستی دەسەڵات داڕشت. دەبێ بوترێ کە ئەم ئیشە هە ر بە کەسایەتیەکی وەک نەوشیروان دەکرا کە دەیەها ساڵ لە ناو پارتی و دواتر لە ناو یەکێتیدا بووە و دواتر گەیشتە قەناعەت کە دەبێ جێیان بێڵێ و بچێتە ڕیزی ئۆپۆزسوێن.
تەوژمی جیابوونەوە لە ینک بە گوڕو تینێکی بە هێزەوە هاتە کایەوە، بە تایبەتی لە شاری سلێمانیسلێمانی و دەورو بەری، واتە لە ناوچەی ئیدارەی ینک. ئەوە بوو ب.گ. بوو بە خاوەنی 25 کورسی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی 2009 دا. لە هەڵبژاردنی دواتردا لەباتی زیادکردن ژمارەی کورسیەکانی دا بە زین بۆ 24. ئەگەر ئیستە هەڵبژاردنیکی خاوێن بکرێ چاوەڕێی دا بەزینێکی گەورەتر دەکرێ. ئەمە مانای وایە ب.گ. ئەوە دەرنەچوو کە خەڵک چاوەڕێ بوون. لەبەر ئەوە زۆر کەس لەوانەی بە حەماسێکی زۆرەوە پێشوازیان لە پەیدابوونی ب.گ. کرد ئەمڕۆ ئەو هیوایەی جارانیان نەماوەو ڕەنگە نەیشچن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردندا.
خیلافات و ململانێ ناو خۆ لە حیزبدا، هەر حیزبێ بێ، دیاردەیەکی سروشتی و فاکتەری گەشەپێدان و پێشکەوتنە ئەگەر ئەو ململانێیە بە شێوەیەکی ئوسووڵی ببرێ بە ڕێوە. بەڵام بە داخەوە ئەو ململانێیەی ئەمڕۆ لە ناو ب.گ. دا ڕەچاو دەکرێ هێڵی سوری تێپەڕاندووە و زیانی لە قانزانجی زێترە. کێشەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زێتر دەبن و ئەگەر چارەسەر نەکرێن دەبنە هەڕەشەیکی جدی لەسەر ب.گ.
به بۆچوونی من کێشەی سەرەکی گۆڕان لەم چوار خاڵەی خوارەوەدایە :
1- کێشەی سەرکردایەتی کە پرسێکی ناوخۆییەو ئەڵقەی سەرەکیە لە نێوکێشەکاندا.
2- چەند هەڵەیەکی سیاسی کەلەم ساڵانەی ڕابووردوودا گۆڕانی تێکەوتووە.
3- کێشەی دارایی، واتە دابینکردنی خەرجی پێویست بۆ ب.گ.
4- هەڕشەی بنەماڵە چێتی کە دەبێتە مەترسی لەسەر سەربەخۆیی سیاسی ب.گ.
بۆچوونی خۆم سەبارەت بەم خاڵانە دەخەمەڕوو :
پرسی سەرکردایەتی لە ب.گ دا.
کێشەی سەرکردایەتی گۆڕان لەگەڵ دروستکردنی حیزبەکەداهاتە کایە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەکە نەوشیروان خوازیاری دروستکردنی رێخراوێکی نوێ بوو، نوێ چ لەبەرنامەی سیاسی و چ لە کادری سەرکردایەتیدا. ئەمەش بەڕوونی دەرکەوت لەوەداکە ئەرکی سەرکردایەتی ژوورەکانی سپارد بەوگەنجانەی لەدەرەوەی ڕیزەکانی یەکێتیەوە هاتنە ناو ب.گ. ئەمە لەلایەکەوە جموجول و دینامیکیەتێکی باشی لەخەباتی گۆڕاندا هێنایە ئاراو لەلایەکی دیکەوە بوو بە هۆکاری ناڕزایەتی هێندێ کەس لەوانەی پۆستی سەرکردایەتیان لە ینکدا جێهێشت و هاتنە ناو گۆڕان. دەبوو نەوشیروان، بەرلەکۆچی دوایی خۆی، هەیئەتێکی سەرکردایەتی دروستبکردایە بۆ ب.گ، چ لە ڕێگەی کۆنگرە یان کۆنفرانسێ بوایە چ بە هەرشێوەیەکی گونجاوی دی. بەداخەوە ئەمەی نەکردو مردنی پێشوادە لە گۆڕانی دابڕی. کێشەی سەرکردایەتی بەجێما بۆگۆڕانخوازان و ئەوانیش بەهەڵە چارەسەریانکرد، سەرکردایەتیەکی ناهاوسەنگیان پێکهێنا کەنەیدەتوانی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی حیزبەکە بکات.
ئەمڕۆکێشەی سەرەکی ب.گ – بەبۆچوونی من – کێشەی سەرکردایەتیە. لێرەوە دەکرێ دەستبکرێ بەچارەسەری هەمووکێشەکان. کەرەستەی چارەسەر لای گۆڕان هەیە. کادری زێڕینی بەتوانای هەیە کە ینکیان جێهێشتووە و هاتوونەتە ڕیزی گۆڕان وەکو قادری حاجی علی کە لەمێژەوە ناڕازی بوو لە سیاسەتی جلال تاڵەبانی و یەکێتی جێهێشت، وەکو عوسمانی حاجی محمود و عومەری سید علی و مستەفای سید قادر.هەروەها تاقمێ کادری زێڕین هەیە لەناو ئەو لاوانەدا کەلەدەرەوەی یەکێتیەوە هاتوونەتە ڕیزی گۆڕان. پێمباشە کە گۆڕان سەرکردایەتیەکی 9 کەسی لە نێوان ئەوانەدا هەڵبژێرێ، چ بە ناوی خانەی ڕاپەڕاندنەوە بێ چ بەناوی پولیت بیرو (مەکتەبی سیاسی). ئەم هەڵبژاردنەش ساڵانە بکرێ، هەتا ئەوی سەرکەوتوو بووە دەکرێ هەڵبژێردرێتەوە، ئەویشی سەرکەوتوو نەبوو بگۆڕدرێ و خوێنێکی تازە بکرێتە لاشەی هەیئەتی سەرکردایەتی. سەبارەت بە ڕێخەری گشتیش پێمباشە لەم قۆناخەدا جڤاتی نیشتمانی خۆی و جێگرەکەی هەڵبژێرێ بۆ دووساڵ، بۆ کەسیش نەبێ لە 8 ساڵ زیاتر لەو پۆستەدا بمێنێ. دەبێ سەلاحیاتی ڕێخەری ب.گ دیاری بکرێ.
_ هەڵەی سیاسی گۆڕان.
ب.گ هەرلەسەرەتای دروستبوونیەوە وەکو حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن پەیدابوو. بۆیە خەڵکێکی زۆر پشتگیریان کرد چونکە هەموویان بێزاربوون لەپارتی و یەکێتی. دەسەڵاتداران نەیاندەتوانی ب.گ. لاوازبکەن لەرێگەی بەگژداچوون و سەرکوتکردنەوە. بیریان لەرێگەیەکی دیکە کردەوە، ڕێگەی هەڵخەڵەتاندن و بەشداری لە هەریسەکەدا. هێندێ لەبەرپرسانی ب.گ کەلەناو یەکێتی و پێشتر پارتیدا، بەعەقڵیەتی ئەو دوو حیزبە پەروەردەکرابوون، حەزیان لەم خەڵەتاندن و هەریسەخواردنە هەبوو. هێندێکیش پێیانوابوو ب.گ لەرێگەی بەشداریەوە لەحکومەتدا وردە وردە بەهێزتر دەبێ و دەبێتە هێزی سەرەکی لە نێوان حیزبە حکومڕانەکاندا. بەڵام واقیعی سەرزەمین شتێکی جیاوازی خستەبەردەم : نەخەونی ب.گ هاتەدی و نەپارتی ب.گ ی بۆ کرا بەو لوقمەیە کەبۆی قوتبدرێ. پێوەندی نێوان ب.گ پارتی تێکچوو. دورکەوتنەوەیان لەیەکتربوو بەشتێکی چاوەڕوان کرا و حەتمی،لەبەرژەوەندی گۆڕان بوو ئەگەر دەستپێشکەری بکردایە و لەحکومەتی پارتی و یەکێتی بکشایەتەوە. بەڵام نەیکرد. مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی ئەو دەستپێشکەریەی قۆستەوە و بەشێوەی سوکایەتی پێکردنیش ب.گ دەرکرد لە حکومەت : لەپردێ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕانی گێرایەوە بەرەو سلێمانی و ئاگاداری کردن کەهاتنیان بۆ هەولێرهەولێر قەدەغەیە. گۆڕان ئەم سوکایەتی پێکردنەشی قوتدا و بۆ ماوەیەکی درێژ دوای ئەوەش لە حکومەتدا مایەوە و کەبەکردەوە هەموو ڕۆڵێکیان بریتیبوو لەوەی سەری مانگ دەچوون موچەیان وەردەگرت. هەڵەی بەشداری ب.گ لە حکومەتی گەندەڵخۆری قۆرخچی دەسەڵات زیانێکی سیاسی زۆر گەورەیدا لە ب.گ و هەموو ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. تائێستەش برینی ئەو هەڵەیە سارێژنەبۆتەوە.
ب.گ کەوتۆتە هەڵەی دیکەش وئەمە زیانی گەورەی لە میللەتداوە. هیچ عاجباتییەکیش لەمەدا نیە. ئەوی دەبێ ئاماژەی بۆکرێ و ڕەخنەی لێبگیرێ پرسی بەرەو هاوکاری ئۆپۆزسیۆنە. چاوەڕوان دەکرا ب.گ ڕۆلێکی کارامە بگێڕێ بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. بەڵام ئەوەی کە نەوەی نوێ و ب.گ. پێکیانهێنا ململانێ و شەڕە دەنوکێکی بێسەربووبەر بوو کەهەتا ئەمڕۆ درێژەی هەیە و هەردوولاش خەتابارن. من داوا لەهەردوو لایان دەکەم کە ئاشتببنەوە و پێکەوە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا تیبکۆشن. تەنها ئەوەیە ڕێگەی ڕاست بۆ خزمەتی گەلەکەیان.
هەڵەی بچوکتریش هەیە، نەک تەنها لای ب.گ، بەڵکو لای هەموو حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن. دەبێ ئەوە ببێتە دەرسێ قەت لەبیرنەکرێ. حیزبی سیاسی پێکدێ و دەکەوێتە چالاکی بۆ ئەوەی دەسەڵات وەرگرێ، چونکە ئەو بەرنامەی دایڕشتووە قەت جێبەجێ ناکرێ بێوەرگرتنی دەسەلات. پارتی و یەکێتیش ئەوسیاسەتە پەیڕەو دەکەن، لەپێوەندیەکانیان لەگەڵ حیزبەکانیتر، کە هەرخۆیان حکومڕانبن و رێگە بەهیچ حیزبێکیتر نەدەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات. ئەو پێوەندیەی دروستی دەکەن لەگەڵ هەرلایەنێکی دیکە دەیانەوێ خزمەتی مانەوەی خۆیانبکات لەسەرکورسی دەسەڵات. بۆنمونە : ئێستە پارتی و یەکێتی زۆر بەپەرۆشن بۆ یەکڕیزی هەموو حیزبە کوردستانیەکان بەرانبەر حکومەتی عێڕاق، ئەمەش گوایە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتی کوردا ! ئەگەر بەرژەوەندی بەرزی ئەم میللەتەیان بویستایە ئەوە لای خۆیانەوە دەستیان پێدەکرد، لێرەوە گەندەڵکاریان نەدەهێشت و فایلی نەوتیان دەخستە ڕوناکی و موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانیان نەدەبڕێ و خەڵکیان بێکارەبا نەدەکرد، کورسی دەسەڵاتیان قۆرخ نەدەکرد و هەڵبژاردنیان تەزویر نەدەکرد …هتد. ئەوحیزبەی ئۆپۆزسیونی ڕاستەقینە و دڵسۆزی گەلەکەی بێت شوێن گەندەڵخوازان و قۆرخ چیەکان ناکەوێ بۆ بەغدا و پاشکۆگەری ئەوانە ناکات. بەڵکو کەیسی خۆی دەبێ و قسەی تایبەتی خۆی دەکات لە بەغدا.
کێشەی دارایی ب.گ و ڕێگەچارە
لەم سەردەمەدا هەموو حیزبێکی سیاسی مانگانە پێویستی بە بەبوجەیەکی بچووک هەیە بۆ بەڕیوەبردنی ئیش وکاری خۆی – بۆ دەزگای ڕاگەیاندنی، بۆ بارەگای سەرەکی و بۆ بارەگاکانی تری، بۆ سەیارە و پاسەوان و شۆفێر، بۆ کادری حیزبی محترف.. هتد …
پرسەکە لێرەدا ئەوەیە کە ب.گ. چۆن ئەم کێشەیە چارەسەرکات ؟
پشتبەستوو بە ئەزمونی شەخسی خۆم لە چلەکانی سەدەی پێشووەوە هەتا ئێستە، بە دیراسە و تێگەیشتنی خۆم لە بارودۆخی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردەواری، لێرەدا پێشبینیەکانی خۆم دەخەمە بەردەمی سەرکردەکانی ب.گ، هیوادارم کەڵکی هەبێ بۆ دابین کردن و خەرجکردنی بوجەکەیان لە چوارچێوەی ئەم وەزعەدا :
– دەبێ بەرلەهەموو شتێ هەوڵی ئەوە بدرێ کە ئیش و کاری حیزب بەکەمترین پارە جێبەجێ بکرێ. ئەمە بکرێبە ڕێڕەوی کار بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
– پێویستە لیژنەی دارایی لەسێ کەسی دەستپاک و زیرەک پێکبهێنرێ کەزۆر بەوریایی و عاقڵانە ئیشەکە بەڕێوەببەن و هەمیشە بیریان بەوەوە خەریک بێ کە چۆن مەسروفاتی حیزبەکەیان دابین بکەن و رێگە لەزیادە خەرجی بگرن.
– دەبێ پرنسیپی بنەڕەتی لە ئیش و کاری گۆڕاندا کاری خۆبەخشانە بێ. لەم جیهانەدا هیچ حیزبێکی جدی خاوێن ناتوانێ ببێتە دەزگایەکی مووچەخۆران وەکو دامەزراوەیەکی حکومی، مەگەر بووجەی دەوڵەت قاسەیەکی کراوەبێ لەبەردەم کادری حیزبی و ئیش و کاری حیزبیدا، وەکو حیزبی بەعسی سەدامی کردی و پارتی و یەکێتیش کردیان و دەیکەن. داهاتی سروشتی حیزب هیچ کات بەشی ئەوەی نەکردوە و نایکات کەوەک و فەرمانبەرانی دەوڵەت کادر و کارمەندانی بەگشتی مووچە لەحیزب وەربگرن. حیزب ڕێخراوێکی سیاسی خۆبەخشە و بنەمای فکری ئەوەیە کە کەسانێک لە کۆمەڵگەدا هەن کە دەیانەوێ هێز و توانای خۆیان بخەنە خزمەتی گەل و نیشتیمان و پێشکەوتنی وڵات. ئەوی خەباتگێڕی خۆبەخش کردویانە بۆ بزوتنەوەی سیاسی هیچ کات بە خەباتگێڕە مووچە خۆرەکان نەکراوە.
– لەوڵاتانی دیموکراتیدا دەوڵەت یارمەتی حیزبەکان دەدات بە پێوەری ژمارەی کورسیەکانیان لە پەرلەماندا. دەکرێ ئەوە لێرەش بکرێ.
– ب.گ کۆمەڵی کادری هەیە کە مووچەی خانەنشینی خەبات و پێشمەرگایەتی لە دەوڵەت وەردەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمان وەردەگرن. هەر خانەنشینێ گیانی فیداکاری بەرز و دڵسۆزی تێدابێ دەتوانێ وەکو کادرێکی خۆبەخش و محترف ئیش بۆ ب.گ بکات و فلسێکیش وەرنەگرێ. ئەگەر پەرلەمانتارێکی خانەنشینکرا و نەیتوانی خۆی ئیش بۆ ب.گ بکات وەکو کادرێکی محترف ئەوە دەتوانێ کە مانگێ ڕێژەیەک (دوو ملیۆن) لەو مووچەیە کە بەهۆی گۆڕانەوە بۆی بڕاوەتەوە بداتە محترفێکی حیزبەکەی.
– ئابوونەو پیتاکی مانگانە : من نازانم ئەم پرسە چۆن باسکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە لە ب.گ دا، بەڵام هەموو کەس ئەوە دەزانێ کە وەرگتنی ئابوونەی مانگانە لە ئەندامانی هەر حیزبێ شتێکی ئاسایی و یاساییە وەکو سەرچاوەیەک بۆ دارایی حیزب. ئەمە لە پەیڕەوی نێوخۆیی حیزبدا تۆماردەکرێ کە داوای مۆڵەتی یاسایی لە دەوڵەت دەکرێ. من ئەزموونی تایبەتی خۆم هەیە لەسەر دارایی حشع لە ناوەڕاستی سەدەی پێشوودا، کە چوارساڵ سکرتێری حیزبی حشع بووم. حشع ئەوکاتە حیزبێکی نهێنی جەماوەری گەورەبوو، سەرکردایەتی سەدان خۆپیشاندان و مانگرتنی چینایەتی و نیشتمانی دەکرد. بەتەحەداوە دەڵێم کەلەو چوارساڵەدا جگە لەپارەی ئابونەو و پیتاکی ئەندام و دۆستانی حیزب هیچ سەرچاوەیەکی دارایمان نەبووە، ڕۆژێ لەرۆژان پارەمان لە هێچ دەوڵەتێ یان حیزبێ یان شەخسێ وەرنەگرتووە. دەزانم کە بارودۆخی ئەمڕۆ جیایە لە هی ئەو کاتە. بەڵام نابێ ئەمە وەها تەفسیر بکرێ کە ئەمڕۆ ئابوونە و پیتاک ڕۆڵێکی گرنگیان نەماوە لەدابینکردنی بڕێکی باش لەدارایی حیزب. دەبێ لیژنەی دارایی، بەهاوکاری لیژنە جیاجیاکان، ئەم پرسە تاوتوێبکەن و بەباشی بەڕێوەببرێ.
– ب.گ رێخراوی حیزبی و دۆست و لایەنگرانی لەدەرەوەی وڵات هەیە. بێگومان ئەوانە لە دۆخێکی وەهادان کە دەتوانن بەشداریەکی باشبکەن لە دەبینکردنی دارایی حیزبەکەیاندا، دەشتوانن داواش لە هێندێ دەزگا و کەسایەتی لەو وڵاتانە بکەن.
– لەم هەرێمەشدا ب.گ دەتوانێ داوای یارمەتی(مانگانە یان ساڵانە) لە هێندێ کۆمپانیا و خەلکی دەوڵەمەن بکات.
بنەماڵەچێتی
لەم وڵاتەدا پێویستمان بەقسەی زۆرنیە لەسەر بنەماڵەچێتی چونکە نمونەی زیندوی شتەکە لەبەر چاودایە. بە درێژایی 27 ساڵی ڕابردوو، هەموو خەڵکی ڕۆشنبیر و تێگەیشتو دەزانن چیە مانای بەبنەماڵە کردنی حیزب. دیاردەی بنەماڵەچێتی بەشێکە لە دیاردەی کۆمەڵایەتی لە قۆناخی خێڵەکیدا. حیزبی سیاسی لە کۆمەڵگەی پێشکەوتودا لەرێگەی سنوقی هەڵبژاردنەوە سەرۆکی خۆی دیاری دەکات و دەیگۆڕێ. ئەم گۆڕینە لە ئەوروپای ئەمڕۆدا بۆتە کارێکی ڕۆتینی سادە و هیچ کێشەیەکی بەدوادا نایەت. گەلێ جار سکرتێری حیزبێ پۆستەکەی خۆی جێدێڵێ بۆیەکێکی دیکە بەس لەبەر ئەوە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ئەو حیزبە ژمارەی پێویست لەکورسی بەدەست نەهێنا، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سکرتێر وەکو موڵکێکی تاپۆدار سەیری حیزبەکەی دەکات، وەکو سەرۆکی عەشرەت یان وەکو بەڕێوبەری کۆمپانیایەک دەیەوێ کەڵک لە حیزب – کۆمپانیا – وەربگرێ.
هەڤاڵانی ب.گ. هەقیانە لە بنەماڵەچێتی بترسن. ئەو پێشنیازانەی لەم نامەیەدا پێشکەشم کردون دەکرێ بەربەستی ئەو مەترسیە بکات. نەوشیروان هەنگاوی زۆرباشی نابۆ دروستکردن و بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆن. بەڵام ئەوەی باش نەبوو کە تاپۆی هەموو شتێکی خستە سەرکوڕەکانی و ئەم کێشەیەی بۆ حیزبەکەی خوڵقاند. ئەگەر بیانەوێ کوڕەکانی دەتوانن بە گرێبەستێکی یاسایی کۆمپانیای وشە و گردەکە ڕادەستی ب.گ بکەن و بۆماوەی 15-20 ساڵ.
03-09-201803-09-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-09-2018
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
85%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 4:43PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 810 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-09-2018
📂[ زۆرتر...]
📖 پاش ئەوەی کێشەی بۆ دروستکرا، بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری چاپکرا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پاش ئەوەی کێشەی بۆ دروستکرا، بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری چاپکرا


بەهادین نوری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند لە هەولێر و سلێمانیش داوای ژمارەی سپاردنی بۆ کتێبی 'پرسی کورد و ئەزموونی کورستانی عێراق' کردووە، و وەزارەتی ڕۆشنبیری تەگەرەی تێخستووە''.

بەهادین نوری ئاماژەی بەوەش کردووە بۆ من موفاجەئە بوو لە سلێمانی ژمارەی سپاردنم پێنەدرا بەڵام لە هەولێر موفاجەئە نەبوو.

سەبارەت بە کتێبەکەی، نوری دەڵێت من لەو کتێبەدا بیرەوەرییەکانی هەشتا ساڵی خۆم نوسیوە لەسەر کوردستانی عێراق، ئەوەی نوسینەکەی پێ هەڵەیە با بفەرموێ لە دژی بنووسێ و داری لەسەر بەردی نەهێڵێ.

ئەوەشی خستوەتەڕوو نەمنوسیوە بۆئەوەی ئەم یان ئەو حیزبەم لێ ڕازیبێت، نوسیومە بۆئەوەی ڕووداوەکان لە بۆچوونی خۆمەوە بخەمە بەردەمی خوێنەران.

بەهادین نوری ڕونیکردووەتەوە حەزدەکەم بەشێوەیەکی یاسایی بڵاویبکەمەوە، چونکە لەوە دڵنیام ئەگەر ژمارەی سپاردنم نەدرێتێ ژمارەی خوێنەر چەندقات زیاتردەبێت و لەم زەمانەشدا ڕێگەی بڵاوکردنەوە زۆرە.
س.س
بەهادین نوری سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لە کتێبخانەکان و لای هەندێک لە کتێبفرۆشەکانی دیکە کتێبی پرسی کوردو ئەزموونی کوردستانی عێراق بکڕن.

بەپێی بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تی بەپاساوی ناوزڕاندن و توندیی زمانی نووسینی، پێشتر چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بەهادین نوری کێشەی بۆ دروستکراو؛ رێگەی پێنەدرا لە هەولێرو سلێمانی ژمارەی سپاردن وەربگرێت.

بەهادین نوری لە کتێبەکەیدا باسی لە رووداوەکانی کوردستان کردووە، ئەو رووداوانەی لە کتێبەکەمدا باسمکردوون پەیوەنديی بە واقیعی 80 ساڵی رابردووی رووداوە سیاسیيەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

بەهادین نوری یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی کورد و ئێستا تەمەنی 92 ساڵە. خاوەنی نزیکەی 10 کتێبی سیاسيی و ئەدەبيیە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | http://www.nrttv.com

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 27 2018 9:03AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2018 11:03AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2018 11:03AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,307 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB Sep 27 2018 9:08AMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پاش ئەوەی کێشەی بۆ دروستکرا، بیرەوەرییەکانی بەهادین نوری چاپکرا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهادین نوری
📂[ زۆرتر...]
📷 فەرەیدون عەبدولقادر و بەهادین نوری | 🏷️ پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

فەرەیدون عەبدولقادر و بەهادین نوری


فەرەیدون عەبدولقادر و بەهادین نوری

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 77% ✔️
77%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
77%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 17 2018 12:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 18 2018 10:46AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 18 2018 10:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,365 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.196 KB Jul 17 2018 12:44PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

فەرەیدون عەبدولقادر و بەهادین نوری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەهادین نوری
2.👁️فەرەیدون عەبدولقادر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574