نووسینی: دکتۆر ئاویسا ڕەزایی
نووسەر دۆکتۆرای هەیە لە زانستی دەروونناسی..
سەد ساڵ لە #پەیمانی لۆزان# تێپەر دەبێت. پەیمانێک کە بوو بە هۆی دابەشبوونی جوگرافیای کوردستان لەنێوان چوار دەوڵەتی تەواوییەتخواز، تۆتالیتەر، دیکتاتۆر و ئایینی دا. بە پەیمانی لۆزان ڕەوتی ژینۆساید و پاکتاوکردنی نەتەوەی کورد خێرایییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی و وڵاتانی دیکەش چاویان بەسەر ئەو تاوانانەدا بەست.
پەیمانی لۆزان بوو بە هۆی لەناوچوونی زۆر لە پەیوەندی و شکۆی مرۆڤیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆرترین زیانەکانی وەبەر خەڵکی کورد کەوت، بە هۆی ئەوەی کە ئەو پەیمانە بوو بە هۆی حاشا لێکران لە نەتەوەی کورد و لەو ڕاستایەدا کۆمەڵکوژییەکی زۆر دژی گەلی کورد جێبەجێ کرا. ئەو شەڕانەی کە بوون بە هۆی زیانی قەرەبوو نەکراو لە کۆمەڵگەی کورد وەک لە دەستدانی ئازیزانی بنەماڵەکان، لەدەست دانی ئەندامی لاش و کەمئەندامێتی، شوێندانەری هێرشەکانی کیمیایی لەسەر تەندوروستی تاکەکەس و نەوەکانی داهاتوو و وێرانی خاپوور بوونی ماڵ و ژیانی و دارایی خەڵک.
کردارە دژی مرۆڤییەکان، ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی، یەخسیرکردن و وێرانکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، کۆچی بەکۆمەڵی مێشکەکانی کۆمەڵگە، کۆچبەری بەزۆری نموونەی شوێنەوارەکانی وێرانکارانەی ئەو پەیمانەن. یەکێک لە بەشەکانی هەرە گرینگ و پڕبایەخی ژیان مرۆڤ تەندورستی ئەوانە کە بە هۆیەکانی وەک شەڕ، ئاوارەیی، هەڵاواردی زمانی، ئایینی و هتد دەبنە هۆی زیانی زۆر و بەربەرستی پێشکەوتنی مرۆڤ.
لەو نووسراوەیەدا زۆر بەکورتی باسی شوێنەوارەکانی دەروونی بە هۆی پەیمانی لۆزان لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا دەخرێتە بەر باس. لە ڕوانگەی منەوە ئەو پەیمانە بوو بە هۆی داڕمانی هەمەلایەنەی کۆمەڵگەی کورد کە بە شێواز و پلەکانی جۆراوجۆر بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ شوێندانەریان لەسەر کەسایەتی کوردەوە هەبوو. پێویستە ئەمەش لەبەرچاو بگیرێت کە خۆڕاگری و تایبەتمەندییەکانی مرۆڤەکان لە شوێندانەری وەرگرتن و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ڕووداوەکان جیاوازە.
گرنگترین شوێنەوارەکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی ئەو دابەشکردنە بریتین لە: فشاری دەروونییە جۆراوجۆرەکانی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ، نەخۆشییەکانی دەروونی و کەسایەتی، پەرەپێدانی هەستی تۆلەسەندنەوە، پەرەی پاوانخوازی و نادادپەروەری، برەوی کولتووری پاساوهێنان و قازانج ویسیتی، ترس و بێبڕواییی و گەشەی ڕەهەندەکانی جۆراوجۆری قوربانی کوردنی تاک و کۆمەڵ، تەشەنەی کێشە و فشارەکانی بەکۆمەڵ و تاک.
لەدەستدانی بەشێکی زۆر لە کولتوور و زمانی زکماکی و ئاسیمیلاسیۆن و توانەوە، ترس لە جیاوازی و بەرزبوونی بیری نەرێنی، حاشاکردن لە ڕاستی خۆ و حاشایی لە مافە فەرمی و سرووشتییەکانی تاکەکەسی و مرۆڤی، خۆ بەکەم زانین. لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا و بە هۆی بەکارهێنانی فشار و هەڵاواردنی هەمەلایەنەی ئابووری، فەرهەنگی، ئایینی، جێندەری، نەتەوەیی و هتد لە لایەن حکومەتە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆریەکانەوە، دەکرێت بە دڵنیاییەوە بگوترێ کە بەشێکی زۆری نەتەوەکەمان تووشی زەبر و زەنگ یان... نەخۆشی تراوما، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بوون. سەرلێشێواویش دەبێتە هۆی تەنگەژەجۆراوجۆرەکان و کێشەی خۆگونجان لەناو کۆمەڵگەدا دەخوڵقێنێت. نەخۆشییە دەروونییەکان بە شێوازی جیاواز بۆ ئەندامانی خێزان دەگوازرێنەوە. هەندێک جار ئەم تێکچوونانە درێژخایەنن و لەوانەیە لە حاڵەتە درێژخایەنەکاندا ڕوو بدەن و لە زۆر حاڵەتدا ڕەنگە لە شێوەی تێکچوونی میزاج یان شیزۆفرینیا ڕوو بدەن و بەبێ ئەوەی بزانرێت، ببنە شێوازی پەروەردەیی خێزانەکە، تایبەتمەندییە دەروونییەکانی مرۆڤەکان دوای برینداربوونی یەک لە دوای یەک زاڵن، ئەو تووشی گرژی دەبێت، لەرزۆک و نیگەران و متمانەپێنەکراو.
سەد ساڵ، واتە 10 دەیە و دە نەوە، کە ئەم تراوما و نەهامەتییانە و فشارەکانی هەیی لە نەوەیێکەوە بۆ نەوەی دیکە دەگات. واتا من لە تەمەنی چڵ ساڵەییمەوە دەتوانم لە کاتی پێگەیاندن شوێنەواری ئەو زیان و تراومایانەی لە 6 نەوەی پێشووی خۆمەوە پێم گەیشتووە ببینم و لەوانەیە بێی ئەوەی کە بمهەوێ بۆ نەوەی دوای خۆشم گواستووتەوە. بەڵام ئاگاداری لەو تراومایانە و ناسینی شێوازی دەرمانی ئەو دەتوانێت ببێتە هۆی شکانی بازنەی گواستنەوە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو تەندوروستتر بێت. . پێویستە ئەوە بزانین کە کاریگەرییە دەروونییەکانی هەڵاواردن لە کۆمەڵگەدا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ژیانی گەنجاندا هەیە لە هەموو ئەو ڕەهەندانەی پێشتر ئاماژەمان پێدرا و دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی زیانی جۆراوجۆر و ئازاربەخش بن لەم بوارەدا.
نەخۆشی بەی نەخۆشییەکی دەروونییە کە بە هۆی فشاری زۆر لە شەڕدا ڕوو دەدات و باوترین نیشانەکانی تۆمارکراوی ئەم نەخۆشییە بریتین لە: ئازاری جومگەکان، ماندوێتی درێژخایەن، لەدەستدانی بیرەوەری، لەدەستدانی تەرکیز، تێکچوونی خەو، پەڵەی پێست، شانە و خەمۆکی. ، گرژبوونی ماسوولکەکان، توڕەیی، سکچوون، کاڵبوونەوەی بینین، دڵەڕاوکێ، کێشەی هەناسەدان، ئازاری سنگ و دڵ، سکچوون، ئازاری گەدە، زیادبوونی هەستیاری بە ماددە کیمیایییە جۆراوجۆرەکان، لەدەستدانی هاوسەنگی، زۆر کۆکە، خوێنبەربوونی پووک و هتد.
توێژینە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیار بە شوێندانەری شەڕ و کۆمەڵکوژی لەسەر کۆمەڵگە شەڕلێدراوەکان بوونی نەخۆشیی و ئازارە جۆراوجۆرەکان دەسەلمێنن، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە نەخۆشی سەندرۆمی کەنداو بکەین. سەندرۆمی کەنداو نەخۆشییەکی دەروونییە کە بە هۆی فشاری لە ڕادەبەدەری شەر پێک دێت و باوترین و دیارترین نیشانەکانی تۆمار کراوی ئەو نەخۆشییە بریتین لە: ئازاری جومگەکان، ماندوێتی درێژخایەن، لەدەستدانی بیرەوەری، کەمبوونەوەی تەرکیز، تێکچوونی خەو، پەڵەی پێست، کۆکە، خەمۆکی، گرژبوونی ماسوولکەکان، توڕەیی، سکچوون، کاڵبوونەوەی بینین، دڵەڕاوکێ، کێشەی هەناسەدان، ئازاری سنگ و دڵ، سکچوون، ئازاری گەدە، زیادبوونی هەستیاری بۆ... ماددە کیمیایییە جۆراوجۆرەکان، لەدەستدانی هاوسەنگی، زوو کۆکە، خوێنبەربوونی پووک و هتد.
ئێمە بەڕوونی لە هەرچوارپارچەی کوردستاندا نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە زیاتر لە سێ لە چواری کۆمەڵگەدا دەبینین.
=KTML_Bold= (PTSD) چییە؟=KTML_End=
تێکچوونی سترێش دوای ڕووداو بریتییە لە باوترین و مەترسیدارترین نەخۆشی دەروونی لە کۆمەڵگەیەک کە بەرەوڕووی هەڵاواردنی شەڕئەنگیزانە و دەستدرێژی بووە، کە بەوەی کاردانەوەی توند لە دوای ڕووداوەکەدا لە بەرانبەر یەک یان چەند هۆکارێکی فشاری دەروونیهێنەردا دەردەکەوێت. بنەماڵە بنەمایەکی سیستماتیکە کە کاتێک یەکێک لە ئەندامانی تووشی کێشە و ناخۆشی دەبێت هەموو بنەماڵە تووشی دەبێت.
=KTML_Bold= (PTSD) تراومای گوازراو؟=KTML_End=
پەیوەندی ناڕاوستەوخۆی هەیە لەگەڵ ڕووداوەکە، کە لە ڕێگەی بیستنی ڕووداوێک یان پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسانێک کە تووشی تراوما بوون، دەبێتە هۆی زیان گەیشتن بە کەسەکەش.
بریندار بوون لە ڕێگەی تراومای ناڕاستەوخۆ یان تێکچوون بە هۆی کارەساتی ناڕاستەوخۆ، لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ کەسانێک کە تووشی تراوما بوون لە پەیوەندیدا بن. مەرجی پێویست بۆ تووشبوو بە نەخۆشی دواتراوما ئەوەیە کە یەکێک لە نزیکەکان بە هۆی ڕووداوێکەوە تووشی نەخۆشێ بووبێت.
بە بڕوای من ئەو تێکچوونانەی کە لە سیاسەتی لۆزان بەجێماون، کە 10 نەوە لەمەوبەر بەسەرماندا سەپێنرا، لە لایەن دایک و باوکانەوە ڕۆڵێکی سەرەکیش دەگێڕن لە کێشەکانی ڕەفتار، ڕەفتار، فێربوون، دڵەڕاوکێ، دەروونی جەستەیی، ئیمپاڵسیڤ-زۆر چالاکیی منداڵانی ئەمڕۆدا.
=KTML_Bold=خەمۆکی یا (depression)=KTML_End=
خەمۆکی لەو نەخۆشی و نارێکییانەی دەروونییە کە بەشێوازی خەمی بەردەوام، بێخەوی یان پڕخەوی و جاری وایە تێکچوونەکانی پەیوەندیدار بە ئیشتیای خواردن، هەست بە بێبایەخبوون، هەست بە تاوانبار بوون و ناهومێدی تێکەڵاون.
=KTML_Bold=هەر وەک لە دەسپێکی ئەو وتارەدا باس کرا:=KTML_End=
هەڵاواردن و شەڕەکانی جۆراوجۆر لە دەسپێکی واژۆی پەیمانی لۆزان تا ئەمڕۆ بووتە هۆی لەدەستدانی ئەندامانی بنەماڵە، جیابوونەوەی ئەندامانی لەش و کەمئەندامێتی، لەدەستدانی دارایی و ماڵ و موڵک، کۆچبەری، پەنابەری و هەڵاتن و دووری لە نشتیمان و کەسوکار، کە شوێنەواری ناخۆشییان لەسەر ژیانی کەسان داناوە و بووتە هۆی خەمۆکی.
خەمۆکی شوێندانەری نەرێنی بووە لەسەر خوێندن، ژیانی کار و کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەدا و دەبێتە هۆی لاواز کردنی کارایی تاکەکەس و کۆمەڵگە و بەکردەوە دەبێتە هۆی ئابوورییەکی لاوازی کۆمەڵایەتی و ڕمانی کۆمەڵگە.
شارەزا نەبوون بە زمانی زکماکی و ناشارەزایی لەسەر کولتوور و چاند و گاڵتەپێکران و هەست بە سووک کردن. وەک ئەوە دەچێت هەڵۆیەک لە قەفەسدا ناچار بکرێت وەک بوڵبوڵی عەشق گۆرانی بڵێ. ئەمەش شتێکی بەتەواوی نەبوو و نامومکینە.
بە پێی ئامار و دایتاکانی ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان، ئاماری مردن، خۆکوژی و کوشتنی خەڵکانی دیکە، ژن کوژی، دەست درێژی و دەست تێگڵاندن لە ژیانی خەڵکانی دیکە، لەناو خەڵکی خەمۆکی، هەژار و دین زەدە ڕوو لە زیاتر بووندایە.
لە کۆتاییدا گرنگی ڕۆڵی بنەماڵە لەسەر جۆری پەروەردە و شکاندنی بازنەی ئەو ستەمانە دووپات دەکەمەوە.
گەورەترین و سەرکەوتووترین ڕێگەی دەرمانی ئەو هەموو ئازار و زیانەی بە خەڵکی کوردستان کەوتووە، پەروەردەی منداڵانی ئاگادار، خوێندکار و خاوەن توانایی هونەرە. ئەوە کە هەموو هەوڵی خۆمان بدەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە تواناییەکانی تایبەتیی خۆیان لە چوارچێوەی مرۆڤێک، کوردێک بە زمان و چان و کولتووری خۆی دوور لە زۆری و بەکاربردنی هێماکانی بیانی پەروەردە بکرێن و ڕاهێنانی ویست و مافەکانی خۆیان بکەن. [1]