📊 بابەت 376,035 | وێنە 59,734 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,610 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,107
لەم کاتەدا 21 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئەڤین ئیبراهیم فەتاح | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح


فایلی پەیوەندیدار 📂
ژیاننامە
من لە جەلەولاجەلەولا لەدایک بووم و گەورەش بووم لەخێزانێکی گەرمیانی. باوکم کەسایەتیەک بووە لەکەسایەتیە بەناوبانگەکانی هۆزی زەنگنەزەنگنە لە ناوچەکە. دایکم لەدایکبووی خانەقینخانەقینە، کچی مەلاسەعد حەکیمی خانەقینییە کەیەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی هیواپارتی هیوای ئەوکات. باوکم، (ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنەئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە) شیوعیشیوعی بووە و لەسەر سیاسەت 5 ساڵ زیندانی بووە. ئیدی بیری نەتەوەیی و چەپ لەگەڵ پەروەردەکردماندا هەمیشە بوونی هەبووە. بۆ نموونە، ئێمە کە لە ناوچەی تەعریبتەعریب بووین، دوو جار راگوێزراوین بۆ ناوچە عەرەبییەکان، سەرباری ئەوەش 11 خوشک و براین هەر هەموومان ناومان کوردییە و بەدەست عەرەبەوە کە گاڵتەیان پێ دەکردین ناڵە ناڵمان بوو، کەچی شانازیمان دەکرد بەوەی ناومان کوردییە. واتا، رەگی هزری چەپ و ناسیوناڵیزم لە دایک و باوکمەوە بۆهاتووە.
لە 1986-1987 ناوم لەهەولێرهەولێر دەرچوو لە زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین کولیژی پەروەردە بەشی بایۆلۆژی. نەمزانیبوو، ئەو ساڵە سەرەتای وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت لەژیاندا و تاکو ئیمڕۆ شوێنم دەبێت بە هەولێر و گەرمیانی ئازیز بەجێ دێڵم. لە سەرەتای ساڵی 1986 باوکم گیانی لەدەستدا و ئیدی گەورەترین پشتیوان و نزیکترین کەسم لەدەستدا. ئەم رووداوە کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر دوارۆژ و کەسایەتیی من. چونکە ئەو پشتیوانییەی باوکم دەیکردم چیتر نەما و وەک هەر کچێکی ئەم کۆمەڵگەیە، زۆر دەرفەت و دەرگام لێداخرا، بۆ نموونە، دووجار دەرفەتی خوێندنم لە ئەورپا بۆ رێککەوت نەیانهێشت بچم و گوتیان عەیبە و حەیامان دەچێت.
لە جەلەولا، لەبەرئەوەی ناوەکانمان کوردی بوو، عەرەبەکان گاڵتەیان پێدەکردین!

لە ساڵی 1993 ژیانی هاوسەرگیریم پێکهێنا لەگەڵ کوڕێکی هەولێری خەڵکی گوندێکی لای قوشتەپەقوشتەپە بەناوی (خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیلخالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل). ئەو کۆلیژی زانستی هەمان زانکۆی خوێندبوو، هەر لەزانکۆش یەکترمان ناسی و یەکترمان خۆشویست.
سەرەتای 1994 کوردییەکەم زۆر خراپ بوو بەهۆی تەعریبەوە بەڵام کە هاتمە هەولێر، وردە وردە تێکەڵاوی سیاسەت و چالاکی کۆمەڵایەتی دەبووم و کوردییەکەشم باشتر بوو. هاوسەرم زۆر هانی دەدام و لەباوکم زیاتر پشتیوانی دەکردم. ئەو کات پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستانپارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان لە حیزبی شیوعی کوردستانحیزبی شیوعی کوردستان جودابوونەوە. خالید لەگەڵ ئەوان بوو منیشی هاندەدا تا بچمە ریزەکانیانەوە و هەر لەوێوە بزاوتێکی ژنانیشمان دەمەزراند.

خوێندن و کار
1994 وەک مامۆستای زیندەوەرزانی لە دارەتوو دامەزرام و ماوەی 5 ساڵ مامۆستا بووم. بەڵام لە1998 ئیدی نەمدەتوانی وەک مامۆستا بەردەوام بم و هەستم دەکرد شوێنی من لەو سیستمەدا نییە بۆیە وازم هێنا و دوو ساڵ لەماڵەوە دانیشتم، خزمەتی کوڕەکەم هاوسەر و خۆمم دەکرد و رۆژانە 5-7 کاتژمێرم بۆ خوێندنەوە هەبوو. لەو ساڵانە هاوسەرەکەم کۆلیژی یاسای ئێوارانی تەواو کرد و منیش جگە لەوەی لەمنداڵیەوە حەزم بەخوێندنەوە بوو، باگراوندی مەعریفیم خراپ نەبوو، بەڵام لەو دووساڵەدا، بنەماکانی کۆمەڵناسیکۆمەڵناسی و مێژووی ئیسلام و فکر و فەلسەفە و ئیسلامی سیاسیم خوێندەوە. هەر لەوکاتەوە دەستم بە نووسینی وتار کرد. وردە وردە لە نووسیدا سەرکەوتوو بووم، و شوێنی خۆمم (وەک ناو نەک پلەو پایە) لەراگەیاندنی کوردی بەتایبەت لە هەولێر کردەوە. دوای 2000 ئیتر وازم لەکاری سیاسی و حیزبی هێنا و پتر تێگەیشتم کەمن ناتوانم لەسنووری حیزبێکدا قەتیس بم. ئەوکات زانیم من کەسێکی ئازادیخوازی لیبراڵم و کارم بەحیزب نیە، بەڵام تادەهات ژیان سەختتر دەبوو.
ژیانی تەعریب و توانا و سەلیقەی خۆم وایکرد عەرەبییەکی باش بزانم، سەرەتای نووسینم بە عەرەبی بوو و بۆیان دەکردم بە کوردی، پاشان ماوەی چەند مانگێک لە رۆژنامەی خەباتخەبات (ئەوکات عەرەبی بوو) ستوونێکم دەنووسی.
هەر لە 2002دا کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین / ئێواران، بەشی کۆمەڵناسیی کردەوە.
لە ساڵی 2010 بڕوانامەی ماستەرم لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەشی کۆمەڵناسی وەرگرت.
ئێستا لە زانکۆی سەلاحەدین بەناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر کار دەکەم و لە رۆژنامەی باس هەفتانە ستونێک دەنووسم.

کاری راگەیاندن
لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە تا ئێستا کاری راگەیاندن وەکو پیشەی دوەم دەکەم. لە رۆژنامەکانی خەبات (کوردی و عەرەبی)، کوردستانی نوێ، هەواڵ، چاودێر، باس، ستونم نووسیوە. هەروەها لە تیڤی و رادیۆش بەرنامەم ئامادەو پێشکەش کردوە.
پسپۆڕییەکان
- جێندەر و فێمینیزمفێمینیزم
- بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان
- سۆسیۆلۆژیای ئاین.
- ئەندامی کارای رێکخراوی کوردیپێدیارێکخراوی کوردیپێدیام.
- ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەم: بەشداریکردنی ژنان لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان. دیراسەیەکی نەقدی بۆ رێکخراوەکانی ژنانی سەربە حیزبە ئیسلامیەکان.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 ماستەر
🎓 جۆری خوێندن: 👥 کۆمەڵناسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👩 مێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خانەقین
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2009 9:23PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2018 10:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 34,900 جار بینراوە

💬 بیروڕاکانتان
💬

ده‌ستان خۆش خاتوو ئەڤين بۆ بابه‌ته‌كه‌ت...ژياننامه‌يه‌كى پر سه‌روه‌ر و جوان و تێكۆشان بۆ خزمه‌تى گه‌لى كورد ونيشتمان سه‌ركه‌وتوو بى له‌ ژيانتان من خه‌ڵكى شارى خانه‌قينم نازانم فيسووكتان هه‌يه‌ يان نا سڵاو ورێزم بۆ خاتوو (كازيوه‌) چونكه‌ هاورێمه‌ له‌ فيسبووك 23/9/2017
حسين أحمد حبيب
Sep 23 2017 12:04PM
mailhussen@yahoo.com


📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.187 KB May 29 2017 10:06PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەڤین ئیبراهیم فەتاح

📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی هیوا
2.👁️رێکخراوی کوردیپێدیا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-03-2010
📖 کورتەباس
1.👁️دەربارەی کوردیپێدیا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە
2.👁️الحاج ابراهيم الحاج فتاح
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 10,484 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574