Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
ئەنجام: 38 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 ئاماری سزادان بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئەردۆغان | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
یەڵماز ئۆزدیل، رۆژنامەڤان و نووسەری بەناوبانگی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بەپشت بەستن بە ئاماری چوا ساڵەی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا (2016 تا سەرەتای 2020) زیاتر لە 125 هەزار کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا سزادراون.
بە گوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا، لە ساڵی 2016دا 38 هەزار و 14 کەس، لە ساڵی 2017دا 20 هەزار 433 کەس، لە ساڵی 2018یشدا 36 هەزار و 664 کەس و لە ساڵی 2019دا 30 هەزار و 118 کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا سزادراون.
ژمارەی سزادراوان لە تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار  ☰ 

بەپێی ئامارەکان، 17 هەزار و 406 کەس زیندانیکراون کە لەنێویاندا 35 هونەرمەند، 31 رۆژنامەڤان، 386 خوێندکاری زانکۆ، 118 ئەکادیمی، 963 سیاسەتڤان و 279 منداڵی تەمەن 12 بۆ 18 ساڵ هەن. ئەوانی دیکەش بە قەرەبووی دارایی سزادراون.
هەروەها ئەو کەسانەی پارێزبەندییان هەیە، بە قەرەبووی داراییەوە سزادراون. زۆرترین سزای قەرەبووی داراییش بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپەدا سەپێنراوە، بەو تۆمەتەی لەکاتی گوتارەکانیدا سووکایەتیی بە ئەردۆغان کردووە.
دوای گشتپرسی بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا کە رۆژی 16-04-2016 بەڕێوەچوو، ماددەی 299 خرایە سەر یاسای ژمارە 5237ی تایبەت بە یاسای سزاکانی تورکیا. بەپێی ئەم ماددەیە، هەرکەسێک سووکایەتی بە سەرۆککۆمار بکات، لە ساڵێک بۆ چوار ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.[1]
02-02-202002-02-2020
#️ هەشتاگ
#02-02-2020 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-02-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-02-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەجەب تەیب ئەردۆگان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-02-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 2 2020 12:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2020 5:58PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2020 5:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 587 جار بینراوە

👫 ئایدن ئەردۆغان | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئایدن ئەردۆغان
👫 کەسایەتییەکان

رۆژی 23-02-202023-02-2020، لە 4ەمین کۆنگرەی هەدەپەهەدەپە لە ئەنکەڕە بووە ئەندامی سەرکردایەتیی هەدەپە.
#️ هەشتاگ
#23-02-2020 | #هەدەپە |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 26-02-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەمینە ئاکیازیلی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⏫ پلەی پارتایەتی: ئەندامی سەرکردایەتی
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی سەروو
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌄 کوردستان
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Feb 28 2020 2:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 28 2020 6:28PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 28 2020 6:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 510 جار بینراوە

📼 ئیبراهیم تالیساز، سیبیل جان و ئەردۆگان لە سنووری عەفرین گۆرانی دەڵێن! | پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئیبراهیم لە گۆرانییەکەدا دەڵێت:
ئەگەر لە ئورفە بێزاربووی.. وەرە پیاسەیەکی عەفرین بکە!

📽️ کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📼 ڤیدیۆ
1.👁️دوو کچی کورد وەڵامی گرتە ڤیدیۆکەی تاتلیساس و ئەردۆگان دەدەنەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیبراهیم تاتڵیساس
2.👁️رەجەب تەیب ئەردۆگان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📼 ڤیدیۆ
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🇹🇷 تورکی
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 1 2018 10:35PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 2 2018 7:25PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 3 2018 10:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,942 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📼 ڤیدیۆ 1.0.12 MB 1 Apr 1 2018 10:35PMنالیا ئیبراهیم
📷 ئەردۆغان و سوپاسالاری تورک لە کوردستان | پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەردۆغان و سوپاسالاری تورک لە کوردستان
پاش هێرشەکانی پەکەکەپەکەکە بۆسەر مۆڵگەکانی داگیرکەری تورک و کوژرانی 11 سەربازی تورک، رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان و سوپاسالاری تورک بە پاسەوانیی 12 تانک و 13 فڕۆکەی جەنگی سەردانی شوێنی هێرشەکانیان کرد.
ژونی 2010
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەجەب تەیب ئەردۆگان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
68%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 23 2010 9:18PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2018 11:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,334 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Jun 23 2010 9:18PMهاوڕێ باخەوان
📕 ئەردۆغان کێیە؟ ئیسلامییەکی میانرەو یان سیاسییەکی پراگماتیک؟ | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەردۆغان کێیە؟ ئیسلامییەکی میانرەو یان سیاسییەکی پراگماتیک؟
📕 پەڕتووکخانە

چەند نووسەرێک
سلێمانی-2009

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەجەب تەیب ئەردۆگان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
📔 جۆری وەشان: 📔 چاپکراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
60%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 31 2014 12:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 25 2015 11:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,198 جار بینراوە

📊 ئەردۆغان: هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە 1000 بارهەڵگری تێپەڕاندووە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەردۆغان: هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە 1000 بارهەڵگری تێپەڕاندووە
📊 ئامار و راپرسی

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، رێگەنادەن رێڕەوێک لەبەردەم پەیەدە بکرێتەوە بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست، دەشڵێت، ئەمریکا تائێستا زیاتر لە هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ یەپەگەیەپەگە رەوانە کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییەتی تورکی رایگەیاند ئەمریکا تائێستا زیاتر لە هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ یەپەگە لە باکوری سوریا رەوانە کردووە کە هێشتا بە روونی نازانرێت چییان تێدایە.
ئەردۆغان وتیشی لە لوتکەی G20 دا بە ترەمپ و ژەنەراڵە ئەمریکییەکانم وت (ئەو چەکانەی بە پارەش بە ئێمەی نافرۆشن، بە خۆڕایی دەیدەن بە یەپەگە).
راشیگەیاند وەک تورکیا رێگەنادەن باکوری سوریا بەڕووی دەریای ناوەڕەستدا بکرێتەوە و دەستوەردان دەکەن جا باجەکەی هەرچییەک بێت، گرنگ نییە بەلایانەوە.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەو پێناوەدا ئەنجامدرا و گرتنی جەرابلوس و رای و باب پرۆژەیەک بووە بۆ دابڕینی ناوچەکە لەوەی بگاتە سەر دەریای ناوەڕاست.
وتیشی هێشتا ئەرکی قەڵغانی فورات کۆتایی نەهاتووە و سورن لەسەر مەسەلەی عەفرین و رێگری دەکەن لە دروستکردنی رێڕەوێک بەرەو دەریای ناوەڕاست.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
24-08-2017
#️ هەشتاگ
#یەپەگە |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 24-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-08-2017
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 24 2017 11:13AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 24 2017 12:21PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 24 2017 12:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,052 جار بینراوە

📖 ئەی کوردینە ئەردۆگان مەترسییە بۆ هەمووان! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەی کوردینە ئەردۆگان مەترسییە بۆ هەمووان!
سەرەتا ئومێدی گەورە لەسەر ئەردۆگان هەڵچنرا و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا کە کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکا. بەداخەوە ئەوە روینەدا، بەپێچەوانەشەوە نەک کێشە ناوەخۆیەکانی چارەسەر نەکردن، کێشەشی بۆ کوردی پارچەکانی تریش دروستکردن. سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کوردی رۆژئاوا روونن کە نەک هەرچاوی بەرایی لەچوارچێوەی سوریایەکی دیموکراتیش بە بەشێک لە مافەکانی خۆیان شادببێ بەڵکو هەڕەشەکانی گەورەن و هێرشەکانیشی لە هی داعش نەرمترنین. ئەرۆدگان پاساو بۆ هەڵوێستەکانی خۆی دێنێتەوە،هەرچەندە کەڕ و کوێریش دەزانن کە پاساوەکانی بێ بنەمان، بەڵام هەڵوێستی راستەقینەی خۆی و دەوڵەتەکەی دژایەتی کردنی مافەکانی کوردە بەبێ جیاوازی. ئێستا ئۆردۆگانئۆردۆگان لە هەموو کات باشتر تەعبیر لە ئایدۆلۆجیەتی دەوڵەتەکەی دەکا کە کۆڵەگەیەکی سەرەکی ئینکاری کردنی ماف و دژایەتی کردنی کوردە. لەگەڵ هەموو تێبینەکانمان بۆ سیاسەتی ئەم حزب و ئەو حزب تێبینی ئەوەش دەکەین کە ئامانجی ئەو رووبەروو بونەوەی خواستی نەتەوەیی کوردە، بۆیە دەبێ هەموو کوردێک ئەو راستیە بزانێ ئەگەر لە رۆژئاوا بۆی بچێتە سەر ئەوا نۆرەی باشوریش دێ.
ئارێز عەبدوڵڵائارێز عەبدوڵڵا
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئارێز عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Dec 17 2018 4:56PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 17 2018 5:20PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 17 2018 5:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 708 جار بینراوە

📖 بۆچی رکم لە ئەردۆگان نییە! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بۆچی رکم لە ئەردۆگان نییە!
هاورێ باخەوانهاورێ باخەوان
نەک هەر رکم لێی نییە، بەڵکو زۆرجاریش لەبەرخۆمەوە دەڵێم ئافەرین جمهور باشکەندە! هەر پایەداربیت...
رەجەب، تورکێکی ئیخوانییە، سەرۆکی پارتی رەگەزپەرستی تورک ئاک پارتییە، لە دوای مستەفا کەمالەوە بە سەرسەختترین دوژمنی کورد دادەنرێت. لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتیی ئەمدا تورکیا و باکووری کوردستان تاریکترین سەردەمەکانی بەڕێکردووە. بەهۆی ئەم رەجەبەوە سەدان هەزار خەڵکی کورد لە باکوور، رۆژاوا و باشووری کوردستان کوژراو، بریندار و ئاوارەبوون.
رەجەب لەنێو ناوەندە جیهانییەکاندا بە سووکترین و بێ-مۆڕاڵترین سەرکردەکانی دونیا ناودەبرێت.. لێ من هەر خۆشم دەوێت!
ئیخوانییەکان، دەیان ساڵە کار بۆ زیندووکردنەوەی شکۆی لەناوچووی عوسمانییەکان دەکەن.. نەجمەدین ئەربەکان و عەبدوڵڵا گوڵ پێشتر کارئاسانیی زۆریان بۆ ئەردۆگان کرد تاوەکو ئەمیان بە ئاشکرا باسوخواسی شکۆی لەناوچووی عوسمانییەکان و زیندووکردنەوەی دەستەڵاتیان بهێنەوە یادی تورک و رای گشتیی جیهانی.. گۆڕینی ناوی پارتی ئیخوانییەکان لە تورکیا هەر تاکتیکێک بووە و هیچی تر.. تا لە کۆتاییدا بەناوی ئەکەپەوە گیرساوەتەوە.. ئەگینا نە پارتی رەفا و ئەوانی تر و نە پارتی ئاک لە ستراتیژی بیری تۆرانی و زیندووکردنەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی بە موو جیاوازییان نەبووە و نییە!
ئەردۆگان، بەو کۆنسێپتەوە تورکی سەرخۆش و گەشکە کردووە.. بەهۆیەوە ئەو دیموکراتی و مافی مرۆڤ و هەموو ئەو درۆیانەی تر کە لە تورکیادا بانگەشەی بۆ دەکرا، روویان ئاشکرا بوو.. هەر بەهۆی ئەم کۆنسێپتەشەوە بوو کە ئابووریی تورکیا لەوپەڕی بەهێزییەوە داڕما و رۆژانەش نرخی لیرە لە خوارییە.. برسێتی و گرانییەکی سەیر رووی لەو وڵاتە کردووە کە بەراییی هەمان ئەو بارودۆخەی دوا رۆژانی ئیمپراتۆری عوسمانییە!
گۆڕانکاریی ریشەیی، هەڵچوون و داچوونی ئابووری، رووخانی دەوڵەت و هەڵگیرسانی جەنگ بە هۆکارێک و دووان و سیان بەدی نایەت! کۆمەڵێک هۆکار و لە کۆتاییشدا شا-هۆکارێکی گرنگ هەموو ئەو هۆکارانە دەکاتە داینەمۆی گۆڕانکاریی ریشەیی.. پێشکەوتن یان داڕمانی ئابووری.. رووخانی دەوڵەت یا دابەشبوونی یان هەڵگیرسانی جەنگ..
تورک لە سەروبەری کۆتاییی دەستەڵاتی عوسمانییەکان، بەهۆی زۆر هۆکارەوە کە زۆر باسکراون، نزیکەی مەڵۆ بۆ خەرمانێکی ئیمپراتۆرەکەی نەمایەوە.. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستەڵاتی تورکەکانی خزاندە ئەو ناوچەیەی کە ئێستا پێی دەڵێن تورکیا و دیارە پێشتریش خاکی گریک، ئەرمەنی، کورد، لاز و ئەوانی تربوون و بە زۆری زۆرداری داگیرکرابوون..
ئەردۆگان و هاوبیرانی، دەمێکە خەریکی کۆکردنەوەی هۆکارەکانی گۆڕانکاری یان جەنگن.. گرنگترینیان بە بەردبارانکردن و رێپێگرتنی هێزەکانی ئەمریکا بوو تاوەکو لەڕێی موسڵەوە نەیەنە خاکی ئێراقەوە.. ئەوە سەرەتای گەشکەی تورک بوو بە هێزی خۆی لە ناوچەکەدا کە رێ لە گەورەترین هێزی جیهان بگرێت بە خاکەکەیدا تێپەڕێت!.. تورک بە بەردبارانکردنی هێزکانی ئەمریکاشەوە نەوەستان، بەڵکو لە پەڕڵەمانی تورکیا بە فەڕمی رێگریان لە هێزەکانی ئەمریکا کرد تاوەکو خاکی تورکیا، باکووری کوردستان بەکارنەهێنێت بۆ لێدانی ئێڕاق!
پاشتریش لە زۆر بۆنە و کۆنفلیکتی تری نێوان تورکیا و ئەمریکا هەڕەشەی داخستن یان دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی سەربازیی ئنچەرلیکی ئامەد کردووە..
ساڵانێکی زۆرە تورک، بە راست و بە چەپ، لاقی ئەم و ئەو دەگرێت لە ناوچەکەدا.. لێدانی کورد هەردەم لە گیرفاندا بووە و ساڵانێکە هەر بە کوردی باکوورەوە ناوەستێت.. رۆژاوای وێرانکرد.. باشووری وێرانکرد.. تەنانەت گەریلاکانی پژاکیش دەکوژێ و چنگیشی گەییشتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان.. گەر بێهێزیی ئێران هاوشێوەی ئێڕاق و سووریا بووایە، ئەوا دەمێک بوو هێرشی سەربازیشی کردبووەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان.
پێشتریش بەدڵنیاییەوە لەدەستدانی کاراباخ و ناوچە کوردنشینەکانی نێوان ئەرمەنستان و ئازربایجان هەر بەهۆی سیاسەت و پاڵپشتی تورک بووە.. هەڕەشە بەردەوامەکانیان بۆ ئەرمەنستان، یۆنان و قوبروس و وڵاتانی بەڵکانیش یەکێکە لە کارە بەردەوامەکانی تورک لەم چەند ساڵەی دوواییدا.
زۆرجار پرسیارێک دەکرێت کە زۆر گرنگە! تورک بۆ وادەکات! بۆچی لە ناوچەکەدا جگە لە ئازربایجان یەک دۆستی نییە! لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جگە لە بەرژەوەندیی ئابووری و سەربازی تەنها لەگەڵ قەتەر و پاکستاندا نێوانی باشە! تەنانەت زۆرینەی ئەندامانی پەیمانی ناتۆش دژی تورکن!
وەڵامی ئەم پرسیارە ئەو هۆکارگەلەن کە تورک بەم دەیان ساڵەی دوایی کۆیی کردوونەتەوە بۆ گۆڕانکاری، جەنگ یان دابەشبوونی تورکیا. ئەو هۆکارانەی کە تورک خۆی لە هەموو کەس باشتر دەزانێت چین و چییان داوە بەدەست ئەرمەنستان، گریک، وڵاتانی بەڵکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکو هەڵوێستێکی هاوبەش لە پاشەڕۆژدا لە دژی بنوێنن.. بەراییی ئەو هەڵوێستە لەو بانگهێشتەی ساڵی 2019ی ئەمریکا بوو بۆ ئەردۆگانی خۆشەویستی من، لەوێ ئەردۆگان رسواکرا، لێی تووڕەبوون، گوێیان بادا و زۆری تر کە هێشتا ئێمە نایزانین!
لە لایەکی تریشەوە، رووسیا بە هەمان شێوەی ئەمریکییەکان لە تورکیا پڕە، هەموومان ئەو سووکایەتییەی پوتینی سەرۆکی رووسیامان بە ئەردۆگان بینی کە چەندین خولەک بە مەبەستەوە و بۆ سوکایەتیپێکردنی ئەردۆگان بەبەرچاوی کامێراکانەوە، لەژێر تابلۆی گەورەترین دوژمنی تورک و عوسمانی، لە چاوەڕوانیی ئەودا بوو.!
هەر کات تورکیا یان ئەردۆگان لە رووداوێکدا کەرێتییەک دەنوێنن، من شاگەشکەدەبم دەڵێم ئافەرین جمهور باشکەندە.. ئەوە هۆکارێکی تریشت دایە دەستەوە..
تەنانەت کە کۆشکی جانکایای تەواوکرد و بەسەر پلیکانەکاندا بە نێوان جەنگاوەرەکانی قەرە قۆینلۆ و ئاق قۆینلۆ و سەلجوقیدا سەرکەوت.. من پیرۆزباییم لێیکرد.. ئەو کۆشکەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی گۆڕانکاری.. ئەو کۆشکە سەلماندی کە ئەوان بە دڵنیاییەوە خەریکی نوێکردنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی و داگیرکاریی نوێن! هەر لەو کۆشکەشدا بوو بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا نەخشەی پەیمانی میللی هەڵواسرا، کە رۆژاوای کوردستان و باشووری کوردستانی بە موسڵ و کەرکوکیشەوە لەسەرە!
ماوەیەکە ئەردۆگان بە وڵاتانی چواردەوری خۆیەوە نەوەستاوە پەلیشی کێشاوە بۆ وڵاتانی دەریای ناوەڕاست! لە لیبیا دەستێوەردانی سەربازی و لەلایەکەوە خەریکی پشکنینی گاز و نەوتە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە یۆنان و وڵاتانی ئەوروپای هارکردووە.. ئەمیش دەبێتە هۆکارێکی تر و وردە وردە ئارامیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات! کۆنتڕۆڵ لەدەستدانی زلهێزێکی ئەوروپیی وەک فەڕەنسا بەئاشکرا دیارە و ناکۆکییەکانیان زۆر لەوە قوڵترە کە ئێمە لە میدیاکاندا دەیبینین!
ئێمە پەلەمانە، زۆریش پەلەمانە! لەوەشدا ناهەقمان نییە، چونکە هیچ نەتەوەیەک وەک ئێمە بەدەست تورکەوە خوێن و فرمێسکی نەڕشتووە! تەنانەت ئەوەی ئێمە لەوەی ئەرمەنییەکانیش خراترە! ئەوان چ نەبێت بوونە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان و ئێستا بە هەموو پێوەرێک لە ئێمە بەختەوەرترن.. بەڵام کارەساتی ئێمە بەدەست تورکەوە هەر بەردەوامە.. لەم کاتەدا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، لەوانەیە فڕۆکەکانی تورک جەرگی دایکێکی کورد یان زۆرتر بسووتێنن!
گەشبینم، تا ئەردۆگانمان هەبێت هۆکارەکانی گۆڕانکاری زۆرتر دەبن و ئەمجاریش تورک یەک لەسەر دەی خاکەکەی دەمێنێتەوە! دەستەڵاتیشی وەک ئەوەی دوای رووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی کەمدەبێتەوە..
ئەوەیە نهێنیی خۆشەویستیی من بۆ ئەردۆگان.. پایەداربێت جمهور باشکەندە.. هەر تەمەندرێژ بیت بۆ ئافراندنی هۆکاری زۆرتری هەڵوەشاندەوەی تورکیا!
#️ هەشتاگ
#هاورێ باخەوان |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-08-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-08-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 18 2020 7:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Aug 18 2020 9:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Aug 19 2020 10:21AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 343 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Aug 18 2020 7:24PMمانو بەرزنجی
📝 بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بۆ بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و ئەردۆغان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بۆ بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و ئەردۆغان
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ ڕایگشتی....
تەڤگەری ئازادیی بەدروشمی نا بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمڕیفراندۆم پرۆژەیەکی جێگرەوەی بۆ چارەسەری پرسە هەنوکەیی و ستراتیژییەکان، پێشکەش بە گەلەکەمان و ڕای گشتی کرد، کە تیایدا وێڕای ئەوەی ئامانجە شاراوه و پڕ مەترسیدارەکانی پشتی ڕیفراندۆمی ئاشکرا کردووە، لە هەمان کاتدا پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بێلایەنی کاتیمان کردبوو بۆ بەجێ کردنەوەی سیستم لە باشوری کوردستاندا، چونکە هەموومان دەزانین کە سیستم بونی نەماوە لە ئێستادا.
لە بواری ستراتیژی بەڕێوەبردنیشەوە تەڤگەری ئازادیی بۆ پێکەوە ژیانێکی دیوکراتییانە، وەکو ئەڵتەرناتیڤێک بژاردەی مۆدێلی خۆبەڕێوەبردنێکی دیموکراتیانەی هاوشێوەی شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەش کردووە، چونکە چارەسەری پرسی کورد و پێکهاته و باوەڕیی و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان، تەنها لەم مۆدێلەدا خۆی دەبینێتەوه.
ئێمە بەردەوام دەبین لە ئاشناکردنی گەل بەم مۆدێلە چونکە بەدەر لەوە تەنها ناکۆکی و شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمەکەدا قوڵتر دەبێتەوه و ناسەقامگیری دەبێتە دۆخی هەمیشەیی ناوچەکە، لە بەرامبەر پەیامی ئێمە کە نا بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو هەتا ئێستا دەسەڵات سورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
ئێمە وەکو هێزێکی سیاسی کۆمەڵایەتی باشوری کوردستان لە سۆنگەی دڵسۆزیی و خەمخۆریمانەوە بۆ گەلەکەمان و هەستکردنمان بە ئایندەیەکی مەترسیدار، بە پێویست دەبینین دەنگی خۆمان بگەیەنینە تەواوی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان، له و چوارچێوەیەشدا بانگەوازی دەکەین کە هاوڵاتیان بە دەستی خۆیان شەڕ و ناکۆکی و گرانی و ماڵوێرانی نەهێنن بەڵکو بەهیچ جۆرێک نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بژاردەی بایکۆت پەسەند بکەن.
بەواتای شەرعیەت نەدان بە پرۆسەیەکی ناشەرعی بایکۆت لە ئێستادا باشترین هەڵوێستە بەرامبەر بە دەسەڵاتێک هەرگیز باکی بە دەنگ و خواست و ژیانی خەڵکەکەی نەداوە جگە له و کاتانەی تەنگاوی سیاسی ڕووی لە خۆی و مانەوەی هەژمونی سیاسی حیزبی و بنەماڵەییان کردووه.
17-09-2017
#️ هەشتاگ
#ڕیفراندۆم |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-09-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەجەب تەیب ئەردۆگان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2017 12:24PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 22 2017 9:51PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 22 2017 9:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,117 جار بینراوە

📖 پەیام و سەرەنجی ئامینەی کاکەباوە لەسەر دەسەڵات و سیاسەتی ئەردۆغان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
پەیام و سەرەنجی ئامینەی کاکەباوە لەسەر دەسەڵات و سیاسەتی ئەردۆغان
📖 کورتەباس

ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی 31-03-2018 بەهۆی ستراتیژی هەدەپەهەدەپە و کوردەوە ڕووبەڕووی شکستی مەزن بوویەوە، بۆیە هەوڵ دەدات تۆڵەی ئەو شکستەی بکاتەوە. ڕژێمی ئەردۆغان لەنێو ترس و نیگەرانی لەدەستدانی دەسەڵاتەکەی بەهێزتر گوڕ بە هێرشەکانی دەدات. لە هەڵبژرادنەکانی باکوری کوردستان و تورکیادا گەل هەڵوێست و ناڕەزایەتی خۆی دژی ئاکەپە نیشان دا و دووچاری شکستی کرد، لەوەشدا ڕۆڵی هەدەپە و کورد چارەنوسساز بوو. کورد و هەدەپە لە ڕۆژئاوای تورکیا پشتیوانیان لە بەربژێرەکانی جەهەپە کرد ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئاکەپە چەندین شاری گەورە لە دەست بدات. ئەوەی ئەمڕۆکە ئەردۆغان بەرامبەر کورد و هەدەپە دەیکات هێرشی تۆڵەکردنەوەیە.
'دەبێت دنیا سیاسەتی دژە کوردی ئەردۆغان ببینێت'
ئەردۆغان خۆی لە بەرپرسیاری دەدزێتەوە و بەرپرسیاری هەر دۆخێکی نەرێنی دەخاتە ئەستۆی کوردەوە و هەوڵ دەدات هەدەپە و دامودەزگاکانی کوردان تاوانبار بکات، دەبێت هەموو دنیا ئەوە ببینێت. هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە سەلاحدەین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و هەموو پارلەمانتاران و هاوشارەدارانی هەدەپە بە بانگەشەی بێبنەما بە دیل گیراون. سەرەڕای ئەوەی کە دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشی داوە، بەڵام ئەردۆغان بە ئاشکرا ڕێنوێنی داوەتە دادگا تا ئازاد نەکرێت. بەم شێوەیە ئەردۆغان دانی نا بە نەبوونی دەوڵەتێکی حقوقی و یاساییدا. ئەوەش نمونە و هۆکارێکە تا دنیا لە بەرامبەر ستەم و نادادی ئەردۆغان بێتە دەنگ.
'کردەوەی نژاردپەرستانە و داگیرکارانەن'
بۆ ئەوەی دەسەڵاتداریەکەی نەکەوێت، ئەردۆغان هێرش و گوشارەکانی دژواتر دەکات. داگیرکردنی شارەوانییەکانی هەدەپەش لەو چوارچێوەیە دایە. بەڵام حکومەتی ئاکەپە ئەوەی لەگەڵ شارەوانیەکانی هەدەپە دەیکات ناتوانێت بەرامبەر شارەوانییەکانی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ و شارەکانی دیکەی تورکیا بیکات و قەیوم لە سەر شارەوانییەکانیان دابنێت. کردەوەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە بەرامبەر بە کورد، کردەوەی نژاردپەرستانە و داگیرکارانەن. ئامانج ئەوەیە کورد چاوترسێن بکرێت. بەڵام کوردان ناترسن و ملکەچی نابن و لە پێناوی ئیرادەیاندا تێدەکۆشن و بەرخودان دەکەن. نەک لە باکوری کوردستان بەڵکو لە هەر چوار بەشی کوردستانیش کوردان لە بەرامبەر ستەم و زۆرداری و هەلومەرجی سەختدا سەر نەوی ناکەن و تێدەکۆشن.
'لە سیستەمی ڕۆژئاڤای کوردستان دەترسێت'
ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک دەبین وێڕای هێرشی چەتەکانی داعشداعش و گوشارەکانی ڕژێمەکانی تورکای و سوریا، بەڵام کورد و ڕۆژئاڤاێ کوردستان سەرکەوتن. سەرەڕای ئەوەی کورد وەک پێویست چەک و پارەیان نییە, بەڵام ڕێباز و فەلەسەفەیەکیان هەیە. باش دەزانن کەوا چۆنی چۆنی سەرقاڵی دروستکردنی سیستەمێکی نوێن. هەروەها توانراوە ڕووی گەشتی ڕۆژئاڤای کوردستان نیشانی جهیان بدرێت. ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا دەترسن کوردانی باکوری کوردستان سەنجیان بچیتە سەر سیستەمی ڕۆژئاڤا. هەموو ئەوانەش وایان کرد تا عەفرینعەفرین لە دەرەوەی هەموو یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی داگیر بکرێت و ئەمڕۆکەش درێژە بە هەڕەشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بدرێت.
''ئەردۆغان کۆتایی بە ڕژێمەکەی هاتووە و هەر کەس لێی بێرازە''
بە ئاشکرا و بێپەراو ئەردۆغان دژایەتی کورد دەکات، بەڵام دەبێت بزانرێت ئیدی بە کۆتایی بە ئەردۆغان و ڕژێمەکەی هاتووە. لە ساڵی 2019دا بە گوشاری هاوشێوەی سەردەمی چاخی ناوین ناتوانێت درێژە بە دەسەڵاتداریەکەی بدات، ئیدی هەموو کەس و لایەک لە ئەردۆغان بێرازن. ئەویش باش لەوە تێگەیشتووە بۆیە بەو شێوە قورس و گرانە هێرش دەکاتە سەر کورد و ڕۆژئاڤای کوردستان.[1]
#️ هەشتاگ
#هەدەپە | #داعش | #عەفرین |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 27-09-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی گەل - هەدەپە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-09-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئامینە کاکەباوە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-09-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 27 2019 5:07PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2019 9:57PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 27 2019 9:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 791 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,832 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574